Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 14 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 One Sabbath, when he went to eat in the house of one of the leaders of the Pharisees, they were watching him closely. عیسا له‌‏ڕۆژی شه‌ممه‌دا، چووه‌ ماڵی یه‌كێك له‌‏سه‌ركرده‌ فه‌ریسیه‌كان بۆ نانخواردن، ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌ بوون چاویان له‌‏عیسا نه‌ده‌تروكاند‏و به‌باشی سه‌رنجیان ده‌دا.
2 And there in front of him was a man whose body was swollen with fluid. چونكه‌ به‌رامبه‌ری كابرایه‌ك كه‌ نه‌خۆشی ئاوبه‌نی هه‌بوو دانیشت بوو.
3 Jesus said to the experts in the law and the Pharisees, "Is it lawful to heal on the Sabbath, or not?" عیسا ڕوویكرده‌ مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیه‌كان‏و ئه‌وانه‌ی له‌وێدا بوون، لێیپرسین: (ئایا نه‌خۆش چاكردنه‌وه‌، له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌بێ‌ یان نا؟)
4 But they stayed silent. So he took hold of the man, healed him, and sent him on his way. كاتێ‌ ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دایه‌وه‌. ئه‌ویش كابرای بانگ‏كردو چاكی كرده‌وه‌و به‌ڕێیكرد.
5 Then he said to them, "If one of you has a son or an ox that falls into a well on the Sabbath day, will you not immediately pull him out?" گه‌ڕایه‌وه‌ پرسیاری لـێ‌‏كردن: (كێ‌ له‌‏ئێوه‌ كوڕه‌كه‌ی یان گاكه‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا بكه‌وێته‌ بیره‌وه‌ ناچێ‌ یه‌كسه‌ر ده‌ری بهێنێ‌؟)
6 And they had no answer to give to this. لێره‌ش نه‌یانتوانی هیچ وه‌ڵامیكی بده‌نه‌وه‌.
7 When he noticed how the guests chose the places of honor, he told them a parable: دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری‏كرد، چۆن هه‌ندێ‌ له‌دانیشتوان ڕیزی پێشه‌وه‌یان گرتووه‌، نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌، ووتی:
8 "When someone invites you to a wedding feast, do not take the place of honor, because a more distinguished guest than you may have been invited. (كاتێ‌ یه‌كێك بانگتان ده‌كات بۆ سه‌ر شایی، باشتر وایه‌ نه‌چیته‌ ڕیزی پێشه‌وه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ یه‌كێكی گرنگتر له‌تۆ دانرابێ‌.
9 Then the one who invited you both will come and say to you, 'Give this person your place,' and in disgrace you will have to take the lowest place. ئینجا ئه‌وه‌ی بانگی كردوون، دێت‏و پێت ده‌ڵێ‌: ئه‌و شوێنه‌ چۆڵكه‌ بۆ ئه‌م پیاوه‌، تۆش ته‌ریق ده‌بیته‌وه‌، ئینجا له‌‏ڕیزی دواوه‌ ده‌گه‌ڕێیت بۆ شوێنێك لێی دانیشی.
10 But when you are invited, go and take the lowest place, so that when your host comes he will say to you, 'Friend, move up higher.' Then you will be honored in front of all who are at the table with you. كاتێ‌ بانگ ده‌كرێیت، هه‌وڵ‎بده‌ له‌‏دواوه‌ دانیشه‌، تا ئه‌وه‌ی بانگی‏كردوویت، بێت‏و پێت بڵێ‌: هاوڕێم، هه‌سته‌ وه‌ره‌ پێشه‌وه‌، له‌م كاته‌ ڕێزت لای دانیشتووان زیاتر ده‌بێ‌.
11 For all who exalt themselves will be humbled, and those who humble themselves will be exalted." ئه‌وه‌ی خۆی به‌گه‌وره‌ دانێ‌ نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی به‌‏بچووك داده‌نێ‌ به‌رزده‌كرێته‌وه‌.)
12 Then he said to the man who had invited him, "When you give a lunch or a dinner, do not invite your friends or your brothers or your relatives or your rich neighbors. If you do, they may invite you back, and you would be repaid. ئینجا به‌وه‌ی بانگی‏كردووه‌، ووتی: (كاتێ‌ نانی نیوه‌ڕۆ یان ئێواره‌ ده‌كه‌یت، هاوڕێ‌و براو خزم‏و دراوسێ‌ پاره‌داره‌كانت بانگ مه‌كه‌، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش دوایی بانگت بكه‌نه‌وه‌و چاكه‌ت بده‌نه‌وه‌.
13 But when you give a banquet, invite the poor, the crippled, the lame, the blind, به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نانخواردنێكت ساز‏كرد، هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌و شه‌ل‏و كوێر بانگ‎ بكه‌،
14 and you will be blessed. Since they have no way to repay you, you will be repaid at the resurrection of the righteous." خۆزگه‌ت پێ‌ده‌خوازرێ‌ گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد، چونكه‌ ئه‌وان ناتوانن پاداشتت بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌ی ڕاست‏ودروستاندا پاداشتت ده‌درێته‌وه‌.)
15 When one of those at the table with him heard this, he said to him, "Blessed is the one who will eat at the feast in the kingdom of our Father!" یه‌كێك له‌‏دانیشتووان، كاتێ‌ ئه‌مه‌ی بیست‏، ووتی: (خۆزگه‌م به‌وه‌ی له‌‏پادشاهێتی خودا نان ده‌خوات.)
16 Jesus replied, "A certain man was giving a great banquet, and he invited many guests. ئینجا عیسا ووتی: (كابرایه‌ك داوه‌تێكی گه‌وره‌ی‏كردو خه‌ڵكێكی زۆری بۆ بانگ‏كرد.
17 "When the time came for the banquet, he sent his servant to tell those who had been invited, 'Come, for everything is now ready.' كاتی نانخواردن ئیشكه‌رێكی نارد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌‏میوانه‌كان بڵێ‌: فه‌رموون هه‌موو شتێك ئاماده‌یه‌.
18 But one after another they all began to make excuses. The first said to him, 'I have bought a field, and I must go and see it. Please excuse me.' به‌ڵام هه‌موو یه‌ك له‌‏دوای یه‌ك داوای لـێبووردنیان كرد، یه‌كه‌میان ووتی ئه‌مڕۆ كێڵگه‌یه‌كم كڕیووه‌و ئێستا ده‌بێ‌ بڕۆم بۆ ئه‌وێ‌، تكایه‌ لێم ببوره‌.
19 Another said, 'I have bought five pairs of oxen, and I am on my way to try them out. Please excuse me.' ئه‌وی كه‌یان ووتی: پێنج جووت گام كڕیوه‌ ده‌مه‌وێ‌ بچم بزانم چۆنن، تكایه‌ لێم ببووره‌.
20 And another said, 'I have just married a wife, and so I cannot come.'" یه‌كێكی‏كه‌شیان ووتی: ژنم هێناوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ناتوانم بێم.
21 So the servant came back and reported this to his master. Then the master of the house became angry and said to his servant, 'Go out quickly into the streets and alleys of the town, and bring in the poor, the crippled, the blind, and the lame.' ئینجا ئیشكه‌ره‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌مووی به‌‏گه‌وره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. ئینجا گه‌وره‌ی ماڵه‌كه‌ زۆر تووڕه‌‏بوو، به‌‏ئیشكه‌ره‌كه‌ی ووت: بڕۆ ده‌ره‌وه‌، بۆ شه‌قامی ناو شارو كۆڵانه‌كان، چی هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌و شه‌ل‏و كوێر هه‌یه‌ بانگیان بكه‌ بۆ ئێره‌.
22 "'Master,' the servant said, 'what you ordered has been done, and still there is room.' پاش ماوه‌یه‌ك ئیشكه‌ره‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی فه‌رمانت‏دا كرا، هێشتا هه‌ر شوێن ماوه‌.
23 Then the master told the servant, 'Go out to the roads and country lanes and compel them to come in, so that my house will be full. گه‌وره‌ی ماڵ ووتی: دیسان بڕۆ بۆ ڕێگاو مه‌یدانه‌كان به‌‏زۆر خه‌ڵك بهێنه‌ ماڵه‌وه‌، تاكوماڵه‌كه‌م پڕ‏بێ‌.
24 For I tell you, not one of those who were invited will taste my banquet.'" پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه‌ی بانگكرا‏بوون هیچیان تامی نانی ماڵم ناكه‌ن.)
25 Large crowds were traveling with him, and turning to them he said, خه‌ڵكێكی زۆر له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆیشتن به‌ڕێدا، ئاوڕی لێ‌ دانه‌وه‌و پێی ووتن:
26 "If anyone comes to me and does not hate his own father and mother and wife and children and brothers and sisters—yes, even his own life—he cannot be my disciple. (گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ‌ له‌گه‌ڵم بێت، پێویسته‌ منی زیاتر خۆش بوێ‌، ته‌نانه‌ت له‌‏دایك‏و باوكی، ژن‏و منداڵی، خوشك‏و براشی، بگره‌ له‌خۆشی زیاتر، ته‌نها به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانێ‌ ببێته‌ قوتابی من.
27 Whoever does not carry his own cross and follow me cannot be my disciple. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ناتوانێ‌ خاچه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت‏و دوام بكه‌وێت، ناتوانێ‌ ببێته‌ قوتابیم.
28 Suppose one of you wants to build a tower. Will he not first sit down and count the cost, to see whether he has enough to finish it? كێ‌ هه‌یه‌ گه‌ر بیه‌وێ‌ تاوه‌رێك دروست بكات، دانانیشێ‌ پاره‌كه‌ی بژمێرێ‌و بزانێ‌ پاره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كاره‌كه‌ی پێ‌ ته‌واو بكات؟
29 Otherwise, if he lays the foundation and is not able to finish, everyone who sees it will begin to ridicule him, نه‌وه‌ك ده‌ست‏بكات به‌دانانی بناغه‌و له‌‏دواییدا نه‌توانێ‌ ته‌واوی بكات، ئه‌وسا خه‌ڵكی گاڵته‌ی پێ‌‏ده‌كه‌ن‏،
30 saying, 'This person began to build and was not able to finish.' ده‌ڵێن ئه‌وه‌ چی بوو! ده‌ستی به‌‏ دروستكردن كردو نه‌یتوانی ته‌واوی بكات؟
31 Or suppose a king is about to go to war against another king. Will he not first sit down and consider whether he is able with 10,000 men to face the one coming against him with 20,000? یان چ پادشایه‌ك، بیه‌وێ‌ شه‌ڕ بكات له‌گه‌ڵ پادشایه‌كی‏كه‌دا، یه‌كه‌مجار دانانیشێت هه‌تا ڕاوێژی ئه‌وه‌ بكات، چۆن به‌ ده‌ هه‌زار كه‌سه‌ سه‌ربكه‌وێ‌ به‌سه‌ر بیست هه‌زار كه‌س، كه‌ خه‌ریكن به‌ره‌و ڕووی ده‌كشێن،
32 And if he cannot, he will send a delegation while the other is still far off and ask for terms of peace. ئه‌گینا خۆ هه‌تا له‌شكره‌كه‌ دووره‌، خێرا خه‌ڵك ده‌نێرێ‌ بۆ ڕێككه‌وتن.
33 In the same way, any one of you who does not give up everything he has cannot be my disciple. كه‌واته‌ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌، گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ واز له‌هه‌موو شتێك نه‌هێنێ‌ كه‌هه‌یه‌تی، ناتوانێ‌ ببێته‌ قوتابی من.)
34 "Salt is good, but if it loses its saltiness, how can it be made salty again? (خوێ‌ شتێكی زۆر باشه‌، به‌ڵام كه‌ سوێری نه‌ما، چی سوێریه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌؟
35 Fit for neither soil nor manure pile, it's thrown out. Whoever has ears to hear, let them hear." ئه‌وسا به‌‏كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، نه‌ بۆ زه‌وی نه‌ بۆ به‌هێزكردنی زه‌وی، ئینجا ناچار فڕێ‌ ده‌درێت. كێ‌ گوێی هه‌یه‌ با گوێ‌ بگرێ‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]