Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 12 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Six days before Passover, Jesus came to Bethany, where Lazarus, whom Jesus raised from death, lived. شه‌ش ڕۆژ پێش جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون عیسا هات بۆ دێی به‌یت‏عه‌نیا، ئه‌وه‌ی عیسا له‌عازری تیا زیندووكرده‌وه‌ له‌نێو مردوواندا.
2 There they gave him a dinner; Martha served, and Lazarus was one of those at the table with him. له‌عازر داوه‌تی نانخواردنی ئێواره‌ی سازكرد بۆ عیسا، مه‌رسای خوشكی ده‌ستیكرد به‌‏خزمه‌تكردن، له‌عازر خۆی یه‌كێ‌ بوو له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوان له‌گه‌ڵ عیسادا دانیشتبوو.
3 Mary took about a pint of pure nard perfume, expensive, and anointed Jesus' feet, then wiped his feet with her hair. The house filled with the fragrance of the perfume. مریه‌میش سێیه‌كی لیترێك بۆنی ناردینی گرانبه‌های بێ‌غه‌شی هێناو هه‌ردوو قاچی عیسای پێ‌ چه‌وركرد، ئینجا به‌‏قژی هه‌ردوو قاچی سڕیه‌وه‌، ئیتر ماڵه‌كه‌ هه‌مووی پڕبوو له‌بۆنی خۆش.
4 But Judas Iscariot, one of his disciples, the one who was about to betray him, said, یه‌كێ‌ له‌‏قوتابیه‌كانی كه‌ یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی بوو، ئه‌وه‌ی له‌‏دواییدا ناپاكی له‌گه‌ڵدا ده‌كات ووتی: (‏
5 "Why was this perfume not sold for about a year's wages and given to the poor?" بۆچی ئه‌م بۆنه‌ به‌‏سێ‌ سه‌د دینار‏* نه‌فرۆشراو دابه‌ش‏نه‌كرا به‌سه‌ر هه‌ژاراندا؟)
6 He said this not because he cared about the poor, but because he was a thief who kept the money box, taking what was put in it. ئه‌ویش ئه‌مه‌ی نه‌ووت چونكه‌ به‌زه‌یی به‌‏هه‌ژاراندا ده‌هاته‌وه‌، به‌ڵكو ‏له‌به‌رئه‌وه‌ی دز بوو، ئه‌و دانرا بوو به‌سه‌ر پاره‌ی سندوق به‌ڵام هه‌رچیه‌كی تیا دابنرایه‌ ده‌یدزی.
7 So Jesus said, "Leave her alone. She has kept this for the day of my burial. عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (وازی لـێ‌بهێنه‌! ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی هه‌ڵگرتبوو بۆ ڕۆژی ناشتنم،
8 You will always have the poor among you, but you will not always have me." چونكه‌ هه‌ژاران هه‌موو كاتێ‌ لاتانن، به‌ڵام من هه‌موو كاتێ‌ لاتان نیم.)
9 A large crowd of Jews learned Jesus was there and came, not only for him but to see Lazarus, whom he had raised from the dead. كاتێ‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏جووله‌كه‌كان زانییان عیسا له‌وێیه‌، هاتن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نا كه‌ عیسا ببینن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش له‌عازر ببینن كه‌ له‌‏نێو مردوواندا زیندووی كردبووه‌وه‌.
10 So the chief priests planned to kill Lazarus as well, ئه‌وسا سه‌رۆك كاهینه‌كان بڕیاریان‎دا له‌عازریش بكوژن،
11 because on account of him many of the Jews were going over and believing in Jesus. چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جووله‌كه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ده‌هاتن‏و باوه‌ڕیان به‌عیسا ده‌‏هێنا‏.
12 The next day, the large crowd that came for the feast heard Jesus was coming to Jerusalem. ڕۆژێ‌ دوایی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی كه‌ هاتبوون بۆ جه‌ژن، بیستیان عیسا هاتووه‌ بۆ قودس.
13 They took palm branches and went out to meet him, shouting, "Hosanna! Blessed is he who comes in the name of our Father—the King of Israel!" لقه‌ دار خورمایان برد له‌گه‌ڵ خۆیان‏و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ پێشوازیكردنیو هاواریان‏كرد: (هۆسانا! پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ دێت! ئه‌و پادشای ئیسرائیله‌!)
14 Jesus found a young donkey and rode on it, just as it is written: عیسا جاشكێكی بینی‏، سواری بوو، وه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌:
15 "Do not be afraid, daughter of Zion; look, your king is coming, seated on a donkey's colt." [[مه‌ترسه‌ ئه‌ی كچی شاری داود، پادشاكه‌ت دێته‌ لات به‌ سواری جاش ماكه‌رێك.]]
16 His disciples didn't understand these things at first; but when Jesus was glorified, they remembered these things were written about him, and that they had done these things to him. قوتابیه‌كانی عیسا یه‌كه‌مجار ئه‌مانه‌ تێنه‌گه‌یشتن. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی عیسا شكۆداركرا، بیریان كه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌كتێبی پیرۆزدا ئه‌مه‌ ده‌رباره‌ی نووسراوه‌، ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان‏كرد بوو بۆ ئه‌و.
17 The crowd that was with him when he called Lazarus from the tomb and raised him from the dead kept testifying. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون كاتێ‌ له‌عازری بانگكرد له‌‏گۆڕداو زیندووی كرده‌وه‌ له‌نێو مردووان، شایه‌تی ئه‌مه‌یان بۆ ده‌دا.
18 The crowd went to meet him because they heard he had done this sign. جا له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ پێشوازی، چونكه‌ بیستبوویان كه‌ ئه‌و نیشانه‌‏ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی كردووه‌.
19 So the Pharisees said to each other, "See, you're accomplishing nothing—the whole world has gone after him." ‏فه‌ریسیه‌كان به‌‏یه‌كتریان ووت: (‏ده‌بینن بێ‌‏سووده‌؟ ئا ئه‌وه‌تا هه‌موو جیهان شوێنی كه‌وتووه‌!)
20 Now there were some Greeks among those who went up to worship at the feast. هه‌ندێ‌ یۆنانی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌بوون كه‌ له‌جه‌ژندا هاتبوون بۆ خوداپه‌رستی،
21 These came to Philip, from Bethsaida in Galilee, and asked him, "Sir, we want to see Jesus." ئه‌وسا چوونه‌ لای فیلیپۆس كه‌ خه‌ڵكی شاری سه‌یدای ناوچه‌ی جه‌لیل بوو، پێیان ووت: (گه‌وره‌م، ده‌مانه‌وێ‌ عیسا ببینین.)
22 Philip went and told Andrew; then Andrew and Philip went and told Jesus. فیلیپۆس ڕۆیشت‏و ئه‌مه‌ی به‌ ئه‌نده‌راوس ووت، ئینجا به‌یه‌كه‌وه‌ ڕۆیشتن هه‌واڵیان‎دا به‌ عیسا.
23 Jesus replied to them, "The hour has come for the Son of Man to be glorified. جا عیسا پێی ووتن: (ئه‌وه‌تا كاتی شكۆداركردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نزیك بووه‌ته‌وه‌.
24 Truly, truly, I tell you, unless a wheat grain falls to the ground and dies, it stays alone; but if it dies, it bears much fruit. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ده‌نكه‌ گه‌نم هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، گه‌ر نه‌كه‌وێته‌ ناو زه‌وی‏و نه‌مرێ‌‏، به‌ڵام كه‌ مرد ئه‌وكاته‌ ده‌نكی زۆری لـێ‌به‌به‌ردێ‌.
25 Whoever loves his life loses it; whoever hates his life in this world keeps it for eternal life. ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی خۆش بوێ‌، ده‌یدۆڕێنێ‌. ئه‌وه‌ش كه‌ ڕقی له‌‏ژیانی خۆی ده‌بێته‌وه‌ له‌م جیهانه‌دا، ده‌یهێڵێته‌وه‌ بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
26 Whoever serves me must follow me, so my servant will be where I am. Whoever serves me, my Father will honor him." ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌ خزمه‌تم بكات با شوێنم بكه‌وێ‌. جا من له‌هه‌ر شوێنێكدابم، خزمه‌تكاریشم له‌وێیه‌. هه‌روه‌ها هه‌ر‏كه‌سێ‌ خزمه‌تم بكات باوكم ڕێزی لـێ‌ده‌گرێ‌.
27 "Now my soul is troubled. What should I say—'Father, save me from this hour'? But this is why I came to this hour. Father, glorify your name." (‏ئێستا دڵم ته‌نگه‌، چی بڵێم؟ ئه‌ی باوك‏، ڕزگارم ‎بكه‌ له‌و‏كاته‌ سه‌خته‌ی چاوه‌ڕێم ده‌كات؟ نه‌خێر! له‌پێناوی ڕوودانی ئه‌م كاته‌ هاتووم.
28 Then a voice came from heaven: "I have glorified it, and I will glorify it again." جا ئه‌ی باوك، ناوی خۆت شكۆداركه‌!) له‌وكاته‌دا ده‌نگێ‌ له‌‏ئاسمانه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (شكۆدارم كردووه‌و شكۆداریشی ده‌كه‌مه‌وه‌.)
29 The crowd standing there heard it and said it thundered; others said an angel spoke to him. هه‌ندێ‌ له‌وانه‌ی له‌وێ‌ ئاماده‌بوون كاتێ‌ گوێیان له‌‏ده‌نگه‌كه‌ بوو ووتیان: (ئه‌مه‌ ده‌نگی هه‌وره‌!) به‌ڵام هه‌ندێكی كه‌یان ووتیان: (فریشته‌ بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.)
30 Jesus said, "This voice came for your sake, not mine. عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌م ده‌نگه‌ له‌‏پێناوی من نه‌بوو، به‌ڵكو له‌‏پێناوی ئێوه‌ بوو.
31 Now is the judgment of this world; now the ruler of this world will be cast out. ئێستا كاتی حوكم‎دانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م جیهانه‌! ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌!
32 And I, when I am lifted up from the earth, will draw all people to myself." كاتێ‌ من له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزده‌كرێمه‌وه‌، هه‌مووان بانگ‎ده‌كه‌م بۆ لای خۆم.)
33 He said this to show by what kind of death he was going to die. عیسا ئه‌مه‌ی ووت تا ده‌ست‏نیشانیكات به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌مرێ‌.
34 The crowd replied, "We've heard from the Law that the Christ stays forever. How can you say the Son of Man must be lifted up? Who is this Son of Man?" ‏خه‌ڵكه‌كه‌ پێیان‎ووت: (ئێمه‌ له‌‏شه‌ریعه‌تدا بیستوومانه‌ مه‌سیح تاهه‌تایه‌ به‌‏زیندوویه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌، ئیتر چۆن تۆ ده‌ڵێی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێ‌ به‌رزبكرێته‌وه‌؟ ئه‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌ كێیه‌؟)
35 So Jesus said, "The light is with you a little while longer. Walk while you have light, so darkness doesn't overtake you. Whoever walks in darkness doesn't know where he's going. عیسا پێی ووتن: (ڕووناكی كاتێكی كورت له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه‌. جـا به‌رده‌وام‎بن له‌ڕۆیشتن تا دونیا ڕووناكه‌‏و تاریكیتان به‌سـه‌ردا نه‌هـاتووه‌، چـونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌‏تاریكـیدا ده‌ڕوات نازانێ‌ بۆ كــوێ‌ ده‌ڕوات.
36 While you have light, believe in the light, so you become children of light." Having said this, Jesus left and hid from them. باوه‌ڕبهێنن به‌‏ڕووناكـی هه‌تا ڕووناكـیتان لـه‌گـه‌ڵدایه‌، ئه‌وكــاته‌ ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی ڕووناكی.) دوای ئه‌وه‌ی عیسـا ئه‌مــه‌ی ووت، ڕۆیشت‏و خۆی لێیان شــارده‌وه‌‏.
37 Though he had performed so many signs in their presence, they still would not believe in him, ‏لــه‌گـه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر نیشانه‌ی سه‌رسورهێنه‌ری له‌به‌رده‌میان‏كرد، باوه‌ڕیان پێ‌نه‌هێنا،
38 so that the word of Isaiah the prophet would be fulfilled, which he spoke: "Father, who has believed our message? And to whom has the arm of our Father been revealed?" تا ووته‌ی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر بێته‌دی: [[ئه‌ی خـوداوه‌ند كـێ‌ باوه‌ڕی هێنا به‌ ووته‌كانمان؟ ده‌ستی خوداوه‌ند بۆ كێ‌ ده‌ركه‌وت؟]]
39 This is why they could not believe, for Isaiah said again: ئه‌وان نه‌یانتوانی باوه‌ڕبهێنن، چونكه‌ ئه‌شعیا دیسان ووتبووی:
40 "He has blinded their eyes and hardened their heart, so that they would not see with their eyes, nor understand with their heart, nor turn—and I would heal them." [[چاویانی كوێرو دڵیانی ڕه‌ق‏كردووه‌، تاكو به‌چاویان نه‌بینن‏و به‌دڵیان هه‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وسا بگه‌رێنه‌وه‌و چاكیان بكه‌مه‌وه‌.]]
41 Isaiah said these things because he saw Jesus' glory and spoke about him. ئه‌شعیا ئه‌مـه‌ی ووت بوو، چـونكه‌ شـكۆی ئه‌وی بینی بوو و باسیكـرد بوو.
42 Still, many even of the rulers believed in him, but they didn't admit it because of the Pharisees, so they wouldn't be expelled from the synagogue, لـه‌گـه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر لــه‌‏سه‌رۆكه‌كان باوه‌ڕیان به‌ عیسا كـرد، بێ‌ئــه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌كـه‌یان ده‌ربخه‌ن، له‌‏ترسی ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ركـردنیان له‌كه‌نیشتدا به‌سه‌ر بدرێ‌،
43 for they loved the glory that comes from people more than the glory that comes from our Father. چونكـه‌ ئه‌وان زیاتر حـه‌زیان لـه‌شـكۆی خـه‌ڵكـی بوو نه‌ك شـكۆی خـودا.
44 Jesus cried out, "Whoever believes in me does not believe in me only, but in the one who sent me. ئینجا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز ووتی: (ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ‌، ‏باوه‌ڕ به‌‏من ناهێنێ‌ به‌ڵكو به‌وه‌ی كه‌ ناردوومی،
45 And whoever sees me sees the one who sent me. ئه‌وه‌ش منی بینیوه‌، ئه‌وه‌ی بینیوه‌ كه‌ ناردوومی.
46 I came into the world as light, so no one who believes in me stays in the darkness. من وه‌ك ڕووناكی هاتومه‌ته‌ جیهان، تائه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ‌ له‌ تاریكیدا نه‌مێنێته‌وه‌.
47 If anyone hears my words and doesn't keep them, I don't judge him—I didn't come to judge the world, but to save the world. گه‌ر یه‌كێ‌ گوێی له‌‏ووته‌كانم بوو و كاری پێ‌نه‌كرد، من حوكم ناده‌م به‌سه‌ری، چونكه‌ من نه‌هاتووم تا حوكم به‌سه‌ر جیهاندا بده‌م‏، به‌ڵكو هاتووم بۆ ڕزگاری جیهان.
48 Whoever rejects me and doesn't accept my words already has a judge: my spoken word will judge him on the last day. ئه‌وه‌ی دانم‎پیانه‌نێ‌‏و به‌‏ووته‌كانم ڕازی نه‌بێ‌، هه‌یه‌ كه‌وا حوكم‎بدا به‌سه‌ری، ئه‌و ووشه‌یه‌ی كه‌ ووتم ئه‌و حوكم ده‌دات به‌سه‌ری له‌‏ڕۆژی دواییدا،
49 I have not spoken on my own; but the Father who sent me himself commanded me what to say and how to speak. چونكه‌ من هیچ شتێكم له‌‏خۆمه‌وه‌ نه‌وتووه‌، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی چی ڕاسپاردووم ئه‌وه‌ ده‌ڵێم.
50 I know his commandment is eternal life, so I say only what the Father told me to say." هه‌روه‌ها من ده‌زانم ڕاسپارده‌ی ئه‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌، جا هه‌ر ووته‌یه‌ك من ده‌یڵێم، به‌و شــێوه‌یه‌ ده‌یڵێم كه‌ باوكم پێی ووتووم.(
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]