Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 13 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now, before the Passover festival, Jesus knew his hour had come to leave this world to his Father. Having loved his own in the world, he loved them to the end. پێش جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون، عیسا ده‌یزانی كاتی هاتووه‌ ئه‌م جیهانه‌ به‌جێ‌بهێڵێ‌و بڕواته‌ لای باوك، ئه‌و چۆن ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ئه‌و بوون له‌ جیهاندا خۆشیده‌ویستن، ئێستاش به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ خۆشیده‌وێن.
2 During supper, the devil had already put into Judas son of Simon Iscariot's heart the plan to betray Jesus. كاتی نانخواردنی ئێواره‌، شه‌یتان خستیه‌ دڵی یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی كه‌وا ناپاكی له‌گه‌ڵ عیسادا بكات،
3 Jesus, knowing that the Father had given everything into his hands, and that he had come from him and was returning to him, به‌ڵام عیسا ده‌یزانی باوك هه‌موو شتێكی خستۆته‌ ژێرده‌ستی، هه‌روه‌ها ئه‌و له‌‏خوداوه‌ هاتووه‌‏و بۆ خوداش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،
4 rose from supper, took off his outer clothes, picked up a towel, and tied it around his waist. ‏بۆیه‌ له‌سه‌ر خوان هه‌ستا، كه‌واكه‌ی داكه‌ندو خاولـییه‌كی هه‌ڵگرت‏و به‌ستی به‌ناو قه‌دیه‌وه‌،
5 Then he poured water into a basin and began washing the disciples' feet, drying them with the towel tied around him. ئینجا ئاوی كرده‌ له‌گه‌نێكه‌وه‌ بۆ شوشتن، ده‌ستیكرد به‌‏شوشتنی قاچی قوتابیه‌كانی‏و به‌و خاولـییه‌ی به‌ناو قه‌دیه‌وه‌ به‌ستبووی بۆی سڕینه‌وه‌.
6 He came to Simon Peter, who said to him, "Lord, are you going to wash my feet?" كاتێ‌ گه‌یشته‌ سه‌ر شه‌معون په‌ترۆس، شه‌معون پێی ووت: (گه‌وره‌م، تۆ قاچی من ده‌شۆیت؟)
7 Jesus answered him, "You do not realize now what I am doing, but later you will understand." عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (تۆ ئێستا ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌م تێیناگه‌ی، به‌ڵام دوایی تێیده‌گه‌یت.)
8 "You will never wash my feet," Peter said. Jesus answered, "Unless I wash you, you share nothing with me." په‌ترۆس پێی ووت: (نه‌خێر، هه‌رگیز قاچم ناشۆیت!) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌گه‌ر نه‌ت‎شۆم، له‌گه‌ڵ من به‌شت نابێ‌!)
9 Simon Peter said to him, "Lord, not only my feet, but also my hands and head!" جا شه‌معون په‌ترۆس پێی ووت: (گه‌وره‌م، ته‌نها قاچم نا، به‌ڵكو ده‌ست‏و سه‌ریشم!)
10 Jesus told him, "One who has bathed needs only to wash his feet—he is fully clean. You are clean, but not all of you." ‏عیسا ووتی: (ئه‌وه‌ی خۆی شوشتبێ‌، به‌ته‌واوی بێگه‌رده‌ هیچیتری پێویست نییه‌، ته‌نها قاچی بشۆرێ‌، ‏ئێوه‌ بێگه‌ردن، به‌ڵام هه‌مووتان نا.)
11 He knew who would betray him; that's why he said, "Not all of you are clean." چونكه‌ عیسا ده‌یزانی كێ‌ له‌‏دواییدا ناپاكی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، بۆیه‌ ووتی: (هه‌مووتان بێگه‌رد نین.(
12 After washing their feet and dressing, he reclined again and said to them, "Do you understand what I have done for you? دوای ئه‌وه‌ی عیسا ته‌واو بوو له‌‏شوشتنی قاچیان، كه‌واكه‌ی هه‌ڵگرت، سه‌رله‌نوێ‌ له‌سه‌ر خوان دانیشت‏و لێیپرسین: (ئایا تێ‌گه‌یشتن له‌وه‌ی بۆم كردن؟
13 You call me Teacher and Lord, and rightly so, for that is what I am. ئێوه‌ پێم‎ده‌ڵێن مامۆستاو گه‌وره‌، جا ڕاست‎ده‌كه‌ن من وام.
14 So if I, your Lord and Teacher, washed your feet, you too must wash each other's feet. گه‌ر من گه‌وره‌و مامۆستاتان بم، قاچم شوشتن، ئیتر ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه‌ قاچی یه‌كتری بشۆن.
15 For I have given you an example, that you should do as I have done for you. من نموونه‌یه‌كم پێدان هه‌تا ئه‌وه‌ی من بۆتانم كرد ئێوه‌ش بیكه‌ن.
16 Truly, truly, I say to you, a servant isn't greater than his master, nor a messenger greater than his sender. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: كۆیله‌ گه‌وره‌تر نییه‌ له‌ گه‌وره‌كه‌ی، نێرراو گه‌وره‌تر نییه‌ له‌وه‌ی ناردوویه‌تی.
17 If you know these things, you are blessed if you do them. گه‌ر هاتوو ئێوه‌ ئه‌مه‌تان زانی، خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازری گه‌ر كارتان پێ‌كرد.
18 "I don't mean all of you—I know those I've chosen. But Scripture must be fulfilled: 'The one eating my bread has raised his heel against me.' ئه‌مه‌ به‌هه‌مووتان ناڵێم، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمبژاردون ده‌یانناسم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌كتێب‏دایه‌ ده‌بێ‌ بێته‌دی كه‌ ده‌ڵێ‌: [[‏ئه‌وه‌ی نانم له‌گه‌ڵ ده‌خوات، ناپاكیم له‌گه‌ڵ ده‌كات!‏]]
19 I tell you now, before it happens, so you'll believe, once it happens, that I AM. ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات من پێش ڕوودانی پێتان‎ ده‌ڵێم، تاكو كاتێ‌ ڕوویدا باوه‌ڕبهێنن من ئه‌وم.
20 Truly, truly, I tell you, whoever welcomes someone I send welcomes me, and whoever welcomes me welcomes the one who sent me." ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ی بوێت كه‌ من بۆی ده‌نێرم، ئه‌وه‌ منی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش منی بوێت، ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه‌ ناردوومی.(
21 After saying this, Jesus, troubled in spirit, testified, "Truly, truly, I tell you, one of you will betray me." كاتێ‌ عیسا ئه‌مانه‌ی ووت، له‌ڕۆحدا دڵته‌نگ بوو و به‌ئاشكرا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: یه‌كێ‌ له‌‏ئێوه‌ ده‌م‎دات به‌ده‌سته‌وه‌!)
22 The disciples looked at one another, at a loss to know which of them he meant. قوتابیه‌كانی به‌سه‌رسامیه‌وه‌ سه‌یری یه‌كتریان كردو نه‌یان‎ده‌زانی مه‌به‌ستی له‌‏كێیه‌.
23 One of his disciples, the one Jesus loved, was reclining at his side. یه‌كێ‌ له‌قوتابیه‌كان كه‌ عیسا خۆشیده‌ویست له‌ته‌نیشتی پاڵی دابووه‌وه‌،
24 So Simon Peter motioned to him to ask which one Jesus meant. شه‌معون په‌ترۆس ئیشاره‌تی بۆی كرد تا پرسیار له‌‏عیسا بكات ‏مه‌به‌ستی له‌كێیه‌.
25 Leaning back against Jesus, he asked him, "Lord, who is it?" ئه‌ویش شانیدایه‌ سه‌ر سینگی عیساو لێیپرسی: (گه‌وره‌م ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌‏؟)
26 Jesus answered, "It's the one I'll give this bread to, once I've dipped it." Then he dipped the bread and gave it to Judas, son of Simon Iscariot. عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌و كه‌سه‌یه‌ پارووه‌ نانه‌كه‌ ده‌خه‌مه‌ ناو قاپه‌كه‌و ده‌یده‌مێ‌.) ئینجا پارووه‌كه‌ی كرده‌ ناو قاپه‌كه‌و دای به‌ یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی.
27 After Judas took the bread, Satan entered into him. So Jesus told him, "Do quickly what you're doing." پاش پارووه‌كه‌، شه‌یتان چووه‌ ناویه‌وه‌. ئینجا عیسا پێی ووت: (خێرا بیكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ‌ بیكه‌یت!)
28 But no one reclining at the table understood why he said this to him. هیچ كه‌سێ‌ له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوانه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون، تێ‌نه‌گه‌یشتن بۆچی ئه‌مه‌ی پێ‌ووت،
29 Since Judas held the money bag, some thought Jesus meant, 'Buy what we need for the feast,' or, 'Give something to the poor.' به‌ڵكو هه‌ندێكیان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه‌وا فه‌رمانی پێ‌ده‌دا چییان پێویسته‌ له‌جه‌ژنا بۆیان بكڕێ‌، یاخود هه‌ندێ‌ پاره‌ بدات به‌‏هه‌ژاران، چونكه‌ سه‌رپه‌رشتیاری سندوق بوو.
30 As soon as Judas had taken the bread, he went out. And it was night. دوای ئه‌وه‌ی یه‌هوزا پارووه‌كه‌ی خوارد، چووه‌ ده‌ره‌وه‌، كات شه‌وبوو.
31 After Judas left, Jesus said, "Now the Son of Man is glorified, and my Father is glorified in him. كاتێ‌ یه‌هوزا چووه‌ ده‌ره‌وه‌، عیسا ووتی: (ئێستا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ شكۆداره‌و خودا تیایدا شكۆداركرا.
32 If my Father is glorified in him, my Father will also glorify the Son in himself and glorify him immediately. جا ئه‌گه‌ر خودا له‌ودا شكۆداره‌، به‌هه‌مان شێوه‌ خودا ده‌یه‌وێ‌ ئه‌ویش شكۆدار بكات له‌خۆیدا‏و هه‌ر ئێستا شكۆداری ده‌كات.
33 Dear children, I'm with you a little longer. You'll look for me, and as I told the Jewish leaders, so I tell you now: where I'm going, you can't come. منداڵه‌كانم، ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه‌، ئه‌وسا داوام ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشتر به‌جووله‌كه‌كانم ووت ئێستا به‌ ئێوه‌شی ده‌ڵێم‏: ئێوه‌ ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم.
34 I give you a new command: love one another. As I have loved you, so you must love one another. من ڕاسپارده‌یه‌كی تازه‌تان پێ‌‏ڕاده‌سپێرم: یه‌كتریتان ‎خۆش بوێ‌. هه‌روه‌ك چۆن من خۆشم‏ویستن، ئاوا یه‌كترتان خۆش‎بوێ‌.
35 By this everyone will know that you are my disciples, if you love one another." به‌مه‌ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌زانن كه‌ قوتابی منن، گه‌ر ئێوه‌ یه‌كتریتان خۆش‏ویست.(
36 Simon Peter said to him, "Lord, where are you going?" Jesus answered, "Where I'm going you can't follow me now, but you'll follow later." ئینجا شه‌معون په‌ترۆس لێیپرسی: (گه‌وره‌م، بۆ كوێ‌ ده‌ڕۆیت؟) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌و جێیه‌ی بۆی ده‌ڕۆم، ئێستا ناتوانی دوام بكـه‌وی، بـه‌ڵام دوایی دوام ده‌كه‌وی.)
37 Peter asked, "Lord, why can't I follow you now? I'll lay down my life for you." دیسان په‌ترۆس پرسـیاری لـێ‌كرده‌وه‌: (گه‌وره‌م، بۆچی ئێستا ناتوانم دوات‎كه‌وم؟ من ژیانم له‌پێناوی تۆ داده‌نێم!)
38 Jesus replied, "You will lay down your life for me? Truly, truly, I tell you: the rooster won't crow until you have denied me three times." عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئایا ژیانت لـه‌پێناوی من به‌خت ده‌كه‌یت؟ ڕاستی ڕاسـتیت پێ‌ده‌ڵێم: پێـش ئه‌وه‌ی كـه‌ڵه‌شـێر بخوێنێ‌‏، تۆ سێ‌جــار نـكۆڵیم لێ‌ده‌كـه‌ی!)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]