Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 14 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "Do not let your hearts be troubled. Believe in our Father; believe also in me. (دڵته‌نگ مه‌بن. ئێوه‌ باوه‌ڕتان به‌‏خودا هه‌یه‌، كه‌واته‌ باوه‌ڕیش به‌من بكه‌ن.
2 In my Father's house are many rooms. If it were not so, would I have told you that I am going to prepare a place for you? ماڵی باوكم ژووری زۆری لێیه‌، گه‌ر وا‏نه‌بووایه‌ ئه‌وسا پێم‎ ده‌ووتن، من ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وێ‌ تا شوێنتان بۆ ئاماده‌بكه‌م.
3 And if I go and prepare a place for you, I'll come back and take you to myself, so you'll be where I am. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتم‏و شوێنم بۆ ئاماده‌كردن، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان‏و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌تانبه‌م، تاكو ئێوه‌ش له‌و شوێنه‌ بن كه‌ منی لێده‌بم.
4 And you know the way to where I am going." ئێوه‌ ڕێگای ئه‌و شوێنه‌ پێ‌ده‌زانن كه‌ من بۆی ده‌چم.)
5 Thomas said to him, "Lord, we don't know where you're going—how can we know the way?" ئینجا تۆما ووتی: (گه‌وره‌م، نازانین تۆ بۆكوێ‌ ده‌ڕۆی، ئیتر چۆن ڕێگه‌كه‌ بزانین؟)
6 Jesus told him, "I am the way, and the truth, and the life. No one comes to the Father except through me. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من ڕێگاو ڕاستی‏و ژیانم. كه‌س نایه‌ت بۆ لای باوك به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێ‌.
7 Had you known me, you would have known my Father too. Starting now, you know him and have seen him." گه‌ر ئێوه‌ من بناسن، ئه‌وا باوكیشم ده‌ناسن، له‌ئێستا به‌دواوه‌ ده‌یناسن‏و بینیوتانه‌.)
8 Philip said to him, "Lord, show us the Father, and that will be enough for us." لێره‌ فیلیپۆس پێی ووت: (گه‌وره‌م، باوكمان نیشان‎ بده‌ ئیتر به‌سمانه‌!) ‏
9 Jesus said, "Philip, I've been with you this long, and you don't know me? Whoever has seen me has seen the Father. How can you say, 'Show us the Father'? عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ماوه‌یه‌كی دوورو درێژه‌ من له‌گه‌ڵتانم هێشتا هه‌ر نه‌تناسیوم ئه‌ی فیلیپۆس؟ ئه‌وه‌ی منی بینیوه‌ باوكی بینیوه‌، ئیتر چۆن ده‌ڵێی باوكمان نیشان‎بده‌؟
10 Don't you believe I'm in the Father, and the Father in me? The words I speak to you aren't my own—the Father living in me does his works. ئایا باوه‌ڕ ناهێنی من له‌باوكدام، باوكیش له‌‏مندایه‌؟ ئه‌و قسانه‌ی كه‌ ده‌یڵێم له‌خۆمه‌وه‌ نایڵێم، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌ی له‌مندا نیشته‌جێ‌ بووه‌، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
11 Believe me: I'm in the Father, the Father in me—or else believe because of the works themselves. باوه‌ڕم پێ‌بكه‌ن من له‌باوكدام‏و باوكیش له‌‏مندایه‌، ئه‌گه‌ر نا باوه‌ڕم پێ‌بكه‌ن به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه‌.
12 Truly, truly, I tell you, whoever believes in me will do the works I do, and will do even greater works, because I am going to the Father. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌من بكات ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه‌ من ده‌یكه‌م، به‌ڵكو له‌وانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه‌ من بۆ لای باوك ده‌ڕۆم‏.
13 Whatever you ask in my name, I will do it, so the Father may be glorified in the Son. هه‌رچیه‌ك به‌ناوی منه‌وه‌ داوابكه‌ن بۆتانی ده‌كه‌م، هه‌تا باوك له‌ڕۆڵه‌دا شكۆداربێ‌.
14 If you ask me anything in my name, I will do it. گه‌ر شتێكتان به‌ناوی من داواكرد، من بۆتانی ده‌كه‌م.)
15 "If you love me, you will keep my commandments. (گه‌ر ئێوه‌ منتان خۆش بوێ‌ به‌ڕاسپارده‌كانم كارده‌كه‌ن‏.
16 And I will ask the Father, and he will give you another Helper, the Holy Spirit, to be with you forever, ئه‌وسا له‌‏باوكم داواده‌كه‌م یارمه‌تیده‌رێكی* دیكه‌تان بداتێ‌و تاهه‌تایه‌ له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه‌،
17 the Spirit of truth, whom the world cannot receive, since it neither sees him nor knows him. But you know him, since he remains with you and will be in you. ئه‌وه‌ش ڕۆحی ڕاستییه‌، كه‌وا جیهان ناتوانێ‌ وه‌ریگرێ‌ چونكه‌ نایبینێت‏و نایناسێت، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌یناسن چونكه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه‌و له‌ناوتان ده‌بێت.
18 I will not leave you as orphans; I will come to you. به‌‏هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان.
19 Soon the world won't see me anymore, but you will see me. Because I live, you will live too. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جیهان نام‎بینێت، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌م‎بینن. جا‏چونكه‌ من زیندووم، ئێوه‌ش هه‌روه‌ها زیندووده‌بنه‌وه‌.
20 On that day you'll know: I'm in my Father, you in me, and I in you. له‌و ڕۆژه‌‏دا ده‌زانن باوك له‌‏مندایه‌، ئێوه‌ش له‌مندان، منیش له‌ ئێوه‌دام.
21 Whoever has my commandments and keeps them loves me, and my Father will love whoever loves me. I will love him and show myself to him." ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی منی لایه‌و كاریپێ‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ منی خۆش‎ده‌وێت. ئه‌وه‌ی منی خۆش‏بوێ‌، باوكم خۆشی‎ده‌وێ‌، منیش خۆشم‏ده‌وێ‌و خۆمی پێ‌نیشان ده‌ده‌م.)
22 Judas, not Iscariot, asked, "Lord, why show yourself to us and not to the world?" ئینجا یه‌هوزا‏یه‌كیتر كه‌ یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی نه‌بوو، پرسیاری لـێ‌كرد‏: (گه‌وره‌م، بۆچی ده‌ته‌وێ‌ خۆت بۆ ئێمه‌ ده‌رخه‌یت به‌ڵام بۆ جیهان نا؟)
23 Jesus replied, "Anyone who loves me will keep my word, and my Father will love that person, and we will come to them and make our home with them. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌وه‌ی منی خۆش بووێت كار به‌‏ووته‌كانم ده‌كات، باوكیشم خۆشی ده‌وێت، ئێمه‌ بۆ لای ئه‌و دێین‏و لای ئه‌و نیشته‌جێ‌ ده‌بین.
24 Whoever doesn't love me doesn't keep my words. And the word you hear isn't mine but the Father's who sent me. ئه‌وه‌ش منی خۆش ناوێ‌ كارناكات به‌ ووته‌كانم. ئه‌م ووشانه‌ی گوێتان لـێ‌ده‌بێ‌ هی من نییه‌، به‌ڵكو هی ئه‌و باوكه‌یه‌ كه‌ ناردوومی.
25 I have spoken these things to you while I am still with you. من ئه‌م شتانه‌م پێ‌‎ووتن له‌كاتێكدا هێشتا لاتانم.
26 But the Helper, the Holy Spirit, whom the Father will send in my name, will teach you everything and remind you of everything I said to you. به‌ڵام ڕۆحی پیرۆز، ئه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ی باوك به‌ناوی من ده‌ینێرێ‌، هه‌موو شتێكتان فێر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێم‎ ووتوون بیرتان ده‌خاته‌وه‌.
27 Peace I leave you; my own peace I give you. Not as the world gives, I give it. Don't let your hearts be troubled or afraid. (ئاشتیتان بۆ به‌جێ‌ده‌هێڵم. ئاشتی خۆمتان ده‌ده‌مێ‌. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ نا كه‌ جیهان ده‌تان‎داتێ‌. دڵته‌نگ مه‌بن، هه‌روه‌ها مه‌ترسن.
28 You heard me say to you, 'I'm going away, and I'm coming to you.' If you loved me, you'd have rejoiced, because I'm going to the Father, for the Father is greater than I. گوێتان لـێ‌بوو من پێم‎ووتن: من لاتان ده‌ڕۆم‏و دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان. گه‌ر ئێوه‌ منتان خۆش بوێ‌، دڵشاد ده‌بن چونكه‌ من ده‌ڕۆم بۆلای باوك، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك له‌‏من مه‌زنتره‌.
29 And now I've told you before it happens, so that when it happens you'll believe. ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێ‌دان پێش ڕوودانی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێ‌ ڕوویدا باوه‌ڕبهێنن.
30 I won't talk with you much longer—this world's ruler is coming. He has no hold on me, ئیتر له‌مه‌ولا زۆر قسه‌تان له‌گه‌ڵ ناكه‌م، چونكه‌ گه‌وره‌ی ئه‌م جیهانه‌ وا دێت‏و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر من نییه‌.
31 but I do exactly as the Father commanded me, so the world may know I love the Father. Get up, let's leave this place." به‌ڵام ده‌بێ‌ جیهان بزانێ‌ من باوكم خۆش ده‌وێ‌، هه‌روه‌ها باوك چۆن ڕای‏سپاردم وا ڕه‌فتار ده‌كه‌م. هه‌ستن! با لێره‌ بڕۆین!)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]