Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 15 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "I am the true vine, and my Father is the gardener. (من مێوی ڕاسته‌قینه‌م، باوكیشم ڕه‌زه‌وانه‌.
2 Every branch in me not bearing fruit, he removes; and every one bearing fruit, he prunes, so it bears more fruit. هه‌ر لقێ‌ له‌ مندا به‌رنه‌گرێ‌ ئه‌و ده‌یبڕێته‌وه‌. هه‌ر لقێ‌ كه‌ به‌رده‌دات ئه‌و پاكیده‌كاته‌وه‌ تا به‌رهه‌می زیاتر بدات.
3 You are already clean because of the word I have spoken to you. ئێوه‌ ئێستا بێگه‌ردن به‌هۆی ئه‌و ووتانه‌ی له‌گه‌ڵتان پێیدوام.
4 Remain in me, and I in you. As a branch can't bear fruit alone, unless it remains in the vine, neither can you unless you remain in me. جا له‌‏مندا بچه‌سپێن‏و منیش له‌‏ئێوه‌دا. چۆن لق له‌‏خۆیه‌وه‌ ناتوانێ‌ به‌رهه‌م بێنێ‌، گه‌ر به‌‏مێوه‌كه‌وه‌ نه‌چه‌سپێ‌، ئێوه‌ش ناتوانن گه‌ر له‌مندا نه‌چه‌سپێن.
5 I am the vine, you the branches. Whoever remains in me, and I in them, bears much fruit, for apart from me you can do nothing. من مێوم‏و ئێوه‌ش لقه‌كان. كێ‌ له‌‏مندا بچه‌سپێت‏و منیش له‌و، ئه‌و به‌رهه‌می زۆر ده‌هێنێت. چونكه‌ بێ‌ من ئێوه‌ ناتوانن هیچ شتێ‌ بكه‌ن.
6 Anyone not remaining in me is thrown out like a branch and withers; branches are gathered, thrown into the fire, and burned. هه‌ر كه‌سێ‌ له‌‏مندا نه‌چه‌سپێ‌ فڕێ‌ ده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ك لقێك‏و ووشك ده‌بێ‌، ئینجا لقه‌ ووشكه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌و فڕێ‌ ده‌درێنه‌ ناو ئاگرو ده‌سووتێن.
7 If you remain in me and my words remain in you, ask whatever you want, and it will happen for you. به‌ڵام، گه‌ر له‌‏مندا بچه‌سپێن، هه‌روه‌ها ووته‌كانم له‌ناوتاندا چه‌سپا، ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ‌ داوایبكه‌ن بۆتان ده‌بێ‌.
8 This is how my Father is glorified: that you bear much fruit and prove to be my disciples. به‌مه‌ باوكم شكۆدار ده‌بێ‌ گه‌ر بـه‌رهـه‌می زۆر بهێنن، به‌م شێوه‌یه‌ ئێوه‌ قوتابی منن.
9 "As the Father has loved me, so I have loved you. Remain in my love. هه‌روه‌ك چۆن باوك منی خۆشویست، منیش ئێوه‌م خۆشویست، كه‌واته‌ له‌ناو خوشه‌ویستیه‌كه‌مدا بچه‌سپێن!
10 If you keep my commands, you will remain in my love, as I have kept my Father's commands and remain in his love. گه‌ر به‌ ڕاسپارده‌كانی منتان‎كرد، له‌‏خۆشه‌ویستیمدا ده‌چه‌سپێن، هه‌روه‌ك چۆن من به‌‏راسپارده‌كانی باوكم كردو له‌ناو خۆشه‌ویستیه‌كه‌یدا چه‌سپاوم!
11 I've told you this so my joy may be in you, and your joy be complete. ئه‌م شتانه‌م پێ‌ووتن تا خۆشی من تیاتان بچه‌سپێ‌و خۆشیتان به‌ ته‌واوی بێت.
12 "This is my command: love one another as I have loved you. ڕاسپارده‌ی من بۆ ئێوه‌ ئه‌مه‌یه‌: یه‌كتریتان خۆش بوێ‌ هه‌روه‌ك چۆن من خۆشم‎ویستن.
13 No one has greater love than this: to lay down one's life for one's friends. كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ مه‌زنتری نییه‌: كه‌ ژیانی خۆی بكات به‌قوربانی له‌‏جیاتی دۆسته‌كانی.
14 You are my friends if you do what I command you. ئێوه‌ دۆستی منن گه‌ر ڕه‌فتار بكه‌ن به‌وه‌ی ڕام‎سپاردوون.
15 I no longer call you servants—a servant doesn't know what his master does. I call you friends, since I've made known to you everything I heard from my Father. ئیتر به‌كۆیله‌ ناوتان نابه‌م، چونكه‌ كۆیله‌ نازانێ‌ گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام من ناوی خۆشه‌ویستم لـێنان چونكـه‌ هــه‌رچیه‌كـم لـه‌ باوكـم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن.
16 You didn't choose me—I chose you and placed you to go, bear fruit that lasts, so whatever you ask the Father in my name, he'll give you. ئێوه‌ منتان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژاردووه‌، دیاریم‏كردون تا بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن‏و به‌رهه‌مه‌كه‌تان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وسا ‏هه‌رچیه‌ك به‌ناوی من له‌باوك داوابكه‌ن ده‌تانداتێ‌.
17 This is my command to you: love one another. كه‌واته‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌تان پێ‌ده‌ده‌م: یه‌كتریتان خۆش‎بوێ‌.
18 "If the world hates you, know that it hated me first. (گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بووه‌وه‌، ئه‌وه‌ بزانن پێش ئێوه‌ ڕقی له‌‏من بووه‌.
19 If you were of the world, the world would love you as its own. But you are not of the world; instead, I chose you out of the world, so the world hates you. گه‌ر ئێوه‌ سه‌ر به‌‏جیهان بن، جیهان ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن، به‌ڵام چونكه‌ ئێوه‌ سه‌ر به‌‏جیهان نین، به‌ڵكو من له‌ناوه‌ڕاستی جیهان هه‌ڵم‎بژاردوون‏، له‌به‌رئه‌وه‌ جیهان ڕقی لێتانه‌.
20 Remember what I told you: a servant isn't greater than his master. If they persecuted me, they'll persecute you too; if they kept my word, they'll keep yours too. ئه‌و قسه‌یه‌تان بیربێته‌وه‌ كه‌ پێم‎ووتن: كۆیله‌ مه‌زنتر نییه‌ له‌ گه‌وره‌كه‌ی. گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ جیهانن منیان چه‌وساندبێته‌وه‌، ئه‌وا ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه‌، گه‌رهاتوو كاریان به‌‏ووشه‌كانم ‎كرد، ئه‌وا كار به‌‏ووشه‌كانی ئێوه‌ش ده‌كه‌ن.
21 But they'll do all this to you because of my name, since they don't know the one who sent me. به‌ڵام ئه‌مه‌تان هه‌موو پێ‌ده‌كه‌ن له‌پێناوی ناوی من، چونكه‌ ‏ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ ئه‌وان نایناسن.
22 Had I not come and spoken to them, they would have no sin; now they have no excuse for their sin. من گه‌ر نه‌هاتبوومایه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كردبوونایه‌، ئه‌وا گوناهیان نه‌ ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا هیچ بیانویه‌كیان نییه‌ بۆ گوناهه‌كانیان.
23 Whoever hates me hates my Father as well. ئه‌وه‌ی ڕقی له‌‏من بێت، ڕقی له‌‏باوكیشمه‌.
24 Had I not done among them the works no one else did, they would have no sin. But now they have seen and hated both me and my Father. گه‌ر له‌‏نێوانیان ئه‌و كارانه‌م نه‌كردایه‌ كه‌ كه‌سی‏تر نه‌یكردووه‌، ئه‌وسا گوناهیان نه‌ ده‌بوو. به‌ڵام ئه‌وان ڕقیان له‌من‏و له‌ باوكم بووه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كارانه‌یان بینی.
25 But this happened to fulfill what is written in their Law: 'They hated me without cause.' ئه‌مه‌ش ڕوویدا تا ئه‌و ووته‌یه‌ بێته‌دی كه‌ له‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌یاندا نووسراوه‌: [[به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێم بووه‌وه‌!]]
26 "When the Helper comes, whom I will send you from the Father—the Spirit of truth proceeding from the Father—he will testify about me. جا كاتێ‌ یارمه‌تیده‌ر دێ‌، ئه‌وه‌ی من له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ بۆتانی ده‌نێرم، ئه‌و ڕۆحه‌ ڕاستییه‌ی كه‌ له‌‏باوكه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‌، ئه‌و شایه‌تیم بۆ ده‌دات.
27 "And you also must testify, because you have been with me from the beginning." ئێوه‌ش هه‌روه‌ها شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ من بوون.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]