Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 16 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "I have told you all this so that you will not fall away. (من ئه‌مه‌م پێی ووتن، تا نه‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌.
2 They will expel you from synagogues; but the hour is coming when whoever kills you will think he offers a service to God. له‌كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ‌ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تان‎كوژێ‌ وابیرده‌كاته‌وه‌ خزمه‌تی خودای كردووه‌.
3 They will do this because they have not known the Father or me. ئه‌وان ئه‌مه‌تان پێ‌ده‌كه‌ن چونكه‌ نه‌باوك ده‌ناسن نه‌من.
4 But I've told you this so that when their hour comes, you'll remember I told you. I didn't tell you this from the start, because I was with you. جا ئه‌مه‌م پێ‌ووتن تا كاتی ڕوودانی هات، بیرتان بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌م له‌‏پێشا پێ‌ ووتوون. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌م پێ‌ نه‌ووتن، چونكه‌ له‌گه‌ڵتان بووم.
5 "But now I'm going to him who sent me, and none of you asks me, 'Where are you going?' (ئێستا من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ستان نه‌ی پرسی: بۆ كوێ‌ ده‌چی؟
6 Instead, because I have said these things to you, sorrow has filled your heart. چونكه‌ ئه‌مه‌م پێ‌ووتن‏، دڵگرانی دایگر‏تن.
7 I tell you the truth: my going is for your good. If I don't go, the Helper, the Holy Spirit, won't come to you. But if I go, I will send him to you. به‌ڵام من ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: باشتر وایه‌ بۆتان كه‌ بڕۆم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر من نـه‌ڕۆم، یــارمــه‌تیــده‌رتـان بۆ نایه‌ت. به‌ڵام گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم.
8 And when he comes, he will convict the world concerning sin and righteousness and judgment: كاتێ‌ ئه‌و دێ‌، جیهان سه‌رزه‌نشت ده‌كات له‌سه‌ر گوناه‌و ڕاست‏ودروستیو حوكمدان،
9 concerning sin, because they do not believe in me; له‌سه‌ر گوناه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ‌ناهێنن.‏
10 concerning righteousness, because I am going to my Father and you will see me no longer; له‌سه‌ر ڕاست‏ودروستی له‌به‌رئه‌وه‌ی من ده‌چمه‌ لای باوك‏و ئیتر نامبینن.
11 concerning judgment, because the ruler of this world has been judged. له‌سه‌ر حوكمدانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ حوكمی به‌سه‌ر دراوه‌.
12 "I still have many things to say to you, but you cannot bear them now. (هێشتا شتی زۆرم هه‌یه‌ پێتانی بڵێم، ئێستا ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن.
13 But when he, the Spirit of truth, comes, he will guide you into all truth. He won't speak on his own, but will speak whatever he hears, and will tell you what is coming. به‌ڵام كاتێ‌ ڕۆحی ڕاستی بۆ لاتان دێ‌، به‌ره‌و هه‌موو ڕاستیه‌كتان ده‌بات، چونكه‌ له‌‏خۆیه‌وه‌ هیچ ناڵێ‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ‌ده‌بێ‌ پێتانی ڕاده‌گه‌ێنێ‌، ئه‌وه‌ی له‌ دواییدا ڕووده‌دات پێتانی ده‌ڵێ‌.
14 He will glorify me, for he will take what is mine and tell it to you. ئه‌و شكۆدارم ده‌كات چونكه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆتانی باس‎ده‌كات له‌منه‌وه‌ ده‌رچووه‌.
15 All my Father has is mine; that's why I said he takes from what is mine and will tell you. هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌ هی باوكه‌، هه‌روه‌ها هی منه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ بوو پێم‎ووتن ئه‌وه‌ی بۆتانی باس ده‌كات له‌منه‌وه‌ ده‌رچووه‌.
16 "Soon you'll no longer see me; then soon again you'll see me." پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م نام‎بینن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌م‎بینن، چونكه‌ ده‌گه‌رێمه‌وه‌ لای باوك.)
17 So some of his disciples asked each other, "What does he mean: 'In a little while you will not see me, and then in a little while you will see me,' and, 'Because I am going to the Father'?" هه‌ندێ‌ له‌‏قوتابیه‌كان پرسیاریان كرد: (مه‌به‌ستی چییه‌ له‌م قسه‌یه‌: پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م نامبینن، دوای ئه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مبینن، هه‌روه‌ها: چونكه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لای باوك؟)
18 So they kept saying, "What does he mean, 'a little while'? We don't know what he's talking about." دیسان ووتیان: (ئه‌م كه‌مه‌ چییه‌ باسی ده‌كات؟ تێناگه‌ین له‌وه‌ی ده‌یڵێ‌!)
19 Jesus knew they wanted to ask him, so he said to them, "Are you asking each other what I meant by saying, 'In a little while you will not see me, and then a little while you will see me'? عیسا زانی كه‌وا حه‌زده‌كه‌ن پرسیاری لـێ‌بكه‌ن، ئینجا پێی ووتن: (پرسیار له‌ واتای قسه‌كه‌م ده‌كه‌ن: پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م نام‎بینن، دوای ئه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌م‎بینن.
20 "Truly, truly, I tell you: you will weep and mourn, but the world rejoices. You'll grieve, but your grief will become joy. (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئێوه‌ ده‌گرین‏و شیوه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیهان دڵشاد ده‌بێ‌، ئێوه‌ دڵته‌نگ ده‌بن، به‌ڵام دڵته‌نگیه‌كه‌تان ده‌بێ‌ به‌ خۆشی.
21 A woman in labor has pain because her hour has come; but once she gives birth, she forgets the anguish, because she is joyful that a person has been born into the world. ژن دڵته‌نگ ده‌بێ‌ كاتێ‌ كه‌ منداڵ‏بوونی نزیك بووه‌وه‌. به‌ڵام كاتێ‌ منداڵه‌كه‌ی بوو، ئیتر بیر له‌‏ماندووبوونی ناكاته‌وه‌، له‌خۆشی ئه‌وه‌ی مرۆڤێك له‌دایك‎بوو بۆ ئه‌م جیهانه‌.
22 So you also have sorrow now, but I will see you again, and your heart will rejoice, and no one will take your joy from you. ئێوه‌ش ئاوها، ئێستا دڵته‌نگ ده‌بن، به‌ڵام كاتێ‌ دێمه‌وه‌ بۆلاتان، دڵتان خۆش ده‌بێ‌، ئیتر كه‌س ئه‌و خۆشیه‌تان لـێ‌ناسێنێته‌وه‌.
23 In that day you will ask me nothing. Truly, truly, I tell you: whatever you ask my Father in my name, he will give you. له‌و ڕۆژه‌دا پرسیاری هیچم لـێ‌ناكه‌ن. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: هه‌ر شتێك به‌ناوی منه‌وه‌ له‌باوك داوا بكه‌ن ده‌تانداتێ‌.
24 Until now you've asked nothing in my name. Ask, and you will receive, so your joy may be complete. هه‌تا ئێستا به‌ناوی منه‌وه‌ هیچتان داوا نه‌كردووه‌. داوابكه‌ن وه‌ریده‌گرن، تا خۆشیه‌كه‌تان به‌ ته‌واوی بێت.
25 I've told you these things in figures. The hour is coming when I'll no longer speak in figures, but tell you plainly about my Father. (ده‌رباره‌ی ئه‌م شتانه‌ له‌‏قسه‌كانمدا نموونه‌م بۆ هێنانه‌وه‌، به‌ڵام كاتێ‌ دێ‌، باسی باوكتان بۆ بكه‌م به‌‏ئاشكرا و بێ‌ نموونه‌.
26 That day you'll ask in my name, and I'm not telling you I'll ask my Father on your behalf; له‌و ڕۆژه‌دا به‌ناوی منه‌وه‌ داوا له‌باوك ده‌كه‌ن. ئیتر پێتان ناڵێم من داواتان بۆ ده‌كه‌م لای باوك.
27 for the Father himself loves you, because you've loved me and believed I came from our Father. چونكه‌ باوك خۆی خۆشی ده‌وێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌ منتان خۆشویست، هه‌روه‌ها باوه‌ڕتان به‌وه‌ هێنا كه‌ من له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم.
28 I came from my Father and entered the world; again, I leave the world, going to my Father." له‌باوكه‌وه‌ ده‌رچووم‏و هاتووم بۆ جیهان، ئێستا جیهان به‌جێ‌ده‌هێڵم‏و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لای باوك.(
29 His disciples said, "Now you are speaking plainly and not using any figure of speech! لێره‌ قوتابیه‌كانی پێیان‎ووت: (‏ئێستا به‌‏ئاشكرا گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت بێ‌ نموونه‌.
30 Now we know you know everything and need no one to ask you questions; so we believe you came from our Father." ئێستا ده‌زانین تۆ هه‌موو شتێك ده‌زانی، پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌س پرسیارت لـێ‌بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ باوه‌ڕده‌هێنین تۆ له‌ خوداوه‌ ده‌رچووی.)
31 Jesus replied, "Do you now believe? عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا ئێستا باوه‌ڕده‌هێنن؟
32 "See, the hour is coming—has come—when you'll be scattered, each to his own home, leaving me alone. Yet I'm not alone; my Father is with me. كاتێ‌ دێ‌‏، ئه‌وه‌تا هاتووه‌‏، تیایدا له‌‏یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ بۆ ماڵی خۆی، ئینجا به‌ته‌نها به‌جێم‎ده‌هێڵن. به‌ڵام من به‌ته‌نها نیم، چونكه‌ باوك له‌گه‌ڵمدایه‌.
33 I've told you this so you may have peace in me. In the world you'll face trouble, but take heart—I've overcome the world." ئه‌مانه‌م هه‌موو پێ‌ووتن تاكو له‌مندا ئاشتیتان هه‌‏بێ‌. ئێوه‌ له‌جیهاندا ته‌نگانه‌ ده‌چێژن. به‌ڵام ووره‌تان به‌رزبێ‌، من به‌سه‌ر جیهاندا زاڵ‎بووم‏!)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]