Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 11 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 A man named Lazarus was sick, from Bethany, the village of Mary and her sister Martha. مرۆڤێك ناوی له‌عازر بوو نه‌خۆش بوو، خه‌ڵكی به‌یت‏عه‌نیا بوو‏، ئه‌و لادێیه‌ی له‌گه‌ڵ مریه‌م‏و مه‌رسای خوشكی تیایدا ده‌ژیان.
2 Mary—whose brother Lazarus was sick—anointed the Lord with fragrant oil and dried his feet with her hair. ئه‌م مریه‌مه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ خوداوه‌ندی به‌‏بۆن چه‌وركردو به‌قژی پێیه‌كانی سڕیه‌وه‌، له‌عازری نه‌خۆشیش برای ئه‌م بوو.
3 So the sisters sent word to him, saying, "Lord, the one you love is sick." هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ ناردیان به‌دوای عیسادا تا پێی بڵێن: (گه‌وره‌م، ئه‌وه‌ی خۆشت‎ده‌وێ‌ نه‌خۆشه‌.)
4 Hearing this, Jesus said, "This sickness won't end in death, but is for the glory of our Father, so the Son of our Father may be glorified through it." كاتێ‌ عیسا ئه‌مه‌ی بیست ووتی: (ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌‏مردن كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی شكۆداری خودا‏، ئه‌وسا به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ ڕۆڵه‌ی خودا شكۆدار ده‌بێ‌.) ‏
5 Now Jesus loved Martha and her sister and Lazarus. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیسا مه‌رساو خوشكه‌كه‌ی و له‌عازری خۆش ده‌ویست،
6 So when he heard Lazarus was sick, he stayed two more days where he was. له‌و شوێنه‌ی كه‌لێی بوو دوو ڕۆژ مایه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌عازریشی زانیبوو.
7 Then after this he said to the disciples, "Let us go back to Judea." دوای ئه‌وه‌ عیسا به‌ قوتابیه‌كانی ووت: (با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه‌!)
8 The disciples said to him, "Rabbi, the Jews just now tried to stone you, and you're going back there?" قوتابیه‌كان پێیان‎ووت: (مامۆستا، ئایا ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه‌، باشه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جووله‌كه‌كان نه‌یانویست به‌ردبارانت بكه‌ن؟)
9 Jesus answered, "Aren't there twelve hours in the day? Anyone who walks by day won't stumble - he sees the light of this world. عیسا له‌ وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا ڕۆژ دوانزه‌ سه‌عات نییه‌؟ ئه‌وه‌ی به‌‏رۆژ بڕوات ساتمه‌ ناكات، چونكه‌ ڕووناكی ئه‌م جیهانه‌ ده‌بینێ‌.
10 But if anyone walks at night, he stumbles, because the light is not in him." به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌‏شه‌و بڕوات ساتمه‌ ده‌كات، چونكه‌ ڕووناكی تیادانییه‌.)
11 After this, he told them, "Our friend Lazarus has fallen asleep, but I'm going to wake him." ئینجا عیسا ووتی: (له‌عازری خۆشه‌ویستمان خه‌وتووه‌، به‌ڵام من ده‌ڕۆم خه‌به‌ری ده‌كه‌مه‌وه‌.)
12 So the disciples said to him, "Lord, if he has fallen asleep, he will get better." ‏قوتابیه‌كان ووتیان:‏ (گه‌وره‌م، گه‌ر ئه‌و نووستوه‌، ئه‌وسا به‌‏ساغی خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌.)‏
13 Now Jesus had been speaking about his death, but they thought he meant natural sleep. قوتابیه‌كانی وایانزانی مه‌به‌ستی له‌‏نووستنی ئاساییه‌، به‌ڵام عیسا مه‌به‌ستی له‌مردنی له‌عازر بوو.
14 So then Jesus told them plainly, "Lazarus has died, ئه‌و كاته‌ عیسا به‌ئاشكرا پێ‌ووتن: (له‌عازر مردووه‌.
15 I'm glad for your sake I wasn't there, so you'll believe. But let's go to him." به‌ڵام له‌به‌ر ئێوه‌ من دڵشادم كه‌ له‌وێ‌ نه‌بووم، تا باوه‌ڕ بهێنن. با‏برۆین بۆ لای!)
16 So Thomas, called the Twin, told the other disciples, "Let's go too, and die with him." ئینجا تۆما كه‌ به‌ دووانه‌ ناسرابوو لای قوتابیه‌كانیكه‌ ووتی: (با ئێمه‌ش بڕۆین له‌گه‌ڵی تا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بمرین!)‏
17 So when Jesus arrived, he found that Lazarus had already been in the tomb four days. كاتێ‌ عیسا گه‌یشت، له‌عازر چوار ڕۆژ بوو نێژرابوو.
18 Bethany was near Jerusalem, about two miles away, به‌یت‏عه‌نیاش ته‌نها نزیكه‌ی دوو میل له‌ قودسه‌وه‌ دوور‏بوو.
19 and many of the Jews had come to Martha and Mary to console them about their brother. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏جووله‌كه‌ هاتبوونه‌ لای مه‌رساو مریه‌م تا سه‌ره‌خۆشی براكه‌یان لـێ‌بكه‌ن.
20 When Martha heard Jesus was coming, she went to meet him; Mary stayed sitting in the house. كاتێ‌ مه‌رسا زانی عیسا هاتووه‌، هاته‌ده‌ره‌وه‌ بۆ چاوپێكه‌وتنی، مریه‌میش له‌‏ماڵه‌وه‌ دانیشتبوو.
21 Martha said to Jesus, "Lord, if you had been here, my brother would not have died. ئینجا مه‌رسا به‌‏عیسای ووت: (گه‌وره‌م، گه‌ر لێره‌ بوویتایه‌، براكه‌م نه‌ده‌مرد.
22 But even now I know that whatever you ask of our Father, he will give you." به‌ڵام ده‌زانم ته‌نانه‌ت ئێستاش هه‌رچی له‌خودا داوا بكه‌یت ده‌تداتێ‌.)
23 Jesus said to her, "Your brother will rise again." عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (براكه‌ت زیندووده‌بێته‌وه‌.)
24 Martha said to him, "I know he'll rise again in the resurrection on the last day." مه‌رسا ووتی: (‏ده‌زانم هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ له‌هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان له‌ڕۆژی دواییدا!)
25 Jesus told her, "I am the resurrection and the life. Whoever believes in me will live, even though he dies, ‏عیسا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (من زیندووبوونه‌وه‌و ژیانم. هه‌ر كه‌سێ‌ باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ‌، ئه‌گه‌ر مردیش زیندووده‌بێته‌وه‌.
26 and everyone who lives and believes in me will never die. Do you believe this?" هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێ‌ زیندوو بێ‌ و باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ‌ هه‌رگیز نامرێ‌. ئایا باوه‌ڕ به‌مه‌ ده‌كه‌یت؟)
27 She said to him, "Yes, Lord; I believe you are the Christ, the Son of our Father, the one coming into the world." ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (به‌ڵێ‌ گه‌وره‌م. من باوه‌ڕ ده‌كه‌م تۆ مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودای هاتووی بۆ جیهان!)‏
28 After saying this, she went and called her sister Mary privately: "The Teacher is here—he's calling for you." دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ووت، چوو مریه‌می خوشكی بانگ‎بكات، به‌دزیه‌وه‌ پێی ووت: (مامۆستا لێره‌یه‌، بانگت‎ده‌كا!)
29 When Mary heard this, she rose quickly and went to him. مریه‌م كه‌ ئه‌مه‌ی بیست خێرا هه‌ستاو هاته‌ لای.
30 Jesus had not yet entered the village; he was still where Martha met him. عیسا جارێ‌ نه‌گه‌یشتبووه‌ دێیه‌كه‌، به‌ڵكو هێشتا له‌وشوێنه‌ بوو كه‌ تیایا چاوی به‌‏مه‌رسا كه‌وتبوو.
31 The Jews with her in the house, comforting her, saw Mary rise quickly and leave; they followed, thinking she was going to the tomb to weep there. جووله‌كه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی له‌‏ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون‏و بۆ دڵنه‌وایی هاتبوون، كه‌ بینییان ئاوا هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‌‏و خێرا چووه‌ ده‌ره‌وه‌، شوێنی كه‌وتن، چونكه‌ وایانزانی ده‌ڕوات تا له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ بگری.
32 Mary came to Jesus, saw him, fell at his feet, and said, "Lord, if you had been here, my brother would not have died." كاتێ‌ مریه‌م عیسای بینیو گه‌یشته‌ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وی لـێ‌بوو، كه‌وت به‌سه‌ر پێیداو ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر لێره‌ بوویتایه‌، براكه‌م نه‌ده‌مرد!)
33 When Jesus saw her weeping, and the Jews who came with her also weeping, he groaned in spirit and was troubled. عیسا كه‌ مریه‌م‏و ئه‌و جووله‌كانه‌ی بینی له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گرین، دڵی پڕ بوو له‌په‌ژاره‌یه‌كی زۆر،
34 And he said, "Where have you laid him?" They said to him, "Lord, come and see." ئینجا پرسی: (له‌كوێ‌ ناشتوتانه‌؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (گه‌وره‌م، وه‌ره‌ سه‌یركه‌!)
35 Jesus wept. عیسا گریا.
36 So the Jews said, "See how he loved him!" لـه‌م‎كاته‌دا جووله‌كه‌كان به‌‏یه‌كتریان ووت: (سه‌یركه‌ چه‌ندی خۆش‎ده‌ویست!)
37 But some of them said, "Could this man who opened the blind man's eyes not have kept him from dying?" هــه‌ندێكیان پرسـیاریان‎ كرد: (ئایا نه‌یده‌توانی ئه‌مه‌ی كه‌ چاوی كوێرانی چاك كرده‌وه‌، نه‌یهێشتایه‌ له‌عازر بمرێ‌؟(
38 So Jesus, again deeply moved in himself, came to the tomb—a cave with a stone against it. جارێكیكه‌ عیسا دڵی پڕبوو له‌ په‌ژاره‌. ئینجا له‌گۆڕه‌كه‌ نزیك كه‌وته‌وه‌ كه‌ ئه‌شكه‌وتێك بوو ده‌رگاكه‌ی به‌ردێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بوو.
39 Jesus said, "Take away the stone." Martha, the dead man's sister, said to him, "Lord, he must smell by now—he's been dead four days." عیسا ووتی: (‏به‌رده‌كه‌ لابه‌ن!) مه‌رسا ووتی: (گه‌وره‌م ئه‌مه‌ ڕۆژی چواره‌مینێتی، بۆنی كردووه‌.)
40 Jesus said to her, "Didn't I tell you: if you believe you'll see our Father's glory?" جا عیسا پێی ووت: (پێم نه‌ووتی گه‌ر باوه‌ڕت هه‌بێ‌ شكۆمه‌ندی خودا ده‌بینی؟)
41 So they removed the stone. Jesus looked up and said, "Father, I thank you that you heard me. ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابردو عیسا سه‌یری ئاسمانی كردو ووتی: (ئه‌ی باوك، سوپاست ده‌كه‌م چونكه‌ گوێت لێ‌گرتم،
42 I knew you always hear me, but I said this for the crowd standing here, so they may believe you sent me." من زانیومه‌ كه‌ تۆ هه‌میشه‌ گوێم لێ‌ده‌گری. به‌ڵام من ئه‌مه‌م ووت له‌به‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ ده‌وروپشتم ڕاوه‌ستاون تا باوه‌ڕ بهێنن تۆ منت ناردووه‌.)
43 When he had said this, he cried out with a loud voice, "Lazarus, come out!" كاتێ‌ ئه‌مه‌ی ووت به‌ده‌نگێكی به‌رز بانگی كرد: (له‌عازر وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!)
44 The dead man came out, feet and hands bound with strips of linen, and his face wrapped in cloth. Jesus said to them, "Untie him; let him go." ئه‌وسا مردووه‌كه‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌، به‌كفن ده‌ست‏و قاچی به‌سترابوو، سه‌ریشی به‌قوماشێك پێچرابوو. لێره‌ عیسا به‌وانه‌ی ده‌وروپشتی ووت: (بیكه‌نه‌وه‌ با بڕوات. (
45 So many of the Jews who came to Mary and saw what Jesus did believed in him. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏جووله‌كه‌كان له‌وانه‌ی كه‌ هاتبوون بۆ دڵنه‌وایی مریه‌م، كاتێ‌ ئه‌مه‌یان بینی باوه‌ڕیان هێنا به‌‏عیسا.
46 But some of them went to the Pharisees and told them what Jesus had done. به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌وان چوونه‌ لای فه‌ریسیه‌كان تا هه‌واڵی ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ عیسا كردوویه‌تی.
47 So the chief priests and Pharisees convened the council and said, "What are we doing? For this man performs many signs. ئینجا سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و فه‌ریسیه‌كان ئه‌نجومه‌نی باڵایان كۆكرده‌وه‌و ووتیان: (چی بكه‌ین؟ ئه‌م كابرایه‌ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زۆر ده‌كات.
48 If we leave him alone, everyone will believe in him, and the Romans will come and take away both our place and our nation." گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ وازی لـێ‌بهێنین هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن، ئیتر ڕۆمانیه‌كان دێن‏و په‌رستگاكه‌مان له‌ناو ده‌به‌ن‏و میلله‌ته‌كه‌مان ڕاپێچ ده‌كه‌ن!)
49 But one of them, Caiaphas, high priest that year, told them, "You know nothing at all. یه‌كێ‌ له‌وان كه‌‏ناوی قه‌یافا بوو ئه‌و ساڵه‌ سه‌رۆك كاهین بوو ووتی: (ئێوه‌ هیچ نازانن!
50 Don't you see it's better for you that one man die for the people than the whole nation perish?" ئێوه‌ تێ‌ناگه‌ن باشتروایه‌ پیاوێك بمرێ‌ و ببێ‌ به‌‏قوربانی گه‌ل، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌ هه‌مووی له‌ناوبچێ‌.)
51 He didn't say this on his own; as high priest that year, he prophesied Jesus would die for the nation, قه‌یافا له‌خۆیه‌وه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام چونكه‌ له‌و ساڵه‌دا كاهینی به‌رز بوو، پێشبینیكردبوو‏* كه‌ عیسا له‌‏پێناوی گه‌لدا ده‌مرێ‌،
52 not only for the nation, but also to gather into one the scattered children of our Father. ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناوی گه‌ل نا، به‌ڵكو هه‌روه‌ها له‌پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانی خودا كه‌ په‌رشوبڵاوبوونه‌ته‌وه‌ تا بیانكات به‌یه‌ك.
53 So from that day on they plotted to put him to death. له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئیتر جووله‌كه‌كان بڕیاریان‎دا عیسا بكوژن.
54 So Jesus no longer moved about openly among the Jews, but withdrew to a town called Ephraim near the wilderness, and stayed there with his disciples. ئیتر ئه‌ویش به‌‏ئاشكرا به‌ناویاندا نه‌ده‌رۆیشت، به‌ڵكو چوو بۆ شارێك ناوی ئه‌فرایم بوو، كه‌وتۆته‌ شوێنێكی نزیك بیابان، له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی مایه‌وه‌.
55 The Jews' Passover was near, and many went up from the country to Jerusalem before it to purify themselves. له‌و كاته‌دا جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی جووله‌كه‌ نزیك بووبوه‌وه‌، خه‌ڵكێكی زۆر له‌لادێكانه‌وه‌ هاتبوون بۆ قودس تاكو هه‌ستن به‌‏مه‌راسیمی خۆپاك‎كردنه‌وه‌ی پێش جه‌ژن.
56 So they looked for Jesus, asking each other as they stood in the temple, "What do you think? Surely he won't come to the feast?" ئه‌وان به‌دوای عیسادا ده‌گه‌ڕان، كاتێ‌ له‌‏په‌رستگادا كۆبوونه‌وه‌ پرسییان: (ڕاتان چیه‌؟ ئایا نایه‌ت بۆ جه‌ژن؟)
57 The chief priests and Pharisees had ordered that anyone who knew his whereabouts must report it, so they could arrest him. سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و فه‌ریسیه‌كان فه‌رمانیان ده‌ركردبوو كه‌وا هه‌ركه‌سێك عیسا ببینێ‌ ده‌بێ‌ خه‌به‌ری لـێ‌بدات تا بیگرن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]