Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 10 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 "Truly, truly, I tell you: whoever doesn't enter the sheepfold through the gate, but climbs in another way, is a thief and a robber. (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگای پشتیری مێگه‌لێكه‌وه‌ ناچێته‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵكو به‌ڕێگایه‌كیكه‌دا بۆی سه‌ربكه‌وێ‌‏، ئه‌وه‌ دزو جه‌رده‌یه‌.
2 But the one who enters by the gate is the shepherd of the sheep. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌‏ده‌رگاوه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌، ئه‌وه‌ شوانی مێگه‌له‌كه‌یه‌،
3 The gatekeeper opens for him, and the sheep hear his voice. He calls his own sheep by name and leads them out. ده‌رگاوانیش ده‌رگاكه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه‌، مێگه‌له‌كه‌ش گوێ‌ له‌ده‌نگی ده‌گرن، بانگی مێگه‌له‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی ده‌كات هه‌ر یه‌كه‌ به‌ناوی خۆیه‌وه‌، ئه‌وسا ده‌یانباته‌ ده‌ره‌وه‌.
4 After bringing all his own out, he goes ahead of them, and the sheep follow him because they know his voice. كاتێ‌ هه‌موویانی هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌‏پێشیانه‌وه‌ ده‌ڕوات‏و ئه‌وانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه‌ ده‌نگی ده‌ناسن.
5 They will never follow a stranger—they'll run from him, since they don't know the voice of strangers." ئه‌وان شوێنی یه‌كێكی نامۆ ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی ڕاده‌كه‌ن‏، چونكه‌ ده‌نگی نامۆ ناناسن.
6 Jesus told them this figure of speech, but they didn't grasp what he meant. عیسا ئه‌م نموونه‌یه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان له‌‏مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ی تێ‌نه‌گه‌یشتن.
7 So Jesus said again, "Truly, truly, I tell you, I am the gate for the sheep. جا له‌به‌رئه‌وه‌ دیسان ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: من ده‌رگای مێگه‌له‌كه‌م.
8 "All who came before me are thieves and robbers, but the sheep did not listen to them. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دزو جه‌رده‌ بوون، به‌ڵام مێگه‌ڵه‌كه‌ گوێیان لێ‌نه‌گرتن‏.
9 I am the gate; whoever enters through me will be saved, going in and out, finding pasture. من ئه‌و ده‌رگایه‌م، ئه‌وه‌ی لێم بێته‌ ژووره‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وسا دێته‌ژووره‌وه‌و ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه‌.
10 The thief comes only to steal, kill, and destroy. I came so they may have life, and have it in abundance. دز نایه‌ت‏، ته‌نها بۆ دزین‏و سه‌ربڕین‏و له‌ناوبردن نه‌بێت. به‌ڵام من هاتووم هه‌تا ئه‌وان ژیانیان هه‌بێ‌، ژیانێكی تێروته‌سه‌ل.
11 "I am the good shepherd. The good shepherd lays down his life for the sheep. من شوانێكی دڵسۆزم، شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی ده‌كاته‌ قوربانی له‌پێناوی مێگه‌له‌كه‌ی.
12 The hired hand, not a shepherd, doesn't own the sheep. Seeing the wolf coming, he leaves the sheep and flees—the wolf snatches and scatters them. به‌كرێگیراو وه‌ك شوان‎ نییه‌، چونكه‌ مێگه‌له‌كه‌ هی خۆی نییه‌. كاتێ‌ ده‌بینێ‌ گورگ دێ‌، مێگه‌له‌كه‌ به‌جێ‌ده‌هێڵێ‌ هه‌تا خۆی ڕزگاركات، ئه‌وسا گورگه‌كه‌ مێگه‌له‌كه‌ ده‌ڕفێنێ‌‏و په‌رشو بڵاویان ده‌كاته‌وه‌.
13 The man runs away because he is a hired hand and cares nothing for the sheep. كابرا هه‌ڵدێ‌، چونكه‌ به‌كرێ‌ گیراوه‌ گوێ‌نادات به‌مێگه‌له‌كه‌!
14 "I am the good shepherd. I know my own and my own know me, به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم، مێگه‌له‌كه‌م ده‌ناسم، ئه‌وانیش من ده‌ناسن،
15 as the Father knows me and I know the Father, and I lay down my life for the sheep. هه‌روه‌ك چۆن باوك من ده‌ناسێ‌، منیش ئه‌و ده‌ناسم. جا من ژیانم ده‌كه‌م به‌قوربانی له‌پێناوی مێگه‌له‌كه‌مدا.
16 I have other sheep not of this fold; I must lead them too, and they will hear my voice. They will become one flock, one shepherd. هه‌روه‌ها مه‌ڕیترم هه‌یه‌ سه‌ر به‌م پشتیره‌ نین، ده‌بێ‌ ئه‌وانیش كۆبكه‌مه‌وه‌ لای خۆم، ئه‌وانیش گوێ‌ له‌‏ده‌نگم ده‌گرن، ‏ئه‌وسا یه‌ك مێگه‌ل‏و یه‌ك شوان ده‌بێ‌.
17 This is why the Father loves me: I lay down my life only to take it up again. باوك منی خۆش‎ده‌وێ‌‏، چونكه‌ ژیانم ده‌كه‌م به‌قوربانی تا جارێكیكه‌ وه‌ری گرمه‌وه‌.
18 No one takes it from me, but I lay it down on my own. I have authority to lay it down, and authority to take it up again. This charge I received from my Father." كه‌س له‌‏منی ناسێنێ‌، به‌ڵكو من به‌‏ئاره‌زووی خۆم پێشكه‌شی ده‌كه‌م. من ده‌سه‌ڵاتی پێشكه‌شكردن‏و ده‌سه‌ڵاتی بردنه‌وه‌یم هه‌یه‌. ئه‌مه‌ ڕاسپارده‌یه‌كه‌ له‌باوكمه‌وه‌ وه‌رم‎گرتووه‌.)
19 These words brought division among the Jews once again. به‌هۆی ئه‌م قسانه‌ دووبه‌ره‌كی له‌نێو جووله‌كه‌كان په‌یدابوو.
20 Many of them said, "He is demon-possessed and out of his mind. Why listen to him?" زۆربه‌یان ووتیان: (ڕۆحی پیسی تیادایه‌و وڕێنه‌ ده‌كات. ئیتر بۆچی گوێی لـێ‌بگرین؟)
21 But others said, "These aren't a demon-possessed man's words. Can a demon open blind eyes?" هه‌ندێكی كه‌یان ووتیان: (ئه‌مه‌ قسه‌ی یه‌كێك نییه‌ كه‌ ڕۆحی پیسی تیادابێ‌. ئایا ڕۆحی پیس ده‌توانێ‌ چاوی كوێران چاك‎بكاته‌وه‌؟(
22 Then came the Feast of Dedication at Jerusalem. It was winter, له‌كاتی ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌رستگا له‌زستاندا،
23 and Jesus was walking in the temple, in Solomon's Colonnade. عیسا له‌په‌رستگا به‌ناو هۆڵی سلێماندا ده‌ڕۆیشت.
24 The Jews surrounded him and said, "How long will you hold us in suspense? If you are the Christ, tell us plainly." ‏جووله‌كه‌كان لێیكۆبوونه‌وه‌و پێیان ووت: (تا كه‌ی به‌سه‌رسوڕماوی ده‌مان‎هێڵیته‌وه‌ ده‌رباره‌ی خۆت؟ گه‌ر تۆ به‌ڕاستی مه‌سیحیت، به‌ئاشكرا پێمان‎بڵێ‌.)
25 Jesus answered, "I told you, and you don't believe. The works I do in my Father's name testify about me, عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (من پێم‎ووتن، به‌ڵام ئێوه‌ باوه‌ڕم پێ‌ناكه‌ن. جا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی به‌ناوی باوكمه‌وه‌ ده‌یكه‌م، شایه‌تی بۆمن ده‌ده‌ن.
26 but you do not believe, because you are not my sheep. به‌ڵام ئێوه‌ باوه‌ڕناكه‌ن چونكه‌ مه‌ڕی من نین.
27 My sheep listen to my voice; I know them, and they follow me. مه‌ڕه‌كانم گوێ‌ له‌‏ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یان‎ناسم‏و ئه‌وانیش دوام ‎ده‌كه‌ون،
28 I give them eternal life, and they will never perish, and no one will snatch them from my hand. ژیانی هه‌تاهه‌تاییان ده‌ده‌مێ‌‏و هه‌رگیز له‌ناوناچن، هیچ كه‌سیش له‌‏ده‌ستم نایانڕفێنێ‌.
29 My Father, who gave them to me, is greater than all; no one can snatch them out of the Father's hand. ئه‌و باوكه‌ی به‌منی داوه‌ له‌‏هه‌موو كه‌س گه‌وره‌تره‌، كه‌س ناتوانێ‌ هیچ شتێ‌ له‌ده‌ستی باوك بسه‌نێ‌.
30 I and the Father are one." من‏و باوك یه‌كین!)
31 Again the Jews picked up stones to stone him. جارێكیكه‌ جووله‌كه‌كان به‌ردیان هه‌ڵگرت، تا به‌ردبارانی بكه‌ن.
32 Jesus replied, "I have shown you many good works from the Father. For which of these are you going to stone me?" ‏عیسا پێی ووتن: (زۆر كاری چاكم له‌لایه‌ن باوكمه‌وه‌ نیشان‎دان، ئیتر به‌هۆی كامیانه‌وه‌ به‌ردبارانم ده‌كه‌ن؟)
33 "We're stoning you not for good work," they said, "but for blasphemy, because you, a mere man, claim to be God." ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (به‌رد‏بارانت ناكه‌ین به‌هۆی كرداری چاك، به‌ڵكو به‌هۆی كفره‌كانته‌وه‌: چونكه‌ خۆت ده‌كه‌یت به‌ خودا، هه‌رچه‌نده‌ تۆ مرۆڤی!)
34 Jesus answered them, "Is it not written in your Law: 'I have said you are gods'? ‏عیسا پێی ووتن: (ئایا له‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌تان نه‌نووسراوه‌: [[من پێم ووتون ئێوه‌ خـوداوه‌نده‌كانن؟]]
35 If he called them 'gods,' to whom the word of my Father came—and Scripture cannot be broken, ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی موســا ئه‌وانه‌ی ووشه‌ی خودایان بۆ هـاتۆته‌خواره‌وه‌، ناویان بنێت خوداوه‌ندان (هه‌رچه‌نده‌ ناتوانرێ‌ كتێبیش به‌درۆ بخرێته‌وه‌)
36 what about the one the Father set apart and sent into the world? Why accuse me of blasphemy for saying, 'I am the Son of our Father'? ئیتر چۆن ده‌ڵێن به‌وه‌ی كه‌ باوك پیرۆزی كردووه‌و ناردوویه‌تی بۆ هـه‌مــوو جیهان: تۆ كفر ده‌كــه‌یت، چــونكــه‌ ووتومه‌: من ڕۆڵه‌ی خودام؟
37 "If I am not doing the works of my Father, then do not believe me. گـه‌ر بێتو من كرداره‌كانی باوكم نه‌كه‌م، باوه‌ڕم پێ‌مه‌كه‌ن.
38 But if I do them, even if you won't believe me, believe the works, so you'll know and keep knowing the Father is in me, and I in the Father." به‌ڵام گه‌ر ئه‌وه‌م كرد، ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕیش به‌من ناكــه‌ن، باوه‌ڕ به‌و كــردارانه‌ بكه‌ن، تابزانن‏و تێبگه‌ن باوك له‌مندایه‌و منیش له‌ئه‌ودام. (
39 Again they tried to seize him, but he escaped their grasp. جارێكیكه‌ ویستیان بیگرن، به‌ڵام خۆی ده‌ربازكرد له‌ده‌ستیان،
40 Jesus then went back across the Jordan, to the place where John had first been baptizing, and stayed there. ‏ئینجا عیسا چووه‌وه‌ ‏ئه‌وبه‌ری ڕووباری ئوردون و له‌وێ‌ مایه‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ یه‌حیا جاران خه‌ڵكی تیایدا له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشا.
41 Many came to him, saying, "John performed no sign, but all John said about this man was true." ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك هاتنه‌ لای‏و ووتیان: (یه‌حیا نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری نه‌كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه‌ ووتبووی ڕاستبوو!)
42 And in that place many believed in him. هه‌ر له‌وێ‌ ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان پێ‌هێنا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]