Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 9 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 As Jesus passed by, he saw a man who had been blind from birth. كاتێ‌ عیسا به‌رێگادا ده‌رۆیشت، پیاوێكی به‌زگماك كوێری بینی،
2 His disciples asked him, "Rabbi, who sinned, this man or his parents, that he was born blind?" ‏قوتابیه‌كانی لێیان‎پرسی: (مامۆستا، كێ‌ گوناهی كردووه‌؟ ئه‌م پیاوه‌، یاخود دایك‏و باوكی، تا به‌كوێری له‌دایك ببێ‌؟)
3 "Neither this man nor his parents sinned,' Jesus answered, 'but this happened so the works of our Father might be revealed in him. عیسا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (نه‌گوناهی ئه‌م پیاوه‌یه‌و نه‌‏دایك‏و باوكی، به‌ڵام بۆیه‌ وای لـێ‌هاتووه‌ تا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ كاره‌كانی خودا ده‌ركه‌وێ‌.
4 We must do the works of the one who sent me while it is day; night comes, when no one can work. هه‌تا كاته‌كه‌ ڕۆژه‌ له‌سه‌رمه‌ كاری ئه‌و بكه‌م كه‌ ناردوومی. دوایی شه‌و دێت‏و كه‌س ناتوانێ‌ كاری تیا بكات.
5 As long as I am in the world, I am the light of the world.'" جا ئه‌وه‌نده‌ی له‌‏جیهاندام، من ڕووناكی جیهانم.(
6 Saying this, he spat on the ground, made mud from the saliva, and smeared it on the man's eyes. ئه‌مه‌ی ووت‏و تفی‏كرده‌ سه‌ر زه‌وی، به‌تفه‌كه‌ قوڕی دروست‎كرد، ئینجا خستیه‌ سه‌ر هه‌ردوو چاوی كوێره‌كه‌،
7 He told him, "Go, wash in the pool of Siloam" (meaning Sent). So the man went, washed, and returned able to see. پێی ووت: (بڕۆ خۆت بشۆ له‌گۆمی سیلوام (واتای نێرراوه‌).) ئه‌ویش ڕۆیشت‏و خۆی شوشت‏و به‌چاوكراوه‌یی هاته‌وه‌.
8 Neighbors and those who'd seen him begging before said, "Isn't this the one who used to sit and beg?" ئینجا دراوسێكانیو ئه‌وانه‌ی له‌پێشا بینیبوویان سواڵ ده‌كات پرسییان: (‏ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ داده‌نیشت سواڵی ده‌كرد؟)
9 Some said, "That's him." Others said, "No, he just looks like him." He kept saying, "I'm the one." هه‌ندێكیان ووتیان: (خۆیه‌تی.) هه‌ندێكی كه‌یان: (‏نه‌خێر، به‌ڵام له‌و ده‌كات.) ئه‌وسا خۆی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (به‌ڵێ‌ من ئه‌وم.)
10 So they asked him, "Then how were your eyes opened?" ئینجا پێیان‎ووت: (ئه‌ی چۆن چاوت چاك بووه‌وه‌؟)
11 He replied, "The man called Jesus made mud, smeared it on my eyes, and told me, 'Go to Siloam and wash.' So I went, washed, and could see." له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌و پیاوه‌ی ناوی عیسایه‌ قوڕی دروست‎كردو چاومی پێ‌سواخدا، پێیووتم: بڕۆ بۆ گۆمی سیلوام خۆتی تیادا بشۆ. منیش ڕۆیشتم‏و خۆم تیا شوشت‏و چاوم چاك‎بووه‌وه‌!)
12 They said to him, "Where is he?" He said, "I do not know." هه‌روه‌ها لێیان ‎پرسی: (ئێستا ئه‌و له‌‏كوێیه‌؟) ئه‌ویش ووتی: (نازانم.)
13 They brought the man who had been blind to the Pharisees. پیاوه‌ كوێره‌كه‌یان برده‌ لای فه‌ریسیه‌كان.
14 Now it was a Sabbath day when Jesus made the mud and opened his eyes. ئه‌و ڕۆژه‌ش كه‌ عیسا قوڕه‌كه‌ی دروست‎كردو چاوی كوێره‌كه‌ی تیا چاك‎كرده‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ بوو.
15 So the Pharisees also asked him again how he had gained sight. He told them, "He put mud on my eyes, and I washed, and I see." دیسان فه‌ریسیه‌كانیش لێیان‎ پرسی چۆن چاوی چاك‎بووه‌وه‌. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (قوڕی خسته‌ سه‌ر چاوم، خۆم شوشت‏و ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌بینم!)
16 Some Pharisees said, "This man isn't from God—he doesn't keep the Sabbath." Others said, "How can a sinful man do such signs?" So they were divided among them. به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان ووتیان: (ناشێ‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌‏خوداوه‌ بێت، چونكه‌ به‌رپێچی یاسای شه‌ممه‌ ده‌كات.) به‌ڵام هه‌ندێكیان پرسییان: (چۆن پیاوێكی گوناهبار ده‌توانێ‌ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بنوێنێ‌؟) ئیتر دووبه‌ره‌كی كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌.
17 Again they asked the blind man, "What do you say about him, since he opened your eyes?" He said, "He is a prophet." دیسان له‌كوێره‌كه‌یان پرسی: (تۆ ڕات ‎چییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و چونكه‌ چاوی تۆی چاك‎كرده‌وه‌؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌! (
18 The Jews did not believe he had been blind and gained sight, until they summoned the parents of the man who had gained sight. ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ باوه‌ڕیان نه‌كرد كه‌ ئه‌و پیاوه‌ كوێر بووه‌‏و ئێستا ده‌بینێ‌، ئیتر دایك‏و باوكیان بانگ‎كرد.
19 They asked them, "Is this your son you say was born blind? How then does he now see?" لێیان پرسین: (ئایا ئه‌م كوڕه‌تان به‌كوێری له‌دایك بووه‌ وه‌ك ده‌ڵێن؟ جا چۆن ئێستا ده‌بینێ‌؟)
20 His parents answered, "We know that this is our son and that he was born blind. دایك‏و باوكه‌كه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌مه‌ كوڕمانه‌ و به‌‏كوێری له‌دایك بووه‌.
21 But how he now sees, we don't know; or who opened his eyes, we don't know. Ask him—he's an adult; he'll speak for himself." به‌ڵام نازانین ئێستا چۆن ده‌بینێ‌، هه‌روه‌ها كێ‌ چاوی چاك‎كردۆته‌وه‌؟ ئه‌و خۆی گه‌وره‌یه‌و ده‌توانێ‌ وه‌ڵامتان بداته‌وه‌ لێیبپرسن!)
22 His parents said this, fearing the Jews, since the Jews had already agreed that if anyone confessed Jesus as the Christ, he would be expelled from the synagogue. دایك‏و باوكی كوڕه‌ له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ ئه‌مه‌یان ووت، چونكه‌ ‏بڕیاری ئه‌وه‌یان دابوو هه‌ركه‌سێ‌ دانبنێ‌ به‌وه‌ی عیسا مه‌سیحه‌ له‌كه‌نیشت ده‌ریبكه‌ن.
23 That was why his parents said, "He is of age; ask him." ئیتر له‌به‌رئه‌وه‌ بوو ووتیان: (ئه‌و گه‌وره‌یه‌ پرسیار له‌خۆی بكه‌ن.)
24 So they called the once-blind man again and said, "Give God the glory. We know this man is a sinner." دیسان فه‌ریسیه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی كوێر بوو بانگیان كردو پێیان‎ووت: (ستایشی خودا بكه‌! ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌و پیاوه‌ گوناهباره‌.)
25 He replied, "Whether he's a sinner, I don't know. I know one thing: I was blind, now I see." كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (گه‌ر ئه‌و گوناهباره‌، نازانم! به‌ڵام یه‌ك شت ده‌زانم: من كوێر بووم و ئێستا ده‌بینم!)
26 They said to him, "What did he do to you? How did he open your eyes?" دیسان لێیان پرسیه‌وه‌: (چی لـێ‌كردیت؟ چۆن چاوی چاك‎كردیته‌وه‌؟)
27 He answered them, "I already told you, and you didn't listen. Why do you want to hear it again? Do you also want to become his disciples?" ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (من پێم ووتن ئێوه‌ گوێتان لـێ‌نه‌گرتم، ئیتر بۆچی جارێكیكه‌ ده‌تانه‌وێ‌ بیبیستن؟ ئایا ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ‌ ببن به‌‏قوتابی ئه‌و؟)
28 And they reviled him, saying, "You are his disciple, but we are disciples of Moses. ئه‌وسا فه‌ریسیه‌كان جنێویان به‌كابرا داو پێیان ووت: (تۆ قوتابی ئه‌ویت! به‌ڵام ئێمه‌ قوتابی موساین.
29 We know God spoke to Moses, but we don't know where this man is from." ئێمه‌ ده‌زانین خودا قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسا كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نازانین له‌ كوێوه‌ هاتووه‌!)
30 The man answered them, "Here's the amazing thing: you don't know where he's from, yet he opened my eyes. كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (‏ئه‌مه‌ شتێكی سه‌یره‌! ئه‌و چاوی چاك‎كردومه‌ته‌وه‌، كه‌چی ئێوه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ نازانین ئه‌و وه‌چه‌و بنه‌چه‌ی كێیه‌!
31 We know God doesn't listen to sinners, but if anyone reveres God and does his will, God listens to him. ئێمه‌ ده‌زانین خودا وه‌ڵامی گوناهباران ناداته‌وه‌، به‌ڵام گوێ‌ له‌وانه‌ ده‌گرێ‌ كه‌ لێیده‌ترسن‏و به‌خواستی ئه‌و ده‌كه‌ن.
32 Never since the world began has anyone heard of someone opening the eyes of a person born blind. تا ئێستا پشتاوپشت نه‌بیستراوه‌ یه‌كێك چاوی مرۆڤێكی به‌زگماك كوێری چاك‎كردبێته‌وه‌!
33 If this man were not from God, he could do nothing." گه‌ر ئه‌و له‌‏خودا نه‌بووایه‌، نه‌یده‌توانی هیچ بكات.)
34 They answered him, "You were born entirely in sin, yet you teach us?" and threw him out. ئه‌وسا هاواریان كرد به‌سه‌ری: (تۆ خۆت هه‌موو گیانت به‌گوناه‌ له‌دایك بووه‌و ئێمه‌ فێرده‌كه‌یت؟) ئینجا ده‌ریان‎كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیشته‌كه‌.
35 Jesus heard they had thrown him out, and finding him, said, "Do you believe in the Son of Man?" كاتێ‌ عیسا زانی كابرا ده‌ركراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، چوو بۆ لای و لێیپرسی: (ئایا باوه‌ڕ به‌ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌یت؟)
36 He answered, "And who is he, sir, so I can believe in him?" كابرا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌وره‌م، ئه‌و كێیه‌ تا باوه‌ڕی پێ‌بهێنم؟)
37 Jesus said to him, "You have seen him, and it is he who is speaking with you." لێره‌ عیسا پێی ووت: (ئه‌وه‌ی كه‌ بینیت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌دوێ‌، ئه‌وه‌ خۆیه‌تی!)
38 He said, "Lord, I believe," and he worshiped him. كابرا ووتی: (گه‌وره‌م من باوه‌ڕ ده‌كه‌م!) ئه‌وسا كڕنووشی بۆ برد.
39 Jesus said, "I came into this world for judgment, so those who don't see may see, and those who see may become blind." عیسا ووتی: (هاتووم بۆ ئه‌م جیهانه‌ بۆ حوكمدان، تا كوێر ببینێ‌‏و چاوساغ كوێر‏بێ‌!)
40 Some Pharisees with him heard this and said, "Are we blind too?" هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون گوێیان له‌مه‌‏بوو لێیان‎پرسی: (ئایا ئێمه‌ش كوێرین؟)
41 Jesus told them, "If you were blind, you would have no sin; but since you say, 'We see,' your sin remains." ‏عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (گه‌ر ئێوه‌ به‌ڕاستی كوێر بوونایه‌، گوناهتان له‌سه‌ر نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێوه‌ ئێستا ده‌ڵێن‏: ده‌بینین، جا له‌به‌رئه‌وه‌ گوناهه‌كه‌تان ده‌مێنێته‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]