Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 8 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 But Jesus went to the Mount of Olives. به‌ڵام عیسا بۆ شاخی زه‌یتون ڕۆیشت.
2 At dawn he came again to the temple; all the people came to him, and he sat down and taught them. له‌به‌ره‌به‌یان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ په‌رستگا، خه‌ڵكێكی زۆر لێی كۆبوونه‌وه‌، ئه‌ویش دانیشت‏و ده‌ستیكرد به‌‏فێركردنیان.
3 The scribes and Pharisees brought a woman caught in adultery and stood her in the middle. مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیه‌كان ژنێكی داوێن پیسیان هێنایه‌ لایو له‌ناوه‌راست ڕایان‎گرت،
4 They said to him, "Teacher, this woman was caught in the act of adultery. پێیان ووت: (مامۆستا ئه‌م ژنه‌ له‌كاتی داوێن‎پیسیدا گیراوه‌.
5 Now in the Law, Moses commanded us to stone such women. So what do you say? موسا له‌‏شه‌ریعه‌تدا ڕایسپاردوین ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌م ژنه‌ وان ده‌بێ‌ به‌ردباران بكرێن، تۆ چی ده‌ڵێی؟)
6 They said this to test him, seeking grounds to accuse him. But Jesus bent down and wrote on the ground with his finger." ئه‌مه‌یان لـێ‌پرسی تا تاقی بكه‌نه‌وه‌و هۆیه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ‏تاوانباركردن‏و دادگاییكردنی. به‌ڵام عیسا سه‌ری داگرت‏و ‏به‌په‌نجه‌ ده‌ستیكرد به‌نووسین له‌سه‌ر زه‌وی.
7 When they kept questioning him, he stood up and said to them, "Whichever of you has no sin, cast the first stone at her." كاتێ‌ ئه‌وان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌یان، عیسا سه‌ریهه‌ڵبڕیو پێی ووتن: (كامتان بێ‌گوناهه‌ با یه‌كه‌م به‌ردی لێ‌بدات!)
8 And once more he bent down and wrote on the ground. دیسان سه‌ری داگرته‌وه‌و ده‌ستیكرد به‌نووسین له‌سه‌ر زه‌وی.
9 Hearing this, they left one by one, starting with the oldest, until Jesus was left alone with the woman standing there. كه‌ گوێیان له‌م قسه‌یه‌ بوو، له‌ پیره‌كانیانه‌وه‌ هه‌موو یه‌ك له‌دوای یه‌ك خۆیان كێشایه‌وه‌. ئه‌وسا عیسا به‌ته‌نها مایه‌وه‌، ژنه‌كه‌ش له‌‏شوێنی خۆی وه‌ستابوو.
10 Jesus stood up and said to her, "Woman, where are they? Has no one condemned you?" ئینجا عیسا سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌، له‌ژنه‌كه‌ زیاتر كه‌سیتری نه‌بینی‏، پێی ووت: (ئه‌ی ئافره‌ت ئه‌وان له‌ كوێن؟ كه‌سیان تاوانباری نه‌كردی؟)
11 She said, "No one, Lord." Jesus said, "I don't condemn you either. Go, and from now on, don't sin anymore." ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (نه‌خێر گه‌وره‌م.) عیساش پێی ووت: (منیش تاوانبارت ناكه‌م، بڕۆ جارێكیكه‌ گوناه‌ مه‌كه‌!)]
12 Jesus spoke to them again: "I am the world's light. Whoever follows me will never walk in darkness but will have the light of life." جارێكیكه‌ عیسا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا كردن‏و ووتی: (من ڕووناكی جیهانم. ئه‌وه‌ی دوام‎بكه‌وێ‌ به‌‏تاریكیدا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێ‌.)
13 So the Pharisees said to him, "You are bearing witness about yourself; your testimony is not true." فه‌ریسیه‌كان به‌ربه‌ره‌كانیان كردو ووتیان: (تۆ ئێستا شایه‌تی بۆ خۆت ده‌ده‌یت، به‌ڵام شایه‌تیه‌كه‌ت ڕاست نییه‌.)
14 Jesus replied, "Even if I testify about myself, my testimony is true, because I know where I came from and where I'm going; but you don't know where I come from or where I'm going. ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من شایه‌تی بۆ خۆم ده‌ده‌م، شایه‌تیه‌كه‌م ڕاسته‌، چونكه‌ ده‌زانم له‌‏كوێوه‌ هاتووم‏و بۆ كوێ‌ ده‌ڕۆم، به‌ڵام ئێوه‌ نازانن له‌كوێوه‌ هاتووم‏و بۆ كوێ‌ ده‌ڕۆم.
15 You judge according to the flesh; I judge no one. جا ئێوه‌ به‌پێی له‌ش حوكم‎ده‌ده‌ن به‌سه‌رم، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر كه‌س ناده‌م،
16 Even if I judge, my judgment is true, since I do not judge alone, but I and the Father who sent me. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ر حوكم بده‌م حوكمه‌‎كانم دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، چونكه‌ من به‌ته‌نها حوكم ناده‌م، به‌ڵكو من‏و ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی.
17 In your Law it is written that the testimony of two people is true. له‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌تان نووسراوه‌ شایه‌تی دوو پیاو ڕاسته‌.
18 I testify about myself, and the Father who sent me testifies about me." من ئه‌وه‌م شایه‌تی بۆخۆم ده‌ده‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی شایه‌تیم بۆ ده‌دات.)
19 They asked, "Where is your Father?" Jesus answered, "You know neither me nor my Father. If you knew me, you would know my Father also." ئه‌وسا لێیان‎پرسی: (باوكت له‌‏كوێیه‌؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئێوه‌ من ناناسن، باوكیشم ناناسن. گه‌ر منتان بناسیبایه‌ باوكمیشتان ده‌ناسی.)
20 He said this while teaching in the temple, in the treasury; no one seized him—his hour had not yet come. عیسا ئه‌م قسانه‌ی له‌لای سندوقی به‌خشینی په‌رستگادا كرد كاتێ‌ خه‌ڵكی فێر ده‌كرد، به‌ڵام هیچ كه‌سێ‌ نه‌یگرت، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.
21 So he told them again, "I am going away. You will look for me and die in your sin. Where I am going, you cannot come." ئینجا عیسا پێی ووتن: (من ده‌ڕۆم‏و ئێوه‌ به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن‏، به‌ڵام ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم، به‌ڵكو به‌‏گوناهه‌كانتانه‌وه‌ ده‌مرن.)
22 So the Jews said, "Will he kill himself, since he says, "You can't come where I'm going"?" ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ ده‌ستیان‎كرد به‌پرسیاركردن: (ئایا مه‌به‌ستی له‌م قسه‌یه‌ چیه‌ ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم؟ ئایا خۆی ده‌كوژێ‌؟)
23 He said to them, "You're from below; I'm from above. You're of this world; I'm not of this world. وه‌ڵامی عیسا ئه‌وه‌‏بوو: (ئێوه‌ له‌‏خواره‌وه‌ن‏، به‌ڵام من له‌‏سه‌ره‌وه‌م، ئێوه‌ سه‌ر به‌م جیهانه‌ن، به‌ڵام من سه‌ر به‌م جیهانه‌ نیم.
24 I told you that you'll die in your sins; if you don't believe I AM, you'll die in your sins." جا له‌به‌رئه‌وه‌ بوو پێم‎ووتن: به‌‏گوناهه‌كانتانه‌وه‌ ده‌مرن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن من ئه‌وم، به‌گوناهه‌كانتانه‌وه‌ ده‌مرن.)
25 So they said to him, "Just who are you?" Jesus said to them, "Exactly what I've said from the start. ‏لێیان‎پرسی: (تۆ كێیت؟) عیسا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (من هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌م له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێم‎ووتون!
26 I have much to say and judge about you, but the One who sent me is true; what I heard from him, I tell the world." زۆر شتم هه‌یه‌ بیڵێم‏و حوكمی پێ‌بده‌م به‌سه‌رتان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌، ئه‌و خۆی ڕاستییه‌، ئه‌وه‌ی به‌‏جیهانیشی ده‌ڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌وم بیستووه‌.)
27 They did not understand that he had been speaking to them about the Father. جا ئه‌وان تێ‌نه‌گه‌یشتن عیسا له‌م قسه‌یه‌ مه‌به‌ستی له‌باوكی بوو.
28 So Jesus told them, "When you lift up the Son of Man, then you'll know that I AM, and that I do nothing on my own, but say these things as the Father taught me. له‌به‌رئه‌وه‌ عیسا پێی ووتن: (كاتێ‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هه‌ڵده‌واسن ده‌زانن من ئه‌وم، هه‌روه‌ها من له‌‏خۆمه‌وه‌ هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و قسانه‌ ده‌ڵێم كه‌ باوكم فێری كردووم.
29 The one who sent me is with me; he hasn't left me alone, because I always do what pleases him." ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵمدایه‌، به‌ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه‌‏ هه‌میشه‌ به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كارده‌كه‌م.(
30 As he was saying these things, many believed in him. كاتێ‌ عیسا ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێ‌هێنا.
31 Jesus then told the Jews who had believed him, "If you remain in my word, you are truly my disciples, ئه‌وسا عیسا به‌و جووله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان پێیهێنابوو ووتی: (گه‌ر له‌سه‌ر ووشه‌كانم جێگیربن، به‌ڕاستی ده‌بنه‌ قوتابی من‏و
32 and you will know the truth, and the truth will set you free." ڕاستی ده‌ناسن‏و ڕاستیش ئازادتان ده‌كات.)
33 They answered him, "We are Abraham's descendants, never enslaved to anyone. How can you say, 'You will become free'?" ‏جووله‌كه‌كان له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (ئێمه‌ نه‌وه‌ی ئیبراهیمین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووین! ئیتر چۆن پێمان ده‌ڵێی: ئێوه‌ ئازاد ده‌بن؟)
34 Jesus answered them, "Truly, truly, I tell you: everyone who keeps sinning is sin's slave. ‏عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ‌ گوناه‌ بكات ده‌بێت به‌‏كۆیله‌ی گوناه‌.
35 The slave does not remain in the house forever; the son remains forever. كۆیله‌ له‌‏ماڵی گه‌وره‌كه‌یدا تاسه‌ر نامێنێته‌وه‌، به‌ڵام ڕۆڵه‌ تاسه‌ر تیایدا ده‌ژی.
36 So if the Son sets you free, you will be free indeed. جا گه‌ر ڕۆڵه‌ ئازادی‏كردن، ئه‌وا به‌ڕاستی ئازاد ده‌بن.
37 I know you are Abraham's descendants; yet you seek to kill me because my word has no space in you. من ده‌زانم ئێوه‌ له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیمن. به‌ڵام ئێوه‌ هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه‌ ووته‌كانم ‏له‌دڵتان جێگه‌ی نابێته‌وه‌.
38 I speak what I've seen with my Father, and you do what you heard from your father." من چیم له‌لای باوك بینیوه‌ ده‌یڵێم، به‌ڵام ئێوه‌ چیتان له‌باوكتانه‌وه‌ بیستووه‌ كاری پێ‌ده‌كه‌ن.) ‏
39 They answered, "Abraham is our father." Jesus said, "If you were Abraham's children, you'd do the works Abraham did, ئه‌وان به‌ربه‌ره‌كانیان كردو ووتیان: (ئیبراهیم باوكمانه‌!) عیساش ووتی: (گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئیبراهیم بوونایه‌، كرداره‌كانی ئیبراهیمتان ده‌كرد.
40 but now you want to kill me—a man who told you the truth I heard from my Father. Abraham didn't do this. به‌ڵام چونكه‌ من ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕاستییه‌ی له‌خوداوه‌ بیستبووم پێم ووتن، ئێوه‌ هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئیبراهیم نه‌یكردووه‌.
41 You do your father's works." They said to him, "We weren't born of sexual sin. We have one Father—God himself." ئێوه‌ كرداری باوكتان ده‌كه‌ن!) ئه‌وانیش پێیان ووت: (ئێمه‌ به‌زۆڵی له‌دایك نه‌بووین! یه‌ك باوكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش خودایه‌.)
42 Jesus said to them, "If God were your Father, you'd love me, for I came from God and am here. I didn't come on my own—he sent me. عیساش ووتی: (گه‌ر خودا باوكتان بووایه‌، منتان خۆش ده‌ویست، چونكه‌ من له‌ خوداوه‌ ده‌رچووم‏و هاتووم. له‌ خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی.
43 Why don't you understand my speech? Because you cannot bear to hear my word. بۆچی له‌ووته‌كانم تێ‌ناگه‌ن؟ چونكه‌ توانای گوێ‌گرتنی ووشه‌كانی منتان نییه‌!
44 You belong to your father, the devil, and want to carry out his desires. He was a murderer from the beginning, not standing in truth, since no truth is in him. When he lies, he speaks from his own nature, since he's a liar and the lie's father. ئێوه‌ ڕۆڵه‌ی شه‌یتانی باوكتانن، ده‌تانه‌وێ‌ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان جێ‌به‌جێ‌ بكه‌ن. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ خه‌ڵك كوژ بووه‌، نه‌یتوانی له‌ناو ڕاستیدا بچه‌سپێ‌، چونكه‌ ڕاستی له‌ودا نییه‌! كاتێكیش درۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌تیایه‌تی، چونكه‌ خۆی درۆزنه‌و باوكی درۆیه‌!
45 But because I tell the truth, you do not believe me. به‌ڵام چونكه‌ من ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ‌ناكه‌ن.
46 Who among you convicts me of sin? If I speak truth, why don't you believe me? كامتان ده‌توانن گوناهێكم لێ‌بدۆزنه‌وه‌؟ جا مادام ڕاستی ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌رم پێ‌ناكه‌ن؟
47 Whoever is from our Father hears his words; you don't hear because you're not from our Father." ئه‌وه‌ی له‌خوداوه‌ بێت، گوێ‌ له‌ووشه‌ی خودا ده‌گرێ‌. به‌ڵام ئێوه‌ ووشه‌ی خوداتان ناوێ‌ چونكه‌ له‌خودا نین!)
48 The Jews replied, "Aren't we right in saying that you are a Samaritan and have a demon?" ئه‌وسا جووله‌كه‌كان ووتیان: (ئایا ئێمه‌ قسه‌كانمان ڕاست نییه‌ كه‌ ده‌ڵێین تۆ سامری، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیست تیایه‌؟)
49 Jesus answered, "I do not have a demon, but I honor my Father, and you dishonor me. ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ڕۆحی پیسم تیادانییه‌، به‌ڵام ڕێزی باوكم ده‌گرم‏و ئێوه‌ش به‌سووكی سه‌یرم ده‌كه‌ن.
50 But I'm not seeking my own glory; our Father seeks it, and he judges. من داوای شكۆمه‌ندی بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام یه‌كێ‌ هه‌یه‌ بۆم داوا ده‌كات‏و حوكم ده‌دا.
51 Truly, truly, I say to you, if anyone keeps my word, he will never see death." ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ‌ڕایه‌ڵی ووته‌كانم بێ‌ هه‌رگیز مردن نابینێ‌.)
52 The Jews said to him, "Now we know you have a demon. Abraham died, as did the prophets, yet you say, 'Whoever keeps my word will never taste death.' ئه‌وسا جووله‌كه‌كان ووتیان: (ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ڕۆحی پیست تیایه‌. ئیبراهیم‏و پێغه‌مبه‌ران مردن، كه‌چی تۆ ده‌ڵێیت ئه‌وه‌ی گوێ‌ڕایه‌ڵی ووته‌كانم بێت هه‌رگیز تامی مردن ناكات.
53 Are you greater than our father Abraham, who died? The prophets died too! Who do you claim to be?" ئایا تۆ گه‌وره‌تری له‌ئیبراهیمی باوكمان كه‌ مرد؟ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانی خوداش مردن، كه‌واته‌ خۆت به‌چی داده‌نێی؟)
54 Jesus answered, "If I glorify myself, my glory is nothing. It is my Father who glorifies me, of whom you say, 'He is our God.' عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر من خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆمه‌ندیه‌كه‌م هیچ نییه‌. به‌ڵام باوكمه‌ كه‌وا شكۆدارم ده‌كات ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌ڵێن خودامانه‌،
55 You don't know him, but I know him. If I said I didn't know him, I'd be a liar like you. But I know him and keep his word. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. جا گه‌ر پێتان بڵێم من ئه‌و ناناسم، منیش ئه‌وكاته‌ وه‌ك ئێوه‌ درۆزنم. به‌ڵام من ئه‌و ده‌ناسم‏و به‌ووته‌كانی ڕه‌فتار ده‌كه‌م.
56 Your father Abraham rejoiced that he would see my day. He saw it and was glad." ئیبراهیمی باوكتان دڵشادبوو به‌وه‌ی ڕۆژی من ببینێ‌، جا ئه‌و ڕۆژه‌ی بینیو پێی دڵخۆش بوو.)
57 So the Jews said to him, "You're not yet fifty years old, and you've seen Abraham?" جووله‌كه‌كان پێیان ووت: (تۆ جارێ‌ ته‌مه‌نت هێشتا نه‌بووه‌ به‌په‌نجا ساڵ ئیتر چۆن ئیبراهیمت بینیوه‌؟)
58 Jesus said to them, "Truly, truly, I say to you, before Abraham was, I AM." عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌دایك بێ‌ من هه‌م.)
59 So they grabbed stones to throw at him, but Jesus hid himself and slipped out of the temple. ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تابه‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام عیسا خۆی شارده‌وه‌و له‌په‌رستگاكه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]