Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 7 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After this, Jesus traveled around Galilee, not wanting to go into Judea because Jewish leaders there were looking for a chance to kill him. دوای ئه‌وه‌ی عیسا ده‌ستیكرد به‌گه‌ڕان به‌ناوچه‌ی جه‌لیلدا، نه‌یویست به‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌دا بگه‌ڕێ‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ هه‌وڵی كوشتنیان ده‌دا.
2 But the Jewish Festival of Booths was near. كاتێ‌ جه‌ژنی كه‌پره‌شینه‌ی* جووله‌كه‌كان نزیك بووه‌وه‌،
3 His brothers told him, "Leave here and go to Judea, so your disciples can also see the works you do. براكانی پێیان‎ووت: (ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌جێ‌بهێڵه‌و بڕۆ بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ تاكو قوتابیه‌كانت كرداره‌كانت ببینن،
4 No one seeking public attention hides what he does. If you're doing these things, show yourself to the world." هیچ كه‌سێ‌ به‌نهێنی ئیش ناكات گه‌ر بیه‌وێ‌ ناوبانگ ده‌ركات. تۆ كه‌ ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌یت خۆت ده‌رخه‌ بۆ خه‌ڵكی.)
5 For not even his brothers believed in him. هه‌رچه‌نده‌ براكانیشی خۆیان باوه‌ڕیان پێ‌نه‌ده‌كرد.
6 So Jesus told them, "My time has not yet come, but for you any time is right. عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (جارێ‌ كاتم نه‌هاتووه‌، به‌ڵام كاتی ئێوه‌ هه‌رده‌م گونجاوه‌.
7 "The world cannot hate you, but it hates me, because I testify that its works are evil. جیهان ناتوانێ‌ ڕقی لێتان بێت، به‌ڵام ڕقی له‌‏من ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ من شایه‌تم به‌سه‌ریه‌وه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانی خراپه‌.
8 You yourselves go up to the festival; I'm not going up to this festival, since my time hasn't yet fully come." ئێوه‌ خۆتان بۆ جه‌ژن بڕۆن بۆ ئه‌وێ‌، من نایه‌م بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌. چونكه‌ هێشتا كاتی من نه‌هاتووه‌.)
9 After saying this, he stayed in Galilee. عیسا ئه‌مه‌ی پێ‌ووتن‏و له‌ ناوچه‌ی جه‌لیل مایه‌وه‌.
10 After his brothers went up to the festival, he too went up—not openly, but secretly. دوای ئه‌وه‌ی براكانی ڕۆیشتن بۆ جه‌ژنه‌كه‌، ئه‌ویش ڕۆیشت بۆ ئه‌وێ‌، به‌ڵام به‌نهێنی نه‌ك به‌‏ئاشكرا‏.
11 So the Jewish leaders were looking for him at the festival and asking, "Where is he?" ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ له‌‏جه‌ژنه‌كه‌دا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان‏و ده‌یان‏پرسی: (ئه‌و له‌‏كوێیه‌؟)
12 Much murmuring about him spread among the crowds: some said, "He's good," others, "No, he misleads the crowd." ده‌رباره‌ی ئه‌و له‌ نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا چرپه‌چرپێكی زۆر هه‌بوو، هه‌ندێكیان ده‌یان‎ووت: ( پیاوێكی چاكه‌.) به‌ڵام هه‌ندێكیكه‌یان ده‌یان‎ووت: (نه‌خێر به‌ڵكو گه‌ل گومڕا ده‌كات.)
13 Yet no one spoke about him openly, for fear of the Jewish leaders. جا له‌‏ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ كه‌س به‌ئاشكرا باسی نه‌ده‌كرد‏.
14 About the middle of the festival, Jesus went up into the temple and began to teach. كاتێ‌ نیوه‌ی جه‌ژن تێپه‌ڕی، عیسا چوو بۆ په‌رستگاو ده‌ستیكرد به‌ فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌.
15 The Jewish leaders were amazed and asked, "How does this man know so much without training?" جووله‌كه‌كان سه‌رسام بوون‏و پرسییان: (چۆن له‌كتێب ده‌زانێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی خوێندبێتی؟)
16 Jesus answered them, "My teaching isn't mine—it's from the one who sent me. عیسا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (فێركردنه‌كانم هی خۆم نییه‌، به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناردوومی.
17 Whoever wants to do our Father's will knows if my teaching is from my Father or I speak on my own. جا هه‌ر كه‌سێ‌ بیه‌وێ‌ به‌خواستی خودا كار بكات ده‌زانێ‌ ئاخۆ فێركردنه‌كانم له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌ یاخود له‌‏خۆمه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌م.
18 Whoever speaks on his own seeks his own glory, but whoever seeks the sender's glory is true, with no falsehood in him. ئه‌وه‌ی له‌‏خۆیه‌وه‌ قسه‌ بكات، داوای شكۆ‏مه‌ندی بۆ خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ بكات كه‌ ناردوویه‌تی، ئه‌و‏كه‌سه‌ ڕاسته‌و درۆی تیادانییه‌.
19 Didn't Moses give you the law? Yet none of you obeys the law. Why are you trying to kill me?" ئایا موسا شه‌ریعه‌تی نه‌داونه‌تێ‌؟ به‌ڵام كه‌ستان له‌سه‌ری ناڕۆن! بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟)
20 The crowd answered, "You have a demon! Who is trying to kill you?" خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (رۆحی پیست تیادایه‌! كێ‌ ده‌یه‌وێ‌ بتكوژێ‌؟)
21 Jesus replied, "I did one work, and you are all amazed. عیسا پێی ووتن: (ته‌نها كارێكم كرد هه‌مووتان سه‌رتان‎سوڕما.
22 "Moses gave you circumcision—not from Moses, but the patriarchs—and you circumcise a man on the Sabbath. جا چونكه‌ موسا ڕای‏سپاردوون خه‌ته‌نه‌ بكه‌ن‏، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ موسا به‌ڵكو بۆ باووباپیران، ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژی شه‌ممه‌شدا بێت مرۆڤ خه‌ته‌نه‌ ده‌كه‌ن‏.
23 If a man is circumcised on the Sabbath so the law of Moses isn't broken, why are you angry at me for making a whole man well on the Sabbath? گه‌ر هاتوو ئێوه‌ مرۆڤێكتان خه‌ته‌نه‌كرد له‌رۆژی شه‌ممه‌دا هه‌تا به‌رپێچی شه‌ریعه‌تی موسا نه‌كه‌ن، ئایا ده‌بێ‌ له‌من تووڕه‌بن چونكه‌ مرۆڤێكم به‌ ته‌واوی له‌‏رۆژی شه‌ممه‌دا چاك‎كردۆته‌وه‌؟
24 Stop judging by appearances, and judge with right judgment." به‌سه‌رزاری حوكم مه‌ده‌ن، به‌ڵكو حوكمێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بده‌ن.)
25 Then some Jerusalemites said, "Isn't this the man they want to kill? له‌وكاته‌دا هه‌ندێ‌ له‌‏دانیشتوانی شاری قودس ووتیان: (ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ‌ بیكوژن؟
26 Yet he speaks openly, and they say nothing to him. Can the rulers truly know this is the Christ? ئا ئه‌وه‌تا به‌‏ئاشكرا قسه‌ ده‌كات‏و كه‌سیش هیچی پێ‌ناڵێ‌. ئایا سه‌رۆكه‌كانمان دڵنیا بوونه‌ كه‌ ئه‌و به‌ڕاستی مه‌سیحه‌؟
27 But we know this man's origin. When the Christ comes, no one will know his origin." كاتێ‌ مه‌سیح دێ‌ كه‌س نازانێ‌ له‌كوێوه‌ هاتووه‌، به‌ڵام ‏ئێمه‌ ڕه‌گه‌زو بنه‌چه‌ی ئه‌مه‌ ده‌ناسین!)
28 Then Jesus, teaching in the temple, cried out: "You know me, and know where I'm from. Yet I didn't come on my own—the one who sent me is true, and you don't know him. بۆیه‌ كاتێ‌ عیسا له‌‏په‌رستگادا خه‌ڵكی فێرده‌كرد، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌و ووتی: (ئایا به‌ڕاستی ئێوه‌ من ده‌ناسن‏و ده‌زانن له‌كوێوه‌ هاتووم؟ من له‌‏خۆمه‌وه‌ نه‌هاتووم، جا ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ ئه‌و ڕاسته‌و ئێوه‌ نایناسن.
29 I know him, because I am from him, and he sent me." ‏به‌ڵام من ئه‌و ده‌ناسم چونكه‌ من له‌وم‏و ئه‌ویش منی ناردووه‌.)
30 So they tried to grab him, but no one touched him, because his hour had not yet come. ئه‌وسا جووله‌كه‌كان هه‌وڵی گرتنیان‎دا، به‌ڵام كه‌س ده‌ستی بۆ درێژ نه‌كرد، چونكه‌ هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.
31 But many in the crowd believed in him, asking, "When the Christ comes, will he do more signs than this man did?" لێره‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێ‌هێناو ووتیان: (كاتێ‌ مه‌سیح بێت، ئایا نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ كردوویه‌تی؟) ‏
32 The Pharisees heard the crowd murmuring these things about him, so the chief priests and Pharisees sent temple guards to seize him. فه‌ریسیه‌كان گوێیان لـێ‌بوو خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌رباره‌ی عیسا چرپه‌چرپ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ئه‌وسا ئه‌وان‏و سه‌رۆك كاهینه‌كان چه‌ند پاسه‌وانێكیان نارد تابیگرن.
33 So Jesus said, "I'm with you a little while longer, and then I go to the one who sent me. عیسا ووتی: (من ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵتاندام، ئینجا ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی.
34 You will search for me and not find me; you cannot come where I am." ئه‌وكاته‌ به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن‏و نامدۆزنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم.)
35 So the Jewish leaders asked each other, "Where does he intend to go that we won't find him? Does he intend to go to our people dispersed among the Greeks and teach the Greeks? ئیتر جووله‌كه‌كان له‌نێوان خۆیاندا پرسیاریان كرد: (نیازی كوێی هه‌یه‌ بۆی بڕوات‏و ئێمه‌ نایدۆزینه‌وه‌؟ ئایا بۆ ئه‌و شاره‌ یۆنانیانه‌ ده‌ڕوات كه‌ جووله‌كه‌كان تیایدا په‌رشوبڵاو بوونه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو یۆنانیه‌كان فێربكات؟
36 What does he mean: 'You will look for me, but you will not find me,' and 'Where I am, you cannot come'?" مه‌به‌ستی چیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێ‌: (ده‌گه‌ڕێن به‌دوام به‌ڵام نامدۆزنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم؟)(
37 On the last, great day of the festival, Jesus stood and called out, "Whoever is thirsty, let him come to me and drink. له‌دوا ڕۆژی جه‌ژندا‏، كه‌ گرنگترین ڕۆژی بوو، عیسا ڕاوه‌ستاو به‌‏ده‌نگی به‌رز ووتی: (گه‌ر یه‌كێ‌ تینووی بوو بابێته‌ لای من‏و بخواته‌وه‌.
38 Whoever believes in me, as Scripture said, rivers of living water will flow from his heart." ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ‌، له‌‏ناوه‌رۆكیدا ڕووباری ئاوی ژیان هه‌ڵده‌قوڵێ‌.)
39 He said this about the Holy Spirit, whom believers in him were to receive; the Spirit had not yet been given, since Jesus had not yet been glorified. لێره‌ عیسا مه‌به‌ستی له‌رۆحی پیرۆز‏بوو، كه‌ ده‌درێ‌ به‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن، جا ئه‌و ڕۆحه‌ جارێ‌ نه‌درابوو چونكه‌ هێشتا عیسا شكۆدار نه‌ببوو.
40 When they heard these words, some of the crowd said, "This really is the Prophet." كاتێ‌ ئاماده‌بووان گوێیان له‌م ووشانه‌ بوو، هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌مه‌ به‌راستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌!)
41 Others said, "This is the Christ." But others asked, "How can the Christ come from Galilee? هه‌روه‌ها هه‌ندێكیكه‌یان ووتیان: (ئه‌مه‌ مه‌سیحه‌.) به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكیكه‌ ووتیان: (ئایا مه‌سیح له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌؟
42 Doesn't Scripture say the Christ comes from David's line and from Bethlehem, David's village?" ئایا له‌كتێبدا باس نه‌كراوه‌ مه‌سیح له‌‏نه‌وه‌ی داود په‌یدا ده‌بێ‌‏، له‌‏دێی به‌یت‏له‌حم كه‌ داودی لـێ‌بووه‌؟)
43 So the crowd was divided over him. جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ دووبه‌ره‌كی له‌بیروڕا له‌نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا دروست بوو.
44 Some of them wanted to seize him, but no one laid a hand on him. هه‌ندێكیان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌سیان ده‌ستیان بۆ نه‌برد.
45 So the temple guards returned to the chief priests and Pharisees, who asked, "Why didn't you bring him?" ئه‌وسا پاسه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ لای فه‌ریسیه‌كان‏و سه‌رۆك كاهینه‌كان، ئه‌وانیش لێیان پرسین: (بۆچی نه‌تان هێنا؟)
46 The guards answered, "No one ever spoke the way this man does." له‌‏وه‌ڵامدا ووتیان: (هه‌رگیز كه‌س وه‌ك ئه‌و قسه‌ی نه‌كردووه‌!)
47 "Have you also been deceived?" the Pharisees answered. ئه‌وانیش پێیان ووتن: (ئایا ئێوه‌ش گومڕا بوون؟
48 "Has any of the rulers or of the Pharisees believed in him? ئایا بینیوتانه‌ یه‌كێ‌ له‌‏سه‌رۆكه‌كان یاخود فه‌ریسیه‌كان باوه‌ڕی پێ‌بهێنن‏؟
49 But this crowd, who knows nothing of the law—they are under a curse." نه‌خێر! ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌فره‌ت لێ‌كراوه‌ی له‌‏شه‌ریعه‌ت نازانن.)
50 Nicodemus, who had gone to Jesus earlier and was one of their own number, asked them, به‌ڵام یه‌كێ‌ له‌وان كه‌ ناوی نیقۆدیموس بوو، ئه‌وه‌ی به‌شه‌و بۆ لای عیسا هاتبوو، پێی ووتن:
51 "Does our law condemn a man without first hearing him and finding out what he does?" ‏(ئایا شه‌ریعه‌تی ئێمه‌ ڕێگا ده‌دات حـوكـم‎ بدرێ‌ به‌سه‌ر یه‌كێكدا بێ‌ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار گوێ‌ له‌و كه‌سه‌ بگیرێ‌ تا بزانرێ‌ چیكردووه‌؟)
52 They replied, "Are you from Galilee too? Search, and see: no prophet arises from Galilee." ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (ئایا تۆش له‌‏دانیشتوانی جه‌لیلی؟ كتێب بخوێنه‌وه‌ ئه‌وسا ده‌زانی هه‌رگیز له‌‏جه‌لیل پێغه‌مبه‌ر ده‌رناكه‌وێ‌!) [‏
53 Then they all went home. ئیتر هه‌ر یه‌كه‌ ڕۆیشته‌وه‌ بۆ ماڵی خۆی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]