Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 6 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After this, Jesus crossed the Sea of Galilee, also called the Sea of Tiberias. دوای ئه‌مه‌ عیسا په‌ڕییه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل كه‌ ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه‌،
2 A large crowd followed him, because they saw the signs he performed on the sick. ئینجا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی دوای‏كه‌وتن‏، چونكه‌ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری چاك‎بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیان لـێ‌بینی.
3 Jesus went up on the mountainside and sat down there with his disciples. ‏عیساو قوتابیه‌كانیشی چوونه‌ سه‌ر شاخێك‏و له‌وێ‌ دانیشتن.
4 Now the Passover, the feast of the Jews, was near. هه‌روه‌ها جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی جووله‌كه‌كانیش نزیك بوو.
5 Looking up, Jesus saw a large crowd approaching and asked Philip, "Where can we buy bread for these people to eat?" كاتێ‌ عیسا سه‌یری كردو بینی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و ڕووی دێن، به‌ فیلیپۆسی ووت: (له‌كوێ‌ نان بكڕین تا نانی ئه‌م هه‌مووه‌ بده‌ین؟‏)
6 He said this to test Philip, for he himself already knew what he was going to do. ئه‌مه‌ی ووت بۆئه‌وه‌ی تاقیكاته‌وه‌، چونكه‌ عیسا خۆی ده‌یزانی چی ده‌كات.
7 Philip answered him, "200 days' wages of bread isn't enough for each of them to get a little." فیلیپۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (گه‌ر ته‌نانه‌ت بایی دووسه‌د دیناریش‏* نان بكڕین، به‌شی ئه‌وه‌ ناكات هه‌ریه‌كه‌یان پارچه‌یه‌كی بچووكی به‌ركه‌وێ‌!)
8 One of his disciples, Andrew, Simon Peter's brother, said to him, ئینجا ئه‌نده‌راوس، برای شه‌معون په‌ترۆس، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ قوتابیه‌كانی پێی ووت:
9 "A boy here has five barley loaves and two fish—but what's that for so many?" (لێره‌ كوڕێك هه‌یه‌ پێنج نانی جۆو دوو ماسی پێیه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ چیه‌ بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌؟)
10 Jesus said, "Have the people sit down." Much grass grew there, so about 5,000 men sat down. عیسا ووتی: (دایان‎بنیشێنن!) پیاوه‌كان كه‌ ژماره‌یان پێنج هه‌زار كه‌سێك ده‌بوو له‌وێدا سه‌وزه‌ گیایه‌كی زۆری لـێ‌بوو له‌سه‌ری دانیشتن.
11 Jesus then took the loaves, gave thanks, and distributed them to those seated; likewise with the fish, as much as they wanted. عیسا نانه‌كانی هه‌ڵگرت‏و سوپاسی خودای كرد، ئینجا ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیان پێ‌بوو دابه‌شیكرد به‌سه‌ر دانیشتوان، هه‌مان شتیشی له‌ دوو ماسیه‌كه‌ كرد.
12 When they were full, he told his disciples, "Gather the leftover pieces, so nothing is lost." كاتێ‌ تێربوون، به‌ قوتابیه‌كانی ووت: (ئه‌و له‌ته‌ نانانه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ كۆیكه‌نه‌وه‌ تاكو هیچ شتێك به‌فیڕۆ نه‌ڕوات!)
13 So they gathered the fragments left over from the five barley loaves after the people ate, filling twelve baskets. ئه‌وانیش كۆیان‎كرده‌وه‌، ئینجا له‌پێنج نانه‌ جۆیه‌كه‌ دوانزه‌ سه‌به‌ته‌ له‌ته‌ نانی پاشماوه‌یان كۆكرده‌وه‌ له‌ نانخۆران.
14 So when the people saw the sign he did, they said, "This really is the Prophet coming into the world!" كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌و نیشانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌یان بینی كه‌ عیسا كردی ووتیان: (به‌ڕاستی، ئه‌مه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ بۆ جیهان هاتووه‌.)
15 Knowing they meant to come and seize him to make him king, Jesus withdrew again to the mountain alone. عیسا كه‌ زانی ئه‌وان خه‌ریكن بیڕفێنن‏و بیكه‌ن به‌ پادشا، به‌ته‌نها گه‌ڕایه‌وه‌ بۆسه‌ر شاخ.
16 When evening came, his disciples went down to the sea, كاتێ‌ ئێواره‌ داهات قوتابیه‌كانی هاتنه‌خواره‌وه‌ بۆ ده‌ریاچه‌كه‌،
17 got in a boat and headed across the sea to Capernaum. It was already dark, and Jesus had not yet reached them. سواری به‌له‌مێك بوون‏و به‌ره‌‏و شاری كه‌فه‌رناحوم كه‌ كه‌وتبووه‌ به‌ری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ كه‌وتنه‌ ڕێ‌. تاریكی داهات به‌ڵام عیسا هێشتا نه‌گه‌یشتبووه‌ لایان.
18 A strong wind was blowing, and the sea grew rough. ئینجا ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرد، ئاوی ده‌ریاچه‌‏كه‌ی شڵه‌قاند.
19 After rowing three or four miles, they saw Jesus walking on the water, approaching the boat, and were afraid. دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان نزیكه‌ی پێنج تا شه‌ش كیلۆمه‌تر سه‌وڵیان لـێ‌دا، عیسایان بینی نزیك‎ ده‌بێته‌وه‌ له‌‏به‌له‌مه‌كه‌یان‏و به‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا ده‌ڕوا. ترسیان لێ‌نیشت.
20 But he said to them, "It is I; do not be afraid." پێی ووتن‏: (منم، مه‌ترسن!)
21 So they were glad to take him into the boat, and instantly it reached the shore they were heading toward. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی داوایان لێ‌كرد سواری به‌له‌مه‌كه‌‏بێ‌، یه‌كسه‌ر به‌له‌مه‌كه‌ گه‌یشته‌ شوێنی مه‌به‌ست.
22 The next day, the crowd remaining on the far shore saw that only one boat had been there, that Jesus had not boarded it with his disciples, but that his disciples had gone off alone. بۆ به‌یانی، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌ مابوونه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك به‌له‌میان بینی، به‌بیریشیان هاته‌وه‌ عیسا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مه‌كه‌ نه‌ببوو، به‌ڵكو قوتابیه‌كانی به‌ته‌نها سوارببوون.
23 Other boats came from Tiberias near the place where they ate bread after the Lord gave thanks. ئیتر چه‌ند به‌له‌مێكیكه‌ له‌شاری ته‌به‌ریه‌وه‌ هاتن، له‌نزیك ئه‌و شوێنه‌ له‌نگه‌ریان گرت كه‌ ئه‌و نانه‌یان تیادا خواردبوو پاش ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند سوپاسی خودای له‌سه‌ركردبوو‏.
24 So when the crowd saw Jesus and his disciples weren't there, they got in boats and went to Capernaum to look for Jesus. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ عیساو قوتابیه‌كانیان له‌وێ‌ نه‌بینی، سواری ئه‌و به‌له‌مانه‌ بوون‏و چوون بۆ كه‌فه‌رناحوم تا به‌‏شوێن عیسا بگه‌ڕێن‏. ‏
25 Finding him across the sea, they asked, "Rabbi, when did you get here?" جا كاتێ‌ له‌به‌ری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ دۆزییانه‌وه‌، پێیان ووت: (مامۆستا، كه‌ی گه‌یشتیته‌ ئێره‌؟)
26 Jesus answered them, "Truly, truly, I tell you: you seek me not because you saw signs, but because you ate the loaves and were filled. عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئێوه‌ به‌دوامدا ده‌گه‌رێن له‌به‌رئه‌وه‌نا كه‌ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌رتان بینی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌‏نانه‌كه‌تان خوارد‏و تێر‏بوون.
27 Don't work for food that spoils, but for food that lasts to eternal life, which the Son of Man will give you. For on him our Father has set his seal." له‌پێناوی خۆراكی له‌ناوچوو ئیش مه‌كه‌ن‏، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌تان‎داتێ‌، چونكه‌ ڕۆڵه‌ مۆری خودای باوكی پێوه‌یه‌.)
28 Then they said to him, "What must we do to be doing the works of our Father?" لێره‌ پێیان ووت: (ده‌بێ‌ ئێمه‌ چی بكه‌ین، تاكو كاره‌كانی خودا بكه‌ین؟)
29 Jesus answered them, "This is our Father's work: that you believe in the one he sent." ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ئه‌مه‌یه‌ كاری خودا: باوه‌ڕبهێنن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی‏.)
30 So they asked him, "What sign will you give, so we may see and believe you? What work will you do? ئه‌وسا پێیان ووت: (چ نیشانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌یت تا بیبینین‏و باوه‌ڕت پێ‌بكه‌ین؟ ده‌توانی چیبكه‌یت؟
31 Our ancestors ate manna in the wilderness, as it is written: 'He gave them bread from heaven to eat.'" باوباپیرانمان مه‌نیان* خواردووه‌ له‌‏بیاباندا هه‌روه‌ك نووسراوه‌: [[‏ئه‌و له‌ ئاسمانه‌وه‌ نانی دانێ‌ تا بیخۆن]]!)
32 Jesus told them, "Truly, truly, I tell you: Moses didn't give you the bread from heaven—my Father gives you the true bread from heaven. عیسا پێیووتن: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: موسا نه‌بوو له‌‏ئاسمانه‌وه‌ نانی دانێ‌، به‌ڵكو باوكمه‌ نانی ڕاستیتان ده‌داتێ‌ له‌‏ئاسمانه‌وه‌.
33 For the bread of our Father is he who comes down from heaven and gives the world life." چونكه‌ نانی خودا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌‏ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌و ژیان به‌جیهان ده‌به‌خشێ‌.)
34 So they said to him, "Lord, give us this bread always." پێیان ووت: (گه‌وره‌، هه‌موو كاتێ‌ ئه‌و نانه‌مان بده‌رێ‌.)
35 Jesus told them, "I am the bread of life. Whoever comes to me will never hunger; whoever believes in me will never thirst. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (من نانی ژیانم، ئه‌وه‌ی بێته‌ لام برسی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ‌ هه‌رگیز تینووی نابێ‌.
36 But as I told you, you have seen me and still do not believe. به‌ڵام هه‌روه‌كو پێم‎ووتن ئێوه‌ منتان بینی كه‌چی باوه‌ڕناكه‌ن،
37 All the Father gives me will come to me, and the one who comes to me I will never drive away. جا هه‌ركه‌سێك باوكم پێم‎ده‌به‌خشێ‌ بۆ لای من دێت، هه‌ركه‌سێكیش بێته‌ لای من، هه‌رگیز ده‌ری ناكه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌.
38 For I came down from heaven not to do my own will, but the will of him who sent me. چونكه‌ من له‌‏ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوم، بۆ ئه‌وه‌ نا خواستی خۆم بهێنمه‌دی، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی خواستی ئه‌وه‌ بهێنمه‌دی كه‌ ناردوومی.
39 This is the will of him who sent me: that I lose none of all he has given me, but raise them up on the last day. ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منی ناردووه‌: كه‌س نییه‌ له‌وانه‌ی داویه‌تیه‌ من له‌ناوبچێ‌، به‌ڵكو له‌ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌.
40 For this is the will of my Father: that everyone who looks to the Son and believes in him should have eternal life, and I will raise them up on the last day." چونكه‌ خواستی باوكم ئه‌مه‌یه‌: هه‌ر كه‌سێ‌ ڕۆڵه‌ ببینێ‌و باوه‌ڕی پیبهێنێ‌، ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ‌، له‌ڕۆژی دواییشدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌.)‏
41 So the Jews grumbled about him because he said, "I am the bread that came down from heaven." جووله‌كه‌كان ده‌ستیان‎كرد به‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌‏عیسا چونكه‌ ده‌یووت: (من ئه‌و نانه‌م له‌‏ئاسمانه‌وه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌.)
42 They said, "Isn't this Jesus, Joseph's son, whose father and mother we know? How can he now say, 'I have come down from heaven'?" ووتیان: (ئه‌مه‌ عیسای كوڕی یوسف نییه‌ كه‌ ئێمه‌ دایك‏و باوكی ده‌ناسین؟ ئێستا چۆن ده‌ڵێ‌ من له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاتوومه‌ته‌ خواره‌وه‌؟)
43 Jesus answered them, "Stop grumbling among yourselves. عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (له‌ناو خۆتاندا بۆڵه‌‏بۆڵ مه‌كه‌ن!
44 "No one can come to me unless the Father who sent me draws him, and I will raise him on the last day. هیچ كه‌سێ‌ ناتوانێ‌ بێته‌ لای من گه‌ر باوك ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ ڕاینه‌كێشێ‌، منیش له‌ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌.
45 It is written in the Prophets: 'And they will all be taught by our Father.' Everyone who has heard and learned from the Father comes to me. له‌‏په‌رتووكی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌: [[هه‌موو له‌خوداوه‌ فێرده‌بن]]، ئیتر هه‌ركه‌سێ‌ گوێ‌ له‌باوك بگرێ‌و لێوه‌ی فێرببێ‌ بۆ لای من دێت‏.
46 Not that anyone has seen the Father except the one from him; he has seen the Father. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ یه‌كێك هه‌بێ‌ باوكی بینیبێ‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ له‌خوداوه‌یه‌ ئه‌و باوكی بینیوه‌.
47 Truly, truly, I tell you, whoever believes has eternal life. (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێ‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه‌.
48 I am the bread of life. من نانی ژیانم.
49 Your ancestors ate the manna in the wilderness, yet they died. باوباپیرانتان ‏له‌‏بیاباندا مه‌نیان خوارد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مردن،
50 This is the bread that comes down from heaven, so anyone may eat it and not die. به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌و نانه‌ی له‌ئاسمان هاتۆته‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێ‌ لێی بخوات نامرێ‌.
51 I am the living bread come down from heaven. Whoever eats this bread will live forever. The bread I will give is my flesh, for the life of the world." من ئه‌و نانه‌ زیندووه‌م له‌‏ئاسمانه‌وه‌ هاتۆته‌ خواره‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌م نانه‌ بخوا تاهه‌تایه‌ ده‌ژی. ئه‌و نانه‌ش كه‌ من ده‌یده‌م ‏ئه‌وه‌ له‌شمه‌، ده‌یبه‌خشم له‌پێناوی ژیانی جیهاندا.(
52 Then the Jews argued sharply among themselves, "How can this man give us his flesh to eat?" ئه‌م قسانه‌ بووه‌ هۆی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی توندو ڕه‌ق له‌نێوان جووله‌كه‌كاندا، ئینجا پرسیاریان‎كرد: (چۆن ئه‌مه‌ ده‌توانێ‌ له‌شی خۆیمان بداتێ‌ تا بیخۆین؟)
53 Jesus told them, "Truly, truly, I tell you, unless you eat the flesh of the Son of Man and drink his blood, you have no life in yourselves. عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر له‌ له‌شی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌خۆن‏و له‌‏خوێنی نه‌خۆنه‌وه‌، ژیان له‌ ئێوه‌دا نییه‌.
54 Whoever feeds on my flesh and drinks my blood has eternal life, and I will raise him on the last day. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌شم بخوات‏و خوێنم بخواته‌وه‌، ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی دواییدا زیندووی ده‌كه‌مه‌وه‌،
55 For my flesh is true food, and my blood is true drink. چونكه‌ له‌شم خۆراكی ڕاسته‌قینه‌یه‌و خوێنیشم خواردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌.
56 Whoever feeds on my flesh and drinks my blood remains in me, and I in him. دیسان هه‌ر كه‌سێ‌ له‌ له‌شم بخوات و له‌‏خوێنم بخواته‌وه‌ له‌ مندا جێگیرده‌بێ‌و منیش له‌ئه‌ودا.
57 As the living Father sent me and I live because of the Father, so whoever feeds on me will live because of me. چۆن باوكی زیندووم منی ناردووه‌و من زیندووم به‌و باوكه‌‏، هه‌مان‎شت به‌هۆی منه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ له‌شم ده‌خوات زیندووده‌بێ‌.
58 This is the bread that came down from heaven. It is not like the bread your ancestors ate and still died. Whoever feeds on this bread will live forever." جا ئه‌مه‌ ئه‌و نانه‌یه‌ له‌ئاسمان هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌و مه‌نه‌ نییه‌ كه‌ باوباپیرانتان خواردیان‏و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه‌ بخوات تاهه‌تایه‌ ده‌ژی.(
59 He said these things while teaching in the synagogue at Capernaum. عیسا ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌كه‌نیشتدا ووت، كاتێ‌ له‌‏شاری كه‌فه‌رناحوم خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد.
60 On hearing it, many of his disciples said, "This is a hard teaching. Who can accept it?" زۆر له‌‏قوتابیه‌كانی كه‌ گوێیان له‌مه‌ بوو ووتیان: (ئه‌م قسانه‌ چه‌ند گرانه‌! كێ‌ ده‌توانێ‌ گوێی لـێ‌بگرێ‌؟)
61 Aware that his disciples were grumbling about this, Jesus said to them, "Does this offend you? عیسا هه‌ستیكرد قوتابیه‌كانی به‌هۆی ئه‌مه‌‏وه‌ بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وسا لێیپرسین: (ئایا ئه‌مه‌ ده‌تان‎خاته‌ گومانه‌وه‌؟
62 "Then what if you see the Son of Man ascending to where he was before? ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی له‌پێشا لێیبوو؟
63 The Spirit gives life; the flesh helps nothing. The words I have spoken to you are spirit and life. ڕۆح ژیان ده‌دات، به‌ڵام له‌ش به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت. ئه‌و ووشانه‌ی كه‌ پێم‎ووتن ئه‌وانه‌ ڕۆح‏و ژیانن.
64 But some of you don't believe." For Jesus knew from the start who didn't believe, and who would betray him. به‌ڵام هه‌ندێكتان باوه‌ڕناكه‌ن!) عیسا له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌یزانی‏كێن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ناكه‌ن، هه‌روه‌ها كێیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یدا به‌ده‌سته‌وه‌.
65 And he said, "This is why I told you: no one can come to me unless the Father enables him." ئینجا ووتی: (له‌به‌رئه‌وه‌ پێم ووتن كه‌س ناتوانێ‌ بێ‌ بۆ لای من، گه‌ر باوك ئه‌مه‌ی پێ‌نه‌به‌خشێ‌.(
66 From this time many of his disciples turned back and no longer walked with him. له‌وكاته‌دا زۆر له‌ قوتابیه‌كانی به‌جێیان‎ هێشت‏و ئیتر دوای نه‌كه‌وتن.
67 So Jesus asked the Twelve, "Do you want to leave too?" ئه‌وسا عیسا به‌‏دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی ووت: (ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ‌ وه‌ك ئه‌وان بڕۆن؟)
68 Simon Peter answered him, "Lord, to whom should we go? You have the words of eternal life. ‏شه‌معون په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (‏گه‌وره‌م، بۆ لای كێ‌ بڕۆین؟ ووشه‌كانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی لای تۆیه‌.
69 We have believed and known you are the Holy One of our Father." ئێمه‌ باوه‌ڕمان هێناوه‌و زانیومانه‌ تۆ پاك‏وپیرۆزی خودای!)
70 Jesus answered them, "Have I not chosen you, the Twelve? Yet one of you is a devil." ئینجا عیسا ووتی: (ئایا من ئێوه‌ی دوانزه‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه‌؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێ‌ له‌ناوتاندا شه‌یتانه‌!)
71 He meant Judas, son of Simon Iscariot, one of the Twelve, who was about to betray him. لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی بوو، ئه‌وه‌ی لــه‌دواییدا ناپاكـی له‌گه‌ڵ كرد، هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێ‌ بوو له‌‏دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]