Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 5 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After this there was a feast of the Jews, and Jesus went up to Jerusalem. دوای ئه‌وه‌ له‌كاتی جه‌ژنێكی جووله‌كه‌ عیسا چوو بۆ قودس‏،
2 By the Sheep Gate in Jerusalem is a pool with five covered porches, called Bethesda in Aramaic. له‌نزیك ده‌روازه‌ی مه‌ڕ حه‌وزێك هه‌بوو به‌عیبری پێیان ده‌ووت به‌یتی حه‌سدا، له‌ده‌ورو پشتی پێنج هۆڵی لـێ‌بوو.
3 In these lay a multitude of the sick—blind, lame, and paralyzed. له‌وێدا ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش كه‌وتبوون له‌‏كوێرو شه‌ل‏و گۆج‏، [چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ئاوی حه‌وزه‌كه‌ بشڵه‌قێ‌،
4 Not in this edition چونكه‌ فریشته‌یه‌ك جار جاره‌ ده‌هات بۆ حه‌وزه‌كه‌و ئاوه‌كه‌ی ده‌شڵه‌قاند، جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بچووبایه‌ ناو حه‌وزه‌كه‌، چاك ده‌بووه‌وه‌ جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بووایه‌.]
5 One man was there who had been sick for thirty-eight years. كابرایه‌ك له‌وێ‌ بوو ماوه‌ی سیوهه‌شت ساڵ بوو نه‌خۆش بوو.
6 Seeing him lying there and knowing he had already been there a long time, Jesus asked, "Do you want to be healed?" كاتێ‌ عیسا كابرای بینی له‌وێدا پاڵ‎كه‌وتووه‌، زانی ماوه‌یه‌كی دوورو درێژی به‌م جۆره‌ به‌سه‌ربردووه‌، لێیپرسی: (ده‌ته‌وێ‌ چاك‎ببیته‌وه‌؟)
7 The sick man answered him, "Sir, I have no one to put me in the pool once the water stirs—while I'm on my way, someone else gets in first." كابرای نه‌خۆش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (گه‌وره‌م، كه‌سم نییه‌ یارمه‌تیم‏بدات‏و بمخاته‌ ناو حه‌وزه‌كه‌ كاتێ‌ ئاوه‌كه‌ ده‌شڵه‌قێ‌. كاتێ‌ هه‌وڵده‌ده‌م بچمه‌ ناویه‌وه‌ یه‌كێكیتر پێشم ده‌كه‌وێ‌و ده‌چێته‌ ناو ئاوه‌كه‌.)
8 Jesus said to him, "Get up, take up your mat, and walk." ئه‌وسا عیسا پێی ووت: (هه‌سته‌! نوینه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌‏و بڕۆ!)
9 At once the man became well, picked up his mat, and walked. That day was the Sabbath. ده‌ست‏به‌جێ‌ كابرا چاك بووه‌وه‌و نوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت‏و ڕۆیشت. ئه‌و ڕۆژه‌ش شه‌ممه‌‏بوو.
10 So the Jews told the healed man, "It's the Sabbath—you're not allowed to carry your mat." بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ به‌‏كابرای چاك‎بوویان ووت: (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یه‌. ناشێ‌ نوینه‌كه‌ت هه‌ڵگری!)
11 He answered them, "The man who healed me told me, 'Take up your mat and walk.'" كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ئه‌وه‌ی چاكی كردمه‌وه‌ پێیووتم: (نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ!))
12 They asked him, "Who is the man who told you, 'Take it up and walk'?" ئه‌وانیش لێیان پرسی: (كێ‌ پێی ووتی: نوینه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ؟)
13 But the healed man didn't know who it was, since Jesus had slipped away into the crowd there. به‌ڵام كابرای كه‌ چاك‎بووه‌وه‌ نه‌یده‌زانی ئه‌و كێیه‌، چونكه‌ عیسا بێ‌ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ‌بكرێ‌ خۆی كێشایه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی لـێ‌بوو.
14 Later Jesus found him in the temple and said, "You are healed now. Stop sinning, or something worse may happen to you." دوایئه‌وه‌ عیسا كابرای له‌په‌رستگادا بینی پێی ووت: (ئا ئه‌وه‌‏تا چاك‎بوویته‌وه‌. جارێكیكه‌ مه‌گه‌رێره‌وه‌ بۆ گوناه‌ تاوه‌كو شتی خراپترت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت!)
15 The man went away and told the Jews that it was Jesus who had made him well. ئینجا كابرا ڕۆیشت‏و به‌جووله‌كه‌كانی ووت كه‌ عیسا چاكی كردۆته‌وه‌.
16 And so the Jews began persecuting Jesus, because he was doing these things on the Sabbath. ئیتر جووله‌كه‌كان ده‌ستیان‏كرد به‌‏چه‌وساندنه‌وه‌ی عیسا، چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی له‌‏ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌كرد.
17 But Jesus answered them, "My Father is working until now, and I too am working." به‌ڵام عیسا پێی ووتن: (تاوه‌كو ئێستاش باوكم هه‌ر كارده‌كات، منیش هه‌روه‌ها كارده‌كه‌م!)
18 So the Jews sought even more to kill him: he not only broke the Sabbath but called our Father his own Father, making himself equal to him. جا له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌وڵدانی جووله‌كه‌كان په‌ره‌یسه‌ند بۆ كوشتنی، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ نا كه‌ به‌رپێچی ڕۆژی شه‌ممه‌ی كرد بوو، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ووتی خودا باوكیه‌تی، به‌مه‌ش خۆی یه‌كسان ده‌كرد له‌گه‌ڵ خودا.
19 So Jesus said to them, "Truly, truly, I tell you: the Son can do nothing on his own, but only what he sees the Father doing. Whatever the Father does, the Son does the same. عیسا پێی ووتن: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ڕۆڵه‌ ناتوانێ‌ به‌ته‌نها له‌خۆیه‌وه‌ هیچ بكات، به‌ڵكو ده‌بینێ‌ باوكی چی ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌ ده‌كات. هه‌موو شتێ‌ كه‌ باوك ده‌یكات، ڕۆڵه‌ش هه‌مان شت ده‌كات.
20 "For the Father loves the Son and shows him everything he does; he will show him greater works than these, so you will be amazed. چونكه‌ باوك ڕۆڵه‌ی خۆی خۆش‎ده‌وێ‌، هه‌رچیه‌ك ده‌كات نیشانیده‌دات، هه‌روه‌ها له‌م كاره‌ش گه‌وره‌تری نیشان‎ده‌دات، ئه‌وسا سه‌رسام ده‌بن.
21 For as the Father raises the dead and gives life, so the Son too gives life to anyone he wants. هه‌روه‌ك چۆن باوك مردووان هه‌ڵده‌سێنێته‌وه‌و زیندوویان ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌ش هه‌ركه‌سێكی بوێ‌ زیندووی ده‌كاته‌وه‌.
22 For the Father judges no one, but has entrusted all judgment to the Son, باوك حوكم به‌سه‌ر كه‌س نادات، به‌ڵكو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانی داوه‌ به‌ ڕۆڵه‌،
23 so everyone honors the Son as they honor the Father; whoever doesn't honor the Son doesn't honor the Father who sent him. جا با هه‌موو ڕێزی ڕۆڵه‌ بگرن هه‌روه‌ك چۆن ڕێزی باوك ده‌گرن. هه‌ر كه‌سێكیش ڕێزی ڕۆڵه‌ نه‌گرێ‌ ڕێزی ئه‌و باوكه‌ ناگرێ‌ كه‌ ناردوویه‌تی.
24 Truly, truly, I tell you: whoever hears my word and believes the one who sent me has eternal life and won't face judgment—they have passed from death to life. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ‌ له‌ووشه‌كه‌م بگرێ‌‏و باوه‌ڕبهێنێ‌ به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێ‌، له‌ڕۆژی دواییدا حوكم نادرێ‌ به‌سه‌ری، چونكه‌ ئه‌و له‌ مردنه‌وه‌ په‌ڕیوه‌ته‌وه‌ بۆ ژیان‏.
25 Truly, truly, I tell you, an hour comes, and is now here, when the dead will hear the voice of the Son of our Father, and those hearing will live. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌و كاته‌ دێ‌‏و ئه‌وه‌تا ئێستا هاتووه‌، كه‌وا مردووان گوێیان له‌ ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بێ‌، ئینجا ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی‏ده‌بێ‌ زیندووده‌بنه‌وه‌.
26 For as the Father has life in himself, he gave the Son to also have life in himself. چونكه‌ هه‌روه‌ك باوك سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌، به‌م جۆره‌ش به‌‏ڕۆڵه‌ی داوه‌ سه‌رچاوه‌ی ژیان بێ‌،
27 And he has given him authority to execute judgment, because he is the Son of Man. ده‌سه‌ڵاتی حوكم به‌سه‌ردانی داوه‌تێ‌ چونكه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌.
28 Don't be astonished at this—an hour is coming when everyone in the tombs will hear his voice, سه‌رتان له‌مه‌ سوڕنه‌مێنێ‌: كاتێك دێ‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕدان گوێیان له‌ده‌نگی ده‌بێ‌و
29 and come out—those who did good, to the resurrection of life; those who did evil, to the resurrection of judgment. ‏دێنه‌ ده‌ره‌وه‌، جا ئه‌وانه‌ی كرداری چاكیان كردووه‌ به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه‌ی ژیان ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كرداری خراپیان كردووه‌ به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه‌ی حوكم به‌سه‌ردان. ‏
30 By myself I can do nothing. I judge as I hear; my judgment is fair, because I seek not my own will but the will of the One who sent me. من ناتوانم له‌‏خۆمه‌وه‌ هیچ بكه‌م، به‌ڵكو حوكم‏ده‌ده‌م به‌پێی ئه‌وه‌ی گوێم لـێ‌ده‌بێ‌، حوكم به‌سه‌ر‏دانه‌كه‌شم دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ناده‌م خواستی خۆم بهێنمه‌دی، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی كه‌ ناردوومی.
31 "If I testify about myself, my testimony is not valid. ئه‌گه‌ر خۆم شایه‌تی بۆخۆم بده‌م شایه‌تیه‌كه‌م ڕاست نییه‌،
32 There is another who testifies about me, and I know his testimony about me is true. به‌ڵام یه‌كێكیكه‌ شایه‌تیم بۆ ده‌دات، منیش ده‌زانم ئه‌و شایه‌تیه‌ی بۆ منی ده‌دات ڕاسته‌.
33 You sent messengers to John, and he has testified to the truth. ئێوه‌ نێرراوتان نارده‌ لای یه‌حیا ئه‌ویش شایه‌تی بۆ ڕاستیدا.
34 Not that I accept human testimony, but I say these things so that you may be saved. من ئه‌مه‌ ده‌ڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ نییه‌ من پشت به‌شایه‌تی مرۆڤ ده‌به‌ستم، به‌ڵكو له‌‏پێناو ڕزگار‏بوونتانه‌.
35 John was a burning, shining lamp, and you were willing to rejoice briefly in his light. یه‌حیا چرایه‌كی ڕووناكی هه‌ڵكراو بوو، حه‌زتان ده‌كرد ماوه‌یه‌ك چێژ له‌‏ڕووناكیه‌كه‌ی وه‌رگرن.
36 But I have testimony greater than John's: the works my Father gave me to finish—the very works I'm doing—testify that my Father sent me. به‌ڵام من شایه‌تیه‌كی مه‌زنترم هه‌یه‌ له‌وه‌ی یه‌حیا، ئه‌ویش شایه‌تی ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ باوكم داوای لـێ‌كردووم ته‌واوی بكه‌م. جا ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م به‌‏ئاشكرا شایه‌تی بۆ من ده‌دا كه‌ باوك منی ناردووه‌،
37 And my Father who sent me has himself testified about me. You've never heard his voice or seen his form, ئه‌و باوكه‌ی منی ناردووه‌ خۆشی شایه‌تی بۆ من ده‌دا. ‏ئه‌وه‌ی ئێوه‌ هه‌رگیز ده‌نگیتان نه‌بیستووه‌، هه‌روه‌ها ڕواڵه‌تیتان نه‌بینیووه‌.
38 and you don't have his word remaining in you, since you don't believe the one he sent. ئه‌وه‌ی ووشه‌كه‌ی له‌‏دڵتاندا نیشته‌جێ‌ نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وه‌تا ئێوه‌ باوه‌ڕناكه‌ن به‌وه‌ی ناردوویه‌تی.
39 You search the Scriptures, thinking they hold eternal life—yet they themselves testify about me, ئێوه‌ كتێب ده‌پشكنن چونكه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌ره‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان ده‌بات. ئه‌و په‌رتووكانه‌ش شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن.
40 yet you refuse to come to me so that you may have life. به‌ڵام ئێوه‌ ناتانه‌وێ‌ بێن بۆ لای من تاكو ژیانتان هه‌بێ‌.
41 I do not accept glory from people, من شكۆمه‌ندی له‌خه‌ڵك وه‌رناگرم.
42 but I know you—that you do not have the love of our Father within you. به‌ڵام من ده‌تان‎ناسم، هه‌روه‌ها ده‌زانم خۆشه‌ویستی خودا له‌ ناوه‌رۆكتاندا نییه‌.
43 I have come in my Father's name, and you don't receive me; if another comes in his own name, you'll receive him. جا ئه‌وه‌تا من به‌ناوی باوكمه‌وه‌ هاتووم پێم ڕازی نین، به‌ڵام پێشوازی له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ناوی خۆیه‌وه‌ دێت.
44 How can you believe, when you accept glory from one another and don't seek the glory from the only God? ئه‌گه‌ر ئێوه‌ شكۆمه‌ندی له‌‏یه‌كتری وه‌ربگرن‏و ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌ی له‌تاكه‌ خوداوه‌یه‌ داوانه‌كه‌ن، ئیتر چۆن ده‌توانن باوه‌ڕبهێنن؟
45 Don't think I will accuse you before my Father. Moses, in whom you've hoped, accuses you. له‌و باوه‌ڕه‌دا مه‌بن من شكاتتان لـێ‌بكه‌م لای باوك، له‌وێ‌ یه‌كێكیكه‌ هه‌یه‌ شكاتتان لـێ‌بكات، ئه‌ویش موسایه‌ كه‌ هیواتان پێیه‌تی‏.
46 For if you believed Moses, you would believe me, because he wrote about me. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به‌‏موسا بكردایه‌، ئه‌وسا باوه‌ڕتان به‌‏منیش ده‌كرد، چونكه‌ ئه‌و له‌باره‌ی منه‌وه‌ نووسیویه‌تی.
47 But if you do not believe his writings, how will you believe my words?" كه‌واته‌ گه‌ر ئێوه‌ باوه‌ڕنه‌كه‌ن به‌وه‌ی موسا نووسیویه‌تی، ئیتر چۆن باوه‌ڕ به‌ قسه‌كانی من ده‌كه‌ن؟(
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]