Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So when Jesus knew the Pharisees heard he was making and baptizing more disciples than John. فه‌ریسیه‌كان بیستیان كه‌ عیسا قوتابی زۆری هه‌یه‌و ‏له‌یه‌حیا زیاتر خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشێ‌،
2 (though Jesus himself was not baptizing, but his disciples were), هه‌رچه‌نده‌ خۆی خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵنه‌ده‌كێشا به‌ڵكو قوتابیه‌كانی.
3 he left Judea and went back to Galilee. كاتێ‌ عیسا به‌مه‌ی زانی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی به‌جێ‌‏هێشت‏و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل.
4 And he had to pass through Samaria. ‏ده‌بووایه‌ ‏به‌‏ناوچه‌ی سامیره‌دا* بڕۆشتایه‌،
5 So he came to a town of Samaria called Sychar, near the field Jacob gave his son Joseph. له‌وێ‌ گه‌یشته‌ شارێكی سامری پێیده‌وترا سوخار، نزیك بوو له‌و پارچه‌ زه‌وییه‌ی یاقوب به‌‏یوسفی كوڕی دابوو،
6 Jacob's well was there. Jesus, tired from the trip, sat down at the well—about noon. ‏بیری یاقوبیش له‌وێ‌بوو. جا چونكه‌ عیسا ماندووی گه‌شته‌كه‌ بوو، كاتیش نزیكه‌ی دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ بوو، له‌سه‌ر قه‌راغی بیره‌كه‌ دانیشت.
7 A woman of Samaria came to draw water. Jesus said to her, "Give me a drink." ژنێكی سامری هاته‌ سه‌ر بیره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاو به‌رێ‌، عیسا پێی ووت: (هه‌ندێ‌ ئاوم بده‌رێ‌!)
8 (For his disciples had gone into the town to buy food.). قوتابیه‌كانی چوو بوونه‌ ناو شار تا خواردن بكڕن.
9 The Samaritan woman said, "You're a Jew; why ask me, a Samaritan woman, for a drink?" (Jews don't associate with Samaritans.). ئینجا ژنه‌ سامرییه‌كه‌ پێی ووت: (تۆ جووله‌كه‌یت‏و منیش سامری، چۆن داوای ئاوم لـێ‌ده‌كه‌یت؟) چونكه‌ جووله‌كه‌كان تێكه‌ڵی سامرییه‌كان نه‌ده‌بوون.
10 Jesus answered her, "If you knew our Father's gift, and who asks you, 'Give me a drink,' you'd have asked him, and he'd have given you living water." عیساش به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ به‌خشینی خودا بزانیت‏و ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێ‌ ئاوم بده‌رێ‌ بزانی كێیه‌، ئه‌وسا تۆ داوات لـێ‌ده‌كردو ئه‌ویش ئاوی ژیانی پێت‏ده‌دا‏!)
11 The woman said to him, "Sir, you have nothing to draw with, and the well is deep. Where then do you get this living water? ژنه‌كه‌ پێی ووت: (به‌ڵام گه‌وره‌م، تۆ هیچت پێ‌ نییه‌ بۆ ده‌رهێنانی ئاو و بیره‌كه‌ش قووڵه‌. ئیتر ئاوی ژیانت له‌كوێ‌ بوو؟
12 Are you greater than our father Jacob, who gave us the well, drank from it himself, with his sons and livestock?" ئایا تۆ له‌‏یاقوبی باوكمان گه‌وره‌تری كه‌ ئه‌م بیره‌ی بۆ به‌جێ‌هێشتووین، ئه‌وه‌ی خۆیو منداڵ‏و ئاژه‌ڵی لێیان خواردۆته‌وه‌؟)
13 Jesus said to her, "Everyone who drinks of this water will be thirsty again, عیساش پێی ووت: (هه‌ر كه‌سێ‌ له‌م ئاوه‌ بخواته‌وه‌ دیسان تینووی ده‌بێته‌وه‌.
14 but whoever drinks the water I give him will never thirst again; that water will become in him a spring of water welling up to eternal life." ‏به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه‌ بخواته‌وه‌ كه‌ من ده‌یده‌مێ‌، هه‌رگیز تینووی نابێ‌، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی من ده‌یده‌مێ‌ ده‌بێ‌ به‌كانییه‌ك، له‌ناخیدا هه‌ڵده‌قوڵی‏و ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێ‌ده‌به‌خشێ‌.) ‏
15 The woman said to him, "Sir, give me this water, so I won't get thirsty or come here to draw water." ئه‌وسا ژنه‌كه‌ پێی ووت: (گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ‌ تا‏تینووم نه‌بێ‌و جارێكیكه‌ نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئێره‌ ئاو به‌رم!)
16 Jesus said to her, "Go, call your husband, and come back here." عیساش پێی ووت: (بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگ‎بكه‌‏و بگه‌ڕێوه‌ بۆ ئێره‌.)
17 The woman answered, "I have no husband." Jesus told her, "You're right to say you have no husband. ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (مێردم نییه‌!) عیساش ووتی: (ڕاست ده‌كه‌ی كه‌ ده‌ڵێیت مێردم نییه‌.
18 For you've had five husbands, and the man you have now isn't your husband. You've spoken the truth." له‌ڕاستیدا تۆ پێنج مێردت هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌گه‌ڵی ده‌ژی مێردت نییه‌. ئه‌مه‌شت به‌ڕاستی ووت!)
19 The woman said to him, "Sir, I see that you are a prophet. ئینجا ژنه‌كه‌ پێی ووت: (گه‌وره‌م، من وای ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ری.
20 Our fathers worshiped on this mountain, but you say Jerusalem is where people must worship." باوباپیرانمان خودایان له‌م شاخه‌دا په‌رستووه‌، به‌ڵام ئێوه‌ی جووله‌كه‌ ده‌ڵێن ده‌بێ‌ ته‌نها قودس مه‌ڵبه‌ندی خوداپه‌رستی بێ‌.)
21 Jesus told her, "Woman, believe me: an hour is coming when you'll worship the Father neither on this mountain nor in Jerusalem. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (باوه‌ڕم پێ‌بكه‌ ئه‌ی ئافره‌ت، كاتێ‌ دێ‌ كه‌وا ئێوه‌ باوك نه‌له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌و نه‌له‌قودس ده‌په‌رستن.
22 You worship what you don't know; we worship what we know—salvation comes from the Jews. ئێوه‌ی سامری نازانن كێ‌ ده‌په‌رستن، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین كێ‌ ده‌په‌رستین چونكه‌ ڕزگاری له‌ جووله‌كه‌وه‌یه‌.
23 But a time is coming, and now is, when true worshipers worship the Father in spirit and truth—for the Father seeks such worshipers. جا ئه‌و كاته‌ دێت كه‌وا ئێستایه‌، كاتێ‌ خواپه‌رسته‌ ڕاسته‌كان باوك به‌‏ڕۆح‏و به‌ڕاستی ده‌په‌رستن، چونكه‌ خودا ئه‌و جۆره‌ خواپه‌رستانه‌ی ده‌وێ‌.
24 The Father is spirit, and those who worship him must worship in spirit and truth." خودا ڕۆحه‌، ئیتر له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێ‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یپه‌رستن به‌‏ڕۆح‏و به‌ڕاستی بیپه‌رستن.)
25 The woman said to him, "I know Messiah—the one called Christ—is coming. When he comes, he will tell us everything." ژنه‌كه‌ پێی ووت: (من ده‌زانم مه‌سیح (واته‌ ده‌ست‏نیشانكراو) دێت، هه‌ر كاتێ‌ ئه‌و هات هه‌موو شتێكمان بۆ ڕوون‏ده‌كاته‌وه‌.)
26 Jesus said to her, "I am he—the one speaking to you." عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات!). ‏
27 Just then his disciples returned, amazed he was talking with a woman. Yet no one said, "What do you want?" or, "Why talk with her?" له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كان گه‌یشتن، سه‌ریان‏سوڕما كاتێ‌ بینییان قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌سیان پێیان نه‌ووت: (چیت لێی ده‌وێ‌؟ یاخود بۆچی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟ (
28 So the woman left her water jar and went back to town and said to the people, ئینجا ژنه‌كه‌ گۆزه‌كه‌ی به‌جێ‌هێشت‏و گه‌ڕایه‌وه‌ ناو شار، به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت:
29 "Come, see a man who told me everything I ever did. Could this be the Christ?" (وه‌رن، ئه‌و پیاوه‌ ببینن هه‌ر چیه‌كم‏كردووه‌ پێیووتم! ڕه‌نگه‌ ئه‌و مه‌سیح بێ‌؟)
30 They left the town and were coming to him. ئیتر دانیشتوانی سوخار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‏و به‌ره‌و لای چوون. ‏
31 Meanwhile the disciples were urging him, "Rabbi, eat." له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كانی زۆریان لێ‌ده‌كردو پێیان ده‌ووت: (مامۆستا، شتێ‌ بخۆ.)
32 But he said to them, "I have food to eat that you know nothing about." به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (من خواردنێكم هه‌یه‌ ده‌یخۆم كه‌ ئێوه‌ نایزانن.)
33 So the disciples said to one another, "Has anyone brought him something to eat?" قوتابیه‌كانی له‌‏نێوان خۆیاندا ده‌ستیان‎كرد به‌پرسیاركردن: (ئایا كه‌س خواردنی بۆ هێناوه‌؟)
34 Jesus said to them, "My food is doing the will of the one who sent me and finishing his work. عیساش پێی ووتن: (خواردنی من ئه‌وه‌یه‌ ‏خواستی ئه‌وه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌ێنم كه‌ ناردوومیو كاروباره‌كانی جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌م.
35 Don't you say, 'Four months more, then harvest comes'? Look, I tell you: raise your eyes, see the fields—white for harvest. ئه‌ی خۆتان ناڵێن: (پاش چوار مانگ كاتی دروێنه‌ دێ‌!‏) به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: چاوتان بكه‌نه‌وه‌و سه‌یری كێڵگه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌تا پێ‌گه‌یشتوون‏و كاتی دروێنه‌یان هاتووه‌.
36 Already the harvester earns wages, gathering fruit for eternal life, so that planter and harvester may rejoice together. دروێنه‌كه‌ریش كرێی خۆی وه‌رده‌گرێ‌، به‌رووبووم كۆ‏ده‌كاته‌وه‌ بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وسا چێنه‌رو دروێنه‌كه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ دڵشاد ده‌بن،
37 For here the saying holds true: 'One plants and another harvests.' ‏ئینجا ئه‌و ووته‌یه‌ ڕاسته‌ كه‌ ده‌ڵێ‌: (یه‌كێ‌ ده‌چێنێ‌و ئه‌ویكه‌ش دروێنه‌ ده‌كات.)
38 I sent you to reap what you didn't work for. Others worked, and you have entered into their labor." من ئێوه‌م ناردووه‌ بۆ دروێنه‌یه‌ك كه‌ پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون، كه‌سانیتر پێوه‌ی ماندوو‏بوون‏و ئێوه‌ به‌ری ماندووبوونه‌كه‌یان ده‌خۆن.) ‏
39 Many Samaritans from that town believed in him because of the woman's testimony: "He told me everything I ever did." ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سامریه‌كانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ باوه‌ڕیان به‌‏عیسا هێنا به‌هۆی قسه‌ی ئه‌و ژنه‌وه‌ كه‌ ووتی: (هه‌رچیه‌كم كردبوو هه‌مووی پێ‌ووتم.)
40 When the Samaritans came to him, they asked him to stay with them; he stayed two days. كاتێ‌ سامریه‌كان هاتن بۆ لای، داوایان لـێ‌كرد لایان بمێنێته‌وه‌، ئه‌ویش له‌وێ‌ دوو ڕۆژ مایه‌وه‌،
41 And many more believed because of his word. به‌هۆی ووشه‌كانیه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ‌هێنا زۆر زیادی كرد،
42 They told the woman, "It is no longer because of what you said that we believe—we've heard for ourselves, and we know this man truly is the Savior of the world." ئه‌وسا خه‌ڵكه‌كه‌ به‌‏ژنه‌كه‌یان ووت: (له‌‏ئێستا به‌دواوه‌ ئیتر ئێمه‌ ‏به‌هۆی قسه‌ی تۆوه‌ باوه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵكو باوه‌ڕ ده‌كه‌ین چونكه‌ خۆمان گوێمان‎ لێیبوو، زانیمان‏و بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌و پیاوه‌ به‌ڕاستی ڕزگاركه‌ری جیهانه‌!)
43 After the two days he departed from there for Galilee. پاش دوو ڕۆژ ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت‏و ڕۆیشته‌ جه‌لیل،
44 (For Jesus himself had testified that a prophet has no honor in his own hometown.). چونكه‌ عیسا خۆی ووتبوی: (پێغه‌مبه‌ر ‏له‌‏ووڵاتی خۆیدا ڕێزی لێ‌ناگیرێ‌!)
45 When he arrived in Galilee, the Galileans welcomed him, having seen all he did in Jerusalem at the feast—they too had gone to the feast. كاتێ‌ عیسا گه‌یشته‌ ناوچه‌ی جه‌لیل دانیشتوانی پێشوازیان لـێ‌كرد، هه‌رچیه‌كی كردبوو له‌‏قودس له‌‏جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون بینیبوویان، چونكه‌ ئه‌وانیش له‌وێ‌ بوون.
46 He went again to Cana in Galilee, where he had turned water to wine. A royal official's son was sick at Capernaum. ‏جارێكیكه‌ سه‌ردانی شاری قانای ‏ناوچه‌ی جه‌لیلیكرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ئاوی كرد به‌‏شه‌راب، له‌‏شاری كه‌فه‌رناحوم پیاوێك له‌‏ده‌ست‏وپێوه‌ندی پادشا، كوڕێكی نه‌خۆشی هه‌بوو.
47 Hearing that Jesus had come from Judea to Galilee, he went to him and begged him to come down and heal his son, who was about to die. كاتێ‌ پیاوه‌كه‌ بیستی عیسا ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی به‌جێ‌‏هێشتووه‌و هاتووه‌ بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل، هاته‌ لایو لێی پاڕایه‌وه‌ له‌گه‌ڵی بچێت بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو چاك ‎بكاته‌وه‌.
48 So Jesus said to him, "Unless you people see signs and wonders, you will never believe." ئینجا عیسا ووتی: (باوه‌ڕ ناكه‌ن هه‌تا ئایه‌ت‏و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌بینن!)
49 The royal official said to him, "Sir, come down before my child dies." لێره‌دا پیاوه‌كه‌ ‏ووتی: (گه‌وره‌م، وه‌ره‌ له‌گه‌ڵم پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م بمرێ‌!)
50 Jesus said to him, "Go; your son will live." The man believed what Jesus told him and left. عیسا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (بڕۆ! كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌!) پیاوه‌كه‌ باوه‌ڕی به‌ووشه‌كانی كردو ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت.
51 As he was going down, his servants met him and told him that his boy was living. كاتێ‌ پیاوه‌‏كه‌ به‌ڕێگاوه‌ بوو هه‌ندێ‌ له‌كۆیله‌كانی تووش بوو، مژده‌یان دایه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی زیندووه‌،
52 So he asked them the hour he improved, and they said, "Yesterday at the seventh hour, the fever left him." ئه‌ویش لێیپرسین له‌‏چ كاتێكدا چاك بووه‌وه‌، له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (دوێنێ‌ له‌ كاژێری یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ تایه‌كه‌ به‌ریدا.(
53 So the father knew this was the hour when Jesus told him, "Your son will live." He and his whole household believed. به‌مه‌ باوكه‌كه‌ زانی ئه‌و كاژێره‌ ئه‌و‏كاته‌ بوو كه‌ عیسا پێی ووت كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌. ‏ئه‌وسا خۆیو خاوخێزانی هه‌موو باوه‌ڕیان هێنا.
54 This was now the second sign that Jesus did when he had come from Judea to Galilee. ئه‌م نیشانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ نیشانه‌ی دووه‌م بوو عیسا كردی دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی به‌جێ‌هێشت‏و به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌لیل ڕۆیشت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]