Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now there was a man of the Pharisees named Nicodemus, a ruler of the Jews. پیاوێك هه‌بوو له‌‏فه‌ریسیه‌كان ناوی نیقۆدیمۆس بوو، ئه‌ندام بوو له‌‏ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه‌كان.
2 This man came to Jesus at night and said, "Rabbi, we know you are a teacher who has come from our Father, for no one can do these signs you do unless our Father is with him." به‌شه‌و بۆ لای عیسا هات‏و پێی ووت: (مامۆستا، ئێمه‌ ده‌زانین تۆ مامۆستایه‌كی له‌‏لای خوداوه‌ هاتوویت، چونكه‌ ئه‌و نیشانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت، كه‌س ناتوانێ‌ بیكات گه‌ر خودای له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.)
3 Jesus answered, "Truly, truly, I tell you: unless someone is born from above, he can't see the kingdom of our Father." ئینجا عیسا پێی ووت: (ڕاستی ڕاستیت پێ‌ ده‌ڵێم، كه‌س ناتوانێت پادشاهێتی خودا ببینێت گه‌ر له‌ئاسمانه‌وه‌ له‌دایك نه‌بێت.)
4 Nicodemus asked, "How can a man be born when he's old? Can he enter his mother's womb again and be born?" نیقۆدیمۆس لێیپرسی: (مرۆڤ چۆن ده‌توانێت به‌پیری له‌دایك ببێته‌وه‌؟ خۆ جارێكیكه‌ ناچێته‌وه‌ سكی دایكی‏و سه‌رله‌نوێ‌ له‌دایك بێته‌وه‌!)
5 Jesus answered, "Truly, truly, I tell you, unless one is born of water and the Holy Spirit, he can't enter our Father's kingdom. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (ڕاستی ڕاستیت پێ‌ ده‌ڵێم، كه‌س ناتوانێ‌ بچێته‌ ناو پادشاهێتی خودا گه‌ر له‌ئاو و له‌‏ڕۆح له‌دایك‏‎‏نه‌بێته‌وه‌.
6 Born of the flesh is flesh, and born of the Holy Spirit is spirit. ‏چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ له‌شه‌وه‌ له‌دایك ده‌بێ‌ له‌شه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ ڕۆحه‌وه‌ له‌دایك ده‌بێت ڕۆحه‌‏،
7 Don't be amazed that I said to you, 'You must be born from above.' كه‌واته‌ سه‌رت سوڕنه‌مێنێ‌ كه‌ ده‌ڵێم: پێویسته‌ له‌ئاسمانه‌وه‌ له‌دایك‎ ببنه‌وه‌.
8 Wind blows where it wants; you hear its sound but don't know where it comes from or where it goes. So it is with everyone born of the Spirit." شنه‌با بۆ هه‌ر شوێنێ‌ كه‌ ئاره‌زووی لـێ‌بێت هه‌ڵ‏ده‌كات‏و گوێمان له‌ ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانرێ‌ له‌كوێوه‌ دێت‏و بۆكوێ‌ ده‌ڕوات. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌شه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ڕۆحه‌وه‌ له‌دایك ده‌بن.)
9 Nicodemus said to him, "How can these things be?" دیسان نیقۆدیموس پرسیاریكرده‌وه‌: (چۆن ئه‌مه‌ ڕووده‌دات؟)
10 Jesus answered him, "Are you the teacher of Israel and yet you do not understand these things? عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (تۆ مامۆستایه‌كی ئیسرائیلی‏و ئه‌مه‌ نازانی!
11 Truly, truly, I tell you: we speak what we know, we testify to what we've seen, yet you don't accept our testimony. ‏ڕاستی ڕاستیت ‎پێ‌ده‌ڵێم: ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێین كه‌ ده‌یزانین‏و شایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ ده‌یبینین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێوه‌ شایه‌تیه‌كه‌مان قبوڵ ناكه‌ن.
12 If I told you earthly things and you don't believe, how will you believe if I tell you heavenly things? ‏باسی شته‌ زه‌مینیه‌كانتان بۆ ده‌كه‌م، باوه‌ڕناكه‌ن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر باسی شتی ئاسمانیتان بۆ بكه‌م؟
13 No one has ascended into heaven except the one who descended from heaven, the Son of Man. هیچ كه‌سێ‌ نه‌چۆته‌ ئاسمان جگه‌ له‌وه‌ی له‌‏ئاسمان هاتۆته‌ خواره‌وه‌، ئه‌ویش ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌.
14 As Moses lifted up the serpent in the wilderness, so the Son of Man must be lifted up, جا چۆن موسا ماره‌كه‌ی له‌‏بیاباندا* به‌داره‌وه‌ هه‌ڵواسی، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ده‌بێ‌ هه‌ڵواسرێ‌،
15 that whoever believes in him may have eternal life. تاوه‌كو هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی پێ‌بێنێ‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌سكه‌وێ‌.) ‏
16 For our Father so loved the world that he gave his one and only Son, that whoever believes in him will not perish but have eternal life. (چونكه‌ خودا به‌م جۆره‌ جیهانی خۆشه‌ویست ته‌نانه‌ت تاقه‌ ڕۆڵه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، هه‌تا ‏هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌كه‌ن له‌ناو نه‌چن، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنن.
17 For our Father did not send his Son into the world to condemn the world, but so the world could be saved through him. چونكه‌ خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارد بۆ تاوانباركردنی جیهان، به‌ڵكو ناردی تا جیهان ڕزگار بێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌.
18 Whoever believes in him isn't condemned; whoever doesn't believe is condemned already, for not believing in the name of the one and only Son of our Father. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنێ‌ تاوانبار ناكرێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ناهێنێ‌ تاوانباركراوه‌، چونكه‌ باوه‌ڕی به‌ناوی تاقه‌ ڕۆڵه‌ی خودا نه‌هێناوه‌.
19 This is the judgment: light has entered the world, and people loved darkness more than light because their deeds were evil. ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه‌: ڕووناكی هات بۆ جیهان، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ حه‌زیان له‌تاریكی كرد له‌جیاتی ڕووناكی، چونكه‌ كرده‌وه‌یان خراپ بوو.
20 Everyone who does evil hates the light and won't come to the light, so that his deeds aren't exposed. هه‌ر كه‌سێك خراپه‌ بكات ڕقی له‌‏ڕووناكیه‌، نایه‌ته‌ لای ڕووناكی نه‌وه‌ك كرده‌وه‌كانی ئاشكرا ببێ‌.
21 But whoever does the truth comes to the light, so it may be revealed that his works have been done in our Father." به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای ڕاستیدا ده‌ڕوات، بۆ لای ڕووناكی دێت تاكو كرده‌وه‌كانی ده‌ركه‌وێت كه‌ به‌هۆی خوداوه‌ كراوه‌.(
22 After this, Jesus and his disciples went into the Judean countryside, where he stayed with them, baptizing. دوای ئه‌وه‌ عیساو قوتابیه‌كانی ڕۆیشتن بۆ شاره‌كانی یه‌هودیه‌، له‌وێ‌ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه‌، ده‌ستیكرد به‌خه‌ڵك له‌ ئاوهه‌ڵكێشان.
23 John also baptized at Aenon near Salim, since water was plentiful there, and people came and were baptized, هه‌روه‌ها یه‌حیا له‌كانی نون له‌نزیك شاری سالیم خه‌ڵكی له‌ ئاوهه‌ڵده‌كێشا، چونكه‌ ئاوی ئه‌وێ‌ زۆر بوو خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌هاتن‏و له‌وێ‌ له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشران.
24 for John had not yet been put in prison. هێشتا یه‌حیا نه‌خرابووه‌ به‌ندیخانه‌وه‌.
25 Now a discussion arose between some of John's disciples and a Jew over purification. له‌وێدا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم كه‌وته‌ نێوان قوتابیه‌كانی یه‌حیا له‌گه‌ڵ ‏جووله‌كه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پاك‎كردنه‌وه‌.
26 They came to John and said, "Rabbi, the man with you beyond the Jordan, the one you testified about—he's baptizing, and everyone goes to him." جا چوون بۆ لای یه‌حیاو پێیان ووت: (مامۆستا، ئه‌و پیاوه‌ی بینیمان له‌گه‌ڵت له‌‏پشتی ڕووباری ئوردونه‌وه‌، ئه‌وه‌ی شایه‌تیت بۆدا، ئێستا ئه‌ویش خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشێ‌‏و هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ڕۆن بۆ لای ئه‌و!)
27 John replied, "A person cannot receive even one thing unless it is given him from heaven. یه‌حیاش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (پیاو ده‌توانێ‌ ته‌نها ئه‌وه‌ وه‌رگرێ‌ كه‌ له‌ئاسمانه‌وه‌ پێی دراوه‌!
28 You yourselves can testify: I said 'I'm not the Christ, but sent ahead of him.' ئێوه‌ خۆتان شایه‌تن كاتێ‌ ووتم: من مه‌سیح نیم، من پێش ئه‌و نێرراوم.
29 The one with the bride is the bridegroom—Jesus. The bridegroom's friend, who stands and hears him, rejoices greatly at the bridegroom's voice. So my joy is now complete. بووك بۆ زاوایه‌! به‌ڵام هاورێی زاوا ئه‌وه‌ی له‌چاوه‌ڕوانیدایه‌ كاتێ‌ گوێی له‌ده‌نگی زاوا ده‌بێ‌، دڵشاد ده‌بێ‌. جا ئه‌وه‌تا ئه‌م خۆشیه‌م هاته‌دی.
30 He must increase, but I must decrease." ده‌بێت ئه‌و زیاد‏بكات و منیش كه‌م.)
31 The one who comes from above is above all. The one from earth belongs to earth and speaks in an earthly way. The one who comes from heaven is above all. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ هاتووه‌ له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ زه‌ویه‌ ئه‌و زه‌مینیه‌و هه‌ر له‌باره‌ی كاروباری زه‌مینی ده‌دوێ‌. جا ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه‌ هاتووه‌ له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌،
32 He bears witness to what he has seen and heard, yet no one receives his testimony. ئه‌و شایه‌تی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ بینیویه‌تیو بیستوویه‌تی، به‌ڵام كه‌س شایه‌تیه‌كه‌ی وه‌رناگرێ‌!
33 Whoever receives his testimony confirms that our Father is true. ئه‌وه‌ی شایه‌تیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ‌، ده‌یسه‌لمێنێ‌ كه‌وا خودا ڕاسته‌،
34 The one our Father sent speaks our Father's words, for he gives the Holy Spirit without measure. چونكه‌ ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به‌‏ووشه‌ی خودا ده‌دوێ‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا به‌پێوانه‌ ڕۆح نادات.
35 Our Father loves the Son and has given all things into his hand. باوك ڕۆڵه‌ی خۆی خۆش‎ده‌وێ، هه‌موو شتێكی خستوته‌ ژێر ده‌ستی.
36 Whoever believes in the Son has eternal life; whoever disobeys the Son won't see life—our Father's wrath remains on him. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌‏ڕۆڵه‌كه‌ بهێنێ‌، ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ش كه‌ گوێڕایه‌ڵی ڕۆڵه‌كه‌ نابێ‌ ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێ‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]