Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 On the third day, a wedding took place in Cana of Galilee; Jesus's mother was there. له‌‏ڕۆژی سێهه‌مدا له‌‏دێی قانا له‌‏ناوچه‌ی جه‌لیل شاییه‌ك هه‌بوو، دایكی عیساش ئاماده‌ی ئه‌و شاییه‌ بوو،
2 Jesus and his disciples were also invited to the wedding. هه‌روه‌ها عیساو قوتابیه‌كانیشی بانگ‎كرابوون بۆ ئه‌م شاییه‌.
3 When the wine ran out, the mother of Jesus said to him, "They have no wine." كاتێ‌ شه‌راب ته‌واو بوو، دایكی چووه‌ لای عیساو پێی ووت: (هیچ شه‌رابیان نه‌ماوه‌!)
4 "Woman, why are you bringing me into this?" Jesus replied. "My hour has not yet come." ئه‌ویش پێی ووت: (ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ هه‌یه‌ یان به‌تۆ؟ هێشتا كاتی من نه‌هاتووه‌!)
5 His mother said to the servants, "Do whatever he tells you." دوایی دایكی عیسا به‌‏ئیشكه‌ره‌كانی ووت: (‏ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانتان پێ‌ده‌دات بیكه‌ن.)
6 Six stone water jars stood there, used for Jewish purification, each holding twenty to thirty gallons. له‌وێدا شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین هه‌بوو، جووله‌كه‌كان ئاوه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ پاك‏كردنه‌وه‌ به‌پێی خووڕه‌وشتی خۆیان، كوپه‌كان هه‌ریه‌كه‌ی هه‌شتا تا سه‌دو بیست لیتریان ده‌گرت.
7 Jesus said to them, "Fill the jars with water," so they filled them to the brim. جا عیسا به‌ئیشكه‌ره‌كانی ووت: (كوپه‌كان پڕكه‌ن له‌ئاو.) ئه‌وانیش كوپه‌كانیان تا سه‌ر پڕكرد.
8 He told them, "Draw some out now, and take it to the head steward." So they did. ئه‌وسا پێی ووتن: (‏ئێستا لێیده‌ركه‌ن‏و بیبه‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتیكه‌ری شاییه‌كه‌!) ئه‌وانیش وایان كرد.
9 The master of the banquet tasted the water now wine, not knowing its source—though the servants who drew it knew. So he called the bridegroom aside, كاتێ‌ سه‌رپه‌رشتیكه‌ر تامی ئه‌و ئاوه‌ی كرد كه‌ گۆڕابوو بۆ شه‌راب، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی، ئه‌وه‌ی ئیشكه‌ره‌كان ده‌یانزانی چۆنه‌ و چیه‌، ئه‌وسا زاوای بانگ‎كردو
10 and said, "Everyone serves the good wine first, then the lesser once guests are drunk. But you've kept the good wine till now." پێی ووت: (خه‌ڵكی له‌پێشه‌وه‌ شه‌رابه‌ چاكه‌كه‌ داده‌نێن‏و دوای كه‌مێك خواردنه‌وه‌، شه‌رابی تر ده‌هێنن كه‌ ئه‌وه‌نده‌ باش نه‌بێ‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م. به‌ڵام تۆ شه‌رابه‌ باشه‌كه‌ت هێشتۆته‌وه‌ بۆ ئێستا!)
11 Jesus performed this first sign at Cana in Galilee. He revealed his glory, and his disciples believed in him. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو كه‌ عیسا له‌‏دێی قانای ناوچه‌ی جه‌لیل كردی، ئه‌وه‌ی تیایدا شكۆمه‌ندی خۆی ده‌رخست‏و قوتابیه‌كانی باوه‌ڕیان پێ‌هێنا.
12 After this he went down to Capernaum with his mother, brothers, and disciples, and stayed there a few days. دوای ئه‌مه‌ عیساو دایكی‏و براكانی‏و قوتابیه‌كانی چوون بۆ شاری كه‌فه‌رناحوم، چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ‌ مانه‌وه‌.
13 When the Jewish Passover was near, Jesus went up to Jerusalem. كاتێ‌ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی جووله‌كه‌ نزیك بووه‌وه‌، عیسا چوو بۆ قودس،
14 In the temple courts he found sellers of cattle, sheep, and doves, and others sitting at tables exchanging money. له‌په‌رستگادا‏* ئه‌وانه‌ی بینی كه‌ مانگاو مه‌ڕو كۆتریان ده‌فرۆشت، هه‌روه‌ها پاره‌گۆڕه‌وه‌كان له‌به‌رده‌م مێزه‌كانیان دانیشتبوون،
15 He made a whip of cords and drove them all out of the temple courts, sheep and cattle alike, poured out the money-changers' coins, and overturned their tables. عیسا له‌گوریس قامچیه‌كی دروست‎كردو ئه‌وانه‌ی له‌‏په‌رستگادا بوون به‌‏خۆیان‏و مه‌ڕو مانگاوه‌ هه‌موویانی ده‌ركرد. پاره‌ی پاره‌گۆڕه‌وه‌كانی په‌رشوبڵاوكرده‌وه‌و مێزه‌كانیانی سه‌ره‌وژێر كرد،
16 To the dove sellers he said, "Take these out of here! Don't make my Father's house a marketplace." ئینجا به‌‏كۆتر فرۆشه‌كانی ووت: (ئه‌م شتانه‌ لێره‌ ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌! چۆن ده‌وێرن ماڵی باوكم بكه‌نه‌ بازاڕ؟)
17 His disciples remembered that it is written: "Zeal for your house will consume me." لێره‌دا قوتابیه‌كان ئه‌و ئایه‌ته‌یان بیركه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مسوتێنێ‌]].
18 So the Jews asked, "What sign will you show us for doing these things?" ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه‌ به‌رهه‌ڵستی عیسایان كردو ووتیان: (نیشانه‌یه‌كمان بۆ بهێنه‌وه‌ ده‌ست‎نیشانی ده‌سه‌ڵاتت بكات بۆ ئه‌و كاره‌ی كردت!)
19 Jesus answered them, "Destroy this temple, and in three days I will raise it up." جا عیسا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌م په‌رستگایه‌ بڕوخێنن، له‌‏سێ‌ ڕۆژدا دروستی ده‌كه‌مه‌وه‌.)
20 They replied, "This temple took forty-six years to build, and will you raise it in three days?" ئه‌وسا جووله‌كه‌كان پێیان ووت: (ئه‌م په‌رستگایه‌ به‌چل و شه‌ش ساڵ‎ دروست‎كراوه‌، تۆ به‌‏سێ‌ ڕۆژ دروستیده‌كه‌یته‌وه‌؟)
21 But the temple he had spoken of was his body. به‌ڵام ئه‌و په‌رستگایه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی قسه‌ی ده‌كرد، له‌شی خۆی بوو.
22 After he rose from the dead, his disciples remembered he had said this, and believed the Scripture and the word Jesus had spoken. كاتێ‌ عیسا له‌ناو مردووان هه‌ستایه‌وه‌، ئه‌وسا قوتابیه‌كانی ئه‌م قسه‌یه‌ی عیسایان بیر‏كه‌وته‌وه‌، ئینجا باوه‌ڕیان هێنا به‌كتێب‏*و به‌و ووتانه‌ی عیسا ووتبووی.
23 While he was in Jerusalem at the Passover, many saw the signs he did and trusted in his name. كاتێ‌ عیسا له‌‏جه‌ژنی تێپه‌ڕبووندا له‌‏قودس بوو، ‏خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و نیشانه‌ سه‌ر‏سوڕهێنه‌رانه‌یان بینی كه‌ كردیو باوه‌ڕیان به‌ناوی ئه‌و هێنا.
24 But Jesus would not entrust himself to them, for he knew all people. به‌ڵام عیسا متمانه‌ی پێ‌ نه‌كردن‏، چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ناسی.
25 He didn't need anyone's testimony about people—he knew what was in each one. ئه‌و پێویستی به‌كه‌س نه‌بوو شایه‌تی بۆ بدا ده‌رباره‌ی مرۆڤ، چونكه‌ ناوه‌ڕۆكی مرۆڤی ده‌ناسی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]