Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

John 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 In the beginning was the Word, and the Word was with our Father, and the Word was God. ‏له‌سه‌ره‌تاوه‌ ووشه‌كه‌* بوو، ووشه‌كه‌ لای خودا بوو، ووشه‌كه‌ش خۆی خودا بوو.
2 He was in the beginning with our Father. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ لای خودا بوو.
3 All things were made through him, and without him not one thing was made that was made. به‌و هه‌موو شتێ‌ دروست‎بووه‌، بێ‌‏ئه‌و هیچ شتێك دروست نه‌بووه‌ له‌مانه‌ی كه‌ دروست بوون.
4 In him was life, and the life was the light of all people. ژیان له‌‏ئه‌وا بوو، ئه‌و ژیانه‌ش ڕووناكی مرۆڤ بوو‏،
5 The light shines in the darkness, and the darkness has not overcome it. ڕووناكیش تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌و تاریكی ناتوانێ‌ ڕووناكی ببه‌زێنێ‌.
6 There came a man sent from our Father, whose name was John. مرۆڤێك هات كه‌ خودا ناردبووی، ناوی یه‌حیا بوو،
7 He came as a witness, to bear witness about the light, so that all might believe through John's witness. ئه‌و هات شایه‌تی بۆ ڕووناكی بدات، تاوه‌كو هه‌مووان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ باوه‌ڕبهێنن.
8 He was not the light, but came to bear witness about the light. یه‌حیا خۆی ڕووناكییه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو شایه‌تی ڕووناكییه‌كه‌ بوو.
9 The true light, which gives light to everyone, was coming into the world. ئه‌و ڕووناكیه‌ ڕاسته‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ هاته‌ جیهان،
10 He was in the world. The world came into being through him, yet did not know him. ئه‌و له‌جیهاندا بوو، به‌ویش جیهان‏ دروست بوو، كه‌چی جیهان نه‌یناسی.
11 He came to his own, and his own people did not receive him. ئه‌و بۆ لای گه‌له‌كه‌ی هات‏، كه‌چی ئه‌وان پێشوازیان لێ‌نه‌كرد.
12 But to all who received him, believing in his name, he gave the right to become children of our Father, به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوازیان لێ‌كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببن به‌ڕۆڵه‌ی خودا*،
13 children born not of blood nor of the will of flesh nor of the will of man, but of our Father. ئه‌وانه‌ی نه‌به‌خوێن، نه‌به‌ویستی له‌ش، نه‌به‌ویستی پیاو، به‌ڵكو له‌خوداوه‌ بوون.
14 The Word became flesh and lived among us. We saw his glory, the glory of the one and only Son from the Father, full of grace and truth. ئینجا ووشه‌كه‌ بوو به‌‏له‌ش‏و له‌‏ناوماندا نیشته‌جێ‌بوو، ئێمه‌ شكۆی ئه‌ومان بینی، شكۆی تاقانه‌ی باوك، ئه‌وه‌ی پڕ‏بوو له‌‏به‌ره‌كه‌ت‏و ڕاستی.
15 John testified about him, crying out, "This is the one I meant: he who comes after me outranks me, since he existed before me." یه‌حیا شایه‌تی بۆده‌داو هاواری ده‌كرد: (ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسم كردو ووتم: ئه‌وه‌ی له‌دوای من دێت له‌‏پێش من بوونی هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی من ببم.)
16 For from his fullness we have all received, grace upon grace. هه‌موومان له‌‏پڕی ئه‌و به‌ره‌كه‌ت* له‌دوای به‌ره‌كه‌تمان وه‌رگرت،
17 For the law was given through Moses; grace and truth came through Jesus Christ. چونكه‌ شه‌ریعه‌ت به‌هۆی موساوه‌ درا، به‌ڵام به‌ره‌كه‌ت‏و ڕاستی به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ هاتن.
18 No one has ever seen our Father; the one and only God, close beside the Father, has made him known. هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، به‌ڵام تاقانه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی له‌باوه‌شی باوكدایه‌، ئه‌و خودای بۆ ئێمه‌ ده‌رخست.
19 This is John's testimony, when the Jews sent priests and Levites from Jerusalem to ask him, "Who are you?" ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌كه‌ی یه‌حیایه‌، كاتێ‌ جووله‌كه‌كانی قودس هه‌ندێ‌ كاهین‏و لاوییان نارد پرسیاری لـێ‌بكه‌ن: (تۆ كێیت؟‏)
20 He confessed, and did not deny, but confessed, "I am not the Christ." ئه‌و به‌ بێ‌ دوودڵی دانی پیاناو ووتی: (من مه‌سیح نیم.)
21 So they asked him, "What then? Are you Elijah?" "I am not," he said. "Are you the Prophet?" "No," he answered. ئینجا لێیان پرسی: (ئه‌ی تۆ كێیت؟ ئه‌لیاسی؟) ووتی: (نه‌خێر! ئه‌و نیم.) ووتیان: (ئایا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی؟) ووتی: (نه‌خێر.)
22 So they asked, "Who are you? We need to give an answer to those who sent us. What do you say about yourself?" له‌كۆتاییدا ووتیان: (باشه‌ تۆ كێیت، تا وه‌ڵامه‌كه‌ بده‌ینه‌وه‌ به‌و كه‌سانه‌ی ئێمه‌یان ناردووه‌؟ چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی خۆت؟)
23 He said, "I'm the voice of one crying out in the wilderness, 'Make straight the way of the Lord,' as the prophet Isaiah said." ئه‌ویش ووتی: )من [[‏ده‌نگێكم له‌‏ده‌شت‏و‏ده‌ر هاوار ده‌كه‌م: ڕێگای خوداوه‌ند ڕێك‏و ئاماده‌كه‌ن]]، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر ووتویه‌تی.(
24 Now they had been sent from the Pharisees. ئه‌وانه‌ی له‌‏لایه‌ن فه‌ریسیه‌كانه‌وه‌ نێررابوون،
25 They asked him, "Why baptize, then, if you're not the Christ, nor Elijah, nor the Prophet?" دیسان پرسییان: (باشه‌ گه‌ر تۆ مه‌سیح نیت‏و ئه‌لیاس نیت‏و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ نیت‏، ئیتر بۆچی خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشیت؟)
26 John answered them, "I baptize with water, but among you stands one you do not know, وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشم‏، به‌ڵام له‌‏نێوانتاندا یه‌كێك هه‌یه‌ كه‌ نایناسن،
27 even he who comes after me, whose sandal strap I am not worthy to untie." ئه‌و دوای من دێت، من شایانی ئه‌وه‌ نیم قه‌یتانی پێڵاوه‌كانی بۆ بكه‌مه‌وه‌.)
28 These things took place in Bethany across the Jordan, where John was baptizing. ئه‌مه‌ش ‏له‌‏دێی به‌یت‏عه‌نیا ڕوویدا، له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردونه‌وه‌، له‌و شوێنه‌ی یه‌حیا خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشا.
29 The next day, seeing Jesus coming toward him, he said, "Look! The Lamb of our Father—Jesus—who takes away the sin of the world! ڕۆژێ‌ دوای ئه‌وه‌ یه‌حیا عیسای بینی وا به‌ره‌و ڕووی دێت، ووتی: (ئا ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا[]، ئه‌و قوربانییه‌ی گوناهی جیهان هه‌ڵ‎ده‌گرێت.
30 This is the one I meant: 'After me comes a man who ranks before me, because he was before me.' ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ووتم، ئه‌وه‌ی له‌دوای من دێت له‌‏پێش من بوونی هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌بووه‌ پێش بوونی من.
31 I didn't know him, but I came baptizing with water so he would be revealed to Israel." ‏منیش نه‌م‎ده‌ناسی، به‌ڵام هاتووم بۆ له‌ئاوهه‌ڵكێشان تا ئه‌و بۆ ئیسرائیل ده‌ركه‌وێ‌.)
32 John testified: "I saw the Holy Spirit descend from heaven like a dove and remain on him. ئینجا یه‌حیا شایه‌تیداو ووتی: (‏ڕۆحی پیرۆزم* له‌شێوه‌ی كۆترێك بینی له‌‏ئاسمانه‌وه‌ هاته‌خواره‌وه‌و له‌سه‌ر عیسا نیشته‌وه‌.
33 I didn't know him, but the one who sent me to baptize with water told me, 'The one you see the Holy Spirit come down and stay on—he is the one who baptizes with the Holy Spirit.' من نه‌م‎ده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشم، ئه‌و پێیووتم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕۆح دێته‌خواره‌وه‌و له‌سه‌ری جێگیر ده‌بێ‌، ئه‌و خه‌ڵكی به‌ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵده‌كێشێ‌.
34 And I have seen and have borne witness that this is the Son of our Father." له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌م دیووه‌، شایه‌تی ده‌ده‌م ئه‌و ڕۆڵه‌ی خودایه‌.(
35 The next day John was standing again with two of his disciples, بۆ به‌یانی یه‌حیا له‌گه‌ڵ دوو قوتابی خۆی دیسان هه‌ر له‌وێ‌ ڕاوه‌ستا بوو،
36 and looking at Jesus as he walked by, he said, "Look! The Lamb of our Father!" كه‌ عیسا به‌وێدا ڕۆیشت سه‌یریكردو ووتی: (ئا ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا.)
37 The two disciples heard him say this, and they followed Jesus. ‏كاتێ‌ دوو قوتابیه‌كه‌ گوێیان له‌مه‌ بوو، دوای عیسا كه‌وتن.
38 Jesus turned, saw them following, and asked, "What do you seek?" They said, "Rabbi" (meaning Teacher), "where do you stay?" عیسا ئاوڕیدایه‌وه‌و سه‌یریكرد ئه‌وان به‌‏دوایه‌وه‌ن، لێیپرسین: (چیتان ده‌وێت؟) ووتیان: (ڕابی، (واته‌ مامۆستا) له‌كوێ‌ ده‌ژیت؟)
39 He told them, "Come and you will see." So they went and saw where he was staying, and remained with him that day—about four in the afternoon. وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (وه‌رن، ببینن.) ئینجا له‌گه‌ڵی ڕۆیشتن‏و ئه‌و شوێنه‌یان بینی كه‌ تیایدا ده‌ژیا‏، كات نزیكه‌ی چواری پاش نیوه‌ڕۆ بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵی مانه‌وه‌.
40 One of the two who heard John speak and followed Jesus was Andrew, Simon Peter's brother. ئه‌نده‌راوس كه‌ برای شه‌معون په‌ترۆس بوو، یه‌كێ‌ بوو له‌و دووانه‌ی دوای عیسا كه‌وتن، دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌قسه‌ی یه‌حیا بوو.
41 He first found his own brother Simon and told him, "We've found the Messiah" (meaning Christ). هه‌ر كه‌ ئه‌نده‌راوس شه‌معونی برای دۆزییه‌وه‌، پێی ووت: (مه‌سیحمان دۆزیه‌وه‌) واته‌ ده‌ست‏نیشانكراو.
42 He brought him to Jesus. Jesus looked at him and said, "You are Simon the son of John. You will be called Cephas" (meaning Peter). ئینجا بردی بۆ لای عیسا، عیسا به‌‏ووردی تێیڕوانی و ووتی: (تۆ شه‌معونی كوڕی یۆنای، به‌ڵام من بانگت ده‌كه‌م كێفا، واته‌ په‌ترۆس.)
43 The next day, Jesus decided to leave for Galilee. He found Philip and said, "Follow me." بۆ به‌یانی عیسا بڕیاریدا بڕوات بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل، كاتێ‌ فیلیپۆسی دۆزیه‌وه‌، پێی ووت: (دوام كه‌وه‌!)
44 Now Philip was from Bethsaida, the city of Andrew and Peter. فیلیپۆس وه‌ك ئه‌نده‌راوس‏و په‌ترۆس خه‌ڵكی شاری به‌یت سه‌یدا بوو.
45 Philip found Nathanael and told him, "We've found the one Moses wrote of in the Law and the prophets—Jesus, son of Joseph, from Nazareth." ئینجا فیلیپۆس نه‌سه‌نائیلی دۆزیه‌وه‌ پێی ووت: (‏ئه‌وه‌ی موسا له‌‏ته‌وراتدا له‌سه‌ری نووسیوه‌و پێغه‌مبه‌رانیش له‌په‌رتووكه‌كانیان، دۆزیمانه‌وه‌. ئه‌و كه‌سه‌ عیسای كوڕی یوسفی خه‌ڵكی ناسیره‌یه‌.)
46 Nathanael said, "Can anything good come from Nazareth?" Philip said, "Come and see." نه‌سه‌نائیل ووتی: (ئایا له‌‏شاری ناسیره‌ شتی چاك هه‌ڵ‎ده‌كه‌وێ‌؟) فیلیپۆس پێی ووت: (وه‌ره‌ سه‌یركه‌!)
47 Jesus saw Nathanael approaching and said of him, "Look—a true Israelite, with no deceit in him!" كه‌ عیسا نه‌سه‌نائیلی بینی وا به‌ره‌و ڕووی دێت، ووتی: (بێ‌گومان ئه‌مه‌ ئیسرائیلییه‌كی بێ‌غه‌لوغه‌شه‌!)
48 Nathanael asked him, "How do you know me?" Jesus answered, "Before Philip called you, while you were under the fig tree, I saw you." نه‌سه‌نائیل له‌عیسای پرسی: (له‌‏كوێ‌ ده‌م‎ناسیت؟) عیسا له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (‏كاتێ‌ له‌ژێر دارهه‌نجیره‌كه‌ بوویت تۆم بینی، پێش‎ ئه‌وه‌ی فیلیپۆس بانگت‎بكات.)
49 Nathanael answered him, "Rabbi, you are the Son of our Father! You are the King of Israel!" ئینجا نه‌سه‌نائیل هاواری كردو ووتی: (ئه‌ی مامۆستا، تۆ ڕۆڵه‌ی خودایت! تۆ پادشای ئیسرائیلیت!)
50 Jesus answered him, "You believe because I told you I saw you under the fig tree? You'll see greater things than these." عیسا پێی ووت: (ئایا باوه‌ڕت هێنا چونكه‌ پێم ووتیت تۆم له‌ژێر دارهه‌نجیره‌كه‌ بینی؟ بزانه‌ كاری له‌مه‌ش مه‌زنتر ده‌بینیت!)
51 He told him, "Truly, truly, I say to you, you will see heaven opened, and our Father's angels ascending and descending on the Son of Man." دیسان ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم، ئێوه‌ ئاسمان به‌كراوه‌یی ده‌بینن‏و فریشته‌ی خودا ده‌بینن له‌به‌رزبوونه‌وه‌و هاتنه‌خواره‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕۆڵه‌ی مرۆڤ.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]