Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 24 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 On the first day of the week, at dawn, they came to the tomb, carrying the spices they had prepared. ئافره‌ته‌كان، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌یانی زوو، به‌خۆیان‏و ئه‌و بۆن‏و بابه‌تی مانه‌وه‌ی ئاماده‌یان كرد‏بوو، هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌.
2 They found the stone rolled away from the tomb, سه‌یریان كرد به‌ردی سه‌ر گۆڕه‌كه‌ لاچووه‌،
3 but when they went in they did not find the body of the Lord Jesus. به‌ڵام كه‌ چوونه‌ژووره‌وه‌، سه‌یریان‎كرد ته‌رمه‌كه‌ی عیسای خوداوه‌ند نه‌ماوه‌.
4 While they were perplexed about this, suddenly two men stood beside them in dazzling clothes. كاتێ‌ له‌م كاره‌ سه‌ریان سووڕمابوو، له‌پڕ دوو پیاویان به‌‏جلی بریسكه‌داره‌وه‌ به‌ته‌نیشتی خۆیانه‌وه‌ بینی.
5 Frightened, they bowed their faces to the ground. The men asked, "Why seek the living among the dead? ترس دایگرتن‏و سه‌ریان شۆڕ كرده‌ سه‌ر زه‌وی، دوو كابراكه‌ ووتیان: (بۆچی ده‌گه‌ڕێن به‌دوای یه‌كێكی زیندوو له‌ناو مردوواندا؟
6 He's not here—he's risen. Remember what he told you while still in Galilee, ئه‌و لێره‌ نییه‌، زیندووبووه‌ته‌وه‌، بیركه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی له‌‏جه‌لیل پێی ووتن،
7 that the Son of Man must be handed over to sinful men, be crucified, and rise on the third day." كاتێ‌ ووتی: ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، پێویسته‌ بدرێ‌ به‌ده‌ست گوناهبارانه‌وه‌، ئینجا له‌‏خاچ‏بدرێ‌و له‌ڕۆژی سێهه‌م هه‌ستێته‌وه‌.)
8 And they remembered his words, ئینجا قسه‌كانی عیسایان هاته‌وه‌ یاد.
9 returning from the tomb, they told all this to the eleven and all the rest. گۆڕه‌كه‌یان به‌جێ‌هێشت‏و گه‌ڕانه‌وه‌، هه‌واڵی هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان به‌‏یانزه‌ قوتابیه‌كه‌و ئه‌وانی‏تر دا.
10 Mary Magdalene, Joanna, Mary the mother of James, and the other women with them told these things to the apostles. ئه‌و ژنانه‌ش كه‌ هه‌واڵی ئه‌م شتانه‌یان به‌نێرراوان ڕاگه‌یاند، بریتی بوون له‌مریه‌می مه‌جده‌لـیو یۆناو مریه‌می دایكی یاقوب‏و هه‌ندێ‌ ئافره‌تی‏تر كه‌ له‌گه‌ڵیان هاتبوون.
11 But these words seemed like nonsense to them, and they did not believe them. گێڕانه‌وه‌ی قسه‌كانیان هه‌ر له‌‏وڕێنه‌ی ده‌كرد، بۆیه‌ باوه‌ڕیان پێ‌نه‌كردن.
12 Peter got up and ran to the tomb; bending down, he saw only the linen cloths, then went home amazed at what had happened. ئینجا په‌ترۆس هه‌ستاو ڕایكرد بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌، كاتێ‌ دانه‌ویه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و كفنه‌ی بینی كه‌ تێیه‌وه‌ پێچرا‏بوو، ئینجا زۆر به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڕوویدا بوو، ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت.
13 That same day two of them traveled to a village called Emmaus, about seven miles from Jerusalem, دووان له‌قوتابیه‌كانی، له‌و ڕۆژه‌دا چوون بۆ دیێ‌ عیمواس، كه‌ ته‌نها حه‌وت میل له‌ قودسه‌وه‌ دوور بوو.
14 and they were talking with each other about all these things that had happened. له‌‏ڕێ‌ باسی ئه‌و هه‌موو شتانه‌یان ده‌كرد كه‌ ڕوویدابوو.
15 While they were talking and discussing together, Jesus himself drew near and went with them. له‌وكاته‌دا قسه‌یان ده‌كرد، عیسا خۆی نزیك بووه‌وه‌ لێیان‏و له‌گه‌ڵیان ڕۆیی به‌ڕێدا.
16 But their eyes were kept from recognizing him. به‌ڵام چاویان به‌سترا له‌ناسینی.
17 He asked them, "What are you discussing with each other as you walk?" They stopped, looking sad. عیسا لێیپرسین: (ئه‌وه‌ باسی چی ده‌كه‌ن به‌ڕێوه‌؟) ئه‌وانیش به‌دڵته‌نگیه‌وه‌ ڕاوه‌ستان،
18 One of them, Cleopas, replied, "Are you the only visitor to Jerusalem who does not know what has happened there these days?" ‏یه‌كێكیان كه‌ ناوی كلیۆپاس بوو ووتی: (چیه‌، ده‌ڵێی تۆ نامۆیت له‌قودس لات داوه‌، ئاگات له‌وه‌‏نییه‌ كه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا ڕوویداوه‌؟)
19 He asked, "What things?" They said, "About Jesus of Nazareth—a prophet powerful in deed and word before our Father and all the people, ئه‌ویش پێی ووتن: (چی ڕووی داوه‌؟) ئه‌وانیش ووتیان: (ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌عیسای ناسیری ڕوویداوه‌، پێغه‌مبه‌رێكی تواناداربوو له‌قسه‌و كرداری له‌لای خوداو هه‌موو گه‌ل.
20 and how our chief priests and rulers handed him over to a death sentence, and crucified him. به‌ڵام سه‌رۆك كاهینه‌كانمان‏و فه‌رمانڕه‌واكان دایان‏به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ له‌خاچدان‏و مردن.
21 We'd hoped he was the one to redeem Israel. Yet on top of all this, it's the third day since these things happened. ئێمه‌ هیوامان به‌و هه‌بوو، كه‌ به‌ خوێنی خۆی ئیسرائیل ده‌كڕیته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌مڕۆ سێهه‌م ڕۆژه‌ ئه‌مه‌ ڕوویداوه‌.
22 Some women of ours also amazed us—early at the tomb, هه‌ندێ‌ له‌‏و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵمانن به‌هه‌واڵێك زۆر سه‌رسامیان كردین، چونكه‌ به‌یانی زوو چووبوونه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌،
23 and not finding his body, they came back saying they'd even seen a vision of angels, who said he was alive. ته‌رمه‌كه‌یان نه‌بینی بوو، ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌مه‌یان باسكردو ووتیان: ئێمه‌ دوو فریشته‌مان بینی ده‌یان ووت: ئه‌و زیندووه‌.
24 Some of our companions went to the tomb and found it just as the women said, but they did not see him." هه‌ندێ‌ له‌‏ئێمه‌ چوونه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌و سه‌یریان‏كرد ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كان گێڕایانه‌وه‌ ڕاسته‌و له‌‏گۆڕه‌كه‌دا كه‌سیان نه‌بینی.)
25 He said to them, "How foolish you are, and slow to believe all the prophets said! ئینجا عیسا پێی ووتن: (ئه‌ی تێ‌نه‌گه‌یشتووان، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕان به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه‌،
26 Was it not necessary that the Christ should suffer these things and enter into his glory?" ئه‌ی باشه‌ نه‌ده‌بووایه‌ مه‌سیح ئه‌م ئازارانه‌ بچێژێ‌و ئینجا بچێته‌ شوێنی شكۆمه‌ندی خۆی.)
27 And beginning with Moses and all the Prophets, he explained to them from all the Scriptures everything about himself. ئه‌وسا ده‌ستی‏كرد به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه‌، هه‌ر له‌ته‌وراتی موساوه‌ تا گشت په‌رتووكه‌كانی پێغه‌مبه‌ران.
28 And they approached the village they were heading to, and he pretended to go farther. وورده‌ وورده‌ نزیك ده‌بوونه‌وه‌ له‌و دێیه‌ی قوتابیه‌كان بۆی هاتبوون. عیسا وا خۆی نیشاندا ئه‌و ده‌ڕوات بۆ شوێنێكی دوورتر.
29 But they insisted, "Stay with us—evening is near, the day nearly done." So he went in to stay with them. قوتابیه‌كان زۆریان لـێ‌كردو ووتیان: (ئه‌وا ڕۆژئاوا ده‌بێت‏و تاریك دادێت، بمێنه‌وه‌ لامان.) ئه‌ویش به‌مه‌ ڕازی بوو، له‌گه‌ڵیان هاته‌ ماڵه‌وه‌.
30 As he reclined with them, he took the bread, blessed it, broke it, and gave it to them. كاتێ‌ له‌سه‌ر خوان دانیشتن، ده‌ستی برد نانێكی هه‌ڵگرت، پیرۆزی كردو له‌تیكرد، ئینجا دای پێیان.
31 And their eyes were opened, and they recognized him. And he vanished from their sight. ده‌ست‏به‌جێ‌ چاویان كرایه‌وه‌و ناسیانه‌وه‌، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما.
32 They said to each other, "Weren't our hearts burning within us as he spoke to us on the road, as he opened the Scriptures to us?" به‌یه‌كتریان ووت: (ئه‌مه‌ بۆیه‌ كاتێ‌ قسه‌ی بۆ ده‌كردین، دڵمان له‌ناو سنگماندا وه‌ك ئاگر گڕی گرتبوو.)
33 That same hour they got up, returned to Jerusalem, and found the eleven and those with them gathered together, دوای ئه‌مه‌ یه‌كسه‌ر هه‌ستان‏و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قودس، سه‌یریان‏كرد یانزه‌ قوتابیه‌كه‌و ئه‌وانه‌ی ‏له‌گه‌ڵیانن، هه‌موو كۆبوونه‌ته‌وه‌،
34 saying, "The Lord has risen indeed, and has appeared to Simon!" ‏ده‌یان ووت: (ڕاسته‌! گه‌وره‌مان هه‌ستاوه‌ته‌وه‌، ده‌ریش‏كه‌وتووه‌ بۆ شه‌معون.)
35 And they told what happened on the road, and how he was recognized in the breaking of the bread. ‏ئینجا هه‌ر دووكیان ده‌ستیان‏كرد به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگا ڕوویدا‏بوو، هه‌روه‌ها چۆن له‌كاتی نان له‌ت‎كردنه‌كه‌دا ناسییانه‌وه‌.
36 As they spoke these things, Jesus himself stood among them and said to them, "Peace to you!" كاتێ‌ باسی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، عیسا خۆی هاته‌ ناوه‌ڕاستیان‏و له‌نێوانیان ڕاوه‌ستا، پێی ووتن: (سڵاوتان لـێ‌بێت.)
37 But they were startled and frightened and thought they saw a spirit. به‌ڵام له‌به‌ر ترس‏و له‌رزی خۆیان وایانزانی ئه‌مه‌ ڕۆحه‌.
38 And he said to them, "Why are you troubled, and why do doubts arise in your hearts? عیسا پێی ووتن: (ئه‌وه‌ بۆچی واسه‌رتان لـێ‌شێواوه‌؟ بۆچی بیری وادێ‌ به‌دڵتان؟
39 Look at my hands and my feet—it's really me. Touch me and see: a spirit has no flesh and bones, as you see I have." سه‌یری ده‌ست‏و قاچم بكه‌ن، ده‌ستم لـێ‌ده‌ن‏و دڵنیابن كه‌ من ئه‌وم، چونكه‌ ڕۆح گۆشت‏و ئێسقانی نییه‌ وه‌ك من ئێستا هه‌مه‌.)
40 And when he had said this, he showed them his hands and his feet. كاتێ‌ ئه‌مه‌ی ووت ده‌ست‏و قاچی نیشان‎دان.
41 And while they still disbelieved for joy and were marveling, he said to them, "Do you have anything here to eat?" له‌خۆشیو سه‌رسوڕماندا به‌‏ته‌واوی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، ئینجا پێی ووتن: (هیچتان لێره‌ هه‌یه‌‏ بخورێت؟)
42 They gave him a piece of broiled fish, ئیتر ئه‌وانیش پارچه‌یه‌ك ماسی برژاویان دایه‌،
43 and he took it and ate before them. ئه‌ویش لێیوه‌رگرتن‏و له‌به‌رچاویان خواردی.
44 He said to them, "This is what I told you while still with you: everything written about me in the Law of Moses, the Prophets, and the Psalms had to be fulfilled." ئه‌وسا پێی ووتن: (ئا ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و قسانه‌ی بۆم ده‌كردن، كاتێ‌ له‌گه‌ڵتان بووم: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌‏ته‌وراتی موساو په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران‎و زه‌بوور ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌دی.)
45 Then he opened their minds to understand the Scriptures, ئینجا بیرو هۆشی كردنه‌وه‌، تا كتێبی پیرۆز تێ‌بگه‌ن.
46 and told them, "This is written: the Christ must suffer and rise from the dead on the third day, پێی ووتن: (‏ئاوها نووسراوه‌، پێویست بوو مه‌سیح ئازار‏بكێشێ‌و بمرێ‌و دوایی له‌‏ڕۆژی سێهه‌م زیندووبێته‌وه‌.
47 and that repentance for the forgiveness of sins should be proclaimed in his name to all nations, beginning from Jerusalem. هه‌روه‌ها به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ تۆبه‌كردن‏و لێ‌خۆش‎بوونی گوناه‌ ڕابگه‌یندرێ‌ بۆ هه‌موو گه‌لان، به‌ده‌ست پێ‌كردن له‌قودسه‌وه‌.
48 You are witnesses of these things. ئێوه‌ شایه‌تی ئه‌م شتانه‌ن.
49 I am sending the promise of my Father on you. Stay in the city until you are dressed with power from on high." ‏ئه‌وه‌ی باوكم به‌ڵێنی پێ‌دابوو من خۆم بۆتانی ده‌نێرم، به‌ڵام جارێ‌ له‌ناو شار بمێننه‌وه‌، تا ئه‌و‏كاته‌ی له‌‏ئاسمانه‌وه‌ جلی به‌هێزیتان له‌به‌رده‌كرێت.)
50 And he led them out as far as Bethany, and lifting up his hands he blessed them. دوای ئه‌مـه‌ پێشیان كـه‌وت‏و بردنی بۆ دێی به‌یت‏عـه‌نیا، ده‌ستی به‌رزكـرده‌وه‌و پیرۆزیكردن.
51 While he blessed them, he parted from them and was carried up into heaven. له‌و‏كـاته‌دا كه‌ پیرۆزی ده‌كـردن، لێیان جـیابووه‌وه‌و به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ئاسمان.
52 And they worshiped him and returned to Jerusalem with great joy, چۆكیان بۆ داداو ئیتر زۆر به‌‏شادیه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قودس.
53 and were continually in the temple blessing our Father. به‌ به‌رده‌وامیش ده‌ڕۆیشتن بۆ په‌رستگاو ‏ستایشی خودایان ده‌كرد
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]