Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 23 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Then the whole assembly rose and brought him before Pilate. دوای ئه‌مه‌ هه‌موو هه‌ستان‏و عیسایان برده‌ لای پیلاتۆس‏،
2 They began accusing him: "We found this man misleading our nation, forbidding taxes to Caesar, and claiming to be Christ, a king." ده‌ستیان‏كرد به‌ تاوانباركردنیو ووتیان: (بۆ مان ده‌ركـه‌وتووه‌ ئه‌م پیــاوه‌ ڕێ‌ تێك‎ده‌دات له‌‏گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها هانی خه‌ڵكی ده‌دات ســه‌رانه‌ نه‌ده‌ن به‌‏قه‌یســه‌رو خــۆشی به‌‏مه‌سیحی پادشا داده‌نێ‌.)
3 Pilate asked him, "Are you the King of the Jews?" He answered, "You say so." پیلاتۆس لێیپرسی: (تۆ پادشای جــوولـه‌كــه‌ی؟) عیسـا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (تۆ ووتت.)
4 Then Pilate said to the chief priests and the crowds, "I find no guilt in this man." ئینجا پیلاتۆس به‌‏سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و خه‌ڵكـه‌كــه‌ی ووت: (من هیچ گوناهێك له‌م پیاوه‌دا نابینم.)
5 But they pressed on: "He stirs up the people, teaching all through Judea, from Galilee to here." به‌ڵام ئـه‌وان پێیان داگـرت‏و ووتیـان: (ئه‌م كــابرایه‌ گـه‌ل ده‌وڕوژێنێ‌ له‌هه‌موو ناوچـه‌ی یه‌هــودیادا، هه‌ر له‌جه‌لیله‌وه‌ تا ئێره‌ خـه‌ریكـی فێركردن‏و هاندانی خه‌ڵكه‌.) ‏
6 When Pilate heard this, he asked whether the man was a Galilean. كاتێ‌ پیلاتۆس ئه‌مه‌ی بیست، ووتی: (ئایا ئه‌م كابرایه‌ خه‌ڵكی جه‌لیله‌؟)
7 Learning he was under Herod's authority, he sent him to Herod, who himself was also in Jerusalem in those days. كه‌ زانی ئه‌و سه‌ر به‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ هیرۆدس حوكمڕانی تیاده‌كات، عیسای نارد بۆ لای هیرۆدس، كه‌ له‌وكاته‌دا له‌قودس بوو.
8 Seeing Jesus, Herod was delighted—he'd long wanted to see him, having heard about him, and hoped to see him perform a sign. كاتێ‌ هیرۆدس عیسای بینی، زۆری پێ‌ خــۆش بــوو، چــونكـه‌ ده‌مێك بوو باسی عیسای بیست‎بوو، ده‌یویست خۆیو كارێك له‌‏كاره‌ سه‌ر‏سووڕهێنه‌ره‌كانی ببینێت.
9 He questioned him at great length, but Jesus gave him no answer. جۆره‌ها پرسیاری لـێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه‌.
10 The chief priests and the scribes stood by, vehemently accusing him. سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، به‌گه‌رمی تاوانباریان ده‌كرد.
11 Herod and his soldiers scorned and mocked him, dressed him in bright clothing, and sent him back to Pilate. هه‌روه‌ها هیرۆدس‏و سه‌ربازه‌كانیش به‌ڕقه‌وه‌ سه‌یریان‎كردو تێر گاڵته‌یان پێ‌كرد، ئینجا پاڵتۆیه‌كی بریسكه‌داری پادشاهانه‌یان له‌به‌ركردو ناردیانه‌وه‌ بۆ لای پیلاتۆس.
12 That day Herod and Pilate became friends—they had been enemies before. هه‌رچه‌نده‌ هیرۆدس‏و پیلاتۆس دوژمنایه‌تی كۆنیان له‌نێوان بوو، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا بوو بوون به‌هاوڕێی یه‌كتری.
13 Pilate then called together the chief priests, the rulers, and the people, پیلاتۆس سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و پێشه‌وایان‏و گه‌لـی بانگ‎كرد،
14 and said to them, "You brought me this man as one turning the people away. I examined him before you and found no guilt in this man on your charges. پێی ووتن: (ئێوه‌ ئه‌م كابرا‏یه‌تان وه‌ك ڕێ‌ له‌‏گه‌ل تێكده‌ر هێنا بۆ لام، ئه‌وه‌تا منیش دوای ئه‌وه‌ی له‌ باسه‌كه‌م كۆڵییه‌وه‌، هیچ گوناهێك نابینم له‌م كابرایه‌دا، به‌وه‌ی ئێوه‌ تاوانباری ده‌كه‌ن.
15 Neither did Herod, for he sent him back to us. Look, he has done nothing deserving death. دیاره‌ هیرۆدسیش هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا شك نه‌بردووه‌، بۆیه‌ ناردویه‌تیه‌وه‌ بۆمان. ئه‌م كابرایه‌ شتێكی وای نه‌كردووه‌ شایانی مردن بێت.
16 I will therefore discipline him and release him." فه‌رمانی له‌‏قامچی‏دانی ده‌ده‌م‏و ئازادی ده‌كه‌م.) [
17 Not in this edition پیلاتۆس ده‌بووایه‌ هه‌موو ساڵێك له‌جه‌ژندا له‌سه‌ر داواكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ یه‌كێك له‌به‌ندكراوانی ئازادبكردایه‌.]‏
18 But they all cried out together, "Away with this man! Release Barabbas to us!" به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ هاواریان‏كرد، ئه‌مه‌ بكوژه‌و باراباسمان بۆ ئازادبكه‌.
19 a man imprisoned for a rebellion that happened in the city, and for murder. ئه‌م كابرایه‌ش به‌ند‏كرابوو به‌هۆی ئاژاوه‌‏نانه‌وه‌و كوشتنه‌وه‌.
20 Pilate addressed them once more, wanting to release Jesus, پیلاتۆس دیسان بۆ دووه‌م جار، ئاره‌زووی خۆی ده‌ربڕی، بۆ ئازادكردنی عیسا.
21 but they kept shouting, "Crucify, crucify him!" هه‌موو هاواریان كرد: (له‌خاچیبده‌، له‌خاچیبده‌.)
22 A third time he said to them, "Why? What wrong has this man done? I find no ground for death in him. So I will punish and release him." ئینجا بۆ جاری سێهه‌م، لێیپرسین: (چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌، من هیچ گوناهێكی تیادا نابینم كه‌ شایانی مردن بێت، ئێستا فه‌رمانی له‌‏قامچی‏دانی بۆ ده‌رده‌كه‌م‏و ئازادی ده‌كه‌م.)
23 But they kept shouting loudly, demanding he be crucified, and their voices prevailed. ئه‌وانیش پێیان داگرت، به‌‏ده‌نگی به‌رز هاواریان‏كردو داوای له‌‏خاچدانیان كرد، به‌مه‌ قسه‌یان سه‌ركه‌وت.
24 So Pilate decided that their demand should be granted. ئینجا پیلاتۆس فه‌رمانیدا داواكاریه‌كه‌یان جێ‌به‌جێ‌ بكرێ‌.
25 He released the man they asked for, jailed for rebellion and murder, but handed Jesus over to their will. ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌و كوشتن زیندان كرابوو، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌وان ئازادیكرد. عیساشی خسته‌ ژێر بڕیاری ئه‌وانه‌وه‌.
26 Leading him away, they seized a man named Simon of Cyrene, coming in from the countryside, and put the cross on him to carry behind Jesus. له‌و‏كاته‌ی عیسایان ده‌برد بۆ له‌‏خاچدان، كابرایه‌كیان گرت ‏له‌‏شاری قه‌یڕه‌وانه‌وه‌ هاتبوو، به‌ناوی شه‌معون تازه‌ له‌‏كێڵگه‌كه‌ی گه‌ڕابووه‌وه‌، خاچه‌كه‌یان‎ دا‏به‌سه‌ر شانی تاكو دوابه‌دوای عیسا هه‌ڵیگرێ‌.
27 A great crowd of the people followed him, including women who were weeping and wailing for him. خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وتبوون، هه‌روه‌ها چه‌ند ژنێك ده‌گریان‏و له‌خۆیان ده‌دا.
28 But Jesus turned to them and said, "Daughters of Jerusalem, don't cry for me; cry for yourselves and your children. عیسا ئاوڕی لێ‌دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی كچانی قودس بۆ من مه‌گرین، بۆ خۆتان‏و بۆ منداڵه‌كانتان بگرین.
29 For the days are coming when they will say, 'Blessed are the barren, the wombs that never bore, the breasts that never nursed.' ڕۆژانێك دێت، تیایدا ده‌ڵێن، خۆزگه‌مان به‌و ژنانه‌ی نه‌زۆك بوون، به‌و سكانه‌ی منداڵیان نه‌بووه‌، به‌و مه‌مكانه‌ی شیریان نه‌داوه‌.
30 Then they'll begin saying to the mountains, "Fall on us," and to the hills, "Cover us." ئینجا به‌‏شاخه‌كان ده‌ڵێن، بڕوخێ‌ به‌سه‌رمان، به‌‏گرده‌كانیش ده‌ڵێن دامانپۆشه‌.
31 For if they do this when the wood is green, what will happen when it's dry?" گه‌ر ئاوا بكه‌ن به‌لقی سه‌وز، ئاخۆ ده‌بێ‌ حاڵی لقی ووشك چۆن بێ‌؟)
32 Two others, who were criminals, were also led away to be put to death with him. هه‌ر له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ عیسا، دوو تاوانباریش ده‌بران بۆ له‌خاچدان.
33 When they reached the place called The Skull, they crucified him there with the criminals, one on his right, one on his left. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌‏كاسه‌ی سه‌ر ناوده‌برا، له‌گه‌ڵ دوو تاوانباره‌كه‌ له‌خاچیان‎دا، یه‌كێك له‌لای ڕاستیه‌وه‌ ئه‌وی تر له‌لای چه‌پیه‌وه‌.
34 Jesus said, "Father, forgive them, for they do not know what they are doing." Then they divided his garments, casting lots. عیسا ووتی: (ئه‌ی باوك، لێیان خۆش‎به‌، چونكه‌ نازانن چی ده‌كه‌ن.) ئینجا جله‌كانی عیسایان داناو شێروخه‌تیان له‌سه‌ركرد.
35 The people stood watching; the rulers sneered, "He saved others—let him save himself, if he's God's Christ, the Chosen One." خه‌ڵكه‌كه‌ ڕاوه‌ستا بوون سه‌یریان ده‌كرد، ‏سه‌رۆكه‌كانیش، گاڵته‌یان پێ‌ده‌كردو ده‌یانووت: (خه‌ڵكی تری ڕزگار‏كرد، گه‌ر ئه‌مه‌ مه‌سیحی هه‌ڵبژێرراوی خودایه‌، باخۆی ڕزگاركات.)
36 The soldiers also mocked him, coming up to offer him sour wine, هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌كانیش، گاڵته‌یان پێ‌ده‌كرد، لێی نزیك ده‌بوونه‌وه‌و سركه‌یان پێ‌ده‌دا،
37 and saying, "If you are the King of the Jews, save yourself!" ده‌یانووت: (گه‌ر تۆ پادشای جووله‌كه‌ی، خۆت ڕزگاركه‌.)
38 There was also an inscription over him: "This is the King of the Jews." ‏ته‌خته‌یه‌كیان به‌سه‌ر سه‌ری هه‌ڵواسیبوو، له‌سه‌ری نووسرا‏بوو، ‏ئه‌مه‌تا پادشای جووله‌كه‌.
39 One of the hanged criminals insulted him: "Aren't you the Christ? Save yourself and us!" یه‌كێك له‌تاوانباره‌كان، ده‌ستیكرد به‌قسه‌ پێ‌ ووتنیو ووتی: (تۆ مه‌سیحی؟ ده‌باشه‌ خۆت ڕزگاركه‌و ئینجا ئێمه‌ش.)
40 But the other rebuked him: "Don't you even fear God, since you're under the same sentence? به‌ڵام ئه‌وه‌ی‏تریان، چوو به‌گژیداو ووتی: (له‌‏خودا ناترسی، هه‌رچه‌نده‌ هه‌مان سزات به‌سه‌ر دراوه‌؟
41 Rightly so—we're paying for what we did; but this man has done nothing wrong." سزای ئێمه‌ دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، له‌جیاتی كرداره‌كانمان وه‌رمان‎گرتووه‌، به‌ڵام ئه‌و هیچ خراپه‌یه‌كی نه‌كردووه‌.)
42 Then he said, "Jesus, remember me when you come into your kingdom." ئینجا ووتی: (عیسا له‌یادم مه‌كه‌ كاتێ‌ ده‌چیته‌ ناو پادشایه‌تیه‌كه‌ت.)
43 And Jesus said to him, "Truly I tell you, today you will be with me in Paradise." عیسا پێی ووت: (ڕاستیت پێ‌ ده‌ڵێم: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵم ده‌بیت له‌‏به‌هه‌شت.)
44 It was already about noon, and darkness covered the whole land until three in the afternoon, نزیكی كاتژمێری دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ، تاریكی باڵی كێشا به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا، هه‌تا كاتژمێری سێی نیوه‌ڕۆ.
45 for the sun's light failed; and the curtain of the temple was torn in two. ڕۆژ تاریك بوو، په‌رده‌ی په‌رستگا له‌‏ناوه‌ڕاسته‌وه‌ دڕا.
46 Jesus called out loudly, "Father, into your hands I commit my spirit!" Then he breathed his last. عیسا به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكردو ووتی: (ئه‌ی باوك، ڕۆحی خۆم به‌ ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم.) ئه‌مه‌ی ووت‏و ڕۆحی سپارد.
47 Seeing what happened, the centurion praised our Father: "This man really was righteous." كاتێ‌ ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی له‌وێدا بوو، ئه‌مه‌ی بینی، ستایشی خودای‏كردو ووتی: (به‌ڕاستی ئه‌و كابرایه‌ بێ‏تاوان‏بوو.)
48 All the crowds gathered for this sight, seeing what happened, went home beating their chests. ‏ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێدا كۆبووبوونه‌وه‌، بۆ سه‌یركردنی له‌خاچدانه‌كه‌، كاتێ‌ ئه‌مه‌یان بینی به‌‏سنگ كوتان گه‌ڕانه‌وه‌.
49 All his acquaintances, and the women who followed him from Galilee, stood far off watching these things. به‌ڵام هه‌موو ناسیاوه‌كانی عیسا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌‏جه‌لیله‌وه‌ له‌گه‌ڵی هاتبوون، له‌دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستا‏بوون‏و ده‌یان‎‏ڕوانییه‌ ئه‌م ڕووداوانه‌.
50 Now there was a man named Joseph, a member of the council, a good and righteous man, له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا، كابرایه‌ك هه‌بوو ناوی یوسف بوو، كابرایه‌كی چاك‏و سه‌رڕاست‏بوو،
51 who had not agreed to their plan and action. He was from Arimathea, a Jewish town, and was waiting for the kingdom of our Father. ڕازی نه‌بوو به‌بڕیار‏و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن‏و كرداریان. خه‌ڵكی شاری ڕامه‌ی ناوچه‌ی یه‌هودیا بوو، له‌وانه‌‏بوو كه‌ چاوه‌ڕوانی پادشاهێتی خودای ده‌كرد.
52 This man went to Pilate and asked for the body of Jesus. هاته‌ لای پیلاتۆس‏و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێكرد.
53 He took it down, wrapped it in a linen cloth, and laid him in a rock-cut tomb where no one had yet been laid. ئینجا له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ هێنایه‌‏خواره‌وه‌و له‌‏قوماشێكی كه‌تانی پێچا. بردیو خستیه‌ گۆڕێكی له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نراو هێشتا كه‌سی تیادا نه‌نێژرا‏بوو.
54 It was the day of Preparation, and the Sabbath was about to begin. ئه‌و ڕۆژه‌ش كاتی خۆئاماده‌كردن بوو بۆ شه‌ممه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بۆ شه‌ممه‌.
55 Women who came with him from Galilee followed, saw the tomb, and how his body was placed. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌‏جه‌لیله‌وه‌ به‌دوای عیساوه‌ بوون، دوای یوسف كه‌وتن، گۆڕه‌كه‌یان بینیو بینیان چۆن ته‌رمه‌كه‌ی تیادا دانرا.
56 They went back and prepared spices and ointments, then rested on the Sabbath as commanded. ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌و بابه‌تی مانه‌وه‌و بۆن‏و ئه‌و شتانه‌یان ئاماده‌كرد بۆ چه‌وركردنی ته‌رمه‌كه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌پێی ڕاسپارده‌، پشوویاندا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]