Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 22 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now the Feast of Bread Without Yeast, called Passover, was approaching. جه‌ژنی فه‌تیره‌ كه‌ پێی ده‌وترا جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوون* نزیك‎بووه‌وه‌.
2 The chief priests and the scribes were looking for a way to kill him, because they feared the people. سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان بۆ كوشتنی عیسا، چونكه‌ له‌ [ئاژاوه‌ی] گه‌ل ده‌ترسان. ‏
3 Then Satan entered into Judas, the one called Iscariot, who was one of the twelve. شه‌یتان چووه‌ یه‌هوزاوه‌، كه‌ به‌ ئه‌سخه‌ریوتی به‌ناوبانگ بوو، یه‌كێك بوو له‌دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌.
4 He went and conferred with the chief priests and temple officers how he might betray him to them. ڕۆیشت‏و قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و پاسه‌وانانی په‌رستگا كرد، چۆن عیسا بدا به‌ده‌ستیانه‌وه‌.
5 They were glad and agreed to give him money. ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان زۆر به‌دڵ بوو، بڕیاریشیان‎دا هه‌ندێ‌ پاره‌ی بده‌نێ‌.
6 He agreed and began looking for an opportunity to betray him to them away from the crowd. ئه‌ویش به‌مه‌ ڕازی بوو، چاوه‌ڕێی هه‌لێكی ده‌كرد تا عیسا بداته‌ ده‌ستیان، بێ‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێی بزانن.
7 Then the day of Unleavened Bread arrived, when the Passover lamb had to be sacrificed. ڕۆژی فه‌تیره‌ هات ئه‌وه‌ی پێویسته‌ قوربانی تێدا سه‌رببڕێ‌ بۆ نانی ئێواره‌ی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوون.
8 Jesus sent Peter and John, saying, "Go prepare the Passover for us to eat." عیسا په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننای ناردو پێی ووتن: (بڕۆن نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونمان بۆ ئاماده‌كه‌ن، تا به‌یه‌كه‌وه‌ بیخۆین.)
9 They said to him, "Where do you want us to prepare it?" لێیان پرسی: (ده‌ته‌وێ‌ له‌كوێ‌ ئاماده‌یكه‌ین؟)
10 He said, "Once you enter the city, a man carrying a jar of water will meet you. Follow him into the house he enters, پێی ووتن: (كاتێ‌ چوونه‌ ناو شار، یه‌كێك ده‌بینن به‌‏گۆزه‌یه‌ك ئاوه‌وه‌، دوایكه‌ون بۆ ئه‌و ماڵه‌ی بۆی ده‌ڕوات.
11 "and tell the owner of the house, 'The Teacher says to you: Where is the guest room where I may eat the Passover with my disciples?' ئینجا به‌‏خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ بڵێن: مامۆستامان پێت ده‌ڵێت: كوا ئه‌و ژووره‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونی تێدا ده‌خۆم؟
12 And he will show you a large upper room, furnished; prepare it there." ئه‌وسا ئه‌ویش ژوورێكتان له‌‏نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه‌ پیشان ده‌دات، گه‌وره‌و ڕاخراو‏، ئا له‌وێدا ئاماده‌یكه‌ن.)
13 They went and found it just as he had told them, and they prepared the Passover. ئه‌وانیش ڕۆیشتن‏و شوێنه‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌، هه‌روه‌ك عیسا پێی ووتبوون، ئیتر هه‌ر له‌وێ‌ نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونیان ئاماده‌كرد.‏
14 When the hour came, he reclined at table, and the apostles with him. كه‌‏كاتی نانخواردن هات، عیسا له‌سه‌ر خوان له‌گه‌ڵ نێرراوان دانیشت.
15 He told them, "I have deeply longed to eat this Passover with you before I suffer. ئینجا عیسا پێی ووتن: (زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه‌م ده‌كرد نانی جه‌ژنتان له‌گه‌ڵ بخۆم، پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ومه‌ ئازاره‌وه‌.
16 For I tell you, I won't eat it until it's fulfilled in the kingdom of our Father." پێتان ده‌ڵێم: ئیتر نانی جه‌ژن ناخۆم تاكو له‌پادشاهێتی خودا به‌ته‌واویی دێته‌دی.)
17 Taking a cup and giving thanks, he said, "Take this and divide it among yourselves. جامێ‌ شه‌رابی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودای‏كردو ووتی: (بگرن، به‌شیكه‌ن له‌‏نێوانتان.
18 For I tell you, from now on I will not drink the vine's fruit until our Father's kingdom comes." پێتان ده‌ڵێم: ئیتر ‏له‌به‌ری ترێ‌ ناخۆمه‌وه‌ تا پادشاهێتی خودا دێت.)
19 He took bread, gave thanks, broke it, and gave it to them, saying, "This is my body, given for you. Do this in memory of me." دوای ئه‌مه‌ نانێكی هه‌ڵگرت‏و سوپاسی خودای‏كرد، نانه‌كه‌ی له‌ت‎كردو دای پێیان‏و ووتی: (‏ئه‌مه‌ له‌شمه‌، ئه‌وه‌ی له‌پێناوتان به‌خت ده‌كرێ‌، ئه‌مه‌ بكه‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌م.)
20 He did the same with the cup after supper: "This cup is the new covenant in my blood, poured out for you. ئینجا دوای نانخواردنه‌كه‌، جامی هه‌ڵبڕیو ووتی: (ئه‌م جامه‌ بریتییه‌ له‌په‌یمانی نوێ‌ كه‌ به‌‏خوێنی من دروست ده‌بێت، ئه‌و خوێنه‌ی له‌پێناوتان ده‌ڕژێ‌.
21 But look—the hand of the one who betrays me is with me on the table. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه‌ ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م خوانه‌ له‌گه‌ڵم‎دایه‌.
22 The Son of Man goes as determined, but woe to that man through whom he is handed over!" ڕۆڵه‌ی مرۆڤ پێویسته‌ به‌و شێوه‌یه‌ بڕوات كه‌ بۆی دانراوه‌، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یدا به‌ده‌سته‌وه‌.)
23 They began asking each other which of them would do this. قوتابیه‌كانی له‌ناو‏خۆیان كه‌وتنه‌ پرسیاركردن، كێ‌ بێ‌ ئه‌مه‌ بكات.
24 A dispute also arose among them about which of them was the greatest. ئینجا دوای ئه‌مه‌ بوو به‌شه‌ڕه‌ قسه‌یان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كامیان مه‌زنتره‌ له‌ناویان.
25 He said to them, "Kings of nations dominate them, and rulers over them are called benefactors. عیسا پێی ووتن: (پادشاكان فه‌رمانڕه‌وایی میلله‌تان ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشی ده‌یانه‌وێ‌ خه‌ڵكی به‌باشی ناویان‎ببه‌ن.
26 Not so with you: let the greatest among you become like the youngest, the leader like the one serving. به‌ڵام ئێوه‌ ئاوا مه‌بن، باگه‌وره‌تان وه‌ك بچووك بێت، پێشڕه‌وتان وه‌ك خـزمه‌تكارتان بێت.
27 Who is greater—the guest at the table or the one serving? The guest, isn't it? Yet I am among you as one who serves. كێ‌ گه‌وره‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خوان دانیشتووه‌ یان ئه‌وه‌ی خزمه‌ت ده‌كات؟ ئایا ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌سه‌ر خوان دانیشتووه‌؟ به‌ڵام من له‌نێوانتان وه‌ك خزمه‌تكارێكم.
28 "You are those who have stayed with me in my trials, ئێوه‌ له‌‏ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌و ناخۆشیمدا، دانتان‎ به‌خۆتان‏گرت له‌گه‌ڵم.
29 and I confer on you a kingdom, just as my Father conferred one on me, منیش پادشایه‌تیتان ده‌ده‌مێ‌، هه‌روه‌ك باوكم داویه‌تیپێم.
30 so you'll eat and drink at my table in my kingdom, and sit on thrones judging the twelve tribes of Israel." تاكو له‌‏پادشایه‌تیه‌كه‌م، له‌سه‌ر خوانم بخۆن‏و بخۆنه‌وه‌و له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی دانیشن‏و حوكم بده‌ن به‌سه‌ر هه‌ر دوانزه‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل. (
31 "Simon, Simon, listen—Satan has demanded to sift all of you like wheat, شه‌معون، شه‌معون، ئه‌وه‌تا شه‌یتان ده‌یه‌وێ‌ ڕاتانكێشێ‌ بۆ لای خۆی، تاكو له‌بێژنگتان بدات وه‌ك گه‌نم.
32 but I prayed for you, that your faith not fail. Once you have turned back, strengthen your brothers." به‌ڵام من نوێژم بۆ كردیت، هه‌تا باوه‌ڕت به‌با نه‌ڕوات، كاتێ‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌، باوه‌ڕی برایانت به‌هێزكه‌.)
33 Peter said, "Lord, I'm ready to go with you to prison and death." په‌ترۆس ووتی: (گه‌وره‌م من ئاماده‌م بۆ به‌ندیخانه‌و بۆ مردنیش له‌گه‌ڵت بێم.)
34 Jesus said, "I tell you, Peter: the rooster won't crow today before you deny three times that you know me." عیسا ووتی: (په‌ترۆس من پێت ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی بخوێنێ‌، تۆ سێ‌‏جار ‏نكۆڵی ده‌كه‌یت كه‌ من ده‌ناسی.)
35 He asked, "When I sent you without money bag, knapsack, or sandals, did you lack anything?" "Nothing," they said. ئینجا پێی ووتن: (كاتێ‌ من ئێوه‌م نارد به‌بێ‌ تووره‌كه‌ی پاره‌، به‌بێ‌ توێشوو، به‌بێ‌ پێڵاو، ئایا پێویستتان به‌‏هیچ بوو؟) ئه‌وانیش پێیان ووت: (نه‌خێر.)
36 He said to them, "But now, let the one with a money bag take it, and a knapsack too. Let the one without a sword sell his cloak and buy one. پێی ووتن: (به‌ڵام ئێستا، ئه‌وه‌ی جزدانی پاره‌ی هه‌یه‌، با بیبات له‌گه‌ڵ خۆی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تووره‌كه‌ی هه‌یه‌، با بیبات له‌گه‌ڵ خۆی. ئه‌وه‌ش شمشێری نییه‌، با جله‌كانی بفرۆشێت‏و به‌پاره‌كه‌ی شمشێرێكی پێ‌بكڕێ‌.
37 For I tell you this Scripture must be fulfilled in me: 'He was counted among sinners.' For what is written about me is coming true." من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه‌ نووسراوه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌: {له‌ڕیزی تاوانباران دایان نا} پێویسته‌ بێته‌دی، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه‌ له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌ دێته‌دی.
38 They said, "Lord, look, here are two swords." He said to them, "It is enough." ئه‌وسا پێیان ووت: (گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا دوو شمشێر لێره‌ هه‌یه‌.) ئه‌ویش پێی ووتن (ئه‌مه‌ به‌سه‌.)
39 And he went out, as usual, to the Mount of Olives, and the disciples followed him. عیسا هه‌روه‌ك جاران ڕۆیشت بۆ كێوی زه‌یتون، قوتابیه‌كانیش دوایكه‌وتن.
40 When he reached the place, he told them, "Pray you don't give in to temptation." كاتێ‌ گه‌یشته‌ ئه‌و شوێنه‌، به‌‏قوتابیه‌كانی ووت: (نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌.)
41 And he withdrew from them about a stone's throw, and knelt down and prayed, ئینجا چه‌ند هه‌نگاوێك لێیان دووركه‌وته‌وه‌ ماوه‌ی به‌رد هاوێشتنێك، چۆكی داداو ده‌ستی كرد به‌نوێژكردن.
42 saying, "Father, if you are willing, take this cup from me. Yet not my will, but yours, be done." ووتی: (ئه‌ی باوك، گه‌ر ده‌بێت ئه‌م جامه‌م لـێ‌دوور‏بخه‌وه‌، به‌ڵام با به‌‏خواستی خۆت بێت نه‌ك به‌‏خواستی من.)
43 And an angel from heaven appeared to him, strengthening him. له‌م كاته‌دا، فریشته‌یه‌ك له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت تا به‌هێزی بكات.
44 In agony he prayed more intensely; his sweat became like great drops of blood falling down to the ground. كاتێ‌ عیسا له‌ململانێیه‌كی ڕۆحی توند بوو، به‌گه‌رمی ده‌ستیكرد به‌نوێژكردن‏و ئاره‌قه‌ له‌ له‌شی وه‌ك دڵۆپه‌ی خوێن ده‌ڕژایه‌ سه‌ر زه‌وی.
45 When he rose from prayer, he came to the disciples and found them asleep from grief, دوای ئه‌مه‌ هه‌ستاو گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای قوتابیه‌كانی، سه‌یریكرد هه‌موو خه‌ویان لـێ‌كه‌وتووه‌ له‌خه‌فه‌تا.
46 he said to them, "Why are you sleeping? Get up and pray, so you don't yield to temptation." ئینجا پێی ووتن: (ئه‌وه‌ چییه‌ هه‌ستن نوێژ بكه‌ن، تا نه‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌.)
47 While he was still speaking, a crowd came, led by the one called Judas, one of the twelve. He came up to Jesus to kiss him, له‌وكاته‌دا كه‌ عیسا ده‌دوا، چه‌ند پیاوێك به‌ره‌و ڕووی هاتن‏، یه‌هوزا كه‌ یه‌كێك بوو له‌قوتابیه‌كانی، پێشیان كه‌وتبوو، له‌‏عیسا هاته‌ پێشه‌وه‌ تاكو ماچیبكات.
48 but Jesus said to him, "Judas, would you betray the Son of Man with a kiss?" عیسا پێی‏ووت: (ئه‌ی یه‌هوزا، به‌ماچ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌ده‌یت به‌ده‌سته‌وه‌؟)
49 Seeing what was about to happen, those with him said, "Lord, should we strike with the sword?" كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی عیسا، زانیان به‌وه‌ی خه‌ریكه‌ شتێك ڕووده‌دات، ووتیان‏: (گه‌وره‌م ده‌ست بكه‌ینه‌ شمشێر وه‌شاندن؟)
50 And one of them struck the servant of the high priest and cut off his right ear. هه‌ر له‌وێدا یه‌كێكیان شمشێری وه‌شاندو گوێی ڕاستی ئیشكه‌ری سه‌رۆك كاهینی بڕی. ‏
51 But Jesus answered, "No more of this!" And he touched the ear and healed him. عیسا فه‌رمانیداو ووتی: (ده‌ست هه‌ڵگرن، ڕاوه‌ستن) ئینجا ده‌ستی هێنا به‌گوێی كابراداو چاكی‏كرده‌وه‌.
52 Then Jesus said to the chief priests, temple officers, and elders who had come out against him, "Have you come out with swords and clubs, as against a robber? ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی هاتبوونه‌ سه‌ر عیسا، بریتی بوون له‌‏سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و پاسه‌وانانی په‌رستگاو پیران، عیسا پێی ووتن: (خۆ من یاخیبوو نیم، ئاوها به‌ شمشێرو داره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌رم؟
53 Every day I was with you in the temple, and you didn't lay hands on me. But this is your hour, and the authority of darkness." هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتان بووم له‌‏په‌رستگادا كه‌چی كه‌ستان ده‌ستتان بۆ نه‌بردم. به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕۆژی ئێوه‌یه‌، كاتێ‌ تاریكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌.)
54 Seizing him, they led him and brought him into the high priest's house; Peter followed at a distance. ئینجا سه‌ربازه‌ پاسه‌وانه‌كان، عیسایان گرت‏و بردیان بۆ كۆشكی سه‌رۆك كاهین. په‌ترۆسیش دوور به‌‏دوور دوایان كه‌وت.
55 They lit a fire in the middle of the courtyard and sat together; Peter sat among them. كاتێ‌ له‌گۆڕه‌پانی كۆشكه‌كه‌دا، ئاگریان‏كرده‌وه‌‏و له‌ده‌وروپشتی ئاگره‌كه‌ دانیشتن، په‌ترۆسیش چوو له‌گه‌ڵیان دانیشت.
56 But a servant girl, seeing him sitting facing the light, stared at him and said, "This one too was with him." یه‌كێك له‌ژنه‌ ئیشكه‌ره‌كانی ئه‌وێ‌ كه‌ له‌‏ڕووناكیه‌كه‌دا دانیشتبوو په‌ترۆسی بینی، جوان تێیڕوانی‏و ووتی: (ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵی بوو.)
57 But he denied it, saying, "Woman, I do not know him." به‌ڵام په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كردو ووتی: (‏خوشكه‌، من ئه‌و كابرایه‌ ناناسم.)
58 Shortly after, another saw him and said, "You too are one of them." But Peter said, "Man, I'm not." دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، یه‌كێكی تریش بینی، ووتی: (تۆش له‌وانیت.) به‌ڵام په‌ترۆس ووتی: (‏نه‌خێر كاكه‌، له‌وان نیم.)
59 About an hour later, another insisted, "This man was certainly with him, for he's a Galilean too." ئینجا نزیكه‌ی یه‌ك كاژێری تر، یه‌كێكیكه‌ ووتی (به‌ڕاستی ئه‌میش له‌گه‌ڵی بوو، چونكه‌ ئه‌میش خه‌ڵكی شاری جه‌لیله‌.)
60 But Peter said, "Man, I don't know what you're saying." Immediately, while he was still speaking, the rooster crowed. په‌ترۆس ووتی: (كاكه‌، من نازانم تۆ چی‏ده‌ڵێیت.) هێشتا قسه‌كه‌ی ته‌واو‏نه‌كردبوو، كه‌ڵه‌شێری به‌یانی خوێندی.
61 The Lord turned and looked at Peter. Peter remembered what the Lord had told him: "Before the rooster crows today, you will deny me three times." خوداوه‌ند ئاوڕیدایه‌وه‌و سه‌یرێكی په‌ترۆسی كرد، ئینجا په‌ترۆس بیری كه‌وته‌وه‌ كاتێ‌ عیسا پێی ووت: ( پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی بخوێنێ‌ تۆ سێ‌‏جار نكۆڵیم لێ‌ده‌كه‌یت.)
62 And he went out and wept bitterly. ئه‌وسا په‌ترۆس چووه‌ ده‌ره‌وه‌و گریانێكی به‌كوڵ گریا.
63 Now the men who were holding Jesus mocked him as they beat him. ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانی عیسایان ده‌كرد، ده‌ستیان‏كرد به‌لێدانی‏و گاڵته‌ پێ‌كردنی.
64 They blindfolded him and kept asking, "Prophesy! Who is it that struck you?" چاویان ده‌گرت‏و لێیان ده‌پرسی: (پێمان بڵێ‌، كێ‌‏بوو ئه‌وه‌ی ئێستا لێیدایت؟)
65 And they said many other things against him, insulting him. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش قسه‌ی خراپی زۆریان پێ‌ ووت.
66 At daybreak, the people's council of elders convened—chief priests and scribes—and led him away to their council, saying, كاتێ‌ ڕۆژ بووه‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی گه‌ل، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت پێك هاتبوو، كۆبوونه‌وه‌و عیسایان بانگ‎كرده‌ به‌رده‌میان، پێیان ووت:
67 "If you are the Christ, tell us." He said to them, "If I tell you, you will not believe, (ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحی پێمان بڵێ‌.) ئه‌ویش پێی ووتن: (گه‌ر ئه‌مه‌تان پێ‌ بڵێم، باوه‌ڕ ناكه‌ن،
68 "and if I ask you, you will not answer. گه‌ر لێشتان بپرسم وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌.
69 "But from now on the Son of Man will sit at the right hand of the power of our Father." پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌لای ڕاستی خودای به‌تواناوه‌ داده‌نیشێ‌.)
70 They all said, "So you are the Son of God?" He said to them, "You say that I am." هه‌موو ووتیان: (ده‌ته‌وێ‌ بڵێیت كه‌ تۆ ڕۆڵه‌ی خودای؟) ‏عیسا پێی ووتن: (ئێوه‌ ده‌ڵێن، من ئه‌وم.)
71 They said, "What more testimony do we need? For we heard it ourselves from his mouth." ئینجا ووتیان: (ئیتر پێویستی چیمان به‌‏شایه‌ت هه‌یه‌؟ ئه‌وه‌تا له‌ده‌می خۆیه‌وه‌ گوێمان لـێ‌بوو.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]