Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 21 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Looking up, Jesus saw the rich putting their gifts into the temple treasury. له‌كاتێكدا عیسا ده‌یڕوانیه‌ ئه‌و پاره‌دارانه‌ی پاره‌یان ده‌به‌خشی بۆ سه‌ندوقی په‌رستگا.
2 He also saw a poor widow putting in two small copper coins. بێوه‌ژنیكی هه‌ژاری بینی ‏دوو پوول داده‌نێت.
3 "Truly I tell you," he said, "this poor widow has put in more than all the others. ئینجا ووتی: (ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم، ئه‌م بێوه‌ژنه‌، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر زیاتر پاره‌ی دانا.
4 For all these gave gifts from their surplus, but she gave from her poverty all she had to live on." چونكه‌ ئه‌وانه‌ی تر له‌وه‌ی له‌خۆیان زیاده‌ به‌خشیان، به‌ڵام ئه‌م بێوه‌ژنه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌خشی كه‌ پێویستی پێیه‌تی بۆ ژیانی خۆی.)
5 As some were speaking of the temple, decorated with fine stones and gifts dedicated to our Father, he said: عیسا دوای ئه‌مه‌ گوێی له‌‏هه‌ندێكیان بوو باسی په‌رستگاكه‌یان ده‌كرد كه‌ چۆن به‌به‌ردی جوان‏و ئه‌و دیاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون ڕازێندراوه‌ته‌وه‌، ووتی:
6 "As for what you're looking at, days are coming when not one stone will be left on another—every one will be thrown down." ‏(ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یبینن، ڕۆژێ‌ دێت به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه‌ نامێنێت‏و ده‌ڕوخێت.)
7 "Teacher," they asked, "when will these things happen, and what sign will show these things are about to happen?" ئینجا لێیان پرسی: (مامۆستا كه‌ی ئه‌مه‌ ده‌بێت؟ ئه‌و نیشانانه‌ چییه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێ‌ ئه‌م ڕووداوه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌؟)
8 "Watch out, don't be deceived," he said. "Many will come in my name, saying, 'I am he,' and, 'The time is near.' Don't follow them. عیسا ووتی: (ئاگاداربن هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن زۆر هه‌ن به‌ناوی منه‌وه‌ دێن‏و ده‌ڵێن: (من ئه‌وم)و (‏كاته‌كه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌)، نه‌كه‌ن دوایان بكه‌ون.
9 When you hear of wars and revolts, don't panic. These must come first, but the end won't follow at once." كاتێ‌ باسی شه‌ڕو شۆڕو تێكچوون ده‌بیستن، مه‌ترسن، چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ پێویسته‌ یه‌كه‌مجار ڕووبدات، به‌ڵام كۆتایی ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌مه‌ نایه‌ت.)
10 Then he said to them, "Nation will rise against nation, and kingdom against kingdom. هه‌روه‌ها پێیووتن: (ووڵات به‌سه‌ر ووڵات ڕاست‎ ده‌بێته‌وه‌، پادشاهێتی به‌سه‌ر پادشاهێتیدا ڕاست‎ ده‌بێته‌وه‌.
11 Great earthquakes will strike, with famines and plagues in various places, and terrors and great signs from heaven. له‌زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه‌ ده‌بێت، برسێتیو نه‌خۆشی بڵاوده‌بنه‌وه‌، له‌ئاسمانه‌وه‌ نیشانه‌ی ترسناك‏و مه‌زن ڕووده‌دات.
12 But before all this, they'll grab you and persecute you, handing you over to synagogues and prisons, hauling you before kings and governors because of my name. به‌ڵام پێش ئه‌مانه‌ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ستتان بۆ درێژده‌كه‌ن‎و ده‌تان‎چه‌وسێننه‌وه‌، ده‌تان‏به‌ن بۆ كه‌نیشته‌كان‎و بۆ به‌ندیخانه‌، ده‌تان‏به‌نه‌ به‌رده‌م پادشایان‏و فه‌رمانڕه‌وایان، له‌پێناوی ناوی من.
13 This will be your opportunity to bear witness. به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌لێك ده‌بێت بۆتان بۆ شایه‌تیدان.
14 So settle in your hearts not to prepare your defense beforehand, پێویست ناكات پێش ئه‌وه‌ خۆتان ئاماده‌كه‌ن بۆ شێوه‌ی به‌رگری له‌خۆتان،
15 for I will give you words and wisdom no opponent can resist or refute. چونكه‌ من ووته‌و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانیتان ده‌كه‌ن، نه‌توانن وه‌ڵامتان‏بده‌نه‌وه‌و به‌رهه‌ڵستیتان بكه‌ن.
16 You will be betrayed even by parents and brothers and relatives and friends, and they will kill some of you. ته‌نانه‌ت باوك‏و دایكیشتان یان براو خزم‏و هاوڕێتان، ده‌تانده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، هه‌ندێكیشتان لـێ‌ده‌كوژن.
17 You will be hated by everyone for my name's sake. له‌‏پێناوی ناوی من خه‌ڵكی ڕقتان لـێ‌هه‌ڵده‌گرن،
18 But not a hair of your head will perish. به‌ڵام موویه‌ك له‌سه‌رتان نافه‌وتێ‌.
19 By your endurance you will gain your lives." به‌دان به‌خۆداگرتن خۆتان ده‌به‌نه‌وه‌.
20 "When you see Jerusalem surrounded by armies, then know that its desolation has drawn near. كاتێ‌ ده‌بینن سوپا ده‌وری قودسی داوه‌، بزانن كه‌ ڕووخاندنی نزیك بووه‌ته‌وه‌.
21 Then let those in Judea flee to the mountains, let those in the city leave, and let those in the countryside not enter it, ئه‌وسا ڕاكه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی یه‌هودیادان به‌ره‌و چیاكان، ناو شار به‌جێ‌بهێڵن، ئه‌وانه‌ی له‌‏لادێكانیشه‌وه‌ ڕاده‌كه‌ن نه‌چنه‌ ناو شار،
22 for these are days of judgment, when all that is written will be fulfilled. چونكه‌ ئه‌و ڕۆژانه‌ ڕۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌ ده‌بێت هه‌مووی بێته‌دی،
23 How terrible it will be for pregnant women and nursing mothers in those days! For great distress will fall on the land, and wrath against this people. قوڕ به‌سه‌ر سك پڕان‎و شیرده‌ران له‌و‏ڕۆژه‌دا، چونكه‌ ناخۆشیه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا دێ‌‏و توڕه‌بوونێكی به‌هێز داده‌به‌زێ‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا.
24 They will fall by the edge of the sword and be led captive into all nations. Jerusalem will be trampled by the nations until the times of the nations are fulfilled." به‌زه‌بری شمشێر ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێن‏و به‌دیلی ده‌برێن بۆ هه‌موو میلله‌تان، بێگانه‌كان قودس پێشێل ده‌كه‌ن، تا سه‌رده‌میان ته‌واو ده‌بێ‌.
25 "There will be signs in sun, moon, and stars, and on earth, nations in distress, confused by the sea's roar and surge. له‌م كاته‌دا له‌خۆرو مانگ‏و ئه‌ستێره‌كان نیشانه‌ ده‌رده‌كه‌ون. گه‌له‌ سه‌رلـێ‌شێواوه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ته‌نگانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌، چونكه‌ شه‌پۆل‏و كه‌ف‏و كوڵی ده‌ریاكان جۆش ده‌خۆن‏و هه‌ڵده‌ستن.
26 People fainting from fear, dreading what's coming on the world, for the powers of the heavens will be shaken. خه‌ڵكی له‌‏ترسا‏ن بێ‌هۆش ده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی نازانن چی به‌سه‌ر جیهان دێت. چونكه‌ هێزه‌كانی ئاسمان ده‌كه‌ونه‌ جووڵه‌.
27 Then they will see the Son of Man coming in a cloud with power and great glory. له‌و‏كاته‌دا ده‌بینرێ‌ ‏چۆن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، به‌‏شكۆو هێزه‌وه‌ له‌ناو هه‌وردا ده‌رده‌كه‌وێت‏و دێت.
28 When these things start, straighten up and lift your heads, for your redemption is near." كاتێ‌ ڕوودانی ئه‌م شتانه‌ ده‌ستی پێكرد‏، هه‌ستن‏و سه‌ربه‌رزبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ڕزگاریتان نزیك ده‌بێته‌وه‌.)
29 Then he told them a parable: "Look at the fig tree and all the trees. ئینجا نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌، ووتی: (سه‌یری دار هه‌نجیرو داره‌كانی تر بكه‌ن،
30 When they sprout leaves, you see for yourselves and know summer is already near. كاتێ‌ ده‌بینن ئه‌وا گه‌ڵا ده‌كات، ده‌زانن هاوین نزیك بووه‌ته‌وه‌.
31 Likewise, when you see these things happen, know the kingdom of our Father is near. ئێوه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌، كه‌ بینیتان ئه‌م شتانه‌ ڕووده‌دات بزانن پادشاهێتی خودا نزیك بووه‌ته‌وه‌.
32 Truly I tell you, this generation will not pass away until all these things have taken place. ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌ناوناچێ‌، هه‌تا ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕوونه‌دات.
33 Heaven and earth will pass away, but my words will never pass away." ئاسمان‏و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام ووشه‌كانم له‌ناوناچن.)
34 "Watch yourselves, or your hearts will be weighed down by wild living, drunkenness, and life's worries, and that day will spring on you suddenly, like a trap. (ئاگاداری خۆتان بن، دڵتان‏و مێشكتان خه‌ریك مه‌كه‌ن به‌‏ڕابواردن‏و سه‌رخۆشیو خه‌م‏و خه‌فه‌تی ژیانه‌وه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ناكاو وه‌ك ته‌ڵه‌ خۆی ده‌دا به‌سه‌رتان.
35 For it will come upon everyone living on the face of the whole earth. چونكه‌ هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌گرێته‌وه‌.
36 Keep watch at all times, praying for strength to escape everything about to happen, and to stand before the Son of Man." ئێشك‏بگرن‏و نوێژبكه‌ن له‌هه‌موو كاتێكدا، تا بتوانن ڕزگارتان بێت له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕووده‌دات‏و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن.)
37 By day he taught in the temple; at night he went out and stayed on the Mount of Olives. عیسا به‌‏ڕۆژ له‌په‌رستگا خه‌ریكی فێركردن بوو، به‌‏شه‌ویش ده‌ڕۆیشته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چیای زه‌یتون‏و له‌وێ‌ ده‌مایه‌وه‌.
38 All the people would come to him at dawn in the temple to hear him. خه‌ڵكی به‌یانی زوو ده‌هاتن بۆ په‌رستگا، بۆ ئه‌وه‌ی گوێی بۆ ڕاگرن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]