Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 20 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 One of those days, as Jesus taught the people in the temple and preached good news, the chief priests and scribes came up with the elders, ڕۆژێكیان عیسا له‌په‌رستگادا خه‌ڵكی فێرده‌كردو مزگێنی ده‌دانێ‌، سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و پیرانی گه‌ل هاتنه‌ لای،
2 and asked him, "Tell us by what authority you do these things, or who gave you this authority." ‏ووتیان: (پێمان بڵێ‌، به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌یت؟ یان كێیه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه‌پێت؟)
3 He answered them, "I also will ask you a question. Tell me: عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (‏منیش پرسیارێكم هه‌یه‌ لێتان، وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌،
4 Was the baptism of John from heaven, or from man?" خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا، له‌ئاسمانه‌وه‌ بوو یان له‌خه‌ڵكه‌وه‌؟)
5 They discussed among themselves: "If we say, 'From heaven,' he'll say, 'Why didn't you believe him?' ئینجا ئه‌وان له‌‏نێوان خۆیاندا كه‌وتنه‌ ڕاوێژ‏و ووتیان: (ئه‌گه‌ر بڵێین له‌‏ئاسمانه‌وه‌ بوو، ده‌ڵێت باشه‌ بۆ باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كرد؟
6 But if we say 'From man,' all the people will stone us, for they're convinced John was a prophet." ئه‌گه‌ر بڵێین له‌‏خه‌ڵكه‌وه‌ بوو، ئه‌وسا خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌رد‏بارانمان، چونكه‌ یه‌حیا به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن.)
7 So they answered that they did not know where it came from. وه‌ڵامیان‎دایه‌وه‌: (نازانین له‌كوێوه‌یه‌.)
8 And Jesus said to them, "Neither will I tell you by what authority I do these things." عیساش پێی ووتن: (كه‌واته‌ منیش پێتان ناڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه‌ ده‌كه‌م.)
9 He began telling the people this parable: A man planted a vineyard, leased it to tenants, then went abroad for a long time. دیسان كه‌وته‌وه‌ قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكه‌كه‌و ئه‌م نموونه‌یه‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌، ووتی: (كابرایه‌ك ڕه‌زێكی ترێی چاندو دایه‌ ده‌ست چه‌ند ڕه‌زه‌وانێك، بۆ ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ ئه‌وێی به‌جێ‌ هێشت.
10 "At harvest he sent a servant to the tenant farmers for his share of the vineyard's fruit, but they beat him and sent him away empty-handed. له‌‏وه‌رزی به‌رووبووم كۆكردنه‌وه‌دا، ئیشكه‌رێكی خۆی نارد بۆ لای ڕه‌زه‌وانه‌كان، تاكو به‌رووبوومی ڕه‌زه‌كه‌ی بۆ بهێنێ‌. به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان لێیانداو به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناردیانه‌وه‌.
11 He sent another servant; they beat him too, humiliated him, and sent him away empty-handed. ‏كابرا ئیشكه‌رێكی‏كه‌ی نارد. به‌ڵام له‌ویشیانداو به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناردیانه‌وه‌.
12 And he sent yet a third, but they wounded this one too and threw him out. دیسان كابرا ئیشكه‌رێكی تری نارد، كه‌چی ئه‌میشیان برینداریان كردو فڕێیان‏دایه‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه‌. ‏
13 The vineyard owner said, 'What should I do? I will send my beloved son; perhaps they will respect him.' (كابرای خاوه‌ن ڕه‌ز ووتی: باشه‌ من چی بكه‌م؟ له‌دوایدا ووتی: كوڕه‌كه‌م ده‌نێرم، له‌وانه‌یه‌ سڵی لـێ‌بكه‌نه‌وه‌و لێی بترسن.
14 But seeing him, the tenants reasoned among themselves: 'This is the heir. Let's kill him, so the inheritance becomes ours.' هه‌ركه‌ ڕه‌زه‌وانه‌كان كوڕه‌كه‌یان بینی، خێرا له‌‏نێوان خۆیان كه‌وتنه‌ ڕاوێژ‏كردن‎و ووتیان: ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ به‌میرات، باهه‌ستین بیكوژین، تاكو بكه‌وێته‌ ده‌ستی خۆمان.
15 They threw him out of the vineyard and killed him. What then will the vineyard owner do to them? ئینجا هه‌ستان‏و‏كوڕه‌یان برده‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه‌و كوشتیان. ئایا كابرای خاوه‌ن‎ ڕه‌ز ده‌بێ‌ چیان لـێ‌بكات؟
16 "He will come, destroy those tenants, and give the vineyard to others." Hearing this, they said, "Impossible!" دێت‏و هه‌موویان ده‌كوژێت‏و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌دا به‌ڕه‌زه‌وانانی تر.) كاتێ‌ گوێیان له‌مه‌‏بوو هه‌ندێكیان ووتیان: (‏خودا نه‌كات!) ‏
17 He looked straight at them and asked, "Then what is this that's written: 'The stone the builders rejected became the cornerstone'? ئه‌ویش سه‌یری كردن‏و ووتی: (كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراون مانای چییه‌؟ {ئه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیانكرده‌وه‌، بوو به‌‏به‌ردی بناغه‌.}
18 Everyone who falls on that stone will be broken to pieces, and when it falls on anyone, it will crush him." ئه‌وه‌ی بكه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ شكست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه‌‏به‌رده‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كه‌وێت به‌‏ته‌واوی پانی ده‌كاته‌وه‌.) ‏
19 The scribes and chief priests wanted to arrest him then and there, knowing he'd told this parable against them—but they feared the people. سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، ده‌یانویست له‌وكاته‌دا عیسا بگرن، چونكه‌ زانییان مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌ له‌و نموونه‌یه‌، به‌ڵام له‌ گه‌ل ده‌ترسان.
20 Watching closely, they sent spies pretending to be honest, to catch him in his words, so as to hand him over to the governor's rule and authority. ئینجا عیسایان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، سیخوڕیان بڵا وكرده‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌ری، خۆیان به‌ پیاوچاك ده‌رده‌خست، تا به‌‏ووشه‌یه‌ك بیگرن‏و بیده‌نه‌ ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایانه‌وه‌.
21 They asked him, "Teacher, we know you speak and teach rightly, favor no one, but truly teach God's way. ده‌ستیانكرد به‌پرسیاركردن لێی به‌م شێوه‌یه‌: (مامۆستا ئێمه‌ ده‌زانین تۆ له‌سه‌ر ڕاستی ده‌ڕۆیت‏و ڕاستیش فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌یت‏، گوێ‌ ناده‌یته‌ هیچ كه‌سێ‌، هه‌وڵدانت ته‌نها بۆ فێركردنی ڕاستی ڕێگای خودایه‌.
22 Is it lawful for us to pay taxes to Caesar, or not?" جا لێت ده‌پرسین، ئایا دروسته‌ ئێمه‌ سه‌رانه‌ به‌‏قه‌یسه‌ر بده‌ین یان نا؟)
23 But he saw through their cunning and said, عیسا به‌‏فێڵه‌كه‌یانی زانیو ووتی:
24 "Show me a coin worth a day's wages. Whose image and inscription is on it?" They said, "Caesar's." (دینارێكم بده‌نێ‌، ئا ئه‌م نووسینه‌و ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌سه‌ری‏كراوه‌، هی كێیه‌؟) ووتیان: (وێنه‌ی قه‌یسه‌ر.)
25 He said to them, "Then give Caesar what's Caesar's, and our Father what's our Father's." ئه‌ویش پێی ووتن: (ده‌كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره‌ بیده‌ن به‌‏قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌ش هی خودایه‌ بیده‌ن به‌خودا.)
26 They could not trap him in his words before the people, and amazed at his answer, they fell silent. ‏لێره‌دا نه‌یانتوانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، تاوانباری‏كه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌ل، ئیتر سه‌رسام بوون له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یو بێ‌ده‌نگ بوون.
27 Some Sadducees, who deny there is a resurrection, came and asked him, هه‌ندێ‌ له‌سه‌دوقیه‌كان، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌‏زیندووبوونه‌وه‌ ناكه‌ن، له‌‏عیسا هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پرسییان:
28 "Teacher, Moses wrote for us: if a man dies leaving a wife but no children, his brother must marry the widow and raise offspring for him. (ئه‌ی مامۆستا، موسا بۆی نووسیوین، ئه‌گه‌ر یه‌كێ‌ برایه‌كی خێزانداری مردو منداڵی نه‌بوو، له‌سه‌ری پێویسته‌ براژنه‌كه‌ی بهێنێت‏و به‌ناوی براكه‌یه‌وه‌ وه‌چه‌ بخاته‌وه‌.
29 Now there were seven brothers. The first took a wife and died childless. جا حه‌وت برا هـه‌بوون، یه‌كـه‌میان ژنی هێناو مرد بێ‌ئه‌وه‌ی منداڵ به‌جێ‌بهێڵێت.
30 And the second, دوایی برای دووه‌م ژنه‌كـه‌ی هـێناو ئه‌ویش مـرد.
31 and the third took her, and likewise all seven left no children and died. ئـینجا برای سێهـه‌م هـه‌تا گه‌یشـت به‌برای حـه‌وته‌م ئیتر هـه‌مـوو مردن بێ‌ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ بخه‌نه‌وه‌.
32 Finally the woman also died. له‌‏دوایدا ژنه‌كه‌ش مرد.
33 At the resurrection, then, whose wife will she be? For all seven had married her." ئایا له‌‏ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌دا، ئافره‌ته‌كه‌ ده‌بێ‌ به‌ژنی كامیان؟ چونكه‌ ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه‌.)
34 And Jesus said to them, "The people of this age marry and are given in marriage, عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا، ژن ده‌هێنن‏و شووده‌كه‌ن.
35 "But those considered worthy to reach that age and the resurrection from the dead neither marry nor are given in marriage. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌‏ڕیزی به‌شدارانی سه‌رده‌می داهاتوودان دوای زیندووبوونه‌وه‌، ژن ناهێنن‏و شووناكه‌ن.
36 For they can no longer die, because they are like angels and children of our Father, children of the resurrection. ‏ئیتر ئه‌وان نامرن، چونكه‌ وه‌ك فریشته‌ن، ئه‌وان ڕۆڵه‌ی خودان، ڕۆڵه‌ی زیندووبوونه‌وه‌ن.
37 But even Moses showed the dead are raised, at the bush passage, calling our Father the God of Abraham and of Isaac and of Jacob. به‌ڵام ده‌رباره‌ی زیندووبوونه‌وه‌ی مردووان، ته‌نانه‌ت موســاش پێشـانی داوه‌ له‌ده‌وه‌نه‌كه‌، كاتێ‌ خــوداوه‌ندی بانگ‏كرد به‌ [[خودای ئیبراهیم‏و خـودای ئیسحاق‏و خــودای یاقــوب.]]
38 He isn't God of the dead but of the living, for all are alive to him." ئه‌و خـودای مردووان نییه‌، به‌ڵكو خـودای زیندووانه‌، لای ئه‌و هـه‌مــوو زیندووده‌بنه‌وه‌.)
39 Then some of the scribes answered, "Teacher, you have spoken well." ‏هـه‌ندێ‌ له‌مـامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ووتیان: (مـامۆستا، به‌ڕاستی باشـت ووت.)
40 For they no longer dared to ask him anything. ئیتر دوای ئه‌مه‌ كه‌سیان نه‌یانوێرا هیچی تری لـێ‌بپرسن.
41 But he said to them, "How can they say that the Christ is the son of David? ئینجا عیسا پرسیو ووتی: (باشه‌ چۆن ئێوه‌ ده‌ڵێن: مه‌سیح ڕۆڵه‌ی داوده‌،
42 For David himself says in the Psalms, 'Our Father said to my Lord, "Sit at my right hand, كاتێ‌ داود خۆی له‌زه‌بوورا ده‌ڵێ‌: [[خوداوه‌ند به‌خوداوه‌ندمی فه‌رموو: له‌لای ده‌ستی ڕاستمه‌وه‌ دانیشه‌
43 until I make your enemies a footstool for your feet."' تا دوژمنانت بخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه‌.]]
44 David then calls him Lord—how is he his son?" ئه‌وه‌تا داود به‌‏خوداوه‌ندی خۆی دای‏ده‌نێت، ئیتر چۆن ده‌بێته‌ كوڕی؟)
45 While all the people were listening, he said to his disciples, له‌وكاته‌دا كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو گوێیان گرتبوو‏، به‌قوتابیه‌كانی ووت:
46 "Watch out for the scribes, who want to walk in long robes, and love greetings in the marketplaces, the best seats in synagogues, and places of honor at feasts, (ئاگاداری مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت بن، ئه‌وانه‌ی به‌جلی جوانی بریسكه‌داره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن‏و حه‌زده‌كه‌ن له‌گۆڕه‌پانه‌كانی شار سڵاویان لـێ‌بكرێت‏و له‌كه‌نیشته‌كاندا ڕیزی پێشه‌وه‌ ده‌گرن، هه‌روه‌ها ڕیزی یه‌كه‌میش له‌كاتی بانگ‏كردن بۆ نانخواردن.
47 who devour widows' houses and pray long prayers for show. They will receive greater condemnation." ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن‏و بۆ خۆده‌رخستن درێژه‌ به‌نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. جا ئه‌وانه‌ توندترین سزا ده‌درێن.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]