Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 19 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Jesus entered Jericho and was passing through. ئینجا عیسا چوو بۆ ئه‌ریحاو به‌ناو شاره‌كه‌ تێده‌په‌ڕی.
2 And there was a man named Zacchaeus; he was a chief tax collector, and he was rich. له‌وێ‌ كابرایه‌ك هه‌بوو ناوی زه‌كا بوو. گه‌وره‌ی باجگره‌كان بوو، كابرایه‌كی پاره‌داریش بوو.
3 He wanted to see who Jesus was, but couldn't for the crowd—he was short. ده‌یویست عیسا ببینێت‏و بزانێ‌ چۆنه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی چونكه‌ باڵای كورت بوو.
4 He ran ahead and climbed a sycamore tree to see him, since Jesus was about to pass that way. به‌ڕاكردن ڕۆیشت‏و به‌‏دارێكی ئه‌و ناوه‌دا هه‌ڵگه‌ڕا به‌‏هیوای ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا عیسا ببینێت، كاتێ‌ به‌وێدا ده‌ڕوات.
5 When Jesus reached the spot, looked up, and said to him, "Zacchaeus, hurry down, for I must stay at your house today." كه‌ عیسا گه‌یشته‌ ئه‌و شوێنه‌، چاوی هه‌ڵبڕیو زه‌كای بینی، پێی ووت: (‏زه‌كا، خێرا وه‌ره‌ خواره‌وه‌، چونكه‌ من ئه‌مڕۆ میوانی تۆم.)
6 So he hurried down and welcomed him joyfully. زه‌كاش به‌خێرایی هاته‌ خواره‌وه‌و به‌خۆشیه‌وه‌ پێشوازی لـێ‌كرد.
7 Seeing this, everyone grumbled, "He's gone to stay with a sinful man." كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌مه‌یان‎بینی، ده‌ستیان‏كرد به‌ بۆڵه‌بۆڵ‏كردن‏و ووتیان: (ئه‌وه‌تا ده‌چێته‌ ماڵی كه‌سێكی گوناهبار.)
8 Zacchaeus stood and said to the Lord, "Look, Lord, I give half my possessions to the poor, and if I've cheated anyone, I'll repay four times as much." زه‌كا لـه‌به‌رده‌می عیسادا ڕاوه‌ستاو پێی ووت: (گه‌وره‌م من ده‌مه‌وێ‌ نیوه‌ی سامانم دا‏به‌شكه‌م به‌سه‌ر هه‌ژاران‏و ئه‌وه‌ی زۆرم لـێ‌سه‌ندوه‌و شتێكم لێـیداگیر‏كردووه‌ به‌چوار قات بۆی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌.)
9 Jesus told him, "Today salvation has come to this house, since he too is a son of Abraham. ئینجا عیسا پێی ووت: (ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئه‌م ماڵ‎و خێزانه‌ ڕزگاریان بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ش له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیمه‌.
10 For the Son of Man came to seek and to save the lost." چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، هاتووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی وون‏بووه‌كان‎و ڕزگاركردنیان.)
11 While they listened, he added a parable, since he was near Jerusalem and they thought our Father's kingdom would appear immediately. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌‏ گوێیان گرتبوو، باسی نموونه‌یه‌كی بۆ كردن چونكه‌ ‏خه‌ریك بوو له‌‏شاری قودس نزیك ده‌بووه‌وه‌، زۆریش باوه‌ڕیان به‌وه‌‏بوو كه‌ پادشاهێتی خودا خه‌ریكه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێ‌.
12 So he said, "A nobleman went to a distant land to receive a kingdom for himself and return. عیسا ووتی: (گه‌وره‌ پیاوێك ڕۆیشت بۆ شارێكی دوور، بۆ وه‌رگرتنی حوكمڕانی ئینجا بگه‌ڕێته‌وه‌.
13 Calling ten of his servants, he gave each about three months' wages, saying, "Trade with this until I return." پێش ئه‌وه‌ی بڕوات ده‌ ئیشكه‌ری خۆی بانگ‏كردو به‌هه‌ر یه‌كێكیان ده‌ به‌شه‌ زیوی دانێ‌و ووتی: (بازرگانی به‌م دراوانه‌وه‌ بكه‌ن تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.
14 His citizens hated him and sent envoys after him, saying, "We don't want this man ruling over us." دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كابرایان خۆش نه‌ده‌ویست، دوابه‌دوای ئه‌و خه‌ڵكیان نارد تاكو له‌وێ‌ بڵێن: ئێمه‌ نامانه‌وێ‌ ئه‌م كابرایه‌ فه‌رمانڕه‌وایمان به‌سه‌ردا بكات.
15 "Returning after receiving the kingdom, he called the servants he had given money to, to learn what they had earned. به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كه‌ی وه‌رگرت. كاتێ‌ گه‌ڕایه‌وه‌، فه‌رمانیدا ئه‌و ده‌ كه‌سه‌ی پاره‌كه‌ی دابوونێ‌ بێنه‌ لای، تا‏بزانێ‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌و پاره‌یه‌ی كه‌ لایه‌تی چه‌ندی قازانج كردووه‌.
16 The first came, saying, 'Lord, your money has earned ten times as much.'" یه‌كه‌میان هاته‌ پێشه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ده‌ به‌شه‌ زیوه‌كه‌ت ده‌ به‌شی تری قازانج كردووه‌.
17 "He replied, 'Well done, good servant! Since you were faithful in a small matter, take charge of ten cities.'" ئه‌ویش پێی ووت: ئافه‌رین ئه‌ی ئیشكه‌ری چاك، له‌به‌رئه‌وه‌ی ‏له‌م پاره‌ كه‌مه‌ ده‌ست پاك بوویت، بڕۆ فه‌رمانڕه‌وابه‌ به‌سه‌ر ده‌ شاری ناوچه‌كه‌م.
18 "And the second came, saying, 'Lord, the money you gave me has earned five times as much.'" دووه‌میان هاته‌ پێشه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ده‌ به‌شه‌ زیوه‌كه‌ت پێنج به‌شیتری قازانج كردووه‌.
19 "And he said to him, 'And you will be in charge of five cities.'" به‌مه‌شیانی ووت: بڕۆ ببه‌ بـه‌ فـه‌رمــانڕه‌وا بــه‌ســه‌ر پێنـج شاردا.
20 "Then another came, saying, 'Lord, here is your money back, which I kept wrapped in a cloth;' ئینجا یه‌كێكی‏تریان هاته‌ پێشه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ئا ئه‌وه‌تا ده‌ به‌شه‌ زیوه‌كه‌ت به‌‏پێچراوه‌یی له‌م ده‌سته‌سڕه‌دا پارێزگاریم كردووه‌،
21 for I was afraid of you, because you're a harsh man: you take what you didn't deposit and reap what you didn't sow." له‌ڕاستیدا لێت ده‌ترسم چونكه‌ تۆ مرۆڤێكی توندو‏تیژی، ده‌یبه‌یت له‌وه‌ی دات‎نه‌ناوه‌و دروێنه‌ ده‌كه‌یت له‌وه‌ی نه‌ت‎چاندووه‌.
22 He answered, "By your own mouth I judge you, wicked servant! You knew I'm a harsh man, taking what I didn't deposit and reaping what I didn't sow? ئه‌ویش پێی ووت‏: ئه‌ی ئیشكه‌ری به‌دكار هه‌ر به‌قسه‌كانت تاوانبارت ده‌كه‌م، تۆ كه‌ زانیت من كابرایه‌كی توندو‏تیژم، ئه‌وه‌ی دام نه‌ناوه‌ ده‌یبه‌م‏و ئه‌وه‌ی نه‌م‏چاندووه‌ دروێنه‌ی ده‌كه‌م‏.
23 Why then didn't you put my money in the bank? I'd have collected it with interest when I returned. بۆچی نه‌چوویت پاره‌كه‌م ببه‌یته‌ لای پاره‌ گۆڕه‌وه‌كان، تاكو له‌‏كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م خۆیو قازانجه‌كه‌شیم وه‌ربگرتایه‌.
24 He said to those standing by, 'Take the money from him and give it to the one with ten times as much.'" ئینجا به‌وانه‌ی ووت كه‌ له‌وێدا ڕاوه‌ستاون. هه‌ر ده‌ به‌شه‌ زیوه‌كه‌ی لێ‌بسه‌ننه‌وه‌و بیده‌ن به‌وه‌ی ده‌ به‌شه‌كه‌ی قازانج‎كردووه‌.
25 "And they said to him, 'Lord, he has ten times as much! ئه‌وانیش پێیان ووت: گه‌وره‌م ئه‌و ده‌ به‌شه‌ زیـوی تریشی پێیه‌،
26 I tell you: everyone who has will be given more; but from the one who has none, even what he has will be taken. ئه‌ویش ووتی: مــن پێتان ده‌ڵێم ئــه‌وه‌ی هه‌یه‌تی زیاتری پێ‌ده‌درێ‌، ئه‌وه‌ش كه‌ نیه‌تی، ئه‌وه‌ی لایه‌تـی لێیده‌سه‌نـرێته‌وه‌.
27 But bring here these enemies of mine who refused my rule, and slaughter them before me.'" دوژمنه‌كانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یان‎ ده‌ویست به‌سه‌ریان فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌م، بیانهێنن بۆ ئێره‌و له‌به‌رده‌مم بیانكوژن.)
28 And when he had said these things, he went on ahead, going up to Jerusalem. دوای ئه‌وه‌ی عیسا ئه‌م قسانه‌ی ته‌واوكرد، كه‌وته‌ ڕێ‌ به‌ره‌و قودس.
29 Nearing Bethphage and Bethany, at the Mount of Olives, he sent two of the disciples, كاتێ‌ له‌‏دێی به‌یت‏فاجیو له‌‏دێی به‌یت‏عه‌نیا نزیك بووه‌وه‌، لای ئه‌و شاخه‌ به‌ناوبانگه‌ی شاخی زه‌یتونی پێ‌ده‌وترێ‌، دووان له‌‏قوتابیه‌كانی ناردو
30 saying, "Go into the village ahead. As you enter, you will find a colt tied there, never sat on. Untie it and bring it here. پێی ووتن: (‏بڕۆن بۆ ئه‌و دێیه‌ی به‌رامبه‌ر، كاتێ‌ ده‌چنه‌ ناو دێكه‌ ده‌بینن جاشكێك به‌ستراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و جاشكه‌ تا ئێستا هیچ كه‌سێك سواری نه‌بووه‌، گوریسه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌‏و بیهێنن بۆ ئێره‌.
31 If anyone asks you, 'Why are you untying it?' say, 'The Lord needs it.'" گه‌ر یه‌كێ‌ پرسیاری لـێ‌كردن، بۆچی گوریسه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌؟ پێی بڵێن، گه‌وره‌مان پێویستی پێی هه‌یه‌.)
32 So those who were sent went away and found it just as he had told them. دوو قوتابیه‌كه‌ ڕۆیشتن، عیسا چی پێ‌ ووتبوون بینییان.
33 As they were untying the colt, its owners said to them, "Why are you untying the colt?" كاتێ‌ گوریسی جاشكه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه‌، خاوه‌نه‌كه‌ی لێیانی پرسی: (بۆچی گوریسی ئه‌و جاشكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟)
34 And they said, "The Lord needs it." ووتیان: (گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی.)
35 They brought it to Jesus, threw their cloaks on the colt, and set Jesus on it. ئینجا هێنایان بۆ عیساو كراسه‌كانیان خسته‌ سه‌ر پشتیو عیسایان سوار‏كرد.
36 And as he rode along, they spread their cloaks on the road. له‌وكاته‌دا كه‌ عیسا به‌ڕێوه‌‏بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ كراسـیان داده‌كه‌ند، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی كه‌ پیایدا ده‌ڕۆیشت ڕایان ده‌خست.
37 As he neared the descent of the Mount of Olives, the whole crowd of disciples began rejoicing, praising our Father loudly for all the mighty works they had seen, كاتێ‌ له‌لێژایی شاخی زه‌یتون نزیك بووه‌وه‌، قوتابیه‌كانی هه‌موو زۆر به‌‏شادیه‌وه‌ به‌ده‌نگی به‌رز ستایشی خودایان ده‌كرد بۆ ئه‌و هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه‌ له‌‏عیسایان بینی بوو،
38 saying, "Blessed is the King who comes in the name of our Father! Peace in heaven and glory in the highest!" ده‌یان ووت: (پیرۆزه‌ ئه‌و پادشایه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ دێت، ئاشتی له‌ئاسمان‏و شكۆ له‌به‌رزایی.)
39 And some of the Pharisees in the crowd said to him, "Teacher, rebuke your disciples." به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان‏و هه‌ندێ‌ له‌‏خه‌ڵكه‌كه‌، به‌‏عیسایان ووت: (مامۆستا قوتابیه‌كانت بێ‌ده‌نگ بكه‌.)
40 He answered, "I tell you, if these were silent, the very stones would cry out." ئه‌ویش ووتی: (با پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بێ‌ده‌نگ بن، به‌رده‌كان دێنه‌ هاواركردن.)
41 And when he drew near and saw the city, he wept over it, كاتێ‌ عیسا له‌‏شاری قودس نزیك بووه‌وه‌و بینی، بۆی گریاو
42 saying, "If only you had known today what brings you peace! But now it is hidden from your eyes. ووتی: (خۆزگه‌ بتزانییایه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش، چییه‌ ئاشتیت بۆ ده‌هێنێت. به‌ڵام نه‌خێر، ئه‌مه‌ شاراوه‌یه‌ له‌به‌رچاوت.
43 Days are coming when your enemies will build a barricade around you, surround you, and hem you in on every side, ڕۆژێ‌ دێت، دوژمنه‌كانت به‌چه‌ك‏و تفاقه‌وه‌، له‌‏هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ئابڵۆقه‌ت ده‌ده‌ن‎و چاوت‏تێ‌ده‌بڕن.
44 and they will level you and your children within your walls, leaving no stone on another, because you did not recognize the time of your visitation." ده‌تڕوخێنن به‌سه‌ر دانیشتوانت‏و به‌ردت به‌سه‌ر به‌ردته‌وه‌ ناهێڵن، چونكه‌ نه‌تزانی خودا كه‌ی به‌سه‌رت ده‌كاته‌وه‌.)
45 And he entered the temple and began to drive out those who were selling, كاتێ‌ عیسا چووه‌ په‌رستگا، ده‌ستی كرد به‌ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تیایدا خه‌ریكی كڕین‏و فرۆشتن بوون.
46 he told them, "Scripture says, 'My house will be a house of prayer,' but you've made it a den of robbers." پێی ووتن: (خودا له‌كتێبی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: {ماڵم، ماڵی نوێژ‏كردنه‌} كه‌چی ئێوه‌ كردووتانه‌ به‌ {ئه‌شكه‌وتی دزان.}) ‏
47 He taught daily in the temple, while the chief priests, scribes, and leaders of the people looked for a way to kill him, دوای ئه‌مه‌ عیسا هه‌موو ڕۆژێ‌ له‌په‌رستگادا، خه‌ریكی فێركردن بوو، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و گه‌وره‌ پیاوانی گه‌ل ده‌یانویست بیكوژن.
48 but they found nothing they could do, since all the people hung on his words. به‌ڵام نه‌یانتوانی، چونكه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌‏ده‌وروپشتی بوون بۆ گوێگرتن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]