Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Luke 18 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Then Jesus told them a parable about the need to always pray and never lose heart. عیسا نموونه‌یه‌كی بۆ باسكردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی نوێژبكه‌ن به‌بێ‌ بێزاری،
2 "In a certain town there was a judge who neither feared God nor respected people. ووتی: (له‌ شارێكدا دادوه‌رێك هه‌بوو نه‌ له‌‏خوا‏ده‌ترسا نه‌ له‌‏مرۆڤ.
3 A widow in that town kept coming to him, saying, 'Grant me justice against my opponent.' هه‌ر له‌و شـاره‌ش بێوه‌ژنێك هـه‌بوو زۆر ده‌چووه‌ لای بۆ داواكردنی مافێكی خۆی له‌ناحه‌زه‌كانی.
4 For a while he refused, but then said to himself, 'Though I don't fear God nor respect people, ئه‌ویش داواكارییه‌كه‌ی به‌رده‌وام پشت‏گوێ‌ ده‌خست. به‌ڵام دادوه‌ره‌كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌‏دڵی خۆی ووتی: باشه‌ من وه‌ك له‌خوداو له‌‏كه‌س ناترسم،
5 since this widow keeps troubling me, I'll grant her justice, so she doesn't wear me out with her endless visits.'" با هیچ نه‌بێ‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بێوه‌ژنه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێزاری كردووم، با مافی بۆ وه‌رگرم، ئه‌گینا وازناهێنێ‌و هه‌ر‏دێت‏و سه‌رم ده‌هێنێته‌ ئێش.)
6 And the Lord said, "Listen to what the unjust judge says. خوداوه‌ند ووتی: (گوێ‌بگرن ئه‌م دادوه‌ره‌ زۆرداره‌ چی ده‌ڵێ‌،
7 Won't our Father bring justice for his chosen ones who cry to him day and night? Will he keep delaying? چۆن خودا ماف وه‌رناگرێ‌ بۆ هه‌ڵبژێراوانی ئه‌وانه‌ی شه‌وو ڕۆژ لێیده‌پاڕێنه‌وه‌؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌؟
8 I tell you, he will grant them justice quickly. But when the Son of Man comes, will he find faith on earth?" پێتان ده‌ڵێم: ئه‌و خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێ‌. به‌ڵام كاتێ‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئایا باوه‌ڕ ده‌بینێ‌ له‌سه‌ر زه‌وی‏؟)
9 He also told this parable to some who trusted in themselves as righteous and despised everyone else: ئه‌م نموونه‌یه‌ی هێنایه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌پیاوچاك داده‌نێن‏و ڕقیان له‌خه‌ڵكی دیكه‌یه‌.
10 "Two men went up to the temple to pray, one a Pharisee and the other a tax collector. ووتی: (دوو كه‌س چوونه‌ په‌رستگا بۆ نوێژكردن یه‌كێكیان فه‌ریسی بوو، ئه‌وی كه‌شیان باجگر بوو.
11 The Pharisee stood and prayed about himself: 'God, I thank you I'm not like other people—robbers, wrongdoers, adulterers—or even like this tax collector.' فه‌ریسیه‌كه‌ له‌‏دڵی خۆی ووتی: سوپاس بۆ تۆ ئه‌ی خودا من وه‌ك خه‌ڵكی‏تر نیم، ئه‌وانه‌ی چاوبرسیو گوناهبارو داوێن پیسن، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌م باجگره‌ش نیم.
12 'I fast twice a week; I give a tenth of all I get.' له‌‏هه‌فته‌یه‌كدا دووجار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ده‌یه‌كی ئه‌وه‌ی ده‌ستم ده‌كه‌وێ‌ ده‌ی‏به‌خشم.
13 But the tax collector, standing far off, would not even raise his eyes to heaven, but beat his chest, saying, 'our Father, have mercy on me, a sinner.' به‌ڵام باجگره‌كه‌ له‌دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستاو نه‌یتوانی ڕوو به‌رزكاته‌وه‌ بۆ ئاسمان، به‌ڵكو له‌سنگی خۆیداو ووتی: ئه‌ی خودا تووڕه‌یی خۆت له‌سه‌ر منی گوناهبار لاده‌.
14 I tell you, this man went to his home justified, not the other. Everyone who lifts himself up will be humbled; the one who humbles himself will be lifted up." با من پێتان بڵێم، ئه‌م باجگره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ بێ‌تاوانی، به‌‏پێچه‌وانه‌ی كابرای فه‌ریسی. ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بگرێ‌ نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی نزم ده‌كاته‌وه‌ به‌رزده‌كرێته‌وه‌.)
15 People were even bringing their infants to him to touch them, but the disciples saw this and warned them off. ئینجا هه‌ندێ‌ كه‌س منداڵانیان هێنا بۆ لای عیسا، تاكو ده‌ستیان لێدات، به‌ڵام قوتابیه‌كان ڕێیان لـێ‌گرتن.
16 But Jesus called the children to him and said, "Let the children come to me; don't stop them—the kingdom of our Father belongs to ones like these. جا عیسا منداڵه‌كانی بانگ‎كرد بۆ لای خۆیو ووتی: (واز له‌منداڵان بهێنن با بێن بۆ لام، ڕێیان لـێ‌مه‌گرن، چونكه‌ پادشاهێتی خودا بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ وه‌كو ئه‌مانن.
17 Truly I tell you: whoever doesn't accept the kingdom of our Father like a little child will never enter it." ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵێك پادشاهێتی خودا وه‌رنه‌گرێ‌ ناچێته‌ ناوی.)
18 A certain ruler asked him, "Good Teacher, what must I do to inherit eternal life?" دوای ئه‌مه‌، كابرایه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار، پرسیاری لـێ‌كردو ووتی: (ئه‌ی مامۆستای باش، چی‏بكه‌م هه‌تا ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟)
19 Jesus said to him, "Why call me good? No one is good except our Father alone. عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (بۆچی بانگم ده‌كه‌یت باش؟ كه‌س باش نییه‌ ته‌نها خودا نه‌بێ‌.
20 You know the commandments: 'Do not commit adultery, Do not murder, Do not steal, Do not testify falsely, Honor your father and mother.'" تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێن پیسی مه‌كه‌، خه‌ڵكی مه‌كوژه‌، دزی مه‌كه‌، شایه‌تی درۆ مه‌ده‌، ڕێزی دایك‏و باوكت بگره‌.)
21 "All these I have kept since my youth," he said. ئینجا كابرا ووتی: (ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌‏منداڵیه‌وه‌ زانیومه‌و له‌سه‌ری ڕۆیشتووم.)
22 Hearing this, Jesus said, "One thing you still lack: sell all you own, give to the poor, and you'll have treasure in heaven; then come, follow me." كاتێ‌ عیسا گوێی له‌مه‌ بوو، به‌‏كابرای ووت: (كه‌واته‌ ته‌نها شتێكت ماوه‌، چیت هه‌یه‌ بیفرۆشه‌‏و به‌شیكه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاران، تاكو له‌‏ئاسمان گه‌نجینه‌ی خۆت دانێیت‏، ئینجا وه‌ره‌ دوام‎كه‌وه‌.)
23 But when he heard this, he became very sad, for he was extremely rich. به‌ڵام كاتێ‌ كابرا ئه‌مه‌ی بیست، خه‌فه‌تێكی زۆری خوارد له‌به‌رئه‌وه‌ی ‏زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
24 Jesus looked at him and said, "How hard it is for the wealthy to enter our Father's kingdom! كاتێ‌ عیسا ئه‌مه‌ی له‌‏كابرا بینی، ووتی: (ئای چه‌ند گرانه‌، چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ ناو پادشاهێتی خودا.
25 For it's easier for a camel to pass through a needle's eye than for a rich person to enter our Father's kingdom." چوونه‌ ژووره‌وه‌ی حوشترێ‌ له‌‏كونی ده‌رزیه‌وه‌، ئاسانتره‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێ‌ بۆ پادشاهێتی خودا.)
26 Those who heard it asked, "Then who can be saved?" ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌ بوون‏و گوێیان له‌مه‌ بوو، ووتیان: (كه‌واته‌ كێ‌ ڕزگاری ده‌بێت؟
27 But he said, "What is impossible for people is possible for our Father." عیساش ووتی: (ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی نابێت، لای خودا ده‌بێت.)
28 Then Peter said, "Look, we have left our own homes and followed you." ئینجا په‌ترۆس ووتی: (ئه‌وه‌تا ئێمه‌ هه‌موو شتێكمان به‌جێ‌هێشتووه‌و دوات‎كه‌وتووین.)
29 He said to them, "Truly I tell you: no one has left house, wife, brothers, parents, or children for the sake of our Father's kingdom, ئه‌ویش پێی ووتن: (ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: كه‌س نییه‌ ماڵ، یاخود ژن، یاخود براو باوك‎و دایكی یان منداڵی له‌‏پێناوی پادشاهێتی خودا به‌جێ‌هێشتبێ‌و
30 who will not receive many times more now, and eternal life in the age to come." ‏دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی به‌جێیهێشتووه‌ هه‌ر له‌م جیهانه‌دا وه‌رنه‌گرێته‌وه‌و له‌ جیهانی داهاتووش ژیانی هه‌تاهه‌تایی.)
31 He took the Twelve aside and said, "Look, we're going up to Jerusalem, and all the prophets wrote about the Son of Man will be fulfilled. عیسا دوای ئه‌مه‌، هه‌ر دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی بانگ‎كردو پێی ووتن: (ئه‌وا ئێمه‌ به‌ره‌و قودس ده‌ڕۆین، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ران له‌باره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌وه‌ نووسیویانه‌، هه‌مووی دێته‌دی.
32 For he will be handed over to the Gentiles, mocked, insulted, and spit on. ئه‌و ده‌درێته‌ ده‌ستی ناجووله‌كه‌كان‎و گاڵته‌ی پێ‌ده‌كرێ‌و جوێنی پێ‏ده‌درێ‏و تفیشی لـێ‌ده‌كه‌ن.
33 They will flog him and kill him, and on the third day he will rise." دوای ئه‌وه‌ی به‌‏قامچی لێی ده‌ده‌ن، ده‌یكوژن. ئینجا له‌‏ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووده‌بێته‌وه‌.)
34 But they understood none of this; this saying was hidden from them, and they did not grasp what was said. به‌ڵام ئه‌وان هیچ له‌مه‌ نه‌گه‌یشتن، چونكه‌ ئه‌م باسه‌ جارێ‌ لایان شاراوه‌ بوو.
35 As Jesus drew near to Jericho, a blind man was sitting by the roadside begging. كاتێ‌ عیسا گه‌یشته‌ ده‌وروپشتی ئه‌ریحا، كابرایه‌كی كوێری بینی ‏له‌سه‌ر ڕێگا دانیشتبوو، سواڵی ده‌كرد.
36 Hearing a crowd going by, he asked what was happening. ‏كابراكه‌ كه‌ گوێی له‌‏ڕۆیشتنی خه‌ڵكه‌كه‌ بوو، پرسیاری كرد، ئه‌مه‌ چیه‌؟
37 They told him, "Jesus of Nazareth is passing by." پێیان ووت: (عیسای ناسیری لێره‌وه‌ تێ‌ده‌پــه‌ڕێ‌.)
38 So he called out, "Jesus, Son of David, have mercy on me!" ئینجا كابرا خێرا هاواری‏كردو ووتی: (ئه‌ی عیسا‏ی ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه‌.)
39 Those who were in front rebuked him and told him to be quiet, but he cried out all the more, "Son of David, have mercy on me!" ئه‌وانه‌ی له‌پێشه‌وه‌بوون سه‌رزه‌نشتیان‎كردو داوایان لـێ‌كرد بێ‌ده‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌و زیاتر هاواری ده‌كردو ده‌یقیڕاند: (ئه‌ی ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه‌.)
40 Jesus stopped and ordered him brought to him. When he came near, Jesus asked, عیسا ڕاوه‌ستاو فه‌رمانیدا بیهێنن بۆ لای. كاتێ‌ نزیك بووه‌وه‌، لێیپرسی:
41 "What do you want me to do for you?" He said, "Lord, let me see again." (چیت له‌من ده‌وێ‌ بۆتی بكه‌م؟) كابرا ووتی: (گه‌وره‌م ڕووناكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ چاوم.)
42 And Jesus said to him, "Receive your sight; your faith has saved you." ئینجا عیسا پێی ووت: (چاوت بكه‌وه‌، باوه‌ڕت چاكی كردیته‌وه‌.)
43 At once he could see and followed Jesus, glorifying our Father. All the people who saw it praised our Father too. ده‌ست‏به‌جێ‌ كابرا چاوی كرده‌وه‌و ڕووناكی تێ‌كه‌وت، دوای ئه‌مه‌ كابرا به‌‏ستایش كردنی خوداوه‌ دوای كه‌وت. خه‌ڵكه‌كه‌ش كه‌ ئه‌مه‌یان بینی، ده‌ستیان‏كرد به‌‏ستایش‏كردنی خودا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]