Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

James 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 My brothers and sisters, as believers in our glorious Lord Jesus Christ, do not show favoritism. برایانی خۆشه‌ویست، گه‌ر به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح هه‌یه‌، گه‌وره‌ی شكۆمه‌ندی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه‌ن.
2 Say a man wearing a gold ring and fine clothes enters your assembly, and a poor man in shabby clothes enters too. گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندێك هاته‌ ناوتان ئه‌نگوستیله‌ی زێڕی له‌‏په‌نجه‌ بوو، به‌رگی نایابی له‌به‌ر بوو، هه‌روه‌ها هه‌ژارێك هاته‌ ناوتان‏و به‌رگی پیس‏و كۆنی له‌به‌ر بوو.
3 If you notice the well-dressed one and say, "Sit here, a good seat," but tell the poor man, "Stand over there," or "Sit on the floor by my feet," پێشوازیتان له‌‏ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ كردو پێتان ووت: (فه‌رموو، له‌پێشه‌وه‌ دانیشه‌‏)، ئینجا به‌‏هه‌ژاره‌كه‌تان ووت: (تۆش له‌وێ‌ ڕاوه‌سته‌، یان لێره‌ دانیشه‌ له‌به‌ر پێمان)،
4 haven't you played favorites among yourselves and become judges guided by evil motives? ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت ئێوه‌ جیاوازی یه‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌ ده‌كه‌ن‏و به‌بیری خراپ خۆتان ده‌كه‌ن به‌دادوه‌ر؟
5 Listen, my beloved brothers and sisters: Hasn't our Father chosen the world's poor to be rich in faith, heirs of the kingdom promised to those who love him? گوێ‌ بگرن ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویست: ئایا خودا هه‌ژارانی ئه‌م جیهانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ تا ده‌وڵه‌مه‌ندبن له‌‏باوه‌ڕو ببن به‌میراتگری پادشاهێتی‏، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنیداوه‌ بیدات به‌وانه‌ی خۆشیان‏ده‌وێ‌؟
6 But you disrespected the poor. Don't the rich oppress you and drag you into court? ئێوه‌ به‌سووكی سه‌یری هه‌ژاران ده‌كه‌ن. ئایا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نین له‌گه‌ڵتان زۆردارن‏و ڕاتانده‌كێشن بۆ دادگاكان؟
7 Aren't they blaspheming the honorable name called over you? ئایا ئه‌وان نین گاڵته‌ به‌ناوی چاكی [[[مه‌سیح]]] ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پێی بانگكراون؟
8 If you truly obey the royal law according to the Scripture, "Love your neighbor as yourself," you do well. گه‌ر ئێوه‌ به‌ته‌واوی كار به‌شه‌ریعه‌تی شاهانه‌ بكه‌ن به‌پێی كتێبی پیرۆز كه‌ ده‌ڵێ‌: [[ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێ‌]]، ئه‌وا شتێكی چاك ده‌كه‌ن.
9 But if you show favoritism, you are sinning, and the law convicts you as lawbreakers. به‌ڵام گه‌ر به‌جیاوازی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد، ئه‌وا گوناه‌ ده‌كه‌ن‏و شه‌ریعه‌ت تاوانبارتان ده‌كات وه‌ك سه‌رپێچیكه‌ر. ‏
10 Whoever keeps the whole law but stumbles at one point is guilty of breaking it all. ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌ت كار بكات، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك ڕاسپارده‌یان بشكێنێت به‌وه‌ هه‌ڵه‌ی له‌هه‌موودا كردووه‌،
11 For our Father, who forbade adultery, also forbade murder. So if you avoid adultery yet commit murder, you're a lawbreaker. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ووتویه‌تی: [[داوێن پیسی مه‌كه‌]] هه‌ر ئه‌وه‌ ووتویه‌تی: [[مه‌كوژه‌]]. گه‌ر داوێن پیسیت نه‌كرد به‌ڵام یه‌كێكت كوشت، ئه‌وا سه‌رپێچی شه‌ریعه‌تت‏كردووه‌.
12 Speak and act as people who will be judged by the law of freedom. بدوێن‏و كار بكه‌ن وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌تی سه‌ربه‌ستی حوكمیان به‌سه‌ر ده‌درێ.
13 Judgment is merciless to one who showed no mercy; mercy triumphs over judgment. چونكه‌ حوكمدان بێ‌به‌زه‌ییانه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌زه‌ییان نه‌بووه‌. به‌زه‌ییش به‌سه‌ر حوكمدان سه‌رده‌كه‌وێ‌.
14 What good is it, my brothers and sisters, if someone claims faith without works? Can that faith save him? ئه‌ی برایان چ‏سوودێكی هه‌یه‌ گه‌ر یه‌كێك بڵێ‌ باوه‌ڕم هه‌یه‌، به‌ڵام كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت؟ ئایا ئه‌م جۆره‌ باوه‌ڕه‌ ڕزگاری ده‌كات؟
15 Suppose a brother or sister is poorly clothed and lacking daily food, گه‌ر خوشك‏و برایه‌ك پێویستیان به‌ جل‏وبه‌رگ‏و ‏خواردنی ڕۆژانه‌ هه‌بوو،
16 and one of you tells them, "Go in peace, stay warm and fed," but gives nothing for their bodily needs—what good is that? یه‌كێكتان پێیان ووتن: (به‌خێر بچن، جلی گه‌رم له‌به‌ر بكه‌ن، تێر بخۆن.) ئه‌مه‌ چ سوودێكی هه‌یه‌ گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ی پێویستیان پێیه‌تی بۆ له‌ش نه‌یانده‌یتێ‌؟
17 In the same way, faith by itself, if it is not accompanied by works, is dead. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین باوه‌ڕ له‌خۆیدا به‌ته‌نها مردووه‌، گه‌ر كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت.
18 But someone will say, "You have faith, and I have works." Show me your faith without works, and I'll show you my faith from my works. له‌وانه‌یه‌ یه‌كێكتان بڵێ‌: (تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌و من ‎‏كردار.) نیشانم‎‏بده‌ باوه‌ڕت چۆن بێ‌ كردار ده‌بێت، ئه‌وسا منیش به‌كرداره‌كانم نیشانت ده‌ده‌م باوه‌ڕم چۆنه‌‏.
19 You believe that our Father is one; you do well. Even the demons believe that—and shudder. تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ یه‌ك خودا هه‌یه‌، شتێكی چاك ده‌كه‌یت. ڕۆحه‌ پیسه‌كانیش باوه‌ڕیان به‌مه‌ هه‌یه‌و ده‌له‌رزن له‌‏ترسان. ‏
20 Do you want me to show you, you foolish person, that faith apart from works is useless? ئه‌ی مرۆڤی گێل، پێویست به‌سه‌لماندن ده‌كات كه‌ باوه‌ڕ بێ‌ كردار بێ‌سووده‌؟
21 Was not Abraham our father justified by works when he offered his son Isaac on the altar? سه‌یری ئیبراهیمی باوكمان بكه‌، ئایا به‌كردار‏ه‌كه‌ی نه‌بوو خودا بێ‌تاوانی كرد، كاتێ‌ ئیسحاقی كوڕی پێشكه‌ش‎‏كرد له‌سه‌ر قوربانگا؟
22 You see that faith was working together with his works, and faith was completed by his works. تۆ ده‌بینیت باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌كرداره‌وه‌ چالاكه‌، هه‌روه‌ها باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌كرداره‌وه‌ ته‌واو بووه‌،
23 This fulfilled the Scripture: "Abraham believed our Father, and it was credited to him as righteousness"—he was called our Father's friend. به‌مه‌ ووته‌ی كتێبی پیرۆز هاته‌دی كه‌ ده‌ڵێ‌: [[ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌خودا هێنا، ئه‌مه‌ش به‌ڕاست‎ودروستی بۆی دانرا]]، هه‌روه‌ها ناویان نا دۆستی خودا.
24 You see that a person is justified by works and not by faith alone. ده‌بینین مرۆڤ ته‌نها به‌باوه‌ڕی بێ‌تاوان نابێت به‌ڵكو به‌كرداره‌كانیشی‏.
25 Likewise, wasn't Rahab the prostitute also justified by works, welcoming the messengers and sending them out a different way? ئایا ڕاحابی داوێن‎پیس به‌م شێوه‌یه‌ بێ‌تاوان نه‌بوو، چونكه‌ پێشوازی له‌نێرراوان كردو له‌‏ڕێگایه‌كی تره‌وه‌ ده‌ربازی كردن؟
26 As the body without the spirit is dead, so also faith without works is dead. چۆن له‌شی مرۆڤ ڕۆحی تیا نه‌مێنێت ده‌مرێت، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ گه‌ر كرداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت ده‌مرێت‏.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]