Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 10 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 The law is only a shadow of the good things to come, not the true form of those realities, and so, by the same sacrifices offered year after year without end, can never perfect those who draw near. چونكه‌ شه‌ریعه‌ت ته‌نها سێبه‌ری شته‌ باشه‌كانی داهاتووه‌، نه‌ك وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستیه‌كان، بۆیه‌ هه‌رگیز ناتوانێ‌ به‌و قوربانیانه‌ی به‌ به‌رده‌وامی پێشكه‌ش ده‌كرێ‌ ساڵ له‌دوای ساڵ، ئه‌وانه‌ دروست‏و ته‌واو بكات كه‌ له‌خودا نزیك ده‌بنه‌وه‌ بۆ په‌رستن.
2 Otherwise, wouldn't they have stopped being offered, since worshipers, cleansed once, would no longer be conscious of sins? ئه‌گینا پێویستی نه‌ده‌كرد به‌رده‌وام‏بن له‌‏پێشكه‌ش‎كردنی قوربانی، چونكه‌ ویژدانی خوا‏په‌رستان، كه‌ی به‌ته‌واوی جارێك پاك‎بووه‌وه‌، ئیتر جارێكیتر پێویستی به‌پاك‎بوونه‌وه‌ نییه‌‏و هه‌ست به‌گوناهی ڕابووردووی ناكات.
3 But in these sacrifices there is a yearly reminder of sins. له‌ڕاستیدا، ئه‌و قوربانیانه‌ ساڵ به‌‏ساڵ گوناهی به‌‏بیر مرۆڤ ده‌خسته‌وه‌،
4 For it is impossible for the blood of bulls and goats to take away sins. ‏ئه‌گینا به‌هیچ جۆرێك خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه‌ گوناهی ئێمه‌ لانابات.
5 Therefore, when Christ came into the world, he said: "Sacrifice and offering you did not desire, but a body you prepared for me; له‌به‌رئه‌وه‌ كاتێ‌ مه‌سیح هاته‌ ئه‌م جیهانه‌ ووتی: [[تۆ قوربانیو خێرت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت داوه‌ پێم‏.
6 "in burnt offerings and sin offerings you took no pleasure. به‌قوربانی سووتاو و قوربانی گوناه‌ دڵخۆش نه‌بووی.
7 Then I said, 'Look, I have come—in the scroll of the book it is written of me—to do your will, my Father.'" جا ئه‌و‏كاته‌ پێم ووتی: (‏ئه‌وه‌تا هاتووم تابه‌‏خواستی تۆ كار بكه‌م، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌كتێبی پیرۆز له‌سه‌رم نووسراوه‌.]]( ‏
8 Above he said, "Sacrifices, offerings, burnt offerings, and sin offerings you did not desire or delight in"—though the law requires them, ئه‌و یه‌كه‌مجار ووتی: [[تۆ قوربانیو خێرو قوربانی سووتاو و قوربانی گوناهت نه‌ویست‏و پێی دڵخۆش نه‌بووی]]، هه‌رچه‌نده‌ هه‌مووی به‌پێی شه‌ریعه‌ت ده‌كرد،
9 then he said, "Look, I have come to do your will." He removes the first to establish the second. ئینجا مه‌سیح ووتی: [[ئه‌وه‌تا هاتووم تا به‌خواستی تۆ كار بكه‌م‏.]] كه‌واته‌ به‌مه‌ یاسای یه‌كه‌می لابرد، تا یاسای دووه‌م دابنێ‌‏.
10 By this will, we have been made holy through the offering of Jesus Christ's body, once for all. به‌پێی ئه‌م خواسته‌ی خودا، ئێمه‌ پیرۆز بووین كاتێ‌ عیسای مه‌سیح یه‌كجار له‌شی خۆی كرد به‌‏قوربانی له‌پێناوی هه‌مووان.
11 Every priest stands daily, serving and repeatedly offering the same sacrifices that can never remove sins. له‌كۆندا سه‌رۆك كاهینه‌كان هه‌موو ڕۆژێك سه‌رله‌نوێ‌ ده‌بووایه‌ قوربانگایان ئاماده‌ بكردایه‌، له‌به‌ر پێشكه‌ش‎كردنی قوربانی بۆ خودا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانیانه‌ نه‌یانده‌توانی گوناهی هیچ مرۆڤێك لاببه‌ن.
12 But he offered one sacrifice for sins forever, then sat down at the right hand of our Father, به‌ڵام ئه‌و كاهینه‌ به‌رزه‌ [مه‌سیح] یه‌كجار قوربانیه‌كی پێشكه‌ش‎كرد له‌جیاتی هه‌موو گوناهێك، ئه‌وسا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خودا دانیشت.
13 waiting from that time until his enemies are made a footstool for his feet. ئه‌و له‌وێ‌ چاوه‌ڕێ‌ ده‌كات، هه‌تا خودا هه‌موو دوژمنه‌كانی ده‌‎خاته‌ ژێر پێیه‌وه‌.
14 For by one offering he has perfected for all time those who are being made holy. چونكه‌ ئه‌و به‌‏یه‌ك قوربانی، ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون، دروست‏و ته‌واوی كردن.
15 And the Holy Spirit also testifies to us; for after saying, ڕۆحی پیرۆزیش خۆی شایه‌تیمان بۆ ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی خودا ده‌ڵێ‌:
16 "This is the covenant that I will make with them after those days, says our Father: I will put my laws on their hearts, and write them on their minds." [[ئه‌مه‌ ئه‌و په‌یمانه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه‌ خوداوه‌ند ده‌ڵێ‌: یاساكانم ده‌خه‌مه‌ ناو دڵیان، هه‌روه‌ها له‌ناو مێشكیان ده‌ینووسم.]]
17 He then adds, "And their sins and their lawless deeds I will remember no more." ئینجا به‌رده‌وام ده‌بێ‌و ده‌ڵێ‌: [[جارێكیتر هه‌رگیز یادی گوناهه‌كان‎و هه‌ڵه‌كانیان ناكه‌مه‌وه‌.]]
18 Now where these are forgiven, there is no longer any offering for sin. هه‌روه‌ها كاتێ‌ ئه‌م گوناهانه‌ به‌خشران، ئیتر پێویست ناكات قوربانی بۆ گوناه‌ بكرێ‌.
19 So, brothers and sisters, since we have confidence to enter the holy places by Jesus' blood, به‌م شێوه‌یه‌ برایانی خۆشه‌ویست، ئێستا به‌ته‌واوی باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌یه‌، به‌هۆی خوێنی عیسای مه‌سیح، ده‌توانین بڕۆینه‌ شوێنی هه‌ره‌ پیرۆز.
20 a new, living way he opened for us through the curtain—his flesh, به‌و ڕێگا زیندوو و تازه‌یه‌ی به‌دڕاندنی په‌رده‌ی په‌رستگا كرایه‌وه‌، واته‌ به‌له‌شی خۆی.
21 and since we have a great priest over the house of our Father, هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كاهینی به‌رزمان هه‌یه‌ سه‌رپه‌رشتی ماڵی خودا ده‌كات،
22 let us draw near with a genuine heart, fully assured by faith, hearts sprinkled clean from a guilty conscience, and bodies washed with pure water. كه‌واته‌، پێویسته‌ نزیك بكه‌وینه‌وه‌ له‌‏خودا به‌‏دڵێكی پاك‏و پڕ له‌متمانه‌ی باوه‌ڕ، دوای ئه‌وه‌ی دڵمان پاك‏كرایه‌وه‌ له‌یژدانێكی خراپ به‌پرژاندنی خوێن به‌سه‌ری، هه‌روه‌ها له‌شمان به‌ئاوی پاك خاوێن كراوه‌ته‌وه‌.
23 Let us hold tightly to the hope we declare, unshaken, for he who promised is faithful. با ده‌ست‏بگرین به‌و هیوایه‌ی شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ین، بێ‌ئه‌وه‌ی له‌هاتنه‌دی دوو‏دڵ بین، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێ‌داوین ڕاستگۆیه‌،
24 And let us consider how to spur one another on to love and good works, هه‌روه‌ها با ئاگاداری یه‌كتری بین‏و یه‌كتری هان‎بده‌ین بۆ خۆشه‌ویستی‏و كرداری چاك.
25 not giving up meeting together, as some habitually do, but encouraging each other—even more as you see the Day approaching. واز له‌‏كۆبوونه‌وه‌كانتان مه‌هێنن، هه‌روه‌ك هه‌ندێكتان له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو یه‌كتری هان‎بده‌ن بۆ ئاماده‌بوون، له‌مه‌ش زیاتر چونكه‌ ده‌بینن ڕۆژی خوداوه‌ند نزیك‎بووه‌ته‌وه‌.
26 For if we go on sinning deliberately after receiving the knowledge of the truth, no sacrifice for sins remains, گه‌ر ئێمه‌ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست گوناه‌ بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی ڕاستیمان ناسی‏، ئه‌وسا هیچ قوربانیه‌ك نییه‌ بۆ لێ‌خۆشبوونی گوناهمان.
27 but only a terrible expectation of judgment and a raging fire that will consume the adversaries. هیچ شتێكی دیكه‌مان بۆ نامێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ڕۆژی لـێپرسینه‌وه‌ی ترسناك‏و تووڕه‌یی ئه‌و ئاگره‌ بكه‌ین كه‌ دوژمنانی پێ‌ ده‌سوتێنرێ‌.
28 Anyone who rejects Moses' law dies without mercy on two or three witnesses' testimony. ده‌زانن گه‌ر یه‌كێك دوو یان سێ‌ شایه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌ بێ‌ كه‌وا به‌رپێچی شه‌ریعه‌تی موسای كردووه‌، بێ‌ به‌زه‌ییانه‌ سزای مردنی به‌سه‌ر ده‌درێ.
29 How much worse punishment, do you think, does the one deserve who trampled the Son of our Father underfoot, treated as unholy the blood of the covenant that made him holy, and insulted the Spirit of grace? كه‌واته‌ به‌ڕای ئێوه‌، ده‌بێ‌ چه‌ند زیاتر بێ‌ سزای ئه‌وه‌ی به‌ سووكی سه‌یری ڕۆڵه‌ی خودا ده‌كات‏و له‌هه‌مان كات خوێنی په‌یمان به‌ پیس داده‌نێ‌ كه‌ پیرۆزی كردووه‌، هه‌روه‌ها گاڵته‌ به‌ به‌ره‌كه‌تی خودا ده‌كات؟
30 For we know the one who said, "Justice is mine; I will repay," and again, "Our Father will judge his people." چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ باش ده‌ناسین كه‌ ووتویه‌تی: [[تۆڵه‌ سه‌ندن هی منه‌، منم پاداشت ده‌ده‌مه‌وه‌.]] هه‌روه‌ها نووسراوه‌: [[خوداوه‌ند حوكم به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی ده‌دات.]]
31 It is a terrible thing to fall into the hands of the living Father. زۆر ترسناكانه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌ستی خودای زیندوو. ‏
32 Remember the earlier days, when after being enlightened you endured a hard struggle with suffering, به‌ڵام ڕۆژانی ڕابردووتان له‌یاد بێ‌، كاتێ‌ ژیانتان ڕووناك كرایه‌وه‌و چه‌ند دانتان به‌خۆتان گرت‏و تووشی ئازار هاتن به‌تێكۆشانێكی سه‌خت‏و درێژ.
33 at times publicly shamed by insults and suffering, at times standing with those treated that way. له‌لایه‌ك ئێوه‌ تووشی جنێو و چه‌وسانه‌وه‌ هاتوون، له‌لایه‌كی دیكه‌ به‌شداری ئه‌وانه‌تان كرد كه‌ به‌‏هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
34 For you suffered with prisoners and joyfully accepted your possessions being seized, knowing you yourselves had a better, lasting possession. هه‌روه‌ها به‌شداری به‌ندكراوانتان كرد له‌ئازاره‌كانیان، كاتێ‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ‏و سامانتان گرت، به‌خۆشیه‌وه‌ دانتان به‌خۆتان گرت، چونكه‌ ده‌زانن ‏له‌ئاسمان سامانێكی باشترو نه‌فه‌وتاوتان هه‌یه‌.
35 So do not throw away your confidence; it holds a great reward. كه‌واته‌ بێ‌ متمانه‌ مه‌بن، چونكه‌ پاداشتی مه‌زنه‌.
36 You need endurance, so that having done our Father's will, you may receive the promise. ئێوه‌ پێویستتان به‌دان به‌خۆگرتن هه‌یه‌، تا كاربكه‌ن به‌خواستی خوداو به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ست‏بهێنن. [[
37 For yet "in a very little while, the coming one will come and will not delay; چونكه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرێ‌ بێت‏، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دێت‏و دواناكه‌وێ‌.
38 but my righteous one will live by faith, and if he shrinks back, my soul takes no pleasure in him." خودا ده‌ڵێ‌: ئه‌وه‌ی به‌‏باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ‌، ده‌ژی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی من نابێ‌.]]
39 But we don't belong to those who shrink back into destruction, but to those who have faith and preserve their souls. جا ئێمه‌ سه‌ربه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوانه‌ نین كه‌ له‌ناوده‌چن، به‌ڵكو سه‌ربه‌وانه‌ین كه‌ باوه‌ڕیان هه‌یه‌و ڕزگار ده‌بن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]