Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 9 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now even the first covenant had regulations for worship and an earthly sanctuary. ڕاسته‌ له‌په‌یمانی كۆن مه‌راسیم‏و یاسای تایبه‌تی بۆ په‌رستنی خوداو شوێنی هه‌ره‌ پیرۆزی سه‌ر زه‌وی هه‌بووه‌ له‌چادری پیرۆز.
2 A tent was set up—the first one—holding the lampstand, the table, and the bread of the Presence; it is called the Holy Place. ئه‌م چادره‌ گه‌وره‌یه‌ ژوورێكی هه‌بووه‌ ناوی شوێنی پیرۆز بووه‌، چرایه‌ك‎و مێزێك‎و نانی قوربانی تێدابوو.
3 Behind the second curtain was a tent called the Holy of Holies. ‏ژوورێكی دیكه‌ش كه‌وتبووه‌ پشتی په‌رده‌یه‌ك، پێی ده‌ووترا شوێنی هه‌ره‌ پیرۆز*،
4 It had the gold incense altar and the ark of the covenant covered all over with gold, holding a gold jar of manna, Aaron's staff that sprouted, and the covenant tablets. ئاگردانێكی زێڕینی تێدابوو بۆ بخورد سوتاندن، له‌گه‌ڵ سندوقی په‌یمان كه‌ ڕووكه‌ش ‎كرابوو به‌ زێڕ، له‌ناو سندوقه‌كه‌ قاپێكی زێڕین هه‌بوو نانی مه‌نی ئاسمانی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هارون كه‌ گه‌ڵای سه‌وزی ده‌ركردبوو، هه‌روه‌ها دوو ته‌خته‌ به‌رده‌كه‌ی په‌یمان.
5 Above it, the cherubim of glory overshadowed the mercy seat—details we can't cover now. به‌ڵام له‌سه‌ر سندوقه‌كه‌، كروبه‌كانی* شكۆ كرابوو سێبه‌ریان كردبوو به‌سه‌ر سندوقه‌كه‌ ئه‌مه‌ش پێیده‌وترا [كورسی به‌زه‌یی]. لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه‌، چونكه‌ ماوه‌ی باسكردن له‌مه‌ زیاتر نییه‌.
6 With things arranged this way, priests enter the first tent continually, performing their sacred duties. كاتێ‌ كاروباره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ ڕێكخرابوون، سه‌رۆك كاهینه‌كان هه‌موو كـاتێ‌ ده‌یانتوانی بچنه‌ ژووری یه‌كــه‌م [شوێنی پیرۆز] بۆ جێ‌به‌جێ‌كردنی ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كان.
7 Only the high priest enters the second tent, once a year, always with blood, offered for himself and the people's unintentional sins. به‌ڵام ژووری دووه‌م [شوێنی هه‌ره‌ پیرۆز] كه‌س نه‌یده‌توانی بچێته‌ ناوی ته‌نها سه‌رۆك كاهین نه‌بێ‌ ئه‌ویش ساڵی جارێك، پێویست‎بوو له‌سه‌ری خوێنی قوربانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات‎و بیپرژێنێ‌ به‌سه‌ر [كورسی به‌زه‌یی] له‌جیاتی خۆیو ئه‌و گوناهانه‌ی گه‌له‌كـه‌ی بێ‌ئه‌وه‌ی بزانن كردوویانه‌.
8 By this the Holy Spirit was showing that the way into the holy places was not yet revealed while the first tent still stood. به‌مــه‌ش ڕۆحی پیرۆز بـۆمان ڕوون ده‌كـاته‌وه‌، ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و شوێنی هه‌ره‌ پیرۆزی ڕاسته‌قینه‌ ده‌ڕوات كه‌ له‌ئاسمان‏دایه‌، ئه‌مه‌ش جارێ‌ نه‌كرابووه‌وه‌. چونكه‌ هێشــتا ڕێگه‌ی یه‌كه‌م [چادری پیرۆز] هــه‌ر مـابوو.
9 This is a symbol for the present time. According to this arrangement, gifts and sacrifices are offered that cannot make the worshiper's conscience perfect, ئه‌مه‌ش هێمایه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، كه‌ هێشتا قوربانی‎و ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینی تیادا ده‌كرێ‌ به‌پێی سه‌رده‌می كۆن. ئه‌و قوربانیانه‌ش نــاتوانێ‌ ئاسووده‌یی بخاته‌ ویژدانیان به‌ته‌واوی.
10 but only about food, drink, and various washings—bodily regulations imposed until the time of reform. چونكه‌ ئه‌وانه‌ تایبه‌تی بوون به‌كاروباری له‌ش [شتی ڕواڵه‌تی] وه‌ك خواردن‏و خواردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕێگا جۆراوجۆره‌كانی پاك‎كردنه‌وه‌، ئیتر ئه‌م یاسایه‌ ‏مایه‌وه‌، هه‌تا كاتی سیسته‌می نوێ‌.
11 But Christ came as high priest of the good things that have come, through the greater and more perfect tent not made by hands, that is, not of this creation. به‌ڵام كاتێ‌ مه‌سیح ده‌ركه‌وت وه‌ك سه‌رۆك كاهین بۆ شته‌ باشه‌كانی داهاتوو، به‌چادری ته‌واوترو مه‌زنتر كــه‌ به‌ده‌ست دروست نه‌كرا بێ‌، واته‌ سه‌ر به‌دروست كراو نه‌بێ‌.
12 He entered the sanctuary once for all, not with the blood of goats and calves but with his own blood, securing eternal redemption. ئه‌و ته‌نهـا یه‌كجـار چووه‌ ناو شوێنی هـه‌ره‌ پیرۆز، بۆ ئه‌وه‌ش خوێنی بزن‏و گوێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌برد، به‌ڵكو خوێنی خۆی، به‌م خوێنه‌ش كڕینه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست‏هێنا.
13 For if the blood of goats and bulls, and a heifer's ashes sprinkled on the unclean, make holy for cleansing of the flesh, گه‌ر به‌پێی سه‌رده‌می كۆن خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه‌و خۆڵه‌مێشی به‌رخی سووتێنراو، گڵاوه‌كان پیرۆز بكات بۆ پاك‏كردنه‌وه‌ی له‌ش،
14 how much more will the blood of Christ, he who offered himself through the eternal Spirit, flawless, to our Father, cleanse our conscience from dead works to serve the living Father? ئیتر ده‌بێ‌ خــوێنی مــه‌سیح چه‌ند له‌وه‌ زیاتر بێ‌، ئه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی خودا كــرد بــه‌ ڕۆحێكــی هــه‌تـاهه‌تایی بێ‌ كــه‌م‎وكوڕی، ئه‌وه‌ی ویژدانتان پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌كرداره‌ مردووه‌كان تاخزمه‌تی خودای زیندوو بكه‌ن.
15 For this reason he mediates a new covenant: a death redeemed people from wrongdoings under the first covenant, so the called receive the promised eternal inheritance. بۆیه‌ مه‌سیح په‌یوه‌ندی رێكخه‌ری په‌یمانی نوێیه‌، تا ئه‌وانه‌ی بانگ‎كراون میراتی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست‏بهێنن، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ‌دابوو، چونكه‌ عیسا مرد تا به‌خوێنی خۆی بیانكڕێته‌وه‌ له‌و گوناهانه‌ی له‌په‌یمانی كۆن كردوویانه‌.
16 For where a will is involved, the death of the one who made it must be established. گه‌ر وه‌سیه‌تنامه‌ هه‌بێ‌، پێویسته‌ بسه‌لمێنرێ‌ خاوه‌ن وه‌سیه‌ته‌كه‌ مردووه‌،
17 For a will is valid only over the dead, since it has no force while its maker lives. چونكه‌ وه‌سیه‌تنامه‌ كاتێك كاری پێ‌ده‌كرێ‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی مردوو بێ‌، به‌ڵام گه‌ر زیندوو بێ‌ هیچ كاری پێ‌ ناكرێ‌.
18 Therefore not even the first covenant was inaugurated without blood. به‌م شێوه‌یه‌، په‌یمانی كۆن كاتێك كاری پێكرا كه‌ به‌خوێن مۆركرا.
19 After Moses gave every command of the law to all the people, he took the blood of calves and goats, with water, scarlet wool, and hyssop, and sprinkled both the scroll itself and all the people, چونكه‌ موسا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌تی بۆ هه‌موو گه‌ل ڕاگه‌یاند، خوێنی مه‌ڕو گوێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ‎كرد، پرژاندی به‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت‏و هه‌موو گه‌ل، به‌ چه‌پكێ‌ له‌ڕووه‌كی زوفاو پارچه‌یه‌ك له‌ خوری سوور.
20 saying, "This is the blood of the covenant that our Father commanded for you." ئه‌وسا ووتی: [[ئه‌م خوێنه‌ مۆری ئه‌و په‌یمانه‌یه‌ كه‌ خودا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ست]]‏.
21 Likewise he sprinkled the tent and all worship vessels with blood. به‌هه‌مان شێوه‌ خوێنه‌كه‌ی پرژاند به‌سه‌ر چادری په‌رستن‏و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ خزمه‌ت به‌كار دێن.
22 In fact, the law purifies almost everything with blood; and without the shedding of blood there is no forgiveness. به‌پێی شه‌ریعه‌ت نزیكه‌ی هه‌موو شتێك به‌خوێن پاك ده‌بێته‌وه‌، لـێ‌خۆش‎بوونی گوناهیش بێ‌ خوێن‏ڕشتن نابێ‌.
23 So the copies of heavenly things had to be purified by these rites, but the heavenly things themselves by better sacrifices than these. گه‌ر پاك‎كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شته‌ ئاسمانیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ پێویستی به‌و مه‌راسیمانه‌ هه‌بێ‌، جا ده‌بێ‌ شته‌ ئاسمانیه‌كان خۆیان چه‌ند پێویستیان به‌خوێنی قوربانیه‌كی باشتر بێ‌!
24 For Christ did not enter man-made holy places, copies of the true ones, but heaven itself, to appear now before our Father for us. چونكه‌ مه‌سیح، نه‌چووه‌ شوێنی هه‌ره‌ پیرۆزی سه‌ر زه‌وی‏، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها له‌سه‌ر نموونه‌ی شوێنی هه‌ره‌ پیرۆزی ڕاسته‌قینه‌ دروستی كردووه‌، به‌ڵكو چووه‌ ناو ئاسمان، ئێستا له‌وێ‌ نوێنه‌ری ئێمه‌یه‌ له‌به‌رده‌م خودا.
25 Not to offer himself repeatedly, like the high priest entering the holy places yearly with blood not his own. ئه‌و نه‌چووه‌ ئه‌وێ‌ تا چه‌ند جارێك، خۆی بكا‏ت به‌‏قوربانی، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك كاهینی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ ساڵی جارێك ده‌چووه‌ شوێنی هه‌ره‌ پیرۆز، به‌‏خوێنێك كه‌ خوێنی خۆی نه‌بوو.
26 Otherwise Christ would have had to suffer many times since the world's founding. Instead he has appeared once, at the climax of the ages, to abolish sin by sacrificing himself. ئه‌گینا ده‌بووایه‌ عیسا له‌‏دروست‎كردنی جیهانه‌وه‌ چه‌ند جارێك ئازار بدرایه‌. به‌ڵام ئێستا له‌‏كۆتایی زه‌مان یه‌كجار هات تا گوناهمان بسڕێته‌وه‌، به‌وه‌ی خۆیكرد به‌قوربانی له‌پێناوی ئێمه‌.
27 And just as it is appointed for people to die once, and after that comes judgment, هه‌روه‌ك چۆن دواڕۆژی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ جارێك بمرێ‌، دوایی ڕۆژی لـێپرسینه‌وه‌ دێت،
28 so Christ, offered once to bear the sins of many, will appear a second time—not for sin, but to bring salvation to those eagerly waiting for him. ‏مه‌سیحیش، جارێك خۆیكرد به‌‏قوربانی تا گوناهی خه‌ڵكێكی زۆر لاببات. به‌ڵام هاتنه‌وه‌ی عیسا بۆ جاری دووه‌م بۆ لابردنی گوناه‌ نییه‌، به‌ڵكو بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]