Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 11 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Now faith is the assurance of things hoped for, the conviction of things not seen. باوه‌ڕ دڵنیایی ته‌واوه‌ به‌وه‌ی هیوامان له‌سه‌ریه‌تی، هه‌روه‌ها بێگومان‏بوونه‌ ئه‌وه‌ی نایبینین هه‌یه‌.
2 For by it the people of old received their commendation. به‌م باوه‌ڕه‌، خه‌ڵك له‌‏كۆندا ڕه‌زامه‌ندی خودایان به‌ده‌ست‎هێناوه‌. ‏
3 By faith we understand our Father's word formed the universe, so what is seen came not from the visible. به‌‏باوه‌ڕ ده‌زانین هه‌موو جیهان به‌هۆی ووشه‌ی ئه‌وه‌وه‌ دروست‎بووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یبینین، له‌‏شتێك هاتۆته‌كایه‌وه‌ كه‌وا نایبینین.
4 By faith Abel brought our Father a better offering than Cain's, through which he was proven righteous, our Father commending him by accepting his gifts. Though he died, through his faith he still speaks. به‌باوه‌ڕ هابیل قوربانی پێشكه‌ش كرد، قوربانییه‌كه‌ی لای خودا باشتر بوو له‌وه‌ی قابیلی برای. هه‌ر به‌هۆی باوه‌ڕیه‌وه‌ بوو خودا قوربانییه‌كه‌ی په‌سه‌ند‏كردو شایه‌تی بۆدا كه‌ ڕاست‏ودروسته‌، هه‌رچه‌نده‌ هابیل مرد، به‌ڵام تائێستاش به‌باوه‌ڕی هه‌روا ده‌دوێ‌. ‏
5 By faith Enoch was taken up, not seeing death, and was not found, because our Father had taken him. Before his taking, he was commended as pleasing to our Father. به‌‏باوه‌ڕ ئه‌خنوخ به‌رزكرایه‌وه‌ لای خودا بێ‌ ئه‌وه‌ی بمرێت، له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌وییه‌ نه‌ما، چونكه‌ خودا به‌رزیكرده‌وه‌ بۆ لای خۆی، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ڕووبدات، شایه‌تی بۆ دراوه‌ كه‌وا ئه‌و جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بووه‌.
6 Without faith it's impossible to please him: whoever approaches our Father must believe he exists and rewards those who sincerely seek him. بێ‌‏باوه‌ڕ ڕه‌زامه‌ندی خودا به‌ده‌ست‎نایه‌ت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ له‌‏خودا نزیك‎بێته‌وه‌، ده‌بێ‌ باوه‌ڕی به‌بوونی ئه‌و هه‌بێ‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بێ‌ خودا پاداشتی ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. ‏
7 By faith Noah, warned about what wasn't yet visible, built an ark in reverence to save his household. By this he condemned the world and became heir of the righteousness that comes through faith. به‌باوه‌ڕ نوح ئاگاداركرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕووده‌دات، هه‌رچه‌نده‌ نیشانه‌ی هیچ ڕووداوێك دیار نه‌بوو، ترسی خودا وای له‌نوح كرد كه‌شتییه‌ك دروست بكات تا خاوخێزانه‌كه‌ی پێ‌ڕزگار بكات، به‌مه‌ نوح حوكمی به‌سه‌ر جیهانداو خۆی بوو به‌میراتگری ڕاست‏ودروستی.
8 By faith Abraham obeyed the call to go to a place he'd receive as inheritance, leaving without knowing his destination. به‌باوه‌ڕ كاتێ‌ ئیبراهیم بانگكرا بڕوات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی دواتر به‌میرات وه‌ریده‌گرێ‌، گوێڕایه‌ڵی خودا بوو و ڕۆیشت، هه‌رچه‌نده‌ نه‌یده‌زانی بۆ كوێ‌ ده‌چێ‌.
9 By faith he settled in the land of promise as in a foreign land, living in tents with Isaac and Jacob, co-heirs of the same promise. هه‌روه‌ها به‌باوه‌ڕ له‌خاكی به‌ڵێن پێدراو نیشته‌جێ‌بوو، هه‌روه‌ك بڵێی له‌ناوچه‌یه‌كی نامۆ بێ، له‌چادر له‌گه‌ڵ ئیسحاق‏و یاقوب ده‌ژیا كه‌ئه‌وانیش میراتگری هه‌مان به‌ڵێن بوون.
10 For he was watching for the city with foundations, whose designer and builder is our Father. چونكه‌ ئیبراهیم چاوه‌ڕێی چوونی شاری ئاسمانی ده‌كرد كه‌ بناغه‌یه‌كی چه‌سپاوی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی خودا دروستكه‌رو ئه‌ندازیاریه‌تی.
11 By faith Sarah herself received power to conceive, though past age, since she trusted the one who promised was faithful. به‌‏باوه‌ڕ بوو، سارای ژنی ئیبراهیم توانای سك پڕبوونی پێدرا، هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی منداڵ‎بوونی به‌سه‌رچوو بوو، چونكه‌ دڵنیابوو له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خودا پێی داوه‌ ده‌یباته‌ سه‌ر.
12 So from one man—as good as dead—were born as many descendants as the stars of the sky, as countless as sand on the seashore. به‌م شێوه‌یه‌ له‌یه‌ك پیاو كه‌نزیكی مردن بوو نه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست‎بوو، [[ژماره‌یان وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، وه‌ك لمی سه‌ر‏ كه‌ناری ده‌ریا له‌ژمار نه‌ده‌هات.]] ‏
13 All these died in faith, without receiving what was promised—yet seeing it from afar and welcoming it, admitting they were foreigners and exiles on earth. هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌باوه‌ڕ مردن، بێ‌ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێیان درابوو به‌ده‌ستی بهێنن، به‌ڵام هه‌ر له‌دووره‌وه‌ بینییان پێشوازیان لێكرد، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ته‌نها نامۆ و میوانن له‌سه‌ر زه‌وی.
14 For those who say this show they are seeking a homeland of their own. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌ڵێن، به‌مه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌داوای ووڵات ده‌كه‌ن.
15 If they had remembered the land they'd left, they'd have had a chance to return. گه‌ر ئه‌وان باسی ئه‌و ووڵاته‌یان بكردایه‌ كه‌ به‌جێیان ‎هێشتبوو، ئه‌وسا هه‌لـی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆی ده‌بوو.
16 But as it is, they desire a better country—a heavenly one. So our Father is not ashamed to be called their Father: he has prepared them a city. به‌ڵام، ئه‌وان ئاره‌زووی ووڵاتێكی باشتریان ده‌كرد كه‌ له‌ئاسمانه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ خودا شه‌رمی پێیان نه‌بوو ناوبنرێ‌ به‌‏خودایان، چونكه‌ له‌ ئاسمان شاری بۆ دروست‎كردن.
17 By faith Abraham, being tested, offered Isaac; he who had received the promises was offering his only son, به‌باوه‌ڕ ئیبراهیم ئیسحاقی كوڕی پێشكه‌ش‏كرد وه‌ك قوربانی كاتێ‌ خودا تاقی ده‌كرده‌وه‌، ئه‌و تاقه‌ كوڕه‌ی به‌به‌ڵێن له‌خودا وه‌ریگرتبوو، ئاماده‌بوو ئه‌ویش بكات به‌قوربانی.
18 of whom it was said, "Through Isaac will your offspring be named." سه‌باره‌ت به‌ئیسحاق خودا ووتی: [[له‌‏ئیسحاقه‌وه‌ هه‌موو نه‌وه‌ی ئه‌و په‌یدا ده‌بێ‌.]]
19 He reasoned our Father could raise him even from the dead—and, figuratively, he got him back from there. ئیبراهیم باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌بوو خودا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مردووان زیندووبكاته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ خودا جارێكی دیكه‌ ژیانی به‌ئیسحاق به‌خشی وه‌ك نیشانه‌.
20 By faith Isaac called down future blessings on Jacob and Esau. به‌‏باوه‌ڕ بوو، ئیسحاق یاقوب‏و عیسۆی پیرۆزكرد، بۆ داهاتووی چاك. ‏
21 By faith Jacob, dying, blessed each of Joseph's sons and worshiped, leaning on the top of his staff. به‌باوه‌ڕ بوو، یاقوب له‌سه‌ره‌ مه‌رگدا هه‌ردوو كوڕه‌زاكانی كه‌ كوڕی یوسف بوون پیرۆزی كردن، ئینجا خۆیدا به‌سه‌ر گۆچانه‌كه‌یداو ستایشی خودای كرد. ‏
22 By faith, dying, Joseph mentioned the exodus of Israel's sons and gave orders about his bones. به‌باوه‌ڕبوو، یوسف له‌كۆتایی ژیانی، باسی ده‌رچوونی ئیسرائیلیه‌كانیكرد له‌میسرو سه‌باره‌ت به‌ناشتنیشی وه‌سیه‌تی كرد.
23 By faith Moses' parents hid him three months after his birth, seeing he was a beautiful child, unafraid of the king's edict. به‌باوه‌ڕ بوو، كاتێ‌ موسا له‌دایك بوو، بۆ ماوه‌ی سێ‌ مانگ دایك‏و باوكی شاردیانه‌وه‌، چونكه‌ بینییان منداڵێكی جوانه‌، له‌ فه‌رمانه‌كانی پادشا نه‌ترسان. ‏
24 By faith Moses, when he was grown up, refused to be called the son of Pharaoh's daughter, به‌باوه‌ڕ بوو، كاتێ‌ موسا گه‌وره‌ بوو، نه‌یویست خه‌ڵكی به‌ كوڕی كچی فیرعه‌ون بانگی بكه‌ن.
25 choosing mistreatment with our Father's people over sin's fleeting pleasures. موسا به‌لایه‌وه‌ باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لـی خودا ئازار بچێژێ‌، له‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌زه‌ت له‌‏خۆشی ژیان وه‌ربگرێ‌و به‌گوناهه‌وه‌ بژی.
26 He considered the disgrace of Christ greater wealth than Egypt's treasures, since he looked toward the reward. به‌لای موسا ئه‌و ڕیسواییه‌ی له‌پێناوی مه‌سیح چه‌شتی، نرخی زیاتر بوو له‌‏گه‌نجینه‌ی میسر، چونكه‌ ده‌یزانی خودا چۆن پاداشتی ده‌داته‌وه‌.
27 By faith he left Egypt, not fearing the king's anger, enduring as if seeing our Father, who is invisible. هه‌ر به‌باوه‌ڕ بوو دوایی میسری به‌جێ‌هێشت، بێ‌ئه‌وه‌ی له‌‏تووڕه‌یی پادشا بترسێ‌. به‌ شێوه‌یه‌ك ووره‌ی‎به‌رز بوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ ببینێ‌ كه‌ نه‌بینراوه‌.
28 By faith he kept the Passover and blood-sprinkling, so the destroyer of the firstborn wouldn't touch them. هه‌ر به‌باوه‌ڕ بوو موسا ڕۆژی تێپه‌ڕبوونی كردو دوایی خوێنی قوربانییه‌كانی پرژاند به‌‏ده‌رگای جووله‌كه‌كان، تا فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كانی كوشت، ده‌ست له‌وان نه‌دات. ‏
29 By faith they crossed the Red Sea as on dry land; the Egyptians, trying the same, were swallowed up. ‏به‌باوه‌ڕ بوو، جووله‌كه‌كان توانییان له‌ده‌ریای سوور بپه‌ڕنه‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌سه‌ر ووشكانیدا بڕۆن. به‌ڵام میسریه‌كان كاتێ‌ ویستیان بپه‌ڕنه‌وه‌ خنكان.
30 By faith the walls of Jericho fell down after they had been encircled for seven days. ‏به‌باوه‌ڕ بوو، شووره‌ی چوارده‌وری شاری ئه‌ریحا ڕووخا، دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژ به‌ده‌وری سووڕانه‌وه‌.
31 By faith Rahab the prostitute did not die with those who disobeyed, since she welcomed the spies in peace. به‌باوه‌ڕ بوو، ڕاحابی داوێن‏پیس له‌ناونه‌چوو له‌گه‌ڵ یاخیبووان، چونكه‌ پێشوازیه‌كی هاوڕێیانه‌ی له‌دوو سیخوڕه‌كه‌ی یه‌شوع كرد.
32 What more can I say? Time fails me to tell of Gideon, Barak, Samson, Jephthah, David and Samuel and the prophets, نموونه‌ی تر زۆره‌ بۆتان بهێنمه‌وه‌، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌ نییه‌ تاوه‌كو باسی‏: جه‌دعون‏و باراق‏و شه‌مشون‏و یه‌فتاح‏و داودو ساموئیل‏و پێغه‌مبه‌رانتان بۆ بكه‌م.
33 who through faith conquered kingdoms, enforced justice, obtained promises, shut the mouths of lions, به‌هۆی باوه‌ڕیان ئه‌وانه‌ توانیویانه‌: زاڵبن به‌سه‌ر پادشاهێتیه‌كان، دادپه‌روه‌ری بهێننه‌كایه‌وه‌، به‌ڵێنی خودا به‌ده‌ست‎بهێنن، ده‌می شێر دابخه‌ن،
34 put out fire's power, escaped the edge of the sword, grew strong from weakness, became mighty in war, and turned back foreign armies. ئاگری گڕدار بكوژێننه‌وه‌، له‌ژێر تیخی شمشێر ڕابكه‌ن، له‌كاتی بێ‌هێزی به‌هێزبن، له‌مه‌یدانی شه‌ڕ ببن به‌‏پاڵه‌وان، له‌شكری بێگانه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ دواوه‌،
35 Women received their dead back by resurrection; others were tortured, refusing release, to gain a better resurrection. هه‌ندێك ژن مردووه‌كانیان گه‌ڕایه‌وه‌ لایان به‌زیندووبوونه‌وه‌، هه‌ندێكی دیكه‌یان دانیان به‌‏ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ گرت هه‌تا مردن، نه‌یانویست ڕزگاریان بێ‌ تا له‌ڕۆژی دواییدا زیندووبوونه‌وه‌یه‌كی باشتر به‌ده‌ست‎بهێنن.
36 Still others suffered mocking and flogging, and even chains and imprisonment. هه‌ندێكی تریان تووشی ئازارو سووكایه‌تی‏و به‌قامچی لێدان‏و كۆت‏و زنجیرو به‌ندیخانه‌ بوون.
37 They were stoned, sawn in two, killed by the sword. They wandered in sheepskins and goatskins—destitute, tormented, mistreated. هه‌ندێكیان به‌ردباران‏كران، په‌رش‏وبڵاوكران، به‌‏شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ به‌‏شمشێر ملیان په‌ڕێنراوه‌. به‌شێكیان ئاواره‌ بوون له‌جیاتی جل خۆیان به‌ پێستی مه‌ڕو بزن داپۆشیوه‌، ده‌ربه‌ده‌ری شاران بوون، تووشی برسێتیو چه‌وسانه‌وه‌و ته‌نگانه‌یه‌كی زۆربوون.
38 The world wasn't worthy of them—they wandered deserts, mountains, caves, and holes in the ground. هه‌روه‌ك شایانی ئه‌م جیهانه‌ نه‌بن، ئاواره‌ی ناو بیابان‎و شاخ‎و ئه‌شكه‌وته‌كان‏و كون‎و كه‌له‌به‌ری زه‌وی بوون. ‏
39 And all these, though they were commended for their faith, did not receive what was promised, هه‌رچه‌نده‌ باوه‌ڕی ئه‌وان شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خودا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی خودایان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
40 since our Father provided something better for us, so they would not be perfected without us. چونكه‌ خودا پێشتر شتێكی باشتری بۆ ئێمه‌ دانابوو، تا ئه‌وان به‌بێ‌ ئێمه‌ ته‌واو دروست نه‌بن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]