Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 12 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So, with so great a cloud of witnesses surrounding us, let's strip off every weight and the sin that clings so tightly, and run with endurance the race laid out before us. له‌به‌رئه‌وه‌ گه‌ر ئێمه‌ به‌هه‌ورێكی ئاوا گه‌وره‌ی شایه‌تیدان ده‌وردراوین، با له‌هه‌موو بارگرانیو گوناهێك كه‌ كۆتی كردووین ئازادبین، هه‌روه‌ها به‌پشوودرێژیه‌وه‌ له‌و پێشبڕكێیه‌ ڕابكه‌ین كه‌ له‌پێشمانه‌.
2 Looking to Jesus, the founder and perfecter of our faith, who for the joy set before him endured the cross, despising its shame, and is seated at the right hand of our Father's throne. با هه‌میشه‌ سه‌یری عیسا بكه‌ین، پێشڕه‌و و ته‌واوكه‌ری باوه‌ڕمان. ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئه‌و خۆشیه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد، دانی به‌خۆیگرت كاتێ‌ له‌‏خاچیان‎داو شه‌رمه‌زاری پشتگوێ‌ خست، دوایی له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خودا دانیشت.
3 Weigh how he endured such hostility from sinners against himself, so you don't grow weary or lose heart. سه‌رنج بده‌نه‌ ئه‌وه‌ی دانیبه‌خۆیگرت سه‌باره‌ت به‌و دژایه‌تیه‌ی گوناهباران له‌گه‌ڵیان ده‌كرد، تا ووره‌ به‌رنه‌ده‌ن‏و شه‌كه‌ت نه‌بن.
4 In your struggle against sin you have not yet resisted to the point of shedding your blood. هه‌رچه‌نده‌ ئێوه‌ له‌ململانێی گوناه‌ تا ئێستا خوێنتان نه‌ڕشتووه‌. ‏
5 Have you forgotten the encouragement addressing you as sons? "My son, don't dismiss our Father's discipline, or lose heart when he corrects you. ‏ئایا ئه‌و ووشه‌ هانده‌رانه‌ی خوداتان له‌بیر چووه‌وه‌، كه‌ هه‌روه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ده‌دوا؟ كاتێ‌ ده‌ڵێ‌: [[ڕۆڵه‌كه‌م، به‌چاوی نزم سه‌یری ته‌مێكردنی خوداوه‌ند مه‌كه‌، هه‌روه‌ها و‏وره‌ به‌رمه‌ده‌ كاتێ‌ سزات ده‌دات،
6 For our Father disciplines the one he loves, and chastises every son whom he receives." چونكه‌ ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند خۆشیبوێ‌ ته‌مێی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێك وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌ریگرێت به‌قامچیی لێیده‌دات.]]
7 It is for discipline that you endure. Our Father is treating you as sons; for what son is there whom his father does not discipline? كه‌واته‌، دان‎بگرن به‌خۆتان كاتێ‌ خودا ته‌مێتان ده‌كات، چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی باوك‏و ڕۆڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات، چ ڕۆڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ باوكی ته‌مێی نه‌كات؟
8 If you lack the discipline all children share, you're illegitimate, not sons. گه‌ر بێتو خودا ته‌مێتان نه‌كات وه‌ك هه‌موو منداڵه‌كانی دیكه‌ی، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ ئێوه‌ زۆڵن‏و منداڵی ئه‌و نین.
9 Then too, we had physical fathers who disciplined us, and we respected them. Shouldn't we submit far more to the Father of spirits, and live? گه‌ر باوكی سه‌ر زه‌ویمان ته‌مێمان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزی بگرین، ئایا ده‌بێ‌ چه‌ند زیاتر ملكه‌چی باوكی ڕۆحیمان بین؟ بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌ده‌ست بهێنین.
10 They disciplined us briefly as they saw fit; he disciplines us for our good, so we may share his holiness. باوكی سه‌ر زه‌ویمان بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌مێمان ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی به‌باشیان زانیوه‌، به‌ڵام خودا، ته‌مێمان ده‌كات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌، هه‌تا له‌پاك‎وپیرۆزی ئه‌ودا به‌شدار بین.
11 For the moment all discipline seems painful rather than pleasant, but later it yields the peaceful fruit of righteousness to those who have been trained by it. چونكه‌ ته‌مێكردن له‌كاتی خۆی ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌مایه‌ی ئازاره‌ نه‌ك خۆشی، به‌ڵام دواتر، له‌ئاشتیدا به‌رووبوومی ڕاست‏ودروستی لێ‌ده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاهێنراون، تا كه‌م ئه‌ندامه‌كان له‌ڕێگا ده‌رنه‌چن، به‌ڵكو چاك‏ببنه‌وه‌.
12 Therefore lift your drooping hands and strengthen your weak knees, كه‌واته‌ ده‌سته‌ بێ‌هێزو ماندووه‌كانتان جارێكی دیكه‌ ‏به‌رز بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌ژنۆ له‌رزۆكه‌كانتان به‌هێز بكه‌ن،
13 and make straight paths for your feet, so the lame limb won't be dislocated but instead healed. ڕێگای ڕاست‏و ڕه‌وان بۆ پێتان ئاماده‌ بكه‌ن.
14 Pursue peace with everyone, and the holiness without which no one will see our Father. هه‌وڵ ‎بده‌ن، به‌ ئاشتی بژین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك، داوای پاك‎وپیرۆزی بكه‌ن‏، به‌شێوه‌یه‌ك بژین جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێ‌، ئه‌گینا بێ‌ ئه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ‌ خوداوه‌ند ببینێ‌.
15 Watch that no one falls short of our Father's grace, that no root of bitterness grows up to cause trouble and make many unclean, ئاگاداری ئه‌وه‌ بن، كه‌ستان خۆی له‌به‌ره‌كه‌تی خودا بێ‌‏به‌ش نه‌كات، به‌وه‌ی ڕه‌گی تاڵیتان تیادا بڕوێ‌، ئه‌مه‌ش بێزاری بهێنێته‌ كایه‌وه‌و ببێته‌ هۆی خراپ‎بوونی به‌شێكی زۆرتان.
16 that no one is sexually immoral or unholy like Esau, who sold his birthright for one meal. ئاگادار بن، با كه‌ستان داوێن‏پیسیو كفر نه‌كات له‌گه‌ڵ خودا وه‌ك عیسۆ، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی فرۆشت به‌ ژه‌مێ‌ نانخواردن.
17 You know that afterward, wanting to inherit the blessing, he was rejected, for he found no opportunity to reverse the decision, though he sought the blessing with tears. چونكه‌ ده‌زانن دوای ئه‌وه‌ی ویستی ببێته‌وه‌ میراتگری پیرۆزی، ڕه‌تكرایه‌وه‌ چونكه‌ ده‌رفه‌تی تۆبه‌كردنی بۆ نه‌مابوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌گریانه‌وه‌ش داوای ده‌كرد.
18 For you have not come to what can be touched, and blazing fire, and darkness, and gloom, and storm, چونكه‌ ئێوه‌ له‌شاخێك نزیك نه‌كه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستی لێ‌بدرێ‌، له‌ئاگرێكی گڕدار، له‌تاریكی، له‌ته‌م، له‌گه‌رده‌لوول،
19 and a trumpet blast, and a voice of words, whose hearers begged no more be said to them. هه‌روه‌ها ده‌نگی كه‌ڕه‌نا، ده‌نگی دوانێك وا له‌گوێگران بكات بپاڕێنه‌وه‌، تا ئیتر ئه‌م قسانه‌یان بۆ نه‌كرێ‌.
20 For they could not bear the command: "If even an animal touches the mountain, it must be stoned." چونكه‌ ئه‌وان نه‌یانتوانی خۆیان ڕاگرن له‌ئاست توندی فه‌رمانه‌كه‌ی خودا، كه‌ ووتبووی: [[گه‌ر ئاژه‌ڵیش ده‌ستی به‌ر ئه‌و شاخه‌ بكه‌وێ‌، ده‌بێ‌ به‌ردباران بكرێ‌.]]
21 Indeed, so terrifying was the sight that Moses said, "I am trembling with fear." له‌ڕاستیدا دیمه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسناك بوو ته‌نانه‌ت وای له‌موسا كرد بڵێ‌: [[من له‌‏ترسا ده‌له‌رزم.]]
22 But you have come to Mount Zion, city of the living Father, heavenly Jerusalem, and to countless angels in joyful assembly, به‌ڵام ئێوه‌ بۆ شاخی شاری داود هاتوون، بۆ شاری خودای زیندوو، كه‌ قودسی ئاسمانییه‌، بۆ ئاهه‌نگێك فریشته‌یه‌كی گه‌لێ‌ زۆر تیایدا به‌شداری‏كردووه‌.
23 and to the assembly of the firstborn enrolled in heaven, and to our Father, judge of all, and to the spirits of the righteous made perfect, بۆ كۆمه‌ڵی ڕۆڵه‌ نۆبه‌ره‌كانی خودا، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌‏ئاسمان نووسراوه‌. ئێوه‌ بۆ لای خودا خۆی هاتوون ئه‌وه‌ی فه‌رمان به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤ ده‌دات، بۆ لای ڕۆحی ڕاست‏ودروستان كه‌ ته‌واوكراون.
24 and to Jesus, mediator of a new covenant, and to sprinkled blood speaking a better word than Abel's blood. به‌ڵێ‌ بۆ لای عیسا هاتوون، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیڕێكخه‌ری په‌یمانی نوێیه‌، هه‌روه‌ها بۆ خوێنێكی ڕشێنراو كه‌ زۆر باشتر له‌خوێنی هابیل ده‌دوێ‌.
25 See that you don't refuse the One speaking. If those who refused the One warning them on earth didn't escape, how much less will we, if we turn from the One warning from heaven. ئاگاداربه‌ قسه‌كه‌ر ڕه‌ت‏مه‌كه‌وه‌، چونكه‌ گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێشا قسه‌كه‌ری به‌ وه‌حییان ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌یانتوانی ڕابكه‌ن، ئایا ئێمه‌ چۆن ده‌توانین له‌سزا ڕابكه‌ین گه‌ر قسه‌كه‌ری ئاسمان ڕه‌ت‏بكه‌ینه‌وه‌؟
26 Then his voice shook the earth; now he has promised: "Yet once more I will shake not only the earth but also the heavens." له‌كۆنا ده‌نگی خودا زه‌وی خسته‌ له‌رزه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌و به‌ڵێنیداوه‌و ده‌ڵێ‌: [[جارێكیتر ته‌نها زه‌وی ناخه‌مه‌ له‌رزه‌ به‌ڵكو ئاسمانیش.]]
27 The phrase "Yet once more" signals removal of shaken things—that is, created things—so the unshaken may remain. مه‌به‌ست له‌ (جارێكیتر) ئه‌مه‌یه‌: هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خودا دروستیكردووه‌و له‌رزۆكه‌ نامێنێ‌، له‌بناغه‌دا ده‌یانگۆڕێ‌، ته‌نها شته‌ چه‌سپاوه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و ناله‌رزێ‌. له‌‏شوێنی خۆی ناجوڵێ‌. ‏
28 So, receiving an unshakable kingdom, let's hold on to thankfulness and offer our Father acceptable worship, with reverence and awe, بۆیه‌ با ده‌م به‌سوپاس بین بۆ ئه‌و پادشاهێتیه‌ی كه‌ ناله‌رزێ‌، هه‌روه‌ها به‌ترس‏و ڕێزه‌وه‌ خودا بپه‌رستین، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جێی ڕه‌زامه‌ندی بێت.
29 for our Father is a consuming fire. چونكه‌ خودای ئێمه‌ ئاگرێكی سووتێنه‌ره‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]