Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 13 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Let love for one another as family continue. با خۆشه‌ویستی خوشك‏و برایه‌تی بچه‌سپێ‌.
2 Don't forget hospitality to strangers; through it some have hosted angels unaware. میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌مه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س میوانداری فریشته‌كانیان كردووه‌ بێ‌ئه‌وه‌ی بزانن.
3 Remember prisoners as though chained with them, and the mistreated, since you too are in the body. یادی به‌ندكراوان بكه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ندكرابن له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها ‏زۆرلێكراوان، هه‌روه‌ك زۆر‎تان لـێكرا بێت له‌له‌ش.
4 Marriage should be honored among all, the marriage bed kept pure—our Father will judge the sexually immoral and adulterous. ده‌بێ‌ لای هه‌موو كه‌سێك ژن‏و مێردایه‌تی ڕێزی هه‌بێ‌، جێگه‌ی ژن‏و مێرد به‌‏پاكی بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ خودا به‌ڕه‌لڵاو داوێن‎پیس تاوانبار ده‌كات.
5 Keep your life free from the love of money; be content with what you have, for our Father himself has said, "I will never leave you, never abandon you." خۆتان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌‏خۆشه‌ویستی پاره‌، ڕازیبن به‌وه‌ی هه‌تانه‌، چونكه‌ خودا ووتویه‌تی: [[هه‌رگیز پشتگوێت ناخه‌م‏و به‌جێت ناهێڵم.]]
6 So we say with confidence: Our Father is my helper; I will not fear. What can anyone do to me? كه‌واته‌ ده‌توانین، به‌‏باوه‌ڕی ته‌واو به‌بێ‌‏ترس بڵێین: [[خوداوه‌ند یارمه‌تیده‌رمه‌، له‌‏هیچ شتێك ناترسم، ئیتر مرۆڤ ده‌توانێ‌ چی به‌رامبه‌رم بكات؟]]
7 Remember your leaders who spoke our Father's word to you. Consider the outcome of their way of life, and imitate their faith. هه‌میشه‌ ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێ‌، ئه‌وانه‌ی ووشه‌ی خوداتان پێ‌ڕاده‌گه‌ێنن، ته‌ماشای سه‌ربرده‌و ئه‌نجامی ژیانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی ئه‌وان بكه‌ن به‌‏نموونه‌یه‌ك بۆ خۆتان.
8 Jesus Christ is the same yesterday and today and forever. عیسای مه‌سیح وه‌ك خۆیه‌تی، دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ و تاهه‌تایه‌.
9 Don't be swept away by strange, varied teachings. It's good for the heart to be strengthened by grace, not by foods—those who live by them gain nothing. له‌به‌رئه‌وه‌ ڕێ‌مه‌ده‌ن به‌هۆی فێركردنی نامۆ و جۆراو جۆره‌وه‌ گومڕا‏بن. له‌وه‌ باشتر نییه‌ گه‌ر دڵ به‌به‌ره‌كه‌ت بچه‌سپێ‌، نه‌ك به‌خواردن، ئه‌وه‌ی هیچ سوودی نییه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
10 We have an altar from which those who serve the tent have no right to eat. ئێمه‌ قوربانگایه‌كمان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی چادری په‌یمانی كۆن ده‌كه‌ن بۆیان نییه‌ لێی بخۆن،
11 For the bodies of animals whose blood the high priest brings into the sanctuary for sin are burned outside the camp. چونكه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی سه‌رۆك كاهین به‌هۆی خوێنیان ده‌چێته‌ شوێنی هه‌ره‌ پیرۆز وه‌ك قوربانی بۆ گوناه‌، كه‌له‌شه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك ده‌سوتێنرێ‌.
12 So Jesus also suffered outside the gate to make the people holy through his own blood. له‌به‌رئه‌وه‌ عیساش له‌‏ده‌ره‌وه‌ی شار ئازار درا، تا به‌خوێنی خۆی مرۆڤ پیرۆز بكات.
13 Therefore let us go out to him outside the camp, bearing the shame he endured. كه‌واته‌ با بچینه‌ لای مه‌سیح بۆ ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك، به‌شداری ڕیسوایی ئه‌و بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌ به‌سه‌ری هات!
14 For here we have no lasting city, but we are seeking the city that is to come. چونكه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ هیچ شارێك نییه‌ بۆمان بمێنێته‌وه‌، با هه‌وڵ بده‌ین بۆ شاری داهاتوو.
15 Through him, then, let us always offer our Father a sacrifice of praise—the fruit of lips confessing his name. كه‌واته‌ با به‌ناوی عیسای مه‌سیح هه‌میشه‌ قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌رووبوومی لێوه‌كانمانه‌، كه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ دان به‌ناوی ئه‌و ده‌نێین.
16 Don't forget to do good and share what you have—such sacrifices please our Father. هه‌روه‌ها كاری چاك‏و یارمه‌تیدانی لـێ‌قه‌وماوان پشتگوێ‌ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانیانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.
17 Obey your leaders and submit to them—they watch over your souls, since they'll answer for you. Let them do this joyfully, not with groaning, for that profits you nothing. گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن‏و ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتیان بن، چونكه‌ ئه‌وان شه‌واره‌تان بۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ك بڵێی حیسابیان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، گوێڕایه‌ڵیان بن تا بتوانن كاره‌كه‌یان به‌دڵشادی بكه‌ن نه‌ك به‌‏بێزاری، ئه‌گینا زیانی بۆ ئێوه‌ ده‌بێ‌.
18 Pray for us, since we're sure our conscience is clear, wanting to act honorably in everything. نوێژمان بۆ بكه‌ن، چونكه‌ دڵنیاین له‌پاكی ویژدانمان‏و ده‌مانه‌وێ‌ له‌‏هه‌موو شتێك هه‌ڵسوكه‌وتمان چاك بێ‌،
19 I urge you even more to do this, so I may be restored to you sooner. هه‌روه‌ها زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌ داواتان لـێ‌ده‌كه‌م نوێژم بۆ بكه‌ن لای خودا، هه‌تا به‌خێرایی بگه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان.
20 May our Father of peace, who raised our Lord Jesus—the great Shepherd of the sheep—from the dead by the blood of the eternal covenant, داوا له‌‏خودای ئاشتی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هۆی خوێنی په‌یمانی هه‌تاهه‌تایی، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، كه‌ شوانێكی مه‌زنه‌ بۆ مه‌ڕه‌كان، له‌نێو مردووان زیندوویكرده‌وه‌،
21 complete you in every good thing to do his will, working in us what pleases him through Jesus Christ, to whom be glory forever and ever. Amen. تا هه‌موو شتێكی باشتان پێ‌ببه‌خشێ‌، تا به‌خواستی ئه‌و كار بكه‌ن‏و له‌ئێوه‌ كار بكات به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و به‌هۆی عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه‌ شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه‌. ئامین.
22 Brothers and sisters, I urge you to bear with this word of encouragement—I've written only briefly. ئه‌ی برایان داواتان لـێ‌ ده‌كه‌م، ‏به‌‏سنگ فراوانیه‌وه‌ وه‌ری‎بگرن ئه‌و ووته‌ هاندانانه‌ی له‌م نامه‌ كورته‌دا بۆم نووسیون.
23 Know that our brother Timothy has been released; if he comes soon, I will see you with him. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ‌ پێتان ڕاگه‌ێنم تیمۆساوسی برامان له‌به‌ندیخانه‌ ئازادكراوه‌، هه‌ر كاتێ‌ هات بۆ لام ده‌مـانــه‌وێ‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دیده‌نیتان بكه‌ین.
24 Greet all your leaders and all the saints. Those from Italy send you greetings. سڵاو له‌هه‌موو ڕابه‌ره‌كانتان‏و خوشك‏و برا پیرۆزه‌كانتان بكه‌ن. باوه‌ڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن.
25 Grace be with you all. Amen. له‌‏كۆتاییدا بابه‌ره‌كه‌تی خودا ‏له‌گه‌ڵتان بێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]