Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 18 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After this, Paul left Athens and went to Corinth. دوای ئه‌وه‌ی پۆڵس ئه‌سینای به‌جێ‌هێشت، بۆ شاری كۆرنسوس ڕۆیشت‏.
2 There he found a Jew named Aquila, native of Pontus, newly arrived from Italy with his wife Priscilla since Claudius had ordered all Jews out of Rome. Paul visited them, له‌وێ‌ تووشی جووله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی پونتس بوو، ناوی ئه‌كیلا بوو، تازه‌ له‌گه‌ڵ پریسكلای ژنی له‌ ئیتالیاوه‌ هاتبوون، چونكه‌ كلودیوس فه‌رمانی ده‌ركردنی جووله‌كه‌ی دابوو له‌‏ڕۆما، ئیتر پۆڵس چوو بۆ لایان.
3 since they shared a trade, he stayed and worked with them—tentmakers by trade. له‌لایان مایه‌وه‌ ئیشی له‌گه‌ڵیان كرد، چونكه‌ شاره‌زایی له‌‏ئیشه‌كه‌یان هه‌بوو، ئه‌ویش دروست‎كردنی چادر بوو.
4 Every Sabbath he reasoned in the synagogue, trying to persuade Jews and Greeks. پۆڵس هه‌موو ڕۆژێكی شه‌ممه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرد كه‌ له‌كه‌نیشت‏دا ئاماده‌ده‌بوون، هه‌وڵی ده‌دا باوه‌ڕ بهێنێ‌ به‌جووله‌كه‌و یۆنانیه‌كان.
5 When Silas and Timothy came from Macedonia, Paul was consumed by the word, testifying to the Jews that the Christ was Jesus. كاتێ‌ سیلاو تیمۆساوس له‌ ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاوه‌ گه‌یشتنه‌جێ‌، پۆڵس به‌ته‌واوی خۆی ســه‌رقاڵ كـردبوو به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خودا، هه‌تا بۆ جووله‌كه‌كانی ده‌رخات كه‌ عیسا مه‌سیحه‌،
6 When they resisted and insulted him, he shook out his clothes and said, "Your blood is on your own heads! I'm clean of it. From now on I'll go to the Gentiles." به‌ڵام ئه‌وان دژی وه‌ستان‎و ده‌ستیان‎كرد به‌‏گاڵته‌ پێ‌كردنی، ئه‌ویش كراسه‌كه‌ی ته‌كاندو پێیووتن: (خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان. من بێ‌تاوانم! له‌ ئێستا به‌دواوه‌ ده‌ڕۆم بۆ لای ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین.)
7 He left the synagogue and went to the house of Titius Justus, a worshiper of our Father, next door to the synagogue. ئیتر پۆڵس ئه‌و شوێنه‌ی لێیبوو به‌جێیهێشت‏و به‌میوانی چووه‌ ماڵی پیاوێك ناوی تیتۆس بوستس بوو، ئه‌م پیاوه‌ خودا په‌رست بوو ماڵه‌كه‌ی به‌ته‌نیشت كه‌نیشته‌وه‌ بوو.
8 Crispus, the synagogue leader, believed in the Lord with his whole household; many Corinthians who heard Paul believed and were baptized. لێره‌ كریسپۆسی سه‌رۆك كه‌نیشت خۆی‏و خاوخێزانی باوه‌ڕیان به‌‏خوداوه‌ند هێنا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی كۆرنسوس گوێیان له‌پۆڵس بوو، به‌مه‌ باوه‌ڕیان هێناو له‌ئاوهه‌ڵكێشران.
9 One night the Lord told Paul in a vision, "Don't be afraid; keep speaking, don't stay silent, شه‌وێكیان خوداوه‌ند له‌‏خه‌ودا به‌پۆڵسی ووت: (مه‌ترسه‌، به‌ڵكو قسه‌ بكه‌و بێ‌ده‌نگ مه‌به‌،
10 for I am with you, and no one will attack you to harm you, for I have many people in this city." من له‌گه‌ڵتم، كه‌س ناتوانێ‌ ئازارت‎بدات، چونكه‌ خه‌ڵكێكی زۆرم هه‌یه‌ له‌م شاره‌.)
11 So Paul stayed for a year and six months, teaching the word of our Father among them. ئیتر پۆڵس ساڵێك‏و شه‌ش مانگ له‌ كۆرنسوس مایه‌وه‌ خه‌ڵكی فێری ووشه‌ی خودا ده‌كرد.
12 While Gallio was proconsul of Achaia, the Jews united against Paul and brought him before the tribunal, كاتێ‌ غالیونی فه‌رمانڕه‌وای ڕۆمانی فه‌رمانڕه‌وایی ووڵاتی ئه‌خائیه‌ی كه‌وته‌ده‌ست، جووله‌كه‌كان به‌یه‌ك بیروڕا دژی پۆڵس كۆبوونه‌وه‌، بردیان بۆ دادگا،
13 saying, "This man is persuading people to worship God in ways contrary to the law." شكاتیان لـێ‌كردو ووتیان: (ئه‌م پیاوه‌ هه‌وڵ‎ده‌دات خه‌ڵكه‌كه‌ ڕازی بكات خودا به‌ شێوه‌یه‌ك بپه‌رستن كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تمان ناگونجێ‌.)
14 As Paul was about to speak, Gallio told the Jews, "If this were some wrong or vicious crime, Jews, I'd have reason to put up with you. پۆڵس خــه‌ریك بوو به‌رگری له‌ خۆی بكات گه‌ر غالیون به‌ جووله‌كه‌كانی نه‌ووتایه‌: (ئه‌ی جووله‌كه‌كان، گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ تاوانێك یاخود گوناهێك بووایه‌، گوێم له‌ شكاته‌كه‌تان ده‌گرت به‌پێی حه‌ق‏و دادپه‌روه‌ری.
15 Since this is a dispute about words, names, and your own law, settle it yourselves. I won't judge such matters. به‌ڵام گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ شه‌ڕه‌قسه‌یه‌ له‌سه‌ر ووشه‌یه‌ك یا یه‌كێك یاخود شه‌ریعه‌ت، ئه‌وا پێویسته‌ خۆتان چاره‌سه‌ری بكه‌ن. من نامه‌وێ‌ له‌م مه‌سه‌لانه‌دا حوكم‏بده‌م.)
16 And he drove them away from the tribunal." ئیتر ده‌ریكردن له‌ دادگــا،
17 So they all grabbed Sosthenes, the synagogue leader, and beat him before the judgment seat, but none of it concerned Gallio. ئه‌وســا خه‌ڵكه‌كه‌ سۆستانیسی سه‌رۆكی كه‌نیشته‌كه‌یان گرت‏و له‌به‌رده‌می دادگا لێیاندا، به‌ڵام غالیون گوێی به‌مه‌ نه‌دا‏.
18 Paul stayed on in Corinth for many more days. Then he said farewell to the brothers and sisters and sailed for Syria, accompanied by Priscilla and Aquila. At Cenchreae he had his hair cut off, for he was keeping a vow. پۆڵس ماوه‌یه‌كی درێژ له‌كۆرنسوس مایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری تاشی له‌‏شاری كه‌نخه‌ریا چونكه‌ نه‌زری له‌سه‌ربوو، ماڵئاوایی له‌برایان كردو له‌گه‌ڵ پریسكلاو ئه‌كیلا به‌ڕێگای ده‌ریا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت.
19 They reached Ephesus, where Paul left Priscilla and Aquila, but he himself entered the synagogue and reasoned with the Jews. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌فه‌سۆس پۆڵس له‌وێ‌ به‌جێیهێشتن، چووه‌ ناو كه‌نیشتی جووله‌كه‌كان‏و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن.
20 When they asked him to stay longer, he declined. ئه‌وانیش داوایان لـێ‌كرد ماوه‌یه‌كی زیاتر لایان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و داوای لـێ‌بووردنی لـێ‌كردن،
21 But he left, saying, "I will come back to you if our Father is willing," and sailed from Ephesus. ماڵئاوایی لـێ‌كردن و ووتی: (گه‌ر خودا حه‌زبكات ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان.) ئینجا به‌ڕێگای ده‌ریا ئه‌فه‌سۆسی به‌جێ‌هێشت،
22 Landing at Caesarea, he went up, greeted the church, then went down to Antioch. له‌مینای قه‌یسه‌ریه‌ دابه‌زی، له‌وێوه‌ سه‌ركه‌وت‎و سڵاوی له‌‏كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران كرد، ئینجا به‌ره‌و شاری ئه‌نتاكیا دابه‌زی،
23 After some time there, he set out through Galatia and Phrygia, strengthening all the disciples. له‌وێ‌ ماوه‌یه‌ك مایه‌وه‌. پاشان ڕۆیشت بۆ ناوچه‌كانی غه‌ڵاتیه‌و فریجیه‌، له‌‏شارێكه‌وه‌ ده‌چوو بۆ شارێكیكه‌ هه‌تا ووره‌ی هه‌موو قوتابیه‌كان به‌رزكاته‌وه‌.
24 A Jew named Apollos, born in Alexandria, came to Ephesus—a learned man, well versed in the Scriptures. جووله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ ناوی ئه‌پۆلۆس‏بوو، هات بۆ شاری ئه‌فه‌سۆس، زمان پاراو و شاره‌زابوو له‌كتێبی پیرۆز،
25 He had been taught the way of the Lord, and, spirit boiling over, spoke and taught accurately about Jesus—though he knew only John's baptism. شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ڕێگای خوداوه‌ند هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌ڕۆح چالاك‏بوو، زۆر به‌ووردی سه‌باره‌ت به‌خوداوه‌ند عیسا خه‌ڵكی فێرده‌كردو ده‌دوا، هه‌رچه‌نده‌ ته‌نها به‌ له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیای ده‌زانی.
26 He spoke boldly in the synagogue. Priscilla and Aquila heard him, took him aside, and explained the way of our Father more accurately. كاتێ‌ به‌چاونه‌ترسی له‌ناو كه‌نیشت‏دا ده‌ستیكرد به‌ قسه‌كردن، ئه‌كـیلاو پریسكلا گـوێیان لـێ‌گرت، دوایی بردیانه‌ لای خۆیان‏و به‌ووردتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوون‎كرده‌وه‌.
27 When Apollos wanted to cross to Achaia, the brothers and sisters encouraged him and wrote to the disciples to welcome him; arriving, he greatly helped those who had believed by grace, جا ئه‌پۆلۆس بڕیاریدا بچێ‌ بۆ ناوچه‌ی ئه‌خائیه‌، برایان هانیان‎داو بۆ قوتابیه‌كانی ئه‌وێیان نووسی كه‌وا پێشوازی لـێ‌بكه‌ن. كاتێ‌ گه‌یشته‌ ئه‌وێ‌ یارمه‌تیه‌كی زۆری ئه‌وانه‌یدا كه‌به‌هۆی به‌ره‌كه‌تی خوداوه‌ باوه‌ڕیان هێنا بوو.
28 for he forcefully refuted the Jews in public, proving from the Scriptures that the Christ was Jesus. چونكه‌ به‌هێزی قسه‌كانی به‌ئاشكرا جووله‌كه‌كانی بێ‏ده‌نگ ده‌كرد، به‌كتێبی پیرۆز بۆی ده‌رده‌خستن ‏عیسا مه‌سیحه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]