Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 19 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 While Apollos was in Corinth, Paul crossed the inland region and reached Ephesus, where he found some disciples. كه‌ ئه‌پۆلۆس له‌كۆرنسوس بوو، پۆڵس گه‌یشته‌ ئه‌فه‌سۆس، كاتێ‌ به‌ناو ووڵاته‌كه‌دا ده‌ڕۆیشت له‌وێ‌ هه‌ندێ‌ قوتابی بینی.
2 He asked them, "Did you receive the Holy Spirit when you believed?" They replied, "No, we haven't even heard there is a Holy Spirit." لێیپرسین: (ڕۆحی پیرۆزتان وه‌رگرت كاتێ‌ باوه‌ڕتان هێنا؟) وه‌ڵامیان‎دایه‌وه‌: (نه‌خێر! ته‌نانه‌ت ئێمه‌ بوونی ڕۆحی پیرۆزمان نه‌بیستووه‌!)
3 So he asked, "Into what then were you baptized?" "Into John's baptism," they said. جا لێی پرسین: (كه‌واته‌ له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ك له‌ئاوهه‌ڵكێشران؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان‎دایه‌وه‌: (‏له‌سه‌ر بناغه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا.)
4 Paul said, "John baptized with a baptism of repentance, telling people to believe in the one coming after him—Jesus." ئینجا پۆڵس ووتی: (له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا بۆ تۆبه‌كردن بوو، خه‌ڵكی بانگ ده‌كرد تاكو باوه‌ڕبهێنن به‌وه‌ی له‌‏دوای دێت، واته‌ عیسا.)
5 On hearing this, they were baptized in the name of the Lord Jesus. كاتێ‌ ئه‌مه‌یان بیست به‌ناوی عیسای خوداوه‌نده‌وه‌ ‏له‌ئاوهه‌ڵكێشران.
6 When Paul laid hands on them, the Holy Spirit came on them; they spoke in tongues and prophesied. هه‌روه‌ها كاتێ‌ پۆڵس ده‌ستی خسته‌ سه‌ریان، ڕۆحی پیرۆز دابه‌زییه‌ سه‌ریان‏و به‌زمانی ڕۆحی قسه‌یان‏كردو به‌ووشه‌ی خودا دوان،
7 There were about twelve men in all. ژماره‌یان نزیكه‌ی دوانزه‌ پیاو ده‌بوو.
8 Paul entered the synagogue, speaking boldly three months, reasoning and persuading about our Father's kingdom. ماوه‌ی سێ‌ مانگ پۆڵس به‌رده‌وام بۆ كه‌نیشت ده‌چوو، به‌چاونه‌ترسی قسه‌ی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان ده‌دواو هه‌وڵیده‌دا ڕازیان بكات به‌و ڕاستیانه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ پادشاهێتی ئاسمان.
9 When some grew stubborn, refusing to believe and slandering the Way before the crowd, he withdrew from them, took the disciples, and reasoned daily in Tyrannus's lecture hall. به‌ڵام هه‌ندێكیان كه‌لله‌‏ڕه‌قییان كردو نه‌یانویست باوه‌ڕبهێنن، ده‌ستیان‏كرد به‌جنێودان به‌و فێركردنه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی كۆبووبوونه‌وه‌. جا پۆڵس لێیان جیابووه‌وه‌ به‌ته‌نها قوتابیه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی برد، هه‌موو ڕۆژێك گفتوگۆی ده‌كرد له‌‏قوتابخانه‌ی پیاوێك ناوی تیرانۆس بوو،
10 This continued two years, so all living in Asia, both Jews and Greeks, heard the word of the Lord Jesus. بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ به‌رده‌وام بوو. به‌م شێوه‌یه‌ ووشه‌ی خودا‏وه‌ند به‌‏هه‌موو دانیشتوانی ئاسیا گه‌یشت له‌‏جووله‌كه‌و یۆنانی.
11 Our Father did extraordinary miracles through the hands of Paul, خوداش كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری مه‌زنی له‌سه‌ر ده‌ستی پۆڵس‏ ده‌كرد،
12 so even handkerchiefs and aprons that touched his skin were carried to the sick, and diseases left them and evil spirits went out of them. تا وای لێهات خه‌ڵكی ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی یاخود پارچه‌یه‌ك له‌جله‌كانی كه‌‏له‌به‌ری كردبێ‌ ده‌یانبردو ده‌یانخسته‌ سه‌ر نه‌خۆشه‌كانیان، به‌مه‌ نه‌خۆشیه‌كانیان نه‌ده‌ماو ڕوحه‌ پیسه‌كانیان لێ‌ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌.
13 Some traveling Jewish exorcists also tried invoking the name of the Lord Jesus over those with evil spirits, saying, "I command you by the Jesus Paul preaches." هه‌ندێ‌ له‌و جووله‌كه‌ گه‌ڕۆكانه‌ی ئیشیان ده‌ركردنی ڕۆحی پیس بوو هه‌وڵیاندا ناوی عیسای خوداوه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار بهێنن‏و ده‌یانووت: (ده‌رتده‌كـه‌ین به‌ناوی عیسا، ئه‌وه‌ی پۆڵس ڕایده‌گه‌ێنێ‌.)
14 Seven sons of a Jewish high priest named Sceva were doing this. له‌ناو ئه‌وانه‌ی ئه‌مـه‌یان ده‌كـرد حـه‌وت كوڕی یه‌كێك له‌‏سه‌رۆك كـاهینه‌كان كه‌ ناوی سكاوا بوو،
15 But the evil spirit answered them, "Jesus I know, and Paul I recognize, but who are you?" جا ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ وه‌ڵامیدانه‌وه‌: (من عیسا ده‌ناسم‏و پۆلسیش ده‌ناسم، به‌ڵام ئێوه‌ كێن؟)
16 And the man who had the evil spirit leaped on them, overpowered them all, and prevailed against them, so that they fled out of that house naked and wounded. ئینجا ئه‌و پیاوه‌ی ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی تێدا‏بوو په‌لامــاری دان‏و زاڵبوو به‌سه‌ریان، به‌شێوه‌یه‌ك لـه‌و ماڵه‌ی تیایدا بوون به‌ڕووتیو برینداری ڕایان كرد.
17 All Jews and Greeks living in Ephesus learned of this. Fear seized them all, and the name of the Lord Jesus was highly praised. ئیتر ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاوبووه‌وه‌ له‌ناو ئه‌و جووله‌كه‌و یۆنانیانـه‌ی لـه‌‏ئه‌فه‌سـۆس ده‌ژیـان، ئه‌وسـا هه‌موو ترس دایگرتن. به‌مه‌ش ناوی عیسای خوداوه‌ند به‌رزبووه‌وه‌.
18 Many of those who had become believers also came, confessing and disclosing their practices. هه‌روه‌ها زۆر لـه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو هــاتن‏، به‌ئاشـكرا دانیاننا بـه‌كـرده‌وه‌ خـراپه‌كـانیان.
19 Many who had practiced sorcery brought their scrolls together and burned them before everyone. They added up the price and found it worth 50,000 days' wages. زۆر له‌وانه‌ی خه‌ریكی جادوگه‌رێتی بوون ده‌ستیان كرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كانیان‏و له‌به‌رده‌م هه‌مووان سووتاندیانن، سه‌رجه‌می نرخه‌كانیان په‌نجا هه‌زار پارچه‌ زیو بوو.
20 So the word of the Lord Jesus continued to grow mightily and prevail. به‌م شێوه‌یه‌ ووشه‌ی خوداوه‌ند گه‌شه‌ی ‎ده‌كردو به‌هێز ده‌بوو.
21 When this was done, Paul decided in his spirit to go through Macedonia and Achaia to Jerusalem, saying, "After I've been there, I must see Rome too." دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ ڕوویدا، پۆڵس بڕیاریدا بچێ‌ بۆ ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاو ئه‌خائیه‌، كاتێ‌ به‌ڕێگاوه‌ بوو بۆ قودس، ووتی: (پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ‌ مامه‌وه‌ پێویسته‌ بچم سه‌رێك له‌ ڕۆماش بده‌م.)
22 He sent two of his assistants, Timothy and Erastus, to Macedonia, while staying in Asia himself a while longer. جا پۆڵس دووان له‌ یاریده‌ده‌ره‌كـانی نارد بۆ مه‌كدۆنیا كه‌ تیمۆساوس‏و ئه‌رسـتوس بوون، خۆشی ماوه‌یه‌ك له‌‏ناوچه‌ی ئاسیا مایه‌وه‌.
23 About that time there arose a serious disturbance concerning the Way. له‌و كاته‌دا شـڵه‌ژانێكی ترسناك له‌‏ئه‌فه‌سۆس په‌یدا بوو به‌هۆی ڕێگای خوداوه‌.
24 For a man named Demetrius, a silversmith who made silver shrines of Artemis, kept many craftsmen busy. له‌وێ‌ زێڕنگه‌رێك هه‌بوو ناوی دیمتریوس بوو، په‌یكه‌ری زیوی دروست ده‌كرد بۆ بتی ئه‌رتامیس، به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ خۆی‏و كرێكاره‌كانی پاره‌یه‌كی چاكیان ده‌ست‏ده‌كه‌وت،
25 He gathered them and workers in similar trades and said, "Men, you know our wealth comes from this trade. ‏كابرا كرێكاره‌كانی‏و زێڕینگه‌ره‌كانی تری بانگ كردو پێی ووتن: (ده‌زانن داهاتمان به‌سـتراوه‌ به‌م پیشه‌یه‌مــانه‌وه‌،
26 You see and hear that this Paul has persuaded and turned away a great many people—not only in Ephesus but nearly all of Asia—telling them gods made by hands aren't gods at all. ئێوه‌ دیوتانه‌و بیستوتانه‌ ئه‌م پۆڵسه‌ ڕێگای له‌‏خه‌ڵكێكێ‌ زۆر تێك داوه‌، ته‌نها له‌‏ئه‌فه‌سۆس نا به‌ڵكو نزیكه‌ی له‌‏هه‌موو ناوچه‌ی ئاسیا، ڕازی كردوون به‌وه‌ی ئه‌و بتانه‌ی ده‌ست دروستی كردووه‌ خودا‏نین.
27 The risk isn't just that our trade loses its good name, but that the temple of the great goddess Artemis will count for nothing, and she, worshiped by all Asia and the world, will be stripped of her greatness." ئه‌مه‌ش ته‌نها زیانی بۆ ئیشه‌كه‌مان نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی په‌رستگای ئه‌رتامیسی بتی گه‌وره‌مان گه‌وره‌یه‌تی نه‌مێنێ‌. جا ده‌ترسین نرخ‏و مه‌زنی نه‌مێنێ‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی ئاسیا، به‌ڵكو هه‌موو جیهان ده‌یپه‌رستێ‌.)
28 Hearing this, they were enraged and shouted, "Great is Artemis of the Ephesians!" كاتێ‌ گوێیان له‌م قسانه‌ بوو تووڕه‌ بوون‏و ده‌ستیان‏كرد به‌هاوار كردن: (گه‌وره‌یی بۆ ئه‌رتامیس بتی دانیشتوانی ئه‌فه‌سۆس!)
29 The city filled with confusion; together they rushed into the theater, dragging along Gaius and Aristarchus, Macedonians, Paul's traveling companions. ئه‌م شڵه‌ژانه‌ هه‌موو شاره‌كه‌ی گرته‌وه‌ خه‌ڵكێكێ‌ زۆر په‌لاماری غایوس‏و ئه‌رسترخۆسی مه‌كدۆنییان‏دا كه‌ هه‌ردووكیان هاوڕێی پۆڵس بوون له‌‏گه‌شتدا، ڕایانكێشان بۆ ناو گۆڕه‌پانی شانۆی شاره‌كه‌.
30 When Paul wanted to go in among the crowd, the disciples would not let him. پۆڵس ویستی خۆی قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ بكات، به‌ڵام قوتابیه‌كان ڕێگای ئه‌مه‌یان لێگرت،
31 Even some officials of the province, his friends, sent word urging him not to risk entering the theater. هه‌روه‌ها هه‌ندێ‌ له‌گه‌وره‌ پیاوانی ئاسیا كه‌‏هاوڕێی بوون ناردیانه‌ لای تا داوای لێ‌بكه‌ن خۆی نزیك نه‌كاته‌وه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌.
32 Meanwhile some shouted one thing, others another—the assembly was in confusion, and most didn't know why they'd gathered. ئیتر شته‌كه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ تێكچوو بوو، هه‌ندێكیان هاواری شتێكیان ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌شیان هاواری شتێكی تر، ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان هۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌ده‌زانی.
33 Some in the crowd coached Alexander, whom the Jews pushed forward; motioning with his hand, he wanted to defend himself before the people. له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا جووله‌كه‌یه‌ك هه‌بوو ناوی ئه‌سكه‌نده‌ر بوو، جووله‌كه‌كان پاڵیان پێوه‌نا بۆ پێشه‌وه‌، هه‌ندێكیان بانگیان كرد بۆ قسه‌كردن. به‌ده‌ست ئیشاره‌تی بۆ كردن كه‌ ده‌یه‌وێ‌ قسه‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ بكات.
34 Realizing he was a Jew, they shouted as one for about two hours, "Great is Artemis of the Ephesians!" به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌وێدا كۆبووبوونه‌وه‌ زانییان ئه‌و جووله‌كه‌یه‌، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ هاواریان ده‌كردو ده‌یان‏ووته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو كاژێر: (گه‌وره‌و مه‌زنه‌ ئه‌رتامیس بتی ئه‌فه‌سۆسیه‌كان!)
35 When the town clerk had quieted the crowd, he said, "Men of Ephesus, who doesn't know the Ephesians' city is temple keeper of the great Artemis and of the image that fell from heaven? له‌ دواییدا فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه‌ توانی خه‌ڵكه‌كه‌ هێمن بكاته‌وه‌، ووتی: (ئه‌ی دانیشتوانی ئه‌فه‌سۆس، كێ‌ هه‌یه‌ دان نه‌نێ‌ به‌وه‌ی ئه‌فه‌سۆس شاری پاسه‌وانی په‌رستگای ئه‌رتامیسی بتی گه‌وره‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بتانه‌ی له‌ ئاسمان هاتۆته‌ خواره‌وه‌؟
36 Since these things cannot be denied, you ought to keep calm and do nothing rash. له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز نییه‌ له‌م شته‌دا، پێویسته‌ هێمن بنه‌وه‌و به‌خێرایی هیچ شتێك نه‌كه‌ن.
37 For you have brought these men here who are neither temple robbers nor blasphemers of our goddess. ئیتر ئێوه‌ بۆچی ئه‌م دوو پیاوه‌تان هێناوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رستگایان ڕووت‏نه‌كردۆته‌وه‌و كفریان سه‌باره‌ت به‌ بته‌كانمان نه‌كردووه‌.
38 So if Demetrius and his fellow craftsmen have a charge against anyone, courts are in session and proconsuls are available—let them accuse each other there. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیمتریوس‏و هاوڕێیانی ناڕه‌زاییه‌كیان هه‌یه‌، ئه‌وا دادگاو دادپرسمان هه‌یه‌ با ناڕه‌زایینامه‌ پێشكه‌ش به‌دادپرس بكه‌ن.
39 But if you are seeking anything further, it will be settled in the regular assembly. گه‌ر هاتوو ناڕه‌زاییه‌كی كه‌تان هه‌بوو، له‌دانیشتنێكی یاساییدا سه‌یر ده‌كرێ‌.
40 We risk being charged with today's riot, since we have no reason to justify this uproar." چونكه‌ هه‌موومان له‌مه‌ترسی داین، له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م شڵه‌ژانه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا، ئێمه‌ هیچ به‌هانه‌یه‌كمان نییه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌.)
41 And when he had said this, he dismissed the assembly. ئیتر به‌م قسانه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌كرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]