Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 17 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After traveling through Amphipolis and Apollonia, they came to Thessalonica, where there was a Jewish synagogue. پۆڵس‏و سیلا گه‌یشتنه‌ ته‌سالۆنیكی دوای ئه‌وه‌ی به‌‏شاری ئه‌مفیپولیس‏و ئه‌پولونیادا ڕۆیشتن. له‌‏ته‌سالۆنیكی كه‌نیشتی جووله‌كه‌ی لـێ‌بوو.
2 Paul, as usual, went in to them and reasoned with them from the Scriptures on three Sabbaths. پۆڵس وه‌ك جاری جاران ڕۆیشت بۆ ئه‌وێ‌، سێ‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌ك سه‌باره‌ت به‌كتێبی پیرۆز گفتوگــۆی له‌گه‌ڵ كردن،
3 Opening and explaining the Scriptures that the Christ must suffer and rise from the dead, he said, "This Jesus I proclaim to you is the Christ." جا بۆی ڕوون‎كــردنه‌وه‌‏و ئاشكرایكرد كه‌وا مه‌سیح ده‌بێ‌ ئازار بكێشێ‌و له‌‏نێو مــردوواندا زیندووبێته‌وه‌. پێیووتن: (ئه‌و مــه‌سیحه‌ی چـاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن ئه‌و عیسایه‌یه‌ كــه‌وا ئێستا بۆتانی ڕاده‌گه‌ینم.)
4 Some of them were persuaded and joined Paul and Silas, along with a great many devout Greeks and quite a few leading women. هه‌ندێ‌ له‌ ئامــاده‌بووان باوه‌ڕیان هێناو لایه‌نگیری پۆڵس‏و سیلایان كرد. له‌وانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر یۆنانی خودا‎په‌رست‏و ‏ژماره‌یه‌كی زۆر ژنی خانه‌دان.
5 But the Jews grew jealous, gathered evil men from the marketplace, formed a mob, and threw the city into chaos. They stormed Jason's house, seeking to bring them out to the crowd. جا ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی به‌غیلی ئه‌و جوولــه‌كانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌بوو، ئه‌وسا هه‌ندێ‌ كوڕی خراپی سه‌رجاده‌یان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكــرده‌وه‌و ده‌ستیان‎كرد به‌ هاندانی خه‌ڵكی هه‌تا ئاژاوه‌ كه‌وته‌ ناو شار، ئینجا هێرشیان برده‌ سه‌ر ماڵی یاسون‏و داوایان لـێ‌كرد پۆڵس‏و سیلا بداته‌ ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌.
6 Not finding them, they dragged Jason and some brothers before the city officials, shouting, "These men who have turned the world upside down have come here too, ئیتر كاتێ‌ ئه‌وانیان له‌وێ‌ نه‌دۆزیه‌وه‌، یاسون‏و هه‌ندێ‌ برایانیان ڕاكێشاو بردیانن بۆ لای فـه‌رمانڕه‌وایانی شار، شكاتیان لـێكردن‏و هاواریان‎كرد: (ئه‌م دوو پیاوه‌ی دنیایان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌، بۆ شاره‌كه‌ی ئێمه‌ش هــاتوون،
7 Jason welcomed them. They all defy Caesar's decrees, claiming there is another king—Jesus. یاسـون میوانداری كـردوون. ئه‌وان سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی قه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پادشایه‌كی تر هه‌یه‌ ناوی عیسایه‌.)
8 And they stirred up the crowd and the city authorities who heard these things." جا به‌م قسانه‌ فه‌رمانڕه‌واكان‏و خه‌ڵكه‌كه‌یان ووروژاند.
9 And when they had taken bail from Jason and the rest, they let them go. ئیتر فه‌رمانڕه‌واكان له‌ یاسون و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون بارمته‌یان وه‌رگرت‏و ئازادیان كردن.
10 The brothers at once sent Paul and Silas off by night to Berea; on arrival they went to the Jewish synagogue. برایان یه‌كسه‌ر پۆڵس‏و سیلایان له‌شه‌ودا نارد بۆ شاری بیریه‌، ئه‌وانیش له‌وێ‌ بۆ كه‌نیشتی جووله‌كه‌كان چوون.
11 These Jews were more open-minded than those in Thessalonica, receiving the word eagerly and examining Scripture daily to see if these things were true. به‌ڵام جووله‌كه‌ی بیریه‌ باشتر بوون له‌‏جووله‌كه‌ی ته‌سالۆنیكی، ووشه‌ی خودایان زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌ وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێك ده‌ستیان ده‌كرد به‌ لـێكۆڵینه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز تاكو دڵنیابن له‌راستی مه‌سه‌له‌كان.
12 So many of them believed, along with many prominent Greek women and men. له‌وانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان باوه‌ڕیان هێنا، هه‌روه‌ها له‌ یۆنانیه‌كانیش زۆر ژنی خانه‌دان‏و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏پیاوان باوه‌ڕیان هێنا.
13 When Jews from Thessalonica learned Paul proclaimed the word of our Father in Berea too, they went there also, agitating and stirring up the crowds. به‌ڵام كاتێ‌ جووله‌كه‌ی ته‌سالۆنیكی زانیان پۆڵس له‌‏بیریه‌ ووشه‌ی خودا ڕاده‌گه‌ێنێ‌، دوایكه‌وتن‏و ده‌ستیان‎كرد به‌ هاندانی خه‌ڵكه‌كه‌ دژی پۆڵس‏و سیلا.
14 The brothers immediately sent Paul off to the sea, but Silas and Timothy stayed there. ده‌ست‎به‌جێ‌ هه‌ندێ‌ برایان پۆڵسیان به‌ره‌و ده‌ریا برد تا گه‌شت بكات، به‌ڵام سیلاو تیمۆساوس له‌وێ‌ مانه‌وه‌.
15 Paul's escorts brought him to Athens, then left with orders for Silas and Timothy to join him as soon as possible. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵس بوون له‌گه‌ڵـی ڕۆیشتن تا گه‌یاندیانه‌ شاری ئه‌سینا، ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی پۆڵس ڕایسپاردن به‌ زووترین كات سیلاو تیمۆساوس بێن بۆ لای.
16 While Paul waited for them in Athens, his spirit was provoked within him, seeing the city full of idols. كاتێ‌ پۆڵس له‌ ئه‌سینا چاوه‌ڕێی ده‌كردن، شاره‌كه‌ی بینی پڕه‌ له‌ بت، به‌مه‌ دڵی ته‌نگ‎بوو.
17 So he debated in the synagogue with Jews and worshipers of God, and daily in the marketplace with whoever was there. له‌‏كه‌نیشته‌كان گفتوگۆی ده‌كرد له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌كان‏و خه‌ڵكه‌ خواناسه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هه‌موو ڕۆژێ‌ له‌ گۆڕه‌پانی شاره‌كه‌دا تووشی ده‌هاتن.
18 Some of the Epicurean and Stoic philosophers also debated with him. Some asked, "What's this babbler trying to say?" Others said, "He seems to promote foreign gods"—since he preached the good news of Jesus and the resurrection. ئه‌وسا ده‌مه‌قاڵه‌ له‌ نێوان ئه‌م‏و هه‌ندێ‌ له‌ فه‌یله‌سوفه‌ ئه‌پیقوریه‌كان‏و ڕه‌واقیه‌كان په‌یدابوو. كاتێ‌ بینییان ئه‌و عیساو زیندووبوونه‌وه‌كه‌ی له‌نێو مردوواندا ڕاده‌گه‌ێنێ‌، هه‌ندێكیان ووتیان: (‏ئه‌م چه‌نه‌بازه‌ مه‌به‌ستی چییه‌ له‌ قسه‌كانی؟)‏ هه‌ندێكیتریشیان ووتیان: (ئه‌مه‌ له‌وه‌ ده‌كات ئاینێكی نامۆ بڵاوبكاته‌وه‌.)
19 They took him and brought him to the Areopagus, asking, "Can we know what this new teaching you're presenting is? ئینجا بردیان بۆ گردی ئه‌ریوباغوس‏و لێیان پرسی: (ئایا بۆمان هه‌یه‌ بزانین ئه‌م فێركردنه‌ تازه‌یه‌ی بانگه‌وازی پێ‌ده‌كه‌یت چییه‌؟
20 For you bring strange things to our ears, so we want to know what they mean." چونكه‌ ئێمه‌ قسه‌ی سه‌یرت لـێ‌ده‌بیستین ده‌مانه‌وێ‌ واتاكه‌ی بزانین.)
21 Now all the Athenians and foreigners living there spent their time on nothing but telling or hearing something new. له‌و سه‌رده‌مه‌ دانیشتوانی ئه‌سیناو ئه‌و بێگانانه‌ی تیایدا دانیشتبوون، كاتی بێكاریان به‌‏هیچ شتێك به‌سه‌ر نه‌ده‌برد جگه‌ له‌‏لێكۆڵینه‌وه‌ی بیروڕای تازه‌ نه‌بێ‌.
22 Paul stood in the middle of the Areopagus and said, "Athenians, I see that you are extremely religious in every way. پۆڵس له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌ریوباغوس‎دا وه‌ستاو ووتی: (ئه‌ی دانیشتوانانی ئه‌سینا، ده‌تان‎بینم له‌‏هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زۆر دیندارن.
23 For as I passed through and examined your sacred objects, I found an altar inscribed: 'To an unknown god.' What you worship without knowing it, I now proclaim to you. له‌كاتێكدا له‌ناو شاره‌كه‌تان ده‌گه‌ڕام سه‌یری په‌رستگاكانتانم ده‌كرد، قوربانگه‌یه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: (بۆ خودای نه‌ناسراو.) جا من ئه‌و خودایه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌ێنم كه‌ ده‌یپه‌رستن‏و نایناسن.
24 Our Father, who made the world and everything in it, being Sovereign of heaven and earth, doesn't live in temples made by hands, ئه‌و خودایه‌ی دروستكه‌ری جیهان‏و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی، ئه‌و له‌‏خانوویه‌ك دانانیشێ‌ ده‌ستی مرۆڤ دروستی كردبێ‌، چونكه‌ خوداوه‌ندی ئاسمان‏و زه‌وییه‌،
25 nor served by human hands, as if he needed anything—he himself gives everyone life, breath, and everything. پێویستی به‌وه‌ نییه‌ به‌ده‌ستی مرۆڤ خزمه‌ت‏بكرێ، وه‌ك بڵێی پێویستی به‌شتێك بێ. ئه‌و به‌‏هه‌موو مرۆڤێ‌ ژیان‏و هه‌ناسه‌و هه‌موو شتێك ده‌به‌خشێ‌.
26 From one man he made every nation of mankind live across the whole earth, fixing their set times and the boundaries of their homelands, هه‌موو میلله‌تانی له‌‏یه‌كێك دروست‎كردووه‌، تا له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی نیشته‌جێ‏بن، پێشتر كاتی دروستبوون‏و سنووری ووڵاته‌كه‌یانی ده‌ست‎نیشان كردووه‌،
27 so they might seek our Father, perhaps reach for him and find him—though he is not far from each of us, تا بگه‌ڕێن به‌دوای خودا به‌هیوای ئه‌وه‌ی بیدۆزنه‌وه‌و ڕێگای ئه‌و بگرنه‌ به‌ر، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و دوور نییه‌ له‌ هه‌ر یه‌كێكمان،
28 for 'In him we live and move and have our being'; as even some of your own poets have said, 'We too are his descendants.' چونكه‌ ئێمه‌ له‌و ده‌ژین‏و ده‌جولێینه‌وه‌و هه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێ‌ له‌ شاعیره‌كانتان ده‌ڵێن: (‏ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین.)
29 So as our Father's children, we shouldn't think the divine is like gold, silver, or stone—an image shaped by human skill and imagination. جا چونكه‌ ئێمه‌ نه‌وه‌ی خوداین، پێویسته‌ سه‌یری خودایه‌تی نه‌كه‌ین وه‌ك بتێك له‌ زێڕ یا زیو یاخود به‌رد كه‌وا مرۆڤ بتوانێ‌ بیتاشێ‌ یاخود دایڕێژێ‌ به‌و شێوه‌یه‌ی بیری بۆ ده‌ڕوات.
30 The times of ignorance our Father overlooked, but now he commands all people everywhere to repent. ئێستا خودا له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوی پۆشیوه‌ له‌‏سه‌رده‌می نه‌زانی، هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌موو شوێنێك بانگ ‎ده‌كات بۆ تۆبه‌كردن،
31 He set a day to judge the world justly, through a man he appointed—proving it to all by raising him from the dead." چونكه‌ ڕۆژێكی دیاریكردووه‌ تیایدا حوكم‎بدرێ‌ به‌سه‌ر جیهان به‌ دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی هه‌ڵبژاردوه‌. خودا بۆ هه‌موو كه‌سێكی سه‌لماند ئه‌م پیاوه‌ هه‌ڵبژێرراوه‌، به‌وه‌ی له‌نێو مردووانی هه‌ستانده‌وه‌. (
32 Hearing of the resurrection of the dead, some mocked; others said, "We'll hear you on this again." كاتێ‌ ئاماده‌بووان گوێیان له‌هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان بوو هه‌ندێكیان ده‌ستیان‎كرد به‌ گاڵته‌پێ‌كردنی، به‌ڵام هه‌ندێكیكه‌یان به‌ پۆڵسیان ووت: (ده‌مانه‌وێ‌ جارێكیكه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ قسه‌مان بۆ بكه‌یت.)
33 So Paul left them. ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ پۆڵس له‌ناویان چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
34 But some men joined him and believed, including Dionysius the Areopagite, a woman named Damaris, and others. به‌ڵام هه‌ندێكیان لایه‌نگیری پۆڵسیان كردو باوه‌ڕیان پێ‌هێنا. له‌وانه‌ دیونیسیوس كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ریوباغوس بوو، هه‌روه‌ها ژنێك ناوی داماریس بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكیكه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]