Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 16 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Paul went on to Derbe and Lystra. A disciple was there named Timothy, son of a believing Jewish woman, but his father was a Greek. ئینجا پۆڵس گه‌یشته‌ شاری ده‌ربه‌، پاشان ڕۆیشت بۆ شاری له‌ستره‌، له‌وێ‌ قوتابیه‌كی لـێ‌بوو ناوی تیمۆساوس بوو، دایكی جووله‌كه‌ بوو باوه‌ڕی به‌ مه‌سیح هێنابوو، باوكیشی یۆنانی بوو.
2 He was well thought of by the brothers at Lystra and Iconium. تیمۆساوس له‌ له‌ستره‌و ئیقونیه‌ ناوبانگی به‌‏چاكه‌ ده‌ركردبوو له‌‏نێو برایان.
3 Paul wanted him to travel with him, so he took and circumcised him, because of the Jews in those places, for they all knew his father was Greek. پۆڵس حه‌زی ده‌كرد تیمۆساوس له‌گه‌ڵی بێت له‌‏مزگێنیدانی ووشه‌ی خودا، به‌ڵام جووله‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌یانزانی باوكی یۆنانیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پۆڵس بردیو خه‌ته‌نه‌یكرد.
4 Traveling through the towns, they delivered the decisions the apostles and elders in Jerusalem had made, for them to keep. پۆڵس‏و هاوڕێكانی له‌‏شارێكه‌وه‌ ده‌چوون بۆ شارێكیكه‌، بڕیاره‌كانی نێرراوان‏و پیرانی قودسیان سه‌باره‌ت به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌باوه‌ڕداران ڕاده‌گه‌یاند.
5 So the churches were strengthened in the faith and grew in numbers daily. جا كۆمه‌ڵه‌كانی باوه‌ڕداران له‌باوه‌ڕدا به‌هێز ده‌بوون، ڕۆژ له‌‏دوای ڕۆژ ژماره‌یان زیادی ده‌كرد.
6 They crossed the Phrygian and Galatian region, since the Holy Spirit had stopped them from speaking the word in Asia. له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز ڕێی لـێ‌گرتن ووشه‌ی خودا له‌‏ناوچه‌ی ئاسیا بڵاوبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وسا ڕۆیشتن بۆ ناوچه‌ی فریجیه‌و غه‌ڵاتیه‌.
7 Reaching Mysia, they tried entering Bithynia, but the Spirit of Jesus wouldn't let them. به‌ڵام كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ سنووری ناوچه‌ی میسیا به‌ره‌و ناوچه‌ی بیسینیه‌ ڕۆیشتن، لێره‌ ڕۆحی عیسا ڕێگای نه‌دان،
8 So passing by Mysia, they went down to Troas. ئه‌وسا به‌ره‌و شاری ترواس به‌ ناوچه‌ی میسیادا ڕۆیشتن.
9 Paul saw a vision in the night: a Macedonian man stood pleading with him, "Cross over to Macedonia and help us." ‏پۆڵس شه‌و له‌خه‌ودا پیاوێكی بینی له‌‏دانیشتوانی مه‌كدۆنیا لێی ده‌پاڕایه‌وه‌و ده‌یووت: (وه‌ره‌ بۆ مه‌كدۆنیاو یارمه‌تیمان‏بده‌.)
10 When he had seen the vision, we tried at once to leave for Macedonia, concluding our Father had called us to tell them the good news. ئه‌و كاته‌ی خه‌وه‌كه‌ی بینی، دڵنیابووین كه‌وا خودا بانگیكردووین بۆ مزگێنی‏دان له‌‏مه‌كدۆنیا، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر ڕۆیشتین بۆی.
11 So we set sail from Troas and sailed straight to Samothrace, and the next day to Neapolis, جا به‌ڕێگای ئاو له‌‏مینای ترواس بۆ دورگه‌ی ساموسراكی ڕۆیشتین. بۆ ڕۆژی داهاتوو به‌رده‌وام بووین له‌گه‌شته‌كه‌مان به‌ره‌و مینای نیاپۆلیس،
12 and from there to Philippi, a leading city of that district of Macedonia, a Roman colony. We stayed there several days. له‌وێشه‌وه‌ بۆ شاری فیلیپی كه‌ ناودارترین شاری ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا بوو، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕۆمانیه‌كان بوو. له‌وێ‌ چه‌ند ڕۆژێك ماینه‌وه‌.
13 On the Sabbath we went outside the gate to a river, supposing there was a place of prayer. We sat and spoke with the women gathered there. له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا چووینه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ سه‌ر ڕووبارێك، له‌وێ‌ شوێنێك هه‌بوو نوێژی لێ‏ده‌كرا. دانیشتین قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ كرد كه‌ له‌وێ‌ كۆبووبوونه‌وه‌،
14 A woman named Lydia, from Thyatira, who sold purple cloth and worshiped our Father, was listening. The Lord opened her heart to Paul's words. له‌نێو‏یان ژنێكی خوا‎ناسی لـێ‌بوو ناوی لیدیا بوو بازرگانی قوماشی گرانبه‌ها بوو له‌‏شاری سیاتیرا، خوداوه‌ند دڵی كرده‌وه‌ تاگوێ‌ له‌ قسه‌كانی پۆڵس بگرێ.
15 When she and her household were baptized, she urged us: "If you judge me faithful to the Lord, come to my house and stay." And she persuaded us. كاتێ‌ خۆی‏و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشران، به‌گه‌رمی داوای لـێ‌كردن به‌ میوانی بچنه‌ لای و پێیووتین: (گه‌ر ئێوه‌ بڕیارتان داوه‌ من باوه‌ڕم به‌خوداوه‌ند هه‌یه‌، وه‌رنه‌ ماڵه‌كه‌م‏و له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌.) ئیتر ئێمه‌ ناچار بووین ڕازی بین به‌ بانگ‎كردنه‌كه‌ی.
16 As we went to the place of prayer, we met a slave girl possessed by a spirit of divination; she earned her owners great profit through fortune-telling. ڕۆژێكیان كاتێ‌ ده‌ڕۆیشتین بۆ نوێژكردن، كچه‌كاره‌كه‌رێكمان تووش هات ڕۆحی جادوگه‌رێتی تیادابوو، به‌هۆی جادوگه‌رێتییه‌وه‌ پاره‌یه‌كی زۆری به‌ده‌ست ده‌هێنا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی،
17 She followed Paul and us, shouting, "These men are servants of the Most High God, announcing to you the way of salvation." به‌دوای پۆڵس‏و ئێمه‌ كه‌وت‏و هاواری ده‌كرد: (ئه‌م مرۆڤانه‌ نۆكه‌ری خودای مه‌زنن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن.)
18 She did this for many days. Paul, deeply annoyed, turned and told the spirit, "I command you in the name of Jesus Christ to come out of her." It came out instantly. چه‌ند ڕۆژێك ئه‌مه‌ی كرد، تاكو پۆڵس زۆر بێزار بوو، لێره‌ ئاوڕی دایه‌وه‌و به‌ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی ووت كه‌ تیایدا بوو: (به‌ناوی عیسای مه‌سیح فرمانت پێ‌ده‌ده‌م لێی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!) ئه‌وسا یه‌كسه‌ر ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ لێی هاته‌ ده‌ره‌وه‌.
19 When her owners saw their hope of profit was gone, they seized Paul and Silas, dragged them to the marketplace before the rulers. كاتێ‌ خاوه‌نه‌كانی كچه‌كاره‌كه‌ره‌كه‌ بینییان سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بڕاوه‌، ئه‌وسا پۆڵس‏و سیلایان گرت، ڕایان‎كێشان بۆ گۆڕه‌پانی شاره‌كه‌ بۆ به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان،
20 Bringing them to the magistrates, they said, "These men are Jews, disturbing our city. دایاننه‌ده‌ست فه‌رمانڕه‌وایان‏و ووتیان: (ئه‌م دوو پیاوه‌ جووله‌كه‌یه‌ له‌ شاره‌كه‌دا ئاژاوه‌ ده‌نێنه‌وه‌،
21 They advocate customs that are not lawful for us as Romans to accept or practice." شتێ‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ی ڕۆمانی نه‌ده‌توانین وه‌ریگرین‏و نه‌ده‌توانین كاری پێ‌بكه‌ین.)
22 The crowd joined the attack, and the magistrates ripped off Paul and Silas's clothes and ordered them beaten with rods. ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ زۆر لێیان پڕبوون، فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاندن‏و فرمانیان‎دا داركاریبكرێن،
23 After beating them severely, they threw them into prison, ordering the jailer to guard them securely. جـا زۆر داركاریان‎كــردن‏و خستیاننه‌ به‌ندیخانه‌وه‌، فه‌رمانیان‎دا به‌ســه‌رپه‌رشتیكه‌ری به‌ندیخانه‌كه‌ كه‌وا بیان‎خاته‌ ژێر چاودێریه‌كی زۆره‌وه‌.
24 Given that order, he locked them in the inner cell and clamped their feet in stocks. ئه‌وسا سه‌رپه‌رشــتی‏كه‌ری به‌ندیخانه‌كه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ تونده‌ی جێ‌به‌جێ‌كردو هه‌ر دووكیانی خــسته‌ ناو قووڵایی زیندان، هه‌ردوو قاچی خستنه‌ ناو قاڵبێكی ته‌خته‌.
25 About midnight Paul and Silas prayed and sang hymns to our Father while the prisoners listened to them. له‌نیوه‌ی شه‌و پۆڵس‏و سیلا نوێژیان ده‌كــردو گــۆرانی ڕۆحیان بۆ خودا ده‌ووت، به‌ندكراوه‌كانیش گوێیان لــێ‌بـوو،
26 Suddenly a violent earthquake shook the prison's foundations; instantly all doors opened and everyone's chains loosened. له‌پڕ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی توند ڕوویدا گۆشه‌كانی به‌ندیخانه‌كه‌ی هه‌ژاند، ئه‌وسا ده‌ست‎به‌جێ‌ هه‌موو ده‌رگاكانی كرایه‌وه‌، كۆت‏و زنجیری هه‌موو به‌ندكراوه‌كان كرایه‌وه‌.
27 The jailer woke, saw the prison doors open, drew his sword meaning to kill himself, thinking the prisoners had escaped. بومه‌له‌رزه‌كه‌ سه‌رپه‌رشتیكه‌ری به‌ندیخانه‌كه‌ی خه‌به‌ركرده‌وه‌، كاتێ‌ بینی ده‌رگاكان كراوه‌ته‌وه‌ وایزانی به‌ندكراوه‌كان ڕایان‎كردووه‌، شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا تا‏خۆی بكوژێ‌،
28 But Paul shouted, "Don't harm yourself, for we are all here!" به‌ڵام پۆڵس به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد: (هیچ له‌خۆت مه‌كه‌، ئێمه‌ هه‌موومان لێره‌ین!)
29 The jailer called for lights, rushed in, and fell trembling before Paul and Silas. ئینجا كابرا داوای ڕووناكی كردو چووه‌ ژووره‌وه‌ له‌‏ترسا هه‌موو له‌شی ده‌له‌رزی، چۆكی دادا له‌به‌رده‌م پۆڵس‏و سیلا،
30 Then he brought them outside and said, "Sirs, what must I do to be saved?" ئه‌وسا بردنیه‌ ده‌ره‌وه‌و لێیپرسین: (گه‌وره‌م، پێویسته‌ چی بكه‌م تا ڕزگارم بێ‌؟)
31 And they said, "Believe in the Lord Jesus, and you will be saved, you and your household." ئه‌وانیش وه‌ڵامیان‎دایه‌وه‌: (باوه‌ڕبهێنه‌ به‌‏عیسای خوداوه‌ند، خۆت‏و خێزانه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێ‌.)
32 They spoke the Lord's word to him and everyone in his house. جا سه‌باره‌ت به‌ ووشه‌ی خودا بۆ خۆی‏و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی دوان.
33 In that hour of the night, he took them and washed their wounds; then he and his whole household were baptized at once. ئیتر كابرا به‌و شه‌وه‌ هه‌ردووكیانی بردو برینه‌كانی تیماركردن‏و ده‌ست‎به‌جێ‌ خۆی‏و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشران.
34 He brought them up into his house, set food before them, and was overjoyed with his whole household at believing in our Father. كابرا بردنیه‌ ماڵی خۆی‏و خواردنی بۆ دانان، خۆیو هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌‏خودا هێنا.
35 But when morning came, the magistrates sent the police, saying, "Release those men." سه‌ر له‌به‌یانی فه‌رمانڕه‌واكان چه‌ند سه‌ربازێكیان نارد، تاكو فه‌رمانی ئازادبوونی پۆڵس‏و سیلا به‌ سه‌رپه‌رشتیكه‌ری به‌ندیخانه‌كه‌ ڕابگه‌ێنن.
36 The jailer told Paul, "The magistrates sent orders to release you. Come out now and go in peace." ده‌رگاوانی به‌ندیخانه‌كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌‏پۆڵس داو ووتی: (فه‌رمانڕه‌وایان فه‌رمانی ئازادبوونتانیان ده‌ركردووه‌، ئێستا وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ ئاشتی بڕۆن.)
37 But Paul said to them, "They beat us publicly, without trial, Roman citizens that we are, and threw us into prison. Now they want to send us off secretly? No! Let them come themselves and lead us out." به‌ڵام پۆڵس به‌ ناڕه‌زاییه‌وه‌ ووتی: (به‌ئاشكرا له‌به‌رده‌می خه‌ڵك داركارییان كردین به‌بێ‌ فه‌رمانی دادگا، هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕۆمانیشمان هه‌یه‌ ئێمه‌یان خسته‌ به‌ندیخانه‌. ئیتر ئێستا چۆن به‌ نهێنی ده‌رمان ده‌هێنن؟ نه‌خێر! با خۆیان بێن ده‌رمان بهێنن.)
38 The officers reported these words to the magistrates, who were afraid to hear they were Roman citizens. پۆلیسه‌كان ئه‌م قسانه‌یان به‌ فه‌رمانڕه‌واكان ڕاگه‌یاند، ئه‌وانیش ترسان كاتێ‌ زانییان ئه‌و دووانه‌ ڕۆمانین،
39 They came, apologized, led them out, and asked them to leave the city. به‌م شێوه‌یه‌ هاتن داوای لـێ‌بوردنیان لـێكردن، ئازادیان‏كردن‏و داوایان لـێ‌كردن شاره‌كه‌ به‌جێ‌بهێڵن.
40 So they left the prison and went to Lydia's house. There they saw the brothers, encouraged them, and left. ئه‌وسا پۆڵس‏و سیلا له‌‏به‌ندیخانه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ماڵی لیدیا چوون، له‌وێ‌ برایانیان بینی‏و ووره‌یان به‌رزكردنه‌وه‌ ئینجا ڕۆیشتن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]