Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 15 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Some men came down from Judea and taught the brothers, "Unless you are circumcised by Moses' custom, you cannot be saved." هه‌ندێ‌ جووله‌كه‌ له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ عیسا هێنابوو له‌‏ناوچه‌ی یه‌هودیه‌وه‌ هاتن بۆ ئه‌نتاكیا، ده‌ستیان‎كرد به‌ فێركردنی برایان‏و ووتیان: (ڕزگارتان نابێ‌ گه‌ر به‌پێی شه‌ریعه‌تی موسا خۆتان خه‌ته‌نه‌ نه‌كه‌ن.)
2 When Paul and Barnabas had fierce dispute and debate with them, the brothers appointed Paul, Barnabas, and some others of them to go up to the apostles and elders in Jerusalem about this question. ئه‌وسا پۆڵس‏و به‌رنابا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵیه‌كی توندیان له‌گه‌ڵ كردن. دوای ئه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ باوه‌ڕدارانی ئه‌نتاكیا بڕیاریان‎دا پۆڵس‏و به‌رنابا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ‌ له‌‏باوه‌ڕداران ڕووبه‌رووی نێرراوان‏و پیران ببنه‌وه‌ له‌ قودس، له‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵیان بكۆڵنه‌وه‌.
3 Sent on by the church, they traveled through Phoenicia and Samaria, recounting the Gentiles' conversion, bringing great joy to all the brothers. پاش ‎ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ماڵئاواییان لـێ‌كردن، ڕۆیشتن بۆ قودس به‌ناو شاری فنیقیه‌و سامیره‌، له‌وێ‌ هه‌واڵیان‎دا به‌ برایان كه‌وا ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ش نین باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ عیسا، به‌مه‌ خۆشییه‌كی زۆر له‌نێو هه‌موو برایان بڵاوبووه‌وه‌.
4 Arriving in Jerusalem, the church, apostles, and elders welcomed them, and they reported all our Father had done with them. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ قودس، هه‌موو نێرراوان‏و پیرانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران پێشوازیان لـێ‌كردن، هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان دانێ‌ كه‌ خودا به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ كردبووی.
5 But some believers from the Pharisee party stood up and said, "They must be circumcised and ordered to keep the law of Moses." به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌‏پێشا له‌سه‌ر ڕێگای فه‌ریسیه‌كان بوون هه‌ستان‏و ووتیان: (پێویسته‌ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی جووله‌كه‌ نین خه‌ته‌نه‌ بكرێن‏و به‌ شه‌ریعه‌تی موسا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
6 Then the apostles and the elders gathered together to look into this matter. جا نێرراوان‏و پیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد بۆ لـێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌.
7 After much debate, Peter stood and said, "Brothers, you know that in the early days our Father chose among you that the Gentiles would hear the gospel message through me and believe. پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌ترۆس هه‌ستاو ووتی: (ئه‌ی برایان، ئێوه‌ ده‌زانن ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خودا ده‌یه‌وێ‌ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین له‌سه‌ر زمانی من كه‌ له‌نێوان ئێوه‌دا هه‌ڵیبژاردم گوێ‌ له‌ووشه‌ی مزگێنی بگرن‏و باوه‌ڕ بهێنن.
8 And our Father, who knows the heart, testified by giving them the Holy Spirit, just as he did to us. ئه‌و خودایه‌ی ده‌زانێ‌ چی له‌‏دڵدایه‌، شایه‌تییان بۆ ده‌داو ڕۆحی پیرۆزی پێ‌به‌خشیون وه‌ك به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌.
9 He drew no line between us and them, cleansing their hearts by faith. ئه‌و به‌ هیچ شتێك جیاوازی له‌‏نێوان ئێمه‌و ئه‌وان نه‌كردووه‌، به‌باوه‌ڕ دڵی پاك كردونه‌ته‌وه‌.
10 So why test our Father by putting a yoke on the disciples' neck that neither our ancestors nor we could bear? ئیتر بۆچی ئێوه‌ خودا تاقی‏ده‌كه‌نه‌وه‌، نیرێك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر شانی قوتابیان ئه‌وه‌ی خۆمان‏و باوباپیرانمان نه‌مان‎توانی هه‌ڵیگرین؟
11 But we believe we will be saved through the grace of the Lord Jesus, just as they will." به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌داین ئێمه‌و ئه‌وانیش به‌هۆی به‌ره‌كه‌تی عیسای خوداوه‌ند ڕزگار ده‌بین.(
12 The whole crowd fell silent, listening to Barnabas and Paul describe the signs and wonders our Father did among the Gentiles through them. ئیتر ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان دانیشتوان نه‌ما، ده‌ستیان‎كرد به‌ گوێ‌گرتن له‌ به‌رناباو پۆڵس، كاتێ‌ هه‌واڵی ئه‌و نیشانه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یان پێ‌ڕاگه‌یاند كه‌ خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان كردی له‌نێو ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین.
13 After they finished speaking, James answered, "Brothers, listen to me. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌‏قسه‌ بوونه‌وه‌، یاقوب ووتی: (ئه‌ی برایان گوێم لـێ‌بگرن:
14 Simeon told how our Father first visited the nations, taking from them a people for his name. ‏شه‌معون پێی ڕاگه‌یاندن چۆن خودا له‌سه‌ره‌تاوه‌ بایه‌خیداوه‌ به‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین تا له‌ نێوانیان میلله‌تێك هه‌ڵبژێرێ‌ ناوی ئه‌و هه‌ڵگرێ‌،
15 And the words of the prophets agree with this, just as it is written: ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ووته‌ی پێغه‌مبه‌ران ڕێك‏ده‌كه‌وێ‌، هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه‌: [[
16 "'After this I will return, and I will rebuild the tent of David that has fallen; I will rebuild its ruins, and I will restore it, دوای ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ خانووه‌ ڕووخاوه‌كه‌ی داود دروست ده‌كه‌مه‌وه‌، ئینجا پارچه‌ی خانووه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرم‏و سه‌ر له‌نوێ‌ دروستی ده‌كه‌مه‌وه‌،
17 that the rest of mankind may seek our Father, even all the Gentiles who are called by my name, says our Father, who makes these things, تا گه‌لانی تر‏و هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ی ناوی منیان هه‌ڵگرتووه‌ به‌دوای خوداوه‌ند بگه‌ڕێن، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوداوه‌ند ده‌یڵێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست‎كردووه‌و
18 known from long ago.' هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ش زانراون.]]
19 So I judge we shouldn't trouble the Gentiles turning to our Father, له‌به‌رئه‌وه‌ وای به‌ باش ده‌زانم قورسایی نه‌خه‌ینه‌ سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین‏و ڕێگای خودایان گرتووه‌،
20 but write telling them to avoid things polluted by idols, sexual immorality, meat from strangled animals, and blood. به‌ڵكو نامه‌یه‌كیان بۆ بنووسین‏و تیایدا ڕایان‎سپێرین خۆیان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌گڵاوی بت‏و داوێن‏پیسی، هه‌روه‌ها له‌خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی خنكێنراو و خواردنه‌وه‌ی خوێن.
21 For Moses has been proclaimed in every city for generations, read aloud in synagogues every Sabbath." چونكه‌ هه‌ر له‌‏كۆنه‌وه‌ موسا له‌هه‌موو شارێك پیاوی هه‌بووه‌ ناوی ئه‌و ڕابگه‌ێنن، هه‌موو ڕۆژێكی شه‌ممه‌ش شه‌ریعه‌ته‌كه‌یان خوێندۆته‌وه‌ له‌كه‌نیشته‌كان.(
22 The apostles, elders, and whole church decided to choose men from among them and send them to Antioch with Paul and Barnabas: Judas called Barsabbas, and Silas, leaders among the brothers. ئینجا نێرراوان‏و پیران‏و هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران بـه‌باشیان زانی دوو پیاو هه‌ڵبژێرن له‌ناو برایان‏و بیاننێرن بۆ ئه‌نتاكیا له‌گه‌ڵ پۆڵس‏و به‌رنابا. ئیتر سیلاو یه‌هوزا كه‌ نازناوی به‌رسابا بوو هه‌ڵیان‎بژاردن، ئه‌م دووانـه‌ش شوێنێكی به‌رزیان هه‌بوو له‌نێو برایان.
23 They sent this letter with them: "The apostles and elders, brothers, to the Gentile brothers in Antioch, Syria, and Cilicia: greetings. ئه‌م نامه‌یه‌یان دایه‌ده‌ستیان: (له‌ نێرراوان‏و پیرانی براوه‌، بۆ ئه‌و برا باوه‌ڕدارانه‌ی جــوولــه‌كه‌ نین له‌ناوچه‌كانی ئه‌نتاكیاو سوریاو كیلیكیه‌: سڵاوتان لـێ‌بێ‌.
24 Since we have heard that some who went out from us troubled you with words, unsettling your hearts, though we gave them no such instructions, بیستمان هه‌ندێ‌ كه‌س هاتوون بۆ لاتان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بێ‌ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ڕایان‏سپێرین، به‌هۆی قسه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ناخۆشی كه‌وته‌ ناوتانه‌وه‌، مێشكتان ناڕه‌حه‌ت‏بوو.
25 we unanimously agreed to choose men and send them to you with our beloved Barnabas and Paul. بۆیه‌ به‌باشمان زانی به‌یه‌ك بیروڕاوه‌ دوو پیاو هه‌ڵبژێرین‏و بۆتان بنێرین له‌گه‌ڵ برایانی خۆشه‌ویستمان به‌رناباو پۆڵس،
26 Men who have devoted their lives for the name of our Lord Jesus Christ. ئه‌و دوو پیاوه‌ی ژیانیان ته‌رخان‎كردووه‌ بۆ خزمه‌ت‎كردنی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند.
27 So we sent Judas and Silas, who will themselves tell you the same things by word of mouth. جا ئێمه‌ یه‌هوزاو سیلامان بۆ ناردن تا هه‌مان شتتان به‌ده‌م پێ‌ڕاگه‌ێنن.
28 The Holy Spirit and we agreed to place no greater burden on you than these necessities: چونكه‌ ڕۆحی پیرۆزو ئێمه‌ وامان به‌باش زانی قورسایی نه‌خه‌ینه‌ سه‌ر شانتان جگه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌. كه‌ ئه‌مانه‌ن:
29 Avoid food offered to idols, blood, meat from strangled animals, and sexual immorality. Keep yourselves from these and you will do well. Farewell." خۆتان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌و شتانه‌ی ده‌كرێ‌ به‌قوربانی بۆ بت، هه‌روه‌ها له‌خوێن خواردنه‌وه‌و خواردنی ئاژه‌لێ‌ خنكێنراو و داوێن‎پیسی‏. گه‌ر خۆتان پاراست له‌مانه‌، شتی چاك ده‌كه‌ن‏و خودا له‌گه‌ڵتانه‌.)
30 So, sent off, they went down to Antioch, gathered the congregation, and delivered the letter. ئه‌وسا هه‌ستان‏و نامه‌كه‌یان هه‌ڵگرت‏و ڕۆیشتن بۆ ئه‌نتاكیا، هه‌موو باوه‌ڕدارانیان بانگ‎كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌و نامه‌كه‌یان پێشكه‌ش‎كردن.
31 And when they read it, they rejoiced at the encouragement. كاتێ‌ خوێندیانه‌وه‌ زۆر دڵشاد بوون به‌و هاندانه‌ی تیایدا بوو.
32 And Judas and Silas, who were themselves prophets, encouraged and strengthened the brothers with many words. هه‌روه‌ها یه‌هوزاو سیلا به‌ ووشه‌ی خودا ده‌دوان، زۆر قسه‌یان بۆ برایان كردو ووره‌یان به‌رزكردنه‌وه‌و هانیان‏دان.
33 After spending time there, the brothers sent them off in peace to those who sent them. پاش ماوه‌یه‌ك برایان به‌ ئاشتی ڕه‌وانه‌یان كردنه‌وه‌ بۆ لای ئه‌وانه‌ی ناردوبوویانن. [
34 Not in this edition ‏به‌ڵام سیلا به‌لایه‌وه‌ باشتر بوو له‌وێ‌ بمێنێته‌وه‌.]
35 But Paul and Barnabas remained in Antioch, teaching and preaching our Lord's word, with many others too. پۆڵس‏و به‌رناباش هه‌ر له‌ئه‌نتاكیا مانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی زۆر ووشه‌ی خوداوه‌ندیان ڕاده‌گه‌یاندو فێر ده‌كرد.
36 After some days, Paul told Barnabas, "Let's return and visit the brothers in every city where we announced our Lord's message, and see how they're doing." پاش چه‌ند ڕۆژێك پۆڵس به‌ به‌رنابای ووت: (وه‌ره‌ بابگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌رێك له‌‏برایان بده‌ین‏و هه‌واڵیان بزانین له‌‏هه‌موو شارێك كه‌وا ووشه‌ی خوداوه‌ندمان تیا‏یدا ڕاگه‌یاندووه‌.)
37 Now Barnabas wanted to take with them John who was called Mark. ئینجا به‌رنابا پێشنیاریكرد كه‌وا یۆحه‌ننا كه‌ نازناوی مه‌رقۆسه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن،
38 But Paul thought it best not to bring the one who deserted them in Pamphylia and didn't join them for the work. به‌ڵام پۆڵس نه‌یویست له‌گه‌ڵ خۆیان بیبات، چونكه‌ له‌په‌مفیلیه‌ به‌جێیهیشتبوون‏و له‌گه‌ڵیان نه‌ڕۆیشت بۆ خزمه‌ت‏كردن.
39 Their clash grew so sharp they separated from each other; Barnabas took Mark and sailed to Cyprus, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ كه‌وته‌ نێوانیان، تا وای لـێهات له‌یه‌كتری جیابوونه‌وه‌. ئه‌وسا به‌رنابا مه‌رقۆسی له‌گه‌ڵ خۆی بردو به‌ڕێگای ده‌ریا بۆ قوبرس ڕۆیشتن،
40 but Paul chose Silas and set out, entrusted by the brothers to the grace of our Lord. به‌ڵام پۆڵس سیلای هه‌ڵبژارد له‌گه‌ڵی بڕوات، ئیتر ئه‌وێیان به‌جێ‏هێشت‏و برایان ئه‌وانیان به‌ به‌ره‌كه‌تی خوداوه‌ند سپارد.
41 And he traveled through Syria and Cilicia, strengthening the churches. ئینجا ڕۆیشتن بۆ ناوچه‌كانی سوریاو كیلیكیه‌ تاباوه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌كانی باوه‌ڕداران به‌هێز بكه‌ن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]