Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 14 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 In Iconium they entered the Jewish synagogue together and spoke so that a great number of both Jews and Greeks believed. له‌‏ئیقونیه‌ پۆڵس‏و به‌رنابا چوونه‌ كه‌نیشتی جووله‌كه‌كان. به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌ستیان‎كرد به‌ قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ تا وای لـێهات ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏جووله‌كه‌و یۆنانی باوه‌ڕیان ‎هێنا.
2 But the Jews who refused to believe stirred up and poisoned Gentile minds against the brothers. به‌ڵام ئه‌و جووله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو، نا‏جووله‌كه‌كانیان هاندا‏و مێشكیان تێكدان دژی برایان،
3 They stayed a long time, speaking boldly for the Lord, who confirmed his message of grace, doing signs and wonders through their hands. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پۆڵس‏و به‌رنابا ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ له‌وێ‌ مانه‌وه‌، به‌هه‌موو چاونه‌ترسیه‌ك سه‌باره‌ت به‌خوداوه‌ند ده‌دوان، خوداوه‌ندیش شایه‌تی بۆ ووشه‌ به‌ره‌كه‌تداره‌كه‌ی ده‌داو لایه‌نگیری ده‌‏كردن به‌هۆی ئه‌و نیشانه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستیان ڕوویدا.
4 But the city split: some sided with the Jews, some with the apostles. ئیتر دانیشتوانی ئیقۆنیه‌ بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌كان بوون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ نێرراوان.
5 When both the Gentiles and the Jews, together with their rulers, moved to mistreat and stone them, كاتێ‌ خه‌ریك‎بوو جووله‌كه‌كان‏و ناجووله‌كه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانیان به‌خراپه‌ له‌گه‌ڵ نێرراوان بجوڵێنه‌وه‌و به‌ردبارانیان بكه‌ن،
6 realizing this, they fled to the Lycaonian cities of Lystra and Derbe, and the surrounding region, ئیتر ئه‌وانیش به‌وه‌یان زانیو هه‌ردووكیان هه‌ڵاتن بۆ شاری له‌ستره‌و ده‌ربه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ناوچه‌ی لیكاونیه‌،
7 and there they kept preaching the gospel. ئه‌وسا هه‌ردووكیان له‌وێ‌ ده‌ستیان‎كرد به‌‏ڕاگه‌یاندنی مزگێنی.
8 A man sat in Lystra, feet disabled, lame from birth, who had never walked. له‌شاری له‌سته‌ره‌ كابرایه‌ك هه‌بوو، به‌زگماكی ئیفلیج‏بوو، هه‌رگیز به‌پێی خۆی نه‌ڕۆیشتبوو.
9 He was listening to Paul speak. Paul stared at him and saw he had faith to be healed, كاتێ‌ كابرا گوێی له‌ قسه‌كانی پۆڵس ده‌گرت، پۆڵس چاوی تێبڕی‏و سه‌یریكرد ئه‌و جۆره‌ باوه‌ڕێكی تیایه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاك‎بوونه‌وه‌.
10 said in a loud voice, "Stand upright on your feet." The man leaped up and began walking. ئینجا به‌ده‌نگێكی به‌رز پێیووت: (هه‌سته‌ به‌پێوه‌ ڕاوه‌سته‌!) ئیتر كابرا یه‌كسه‌ر هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‌و ده‌ستیكرد به‌ ڕۆیشتن.
11 When the crowds saw what Paul did, they shouted in Lycaonian, "The gods have come down to us in human form!" كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی له‌وێ‌بوون ئه‌وه‌ی پۆڵس‎كردی بینییان، به‌زمانی لیكاونیه‌ هاواریان‎كرد: (خوداوه‌نده‌كان شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه‌‏و هاتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناومان!)
12 Barnabas they called Zeus, and Paul they called Hermes, because he was the chief speaker. جا به‌رنابایان ناونا زییۆس، پۆڵسیش هرمس، چونكه‌ ووتاریده‌دا. ‏
13 The priest of Zeus, whose temple stood before the city, brought bulls and garlands to the gates, wanting to sacrifice with the crowds. له‌ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌دا په‌رستگای بتی زییۆسی لـێ‌بوو، كاهینی په‌رستگاكه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ‌ له‌‏دانیشتوانی شاره‌كه‌ هات‏و گایان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو تا بیكه‌ن به‌‏قوربانی.
14 But hearing this, the apostles Barnabas and Paul tore their clothes and ran into the crowd, shouting, به‌ڵام كاتێ‌ دوو نێرراوه‌كه‌ ئه‌مه‌یان بیست جله‌كانیان دڕی، خێرا چوونه‌ لای خه‌ڵكه‌كه‌،
15 and saying, "Men, why are you doing this? We are humans too, with the same nature as you. We bring you good news: turn from these worthless things to the living Father, who made the heaven, the earth, the sea, and everything in them. هاواریان كردو ووتیان: (ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ بۆچی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له‌باره‌ی سروشتیه‌وه‌ وه‌كو ئێوه‌ین، مزگێنیتان ده‌ده‌ینێ‌ واز له‌م شته‌ هیچ‏و پووچانه‌ بهێنن، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خودای زیندوو، دروستكه‌ری ئاسمان‏و زه‌وی‏و ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی،
16 In past generations he let all the nations go their own way, خودا له‌سه‌رده‌می ڕابووردوودا وازی له‌هه‌موو میلله‌تان هێنا به‌ ڕێگای خۆیان بڕۆن،
17 yet he did not leave himself without witness: doing good, giving you rains from heaven and fruitful seasons, filling your hearts with food and joy." به‌ڵام وازی له‌خۆی نه‌هێناو شایه‌تی بۆ خۆیدا به‌و كرداره‌ چاكانه‌ی ده‌یكات، ئه‌ویش به‌وه‌ی ‏له‌‏ئاسمان بارانتان ده‌داتێ‌‏و له‌گه‌ڵ وه‌رزی به‌روبووم تێرتان ده‌كات له‌‏خواردن‏و دڵتان خۆش ده‌كات.
18 Even with these words they barely restrained the crowds from sacrificing to them. دوای هه‌وڵدانێكی زۆر به‌م قسانه‌ توانییان خه‌ڵكه‌كه‌ ڕازی بكه‌ن كه‌وا قوربانیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن.
19 But Jews from Antioch and Iconium came, won over the crowds, stoned Paul, and dragged him out of the city, thinking him dead. به‌ڵام هه‌ندێ‌ جووله‌كه‌ له‌‏ئه‌نتاكیاو ئیقونیه‌وه‌ هاتن، خه‌ڵكه‌كه‌یان هاندا، ئه‌وانیش پۆڵسیان به‌ردباران‎كرد ته‌نانه‌ت وایانزانی مردووه‌، ئه‌وسا ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار.
20 When the disciples surrounded him, he got up and went into the city. The next day he left for Derbe with Barnabas. جا كاتێ‌ قوتابیه‌كان ده‌وره‌یان‎دا، هه‌ستاو گه‌ڕایه‌وه‌ ناو شار. بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رنابا ڕۆیشت بۆ ده‌ربه‌،
21 After preaching the good news in that city and making many disciples, they returned to Lystra, Iconium, and Antioch, مزگێنیان‎دا به‌ دانیشتوانی، ژماره‌یه‌كی زۆریان بوون به‌ قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ له‌ستره‌، له‌وێوه‌ بۆ ئیقونیه‌، له‌‏دواییشدا بۆ ئه‌نتاكیه‌.
22 strengthening the disciples' souls, urging them to remain in the faith: we must enter our Father's kingdom through many troubles. له‌ هه‌موو ئه‌م شوێنانه‌دا ووره‌ی قوتابیه‌كانیان به‌رزده‌كرده‌وه‌، هانیان‎ده‌دان به‌رده‌وام‏بن له‌‏باوه‌ڕیان، پێیان ڕاگه‌یاندن چوونه‌ ناو پادشاهێتی ئاسمان پێویستی به‌ چه‌شتنی گیروگرفتی زۆره‌.
23 After appointing elders for them in each church, praying with fasting, they entrusted them to the Lord they had believed in. له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانیش پیرانیان هه‌ڵبژاردو دایاننان. ئینجا به‌زمانی به‌ڕۆژوه‌وه‌ نوێژیان كردو خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه‌ده‌ست خوداوه‌ند ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان پێ‌هێناوه‌.
24 Then they passed through Pisidia and came to Pamphylia. ئینجا به‌‏ناوچه‌ی پیسیدیه‌ ڕۆیشتن‏و گه‌یشتنه‌ ناوچه‌ی په‌مفیلیه‌.
25 And when they had spoken the word in Perga, they went down to Attalia, ‏سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی خودا قسه‌یان‏كرد له‌په‌رجه‌وه‌ ڕۆیشتن بۆ ئیتالیه‌.
26 from there they sailed to Antioch, where they'd been entrusted to our Father's grace for the work they had finished. جا له‌وێوه‌ به‌رێگای ده‌ریا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری ئه‌نتاكیا، له‌وێ‌ درانه‌ ده‌ست به‌ره‌كه‌تی خودا تا ئه‌و كاره‌ ته‌واو بكه‌ن كه‌ كردوویانه‌.
27 When they arrived, they gathered the church and reported all our Father had done with them, and how he opened a door of faith to the Gentiles. كاتێ‌ گه‌یشتن، باوه‌ڕداره‌كانیان بانگ‎كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌، هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌یان هه‌موو پێ‏ڕاگه‌یاندن كه‌ خودا به‌هوێ‌ ئه‌وانه‌وه‌ كردوویه‌تی، هه‌روه‌ها چۆن ده‌رگای باوه‌ڕ كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین.
28 And they stayed there with the disciples for a long time. جا له‌وێ‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان مانه‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]