Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 13 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 In the Antioch church were prophets and teachers: Barnabas, Simeon called Niger, Lucius of Cyrene, Manaen (a lifelong companion of Herod the tetrarch), and Saul. له‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ئه‌نتاكیا هه‌ندێ‌ كه‌س به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوان‏و هه‌ندێكیش فێركه‌ربوون، له‌وانه‌: به‌رنابا، شه‌معونی ناسراو به‌‏ڕه‌ش، لوكیوسی قه‌یره‌وانی، مه‌ناین كه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێرۆدس به‌خێوكرابوو فه‌رمانڕه‌وای چواریه‌كی ناوچه‌كه‌ بوو، هه‌روه‌ها شاولیان له‌گه‌ڵ بوو.
2 While they worshiped our Lord Jesus and fasted, the Holy Spirit said, "Set apart for me Barnabas and Saul, for the work I've called them to." ڕۆژێكیان، كاتێ‌ به‌ ڕۆژوو بوون‏و خوداوه‌ندیان ده‌په‌رست، ڕۆحی پیرۆز پێیووتن: (به‌رناباو شاولـم بۆ ته‌رخان‎كه‌ن بۆ ئه‌و ئیشه‌ی كه‌ بانگم كردون بۆی.)
3 Then, after fasting and praying, they laid their hands on them and sent them off. دوای ئـه‌وه‌ی به‌رۆژوو بـوون‏و نوێژیان‎كرد ده‌ستیان خسته‌ سه‌ریان‏و ڕه‌وانه‌یان كردن.
4 Sent by the Holy Spirit, they went down to Seleucia, then sailed to Cyprus. كاتێ‌ ڕۆحی پیرۆز به‌رناباو شاولـی نارد، به‌ره‌و دورگه‌ی سولوكیه‌ ڕۆیشتن، له‌وێشه‌وه‌ به‌ڕێگای ده‌ریا به‌ره‌و قوبرس كه‌وتنه‌ڕێ‌.
5 Arriving at Salamis, they proclaimed our Father's word in the Jewish synagogues. They had John as their helper. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ شاری سه‌لامیس دابه‌زین، ده‌ستیان‎كرد به‌بڵاوكــردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خودا له‌كه‌نیشتی جووله‌كه‌كان، یۆحه‌نناشیان له‌گه‌ڵ بوو بۆ یارمه‌تی.
6 Having crossed the whole island to Paphos, they found a Jewish sorcerer and false prophet named Bar-Jesus, به‌هه‌موو دورگه‌كه‌ گه‌ڕان هه‌تا گه‌یشتنه‌ شاری پافوس. له‌وێ‌ تووشی جادوگه‌رێكی جووله‌كه‌ بوون به‌درۆ خۆی‏كرد بوو به‌ پێغه‌مبه‌ر، ناوی باریشوع بوو،
7 who was with the proconsul, Sergius Paulus, an intelligent man. He summoned Barnabas and Saul, wanting to hear our Father's word. له‌گه‌ڵ سه‌رجیوس پۆڵسی فه‌رمانڕه‌وای قوبرس بوو. فه‌رمانڕه‌وایه‌كه‌ زیره‌ك بوو، به‌رناباو شاولی بانگ كرد، داوای لـێ‌كردن باسی ووشه‌ی خودای بۆ بكه‌ن.
8 Elymas the magician—that's his name's meaning—opposed them, trying to turn the proconsul from the faith. به‌ڵام ئیلیمی جادوگه‌ر، ئه‌مه‌ ناوه‌ یۆنانییه‌كه‌ی بوو، به‌ربه‌ره‌كانی كردن‏و هه‌وڵیدا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك‎بێ‌ ڕێگای باوه‌ڕ له‌ فه‌رمانڕه‌وا بگرێ‌.
9 But Saul, who was also called Paul, filled with the Holy Spirit, looked intently at him, ئینجا شاول، كه‌ ناوی پۆڵسیش بوو، له‌شی پڕبوو له‌ ڕۆحی پیرۆز، سه‌یری جادوگه‌ره‌كه‌ی كردو ووتی:
10 and said, "You son of the devil, enemy of all righteousness, full of every deceit and trickery—will you never stop twisting our Father's straight paths? (‏ئه‌ی ڕۆڵه‌ی شه‌یتان، ئه‌ی ئه‌وه‌ی پڕی لـه‌‏چــه‌وتــیو خراپه‌، ئه‌ی دوژمـنی هه‌موو چاكه‌یه‌ك! بۆ وازناهێنی له‌‏چه‌وت‎كردنی ڕێگا‏ی ڕاسته‌قینه‌ی خوداوه‌ند؟
11 Now look: the hand of our Father is on you. You will be blind, unable to see the sun, for a time." Immediately mist and darkness fell on him; he felt his way around, seeking someone to lead him by the hand. ئێستا ده‌ستی خوداوه‌ندت دێته‌ سه‌ر، كوێر ده‌بیت‏و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕۆژ نابینی.) ده‌ستبه‌جێ‌ ته‌مێكی تاریك كه‌وته‌ سه‌رچاوی، ده‌ستیكرد به‌گه‌ڕان به‌دوای یه‌كێك تا ده‌ستیبگرێ‌.
12 Seeing what happened, the proconsul believed, amazed at the teaching of our Lord Jesus. كاتێ‌ فه‌رمانڕه‌وا ئه‌وه‌ی بینی ڕوویدا باوه‌ڕی هێنا، چونكه‌ سه‌رسام بوو له‌فێركردنی خوداوه‌ند.
13 Paul and his companions sailed from Paphos to Perga in Pamphylia, but John left them and returned to Jerusalem. پۆڵس‏و هاوڕێكانی به‌ناو ده‌ریادا له‌ پافوسه‌وه‌ چوون بۆ پرجه‌ له‌ په‌مفیلیه‌. له‌وێ‌ یۆحه‌ننا له‌پۆڵس‏و به‌رنابا جیابووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ قودس.
14 From Perga they went on to Antioch in Pisidia. On the Sabbath they entered the synagogue and sat down. به‌ڵام ئه‌وان له‌پرجه‌وه‌ بۆ ئه‌نتاكیای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی پیسیدیه‌ ڕۆیشتن. ڕۆژی شه‌ممه‌ چوونه‌ كه‌نیشت‏و دانیشتن.
15 After the reading of the Law and the Prophets, the synagogue leaders sent word: "Brothers, if you have a word of encouragement for the people, speak." پاش خوێندنه‌وه‌ له‌‏شه‌ریعه‌ت‏و په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌وایانی كه‌نیشته‌كه‌ به‌شوێنیان ناردن‏و پێیان ووتن: (ئه‌ی برایان، گه‌ر شتێكتان هه‌یه‌ دانیشتوانی پێ‏هانبده‌ن بیڵێن.)
16 Paul stood, waved his hand, and said, "Men of Israel, and you who fear our Father, listen. پۆڵس هه‌ستاو به‌ده‌ست ئیشاره‌تی كردو ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌خودا ده‌ترسن، گوێ‌ بگرن:
17 Our Father, the Father of this people Israel, chose our ancestors, made them great during their stay in the land of Egypt, and led them out with a raised arm. خودای ئه‌م گه‌له‌، گه‌لـی ئیسرائیل، باوباپیرانمانی هه‌ڵبژارد، كردنی به‌گه‌لێكی مه‌زن له‌‏میسر، ئینجا له‌وێ‌ ده‌ریهێنان به‌هێزو توانای بازووی.
18 And for about forty years he put up with them in the wilderness. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی چل ساڵ له‌‏بیابان به‌خێویكردن،
19 After destroying seven nations in Canaan, he gave them their land as an inheritance. ئه‌وسا حه‌وت گه‌لـی له‌‏ووڵاتی كه‌نعان له‌ناوبرد، ئه‌وانی كرد به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌یان.
20 This took about 450 years. Then he gave them judges until Samuel the prophet. ‏ئه‌مه‌ هه‌مووی نزیكه‌ی چوارسه‌دو په‌نجا ساڵی خایاند، پاش ئه‌مه‌ خودا دادوه‌ری بۆ دانان هه‌تا سه‌رده‌می سامۆئیل پێغه‌مبه‌ر.
21 Then they asked for a king, and our Father gave them Saul son of Kish, a man from Benjamin's tribe, for forty years. ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل داوای پادشایان كرد، خوداش شاولـی كوڕی قه‌یسی بۆ دانان، له‌ تیره‌ی بنیامین، بۆ ماوه‌ی چل ساڵ‏.
22 After removing him, he raised up David as their king, testifying: 'I have found David son of Jesse, a man after my heart, who will do everything I want.' ئینجا خودا لایبرد، داودی بۆیان دانا وه‌ك پادشا، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بۆ ده‌داو ده‌ڵێ‌: [[‏من داودی كوڕی یه‌سام دۆزیه‌وه‌، ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ دڵم ده‌گونجێ‌، به‌خواستی من ده‌كات.]]
23 From this man's offspring our Father has brought to Israel a Savior, Jesus, just as he promised. خودا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌نه‌وه‌ی داود ڕزگاركه‌رێكی نارد كه‌ عیسایه‌ بۆ هێنانه‌دی به‌ڵێنه‌كه‌ی.
24 Before his coming, John had proclaimed a baptism of repentance to all the people of Israel. پێش هاتنی عیسا‏، یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانی تۆبه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لـی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.
25 As John was completing his course, he said, 'What do you think I am? I am not he. But look, one is coming after me—I'm not worthy to untie the sandals on his feet.' یه‌حیا به‌كاری خۆی هه‌ستابوو كاتێ‌ ووتی: بیرده‌كه‌نه‌وه‌ من كێم؟ من ئه‌و نیم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی دوای من دێت، من شایانی ئه‌وه‌نیم قه‌یتانی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه‌. ‏
26 "Brothers, sons of Abraham's family, and those among you who fear our Father: this salvation message was sent to us. (ئه‌ی برایان، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیم، هه‌روه‌ها ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌ ئاماده‌ن‏و ترسی خوداتان له‌دڵدایه‌، بۆ ئێمه‌ مزگێنی ئه‌م ڕزگاریه‌ نێرراوه‌.
27 Jerusalem's people and their leaders didn't recognize him or grasp the prophets' words read each Sabbath—condemning him, they fulfilled those very words. چونكه‌ دانیشتوانی قودس‏‎و سه‌رۆكه‌كانیان مه‌سیحیان نه‌ناسی، هه‌روه‌ها تێ‌نه‌گه‌یشتن له‌‏ووته‌ی پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێكی شه‌ممه‌ بۆیان ده‌خوێنرایه‌وه‌‏، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ حوكم‎دانیان به‌سه‌ری ئه‌وه‌یان هێنایه‌دی كه‌ له‌م ووتانه‌ی پێغه‌مبه‌ران دایه‌.
28 Though they found no cause for his death, they asked Pilate to have him executed. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان هیچ تاوانێكیان به‌سه‌ری نه‌گرت تا‏شایانی مردن بێ‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایان له‌‏پیلاتۆس ‎كرد بیكوژێ‌.
29 After they finished everything written about him, they took him down from the tree and laid him in a tomb. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسرا بوو هێنایانه‌دی، له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ هێنایانه‌ خواره‌وه‌و له‌‏گۆڕ ناشتیان.
30 But our Father raised him from the dead, به‌ڵام خودا له‌نێو مردووان هه‌ڵیسانده‌وه‌،
31 for many days he appeared to those who came up with him from Galilee to Jerusalem, now his witnesses to the people. ئینجا بۆ ڕۆژانێكی زۆر خۆی نیشانی ئه‌وانه‌دا كه‌ له‌‏ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه‌ تا قودس له‌گه‌ڵی بوون. ئێستا ئه‌وان شایه‌تی ئه‌مه‌ ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م گه‌ل. ‏
32 And we bring you the good news that what our Father promised to our ancestors. (ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش وا مزگێنیتان ده‌ده‌ینێ‌ به‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی دابوو به‌ باوباپیرانمان،
33 He has fulfilled this for us, their children, by raising Jesus, as is also written in Psalm 2: 'You are my Son; today I have fathered you.' ئێستا بۆ ئێمه‌ی ڕۆڵه‌ی ئه‌وان هێنایه‌دی، به‌هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا له‌نێو مردووان هه‌روه‌ك له‌‏زه‌بووری دووه‌م نووسراوه‌: [[تۆ كوڕمی، من ئه‌مڕۆ باوكتم.]]
34 And as for the fact that he raised him from the dead, never to decay again, he said, 'I will give you the holy and sure blessings promised to David.' ڕاستی ئه‌وه‌ی خودا عیسای له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، هه‌رگیز گه‌نده‌ڵی نابینێ‌، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خوداوه‌ ووتراوه‌: [[‏ئه‌و به‌ڵێنه‌ پیرۆزو ڕاسته‌قینه‌یه‌تان ده‌ده‌مێ‌ كه‌ به‌ داودم دابوو.]]
35 Therefore he also says in another psalm: 'You will not let your Holy One see decay.' هه‌روه‌ها داود له‌به‌شێكیتری زه‌بوور ده‌ڵێ‌: [[‏تۆ نایه‌ڵی تاقه‌ پیرۆزه‌كه‌ت گه‌نده‌ڵی ببینێت‏.]]
36 For David, after serving our Father's purpose in his own generation, fell asleep, was laid with his ancestors, and saw decay, چونكه‌ داود دوای ئه‌وه‌ی خزمه‌تی نه‌وه‌كه‌ی خۆی‏كرد به‌ڕێنمایی خودا مرد، ئینجا له‌گه‌ڵ باوباپیرانی نێژراو گه‌نده‌ڵیشی بینی.
37 but he whom our Father raised up did not see decay. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودا هه‌ڵیسانده‌وه‌ گه‌نده‌ڵی نه‌بینی.
38 So know this, brothers—through this man forgiveness of sins is proclaimed to you, ئه‌ی برایان ئه‌وه‌ش بزانن، به‌هۆی عیساوه‌یه‌ گوناه‌ به‌خشینتان پێ‌ڕاگه‌ێندرا،
39 through him, everyone who believes is freed from everything the law of Moses could not free you from. هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ‌بهێنی بێ‌تاوان ده‌بێ‌ له‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی موسا نه‌یتوانێ‌ بێ‌تاوانی بكات.
40 Be careful, then, that what is said in the Prophets does not happen to you: جا ئاگاتان له‌‏خۆتان بێ‌ با ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران نووسراوه‌ به‌سه‌رتان نه‌یه‌ت:
41 'Look, you scoffers, be astonished and perish; for I am doing a work in your days, a work that you will never believe, even if someone tells it to you.'" [[سه‌یر بكه‌ن ئه‌ی گاڵته‌جاڕه‌كان، سه‌رسام بن‏و بمرن. چونكه‌ من له‌‏ڕۆژانی ئێوه‌دا كارێك ده‌كه‌م گه‌ر یه‌كێك بۆتانی بگێڕایه‌وه‌ باوه‌ڕتان پێی نه‌ده‌كرد.]])
42 As Paul and Barnabas left, the people urged them to speak again about these things next Sabbath. كاتێ‌ ئه‌وان ڕۆیشتن، خه‌ڵكه‌كه‌ داوایان له‌ پۆڵس‏و به‌رناباكرد ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بێنه‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌یان بۆ بكه‌ن.
43 When the synagogue meeting ended, many Jews and devout converts to Judaism followed Paul and Barnabas, who spoke with them and urged them to continue in the grace of our Father. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، زۆر له‌جووله‌كه‌كان‏و ئه‌وانه‌ی بوو بوون به‌‏جووله‌كه‌و ترسی خودایان له‌‏دڵ بوو دوایان‎كه‌وتن، ئه‌وانیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردن‏و هانیاندان تا له‌به‌ره‌كه‌تی خودا به‌رده‌وام بن.
44 The next Sabbath almost the whole city gathered to hear the word of our Lord Jesus. له‌‏شه‌ممه‌ی داهاتوو نزیكه‌ی هه‌موو دانیشتوانی شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ تا گوێیان له‌‏ووشه‌ی خودا بێ‌.
45 When the Jews saw the crowds, jealousy filled them, and they contradicted Paul's words, insulting him. كاتێ‌ جووله‌كه‌كان خه‌ڵكه‌كه‌یان بینی به‌غیلی دایگرتن، ده‌ستیان‎كرد به‌ به‌ربه‌ره‌كانی قسه‌كانی پۆڵس به‌ جنێو و كفره‌وه‌.
46 Paul and Barnabas spoke boldly: "The word of our Father had to be spoken to you first. Since you reject it, judging yourselves unworthy of eternal life, look—we turn to the Gentiles." پۆڵس‏و به‌رنابا به‌چاونه‌ترسیه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردن‏و ووتیان: (پێویست بوو له‌‏پێشا بۆ ئێوه‌ ووشه‌ی خودامان ڕابگه‌یاندایه‌، به‌ڵام ئێوه‌ نه‌تانویست‏، واتان ده‌رخست ئێوه‌ شایانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی نین. جا ئه‌وه‌تا ئێمه‌ به‌ره‌و لای ئه‌وانه‌ لاده‌ده‌ین كه‌ جووله‌كه‌نین!
47 For our Father has commanded us: "I have made you a light to the nations, to bring salvation to the ends of the earth." چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خوداوه‌ند ڕایسپاردین‏و ووتی: (من تۆم كردۆته‌ ڕووناكی میلله‌تان، هه‌تا ڕزگاری بگه‌یه‌نی به‌وپه‌ڕی زه‌وی.)
48 Hearing this, the Gentiles rejoiced and glorified the word of our Lord Jesus; all appointed to eternal life believed. كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی ‏جووله‌كه‌ نه‌بوون گوێیان له‌مه‌بوو، زۆر دڵشادبوون، ستایشی ووشه‌ی خوداوه‌ندیان‎كرد. له‌و كاته‌‏دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی خودا ئاماده‌ی كردبوون بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی باوه‌ڕیان هێنا.
49 And the word of our Lord Jesus spread throughout the whole region. جا به‌م شێوه‌یه‌ ووشه‌ی خوداوه‌ند له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌وه‌.
50 But the Jews stirred up the devout, prominent women and the city's leading men, roused persecution against Paul and Barnabas, and expelled them from their region. به‌ڵام جووله‌كه‌كان ژنه‌ به‌ڕێزه‌ خواناسه‌كان‏و گه‌وره‌ پیاوانی شاریان هاندا، بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی پۆڵس‏و به‌رنابا، تاكو ده‌ریان‎كردن له‌شاره‌كه‌یان،
51 So they shook the dust off their feet against them and went to Iconium. جا ئه‌وانیش تۆزی پێیان ته‌كاندو به‌ره‌و شاری ئیقونیه‌ ڕۆیشتن.
52 And the disciples were filled with joy and with the Holy Spirit. به‌ڵام قوتابیه‌كان، له‌شیان پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆزو له‌‏خۆشی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]