Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 12 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 About that time King Herod attacked some who belonged to the church, intending to harm them. له‌وكاته‌دا هێرۆدسی پادشا ده‌ستیكرد به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێ‌ له‌ كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران،
2 He had James, the brother of John, put to death with the sword. یاقوبی برای یۆحه‌ننای به‌شمشێر كوشت.
3 Seeing that this pleased the Jews, Herod proceeded to seize Peter too, during the days of Unleavened Bread. هه‌ركه‌ بینی ئه‌مه‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كانه‌، ئه‌وسا بڕیاریدا په‌ترۆسیش بگرێ‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی فه‌تیره‌دا بوو.
4 He arrested him, put him in prison, and handed him to four squads of four soldiers to guard, intending to bring him out to the people after the Passover. كاتێ‌ هێرۆدس ئه‌وی گرت، خستیه‌ به‌ندیخانه‌وه‌ له‌ژێر چاودێری چوار كۆمه‌ڵ پاسه‌وان داینا، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ش له‌چوار سه‌رباز پێك‎هاتبوو، چونكه‌ ده‌یویست بیداته‌ ده‌ستی جووله‌كه‌كان دوای جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون،
5 Peter was kept in prison, but the church prayed fervently to our Father for him. له‌به‌رئه‌وه‌ له‌به‌ندیخانه‌دا هێشتیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران به‌ به‌رده‌وامی بۆ ئه‌و له‌خودا ده‌پاڕانه‌وه‌و نوێژیان بۆ ده‌كرد.
6 That night, before Herod could bring him out, Peter slept between two soldiers, bound with two chains; guards before the door kept watch over the prison. له‌و شه‌وه‌دا هێرۆدس نیازی وابوو په‌ترۆس بداته‌ ده‌ستی جووله‌كه‌كان، په‌ترۆس له‌‏نێوان دوو سه‌رباز خه‌وتبوو، به‌ دوو كۆت‏و زنجیر به‌سترابووه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌ربازیش پاسه‌وانی به‌رده‌می ده‌رگای به‌ندیخانه‌كه‌ی ده‌كرد.
7 Suddenly an angel of our Father stood beside him, and light filled the cell. He struck Peter's side, woke him, and said, "Get up quickly." The chains fell from his hands. له‌پڕ فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند په‌یدابوو، ژووری به‌ندیخانه‌كه‌ به‌ته‌واوی ڕووناك بووه‌وه‌، فریشته‌كه‌ به‌توندی په‌ترۆسی جوڵاندو خه‌به‌ری كرده‌وه‌‏و پێیووت: (خێرا هه‌سته‌!) ئیتر هه‌ردوو كۆت‏و زنجیره‌كه‌ له‌ ده‌ستی كه‌وته‌ خواره‌وه‌.
8 The angel told him, "Get dressed and put on your sandals." Peter complied. Then he said, "Wrap your cloak around you and follow me." فریشته‌كه‌ پێیووت: (پشتوێنه‌كه‌ت ببه‌سته‌، پێڵاوه‌كانت له‌پێ‌ بكه‌!) ئه‌ویش كردی. ئینجا فریشته‌كه‌ پێیووت: (قاپووته‌كه‌ت له‌به‌ركه‌‏و دوام‎كه‌وه‌.)
9 So Peter went out and followed, not knowing the angel's actions were real—he thought he saw a vision. په‌ترۆس چووه‌ ده‌ره‌وه‌و شوێنی فریشته‌كه‌ كه‌وت وایده‌زانی خه‌و ده‌بینێ‌، چونكه‌ نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی فریشته‌كه‌ ڕووده‌دا شتێكی ڕاستیه‌.
10 Passing the first and second guard posts, they reached the iron gate to the city, which opened for them on its own. They went out, walked one street, and the angel suddenly left him. یه‌كه‌م بنكه‌ی پاسه‌وانیان بڕیو ئینجا دووه‌م. كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ده‌رگای ئاسنینی به‌ندیخانه‌كه‌ كه‌ ڕووه‌و شار بوو له‌خۆیه‌وه‌ بۆیان‎كرایه‌وه‌، هه‌ردووكیان چوونه‌‏ده‌ره‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ شه‌قامێكیان بڕی، ئیتر یه‌كسه‌ر فریشته‌كه‌ به‌جێیهێشت.
11 Then Peter came to himself and said, "Now I know for certain: our Father sent his angel and rescued me from Herod's hand and from everything the Jewish people expected." جا ئه‌وكاته‌ په‌ترۆس هۆشی به‌خۆی هاته‌وه‌و ووتی: (به‌ڕاستی ئێستا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا خوداوه‌ند فریشته‌كه‌ی نارد، ڕزگاری كردم له‌ده‌ستی هێرۆدس‏و هه‌موو ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌كان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.)
12 Aware of this, he went to Mary's house, mother of John also called Mark, where many were gathered praying. تۆزێ‌ بیریكرده‌وه‌، ئیتر ڕۆیشت به‌ره‌و ماڵی مریه‌می دایكی یۆحه‌ننا كه‌ نازناوی مه‌رقۆس بوو، له‌وێ‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كۆبووبوونه‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد.
13 When Peter knocked at the door of the gateway, a servant girl named Rhoda came to answer. كاتێ‌ گه‌یشت له‌ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یدا، كاره‌كه‌رێك كه‌ ناوی ڕودا بوو هاته‌لای ده‌رگاكه‌ تا بزانێ‌ كێیه‌.
14 Recognizing Peter's voice, she was so overjoyed she ran in without opening the gate, announcing Peter stood there. هه‌ر كه‌ ده‌نگی په‌ترۆسی ناسیه‌وه‌ له‌ خۆشیا ده‌رگاكه‌ی نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو خێرا چووه‌ ژووره‌وه‌و مزگێنیدا به‌وانه‌ی له‌وێ‌ بوون كه‌وا په‌ترۆس له‌به‌ر ده‌رگایه‌.
15 "You're out of your mind," they said. But she insisted it was true. So they said, "It's his angel." ئه‌وانیش پێیان‎ووت: (تۆ وڕێنه‌ ده‌كه‌یت.) به‌ڵام ئه‌و سووربوو له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی، ئه‌وسا پێیان‎ووت: (ئه‌وه‌ فریشته‌كه‌یه‌تی!)
16 But Peter kept on knocking, and when they opened the door and saw him, they were astonished. به‌ڵام په‌ترۆس به‌رده‌وام بوو له‌ ده‌رگا لـێدانه‌كه‌ هه‌تا لێیان كرده‌وه‌. كاتێ‌ بینییان زۆر سه‌رسام‎بوون.
17 Signaling with his hand for quiet, he explained how our Father had led him out of prison. "Tell James and the brothers and sisters this," he said, then left for another place. ‏به‌ده‌ست ئیشاره‌تی بۆ كردن تا بێ‌ده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن خوداوه‌ند له‌‏به‌ندیخانه‌ ده‌ریهێنا، پێیووتن: (ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌یاقوب‏و برایانی دیكه‌ بده‌ن.) ئیتر چووه‌ ده‌ره‌وه‌و ڕۆیشت بۆ شوێنێكی دیكه‌.
18 When morning came, there was no small commotion among the soldiers over what had become of Peter. كــاتێ‌ ڕۆژبووه‌وه‌ ئاژاوه‌یه‌كی گــه‌وره‌ دروست بوو له‌نێـو سه‌ربازه‌كان، ده‌ستیان‎كــرد به‌ پرسیاركردن، په‌ترۆس چی به‌سه‌رهاتووه‌.
19 Herod, after searching for him and not finding him, questioned the guards and ordered them executed. Then he went down from Judea to Caesarea and stayed there. كاتێ‌ هێرۆدس داوای‏كردو نه‌یدۆزیه‌وه‌، ده‌ستیكرد به‌‏لـێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كان‏و فه‌رمانیدا لــه‌‏سێداره‌ بدرێن. ئینجا هێرۆدس له‌ناوچــه‌ی یه‌هـودیه‌وه‌ بۆ ناوچه‌‏ی قه‌یسه‌ریه‌ ڕۆیشت‏و لــه‌وێ‌ مایه‌وه‌.
20 Herod was enraged at Tyre and Sidon. Together they came to him, and having won over Blastus, the king's chamberlain, they requested peace, since their land depended on the king's land for food. چونكه‌ هێرۆدس ڕقی له‌ دانیشتوانی سورو سه‌یدا هه‌ڵگرتبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وانیش له‌نێو خۆیان ڕێ‌كه‌وتن‏و چه‌ند نوێنه‌رێكیان نارده‌ لای بلاستوسی ڕاوێژكه‌ری پادشا تا به‌زه‌یی پیایان بێته‌وه‌و داوای ئاشت‎بوونه‌وه‌یان بۆ بكات، چونكه‌ ناوچه‌كه‌یان له‌و به‌شه‌ی سه‌ر به‌ هێرۆدس بوو خواردنی بۆ ده‌هات.
21 On the set day Herod dressed in royal robes, sat on the throne, and made a speech to them. هێرۆدس له‌‏ڕۆژی دیاریكراو، جلی پاشایه‌تی له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌ دانیشت‏و قسه‌ی بۆ كردن.
22 And the crowd kept shouting, "This is the voice of a god, not of a man!" جا خه‌ڵكه‌كه‌ هاواریان‏كرد: (ئه‌مه‌ ده‌نگی خودایه‌ نه‌ك ده‌نگی مرۆڤ!)
23 Instantly an angel of our Father struck him down for not giving our Father the glory, and worms ate him and he died. یه‌كسه‌ر فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌ پادشایدا، چونكه‌ شكۆ و مه‌زنی نه‌دا به‌ خودا، ئیتر كرم خواردیو مرد.
24 But the word of our Father continued to grow and spread. به‌ڵام ووشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كردو زیاتر بڵاوده‌بووه‌وه‌.‏
25 Barnabas and Saul returned from Jerusalem, having finished their mission, taking with them John, also called Mark. دوای ئه‌وه‌ی به‌رناباو شاول ئه‌و كاره‌ی پێیان درابوو له‌‏قودس جێ‌به‌جێیان‎كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نتاكیا یۆحه‌نناش كه‌ نازناوی مه‌رقۆس بوو له‌گه‌ڵیان بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]