Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 11 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 The apostles and brothers in Judea heard that Gentiles too had received our Father's word. نێرراوان‏و برایانی باوه‌ڕ‏دار له‌ ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ بیستیان كه‌ ناجووله‌كه‌ش باوه‌ڕیان به‌ ووشه‌ی خودا هێناوه‌،
2 So when Peter went up to Jerusalem, those of the circumcision party criticized him, كاتێ‌ په‌ترۆس گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ قودس جووله‌كه‌ خه‌ته‌نه‌كراوه‌كان* به‌ربه‌ره‌كانیان كردو پێیان ووت:
3 saying, "You visited uncircumcised men and ate with them." (چۆن چوویته‌ لای ئه‌وانه‌ی خه‌ته‌نه‌ نه‌كراون‏و نانت له‌گه‌ڵ خواردن؟)
4 But Peter explained it to them step by step: جا په‌ترۆس ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو یه‌ك له‌ دوای یه‌ك بۆی گێڕانه‌وه‌و ووتی:
5 Praying in the city of Joppa, I fell into a trance and saw a vision: a huge sheet-like object, lowered from heaven by its four corners, reaching me. (له‌ شاری یافا نوێژم ده‌كردو له‌هۆشی خۆم چووم، له‌خه‌ومدا بینیم‏، شتێكم له‌ئاسمانه‌وه‌ بۆ هاته‌ خواره‌وه‌ له‌‏شێوه‌ی پارچه‌ قوماشێكی گه‌وره‌ هه‌ر چوار لای به‌سترابووه‌وه‌، بۆم شۆڕكرایه‌وه‌.
6 Looking closely at it, I saw four-legged animals, wild beasts, reptiles, and birds. كاتێ‌ به‌ووردی سه‌یرم‎كرد جۆره‌ها ئاژه‌ڵی سه‌ر زه‌ویم تیا‏دا بینی له‌ ئاژه‌ڵی كێویو له‌ خشۆك‏و هه‌موو باڵنده‌ی ئاسمان،
7 And I heard a voice saying to me, 'Get up, Peter; kill and eat.' ئینجا گوێم له‌ده‌نگێك بوو پێیووتم: په‌ترۆس، هه‌سته‌ سه‌ربڕه‌و بخۆ!
8 But I said, 'By no means, Lord; for nothing impure or unclean has ever entered my mouth.' منیش له‌وه‌ڵامدا ووتم: نه‌خێر ئه‌ی خوداوه‌ند، هه‌رگیز شتی حه‌رام یاخود پیس ناچێته‌ ده‌مم‏.
9 But the voice answered a second time from heaven, 'What our Father has made clean, do not call impure.' به‌ڵام ده‌نگه‌كه‌ دووباره‌ له‌ئاسمانه‌وه‌ پێیووتم: ئه‌وه‌ی خودا پاكی كردۆته‌وه‌ تۆ به‌ پیسی دامه‌نێ‌.
10 This happened three times, and all of it was drawn up again into heaven. ئه‌مه‌ سێ‌جار دووباره‌ بووه‌وه‌، جا شته‌كان به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان.
11 Right then three men, sent to me from Caesarea, arrived at the house where we stayed. ئیتر ئه‌و سێ‌ پیاوه‌ی بۆ لای منیان ناردبوون گه‌یشتنه‌ ئه‌و ماڵه‌ی تیایدا بووم،
12 The Spirit told me to go with them, making no distinction. These six brothers also went with me, and we entered the man's house. ڕۆحی پیرۆز فه‌رمانی پێ‌دام بێ‌ دوو دڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌وسا من‏و ئه‌و شه‌ش برایه‌ی له‌گه‌ڵم هاتبوون، له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتین، كاتێ‌ چووینه‌ ماڵی پیاوه‌كه‌،
13 He told us how he saw the angel standing in his house and saying, 'Send to Joppa and bring Simon called Peter; پێی‏ووتین چۆن فریشته‌ی دیوه‌ هاتۆته‌ ماڵه‌كه‌ی‏و پێیووتوه‌: پیاو بنێره‌ بۆ یافا، به‌دوای شه‌معون ناوێك نازناوی په‌ترۆسه‌،
14 he will bring you a message by which you will be saved, you and all your household.' ئه‌و مزگێنییه‌كت ده‌داتێ‌ به‌هۆیه‌وه‌ خۆت‏و هه‌موو خاوخێزانت ڕزگارتان ده‌بێ‌.
15 When I began speaking, the Holy Spirit fell on them just as on us at first. كاتێ‌ ده‌ستم‎كرد به‌ قسه‌كردن، ڕۆحی پیرۆزیان به‌سه‌ردا ڕژا، چۆن له‌‏سه‌ره‌تا به‌سه‌ر ئێمه‌دا ڕژا.
16 Then I remembered what our Lord Jesus said: 'John baptized with water, but you will be baptized with the Holy Spirit.' لێره‌ ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه‌ كه‌ خوداوه‌ند پێیووتین: یه‌حیا ‏خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵكێشا، به‌ڵام ئێوه‌ له‌رۆحی پیرۆز هه‌ڵ‎ده‌كێشرێن.
17 If our Father gave them the same gift he gave us who believed in the Lord Jesus Christ, who was I to stand in our Father's way? گه‌ر ‏خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێ‌ كه‌ داوێتی به‌ ئێمه‌ كاتێ‌ باوه‌ڕمان به‌ خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح هێنا، جا من چیم هه‌تا ڕێگا له‌‏خودا ‎‏بگرم؟)
18 Hearing this, they quieted down and praised our Father, saying, "So our Father has granted repentance that leads to life even to the Gentiles." كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانییان ده‌كرد گوێیان له‌مه‌بوو، بێ‌ده‌نگ بوون‏و ستایشی خودایان كردو ووتیان: (كه‌واته‌ خودا به‌هه‌مان شێوه‌، تۆبه‌كردنی ژیانی به‌خشیوه‌ به‌وانه‌ی جووله‌كه‌ نین.
19 Those scattered by the persecution over Stephen traveled as far as Phoenicia, Cyprus, and Antioch, speaking the message to no one but Jews. ئیتر ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هات پاش كوشتنی ئیستفانوس، كاتێ‌ به‌شاری فنیقیه‌و قوبرس‏و ئه‌نتاكیا تێپه‌ڕین‏، ووشه‌ی خودایان نه‌دا‏، ته‌نها به‌‏جووله‌كه‌كان نه‌بێ‌.
20 But some of them—men from Cyprus and Cyrene—reached Antioch and spoke to Hellenists too, telling the good news about the Lord Jesus. به‌ڵام هه‌ندێكیان له‌‏بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی قوبرس‏و قه‌یره‌وان بوون، كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ شاری ئه‌نتاكیا، ده‌ستیان‎كرد به‌ ڕاگه‌یاندنی عیسای خوداوه‌ند بۆ یۆنانیه‌كانیش.
21 The hand of our Lord Jesus was with them, and many believed and turned to the Lord. ئه‌وان ده‌ستی خوداوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان هێناو بۆ خوداوه‌ند ‎گه‌ڕانه‌وه‌. ‏
22 The church in Jerusalem heard about this and sent Barnabas to Antioch. ئه‌م هه‌واڵه‌ گه‌یشت به‌ كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی قودس، ئیتر ئه‌وان به‌رنابایان نارد بۆ ئه‌نتاكیا.
23 Arriving, he saw our Father's grace and rejoiced, urging all to remain devoted to the Lord with firm hearts. كاتێ‌ گه‌یشته‌ ئه‌وێ‌و به‌ره‌كه‌تی خودای بینی، زۆر دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا به‌دڵ له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند بمێننه‌وه‌ به‌خواستێكی چه‌سپاو.
24 For he was a good man, full of the Holy Spirit and faith, and a large crowd was added to the Lord. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رنابا كابرایه‌كی چاك بوو، گیانی پڕبوو له‌ ڕۆحی پیرۆزو باوه‌ڕ، خه‌ڵكێكی زۆر باوه‌ڕیان به‌ خودا‏وه‌ند هێنا. ‏
25 So Barnabas went to Tarsus to look for Saul, ئه‌وسا به‌رنابا چوو بۆ شاری ته‌رسوس‏و گه‌ڕا به‌دوای شاول‏.
26 finding him, he brought him to Antioch. For a full year they met with the church and taught a large crowd, and in Antioch the disciples were first called Christians. كاتێ‌ دۆزیه‌وه‌ هێنای بۆ ئه‌نتاكیا، له‌وێ‌ هه‌ردووكیان ساڵێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداراندا كۆبوونه‌وه‌و خه‌ڵكێكی زۆریان فێركرد. جا له‌ ئه‌نتاكیا قوتابیه‌كانی خوداوه‌ند بۆ یه‌كه‌م جار ناوی مه‌سیحییان لـێ‌نرا.
27 In these days prophets came down from Jerusalem to Antioch. له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌ندێ‌ له‌وانه‌ی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوان له‌قودسه‌وه‌ هاتن بۆ ئه‌نتاكیا،
28 One of them, named Agabus, stood up and predicted through the Spirit that a great famine would come over the whole world—it happened in Claudius's days. له‌نێوانیاندا یه‌كێك هه‌بوو ناوی ئاغابوس بوو، به‌هۆی ڕۆحی خوداوه‌ پێشبینی‏كرد برسێتییه‌كی گه‌وره‌ له‌‏هه‌موو جیهان ڕووده‌دات. جا ئه‌م برسێتیه‌ به‌ڕاستی ڕوویدا له‌سه‌رده‌می كولودیوسی قه‌یسه‌ر.
29 The disciples decided, each according to ability, to send relief to the brothers living in Judea. ئیتر قوتابیه‌كان له‌ ئه‌نتاكیا بڕیاریان‎دا هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێی توانای خۆی پیتاك بنێرێت بۆ ئه‌و برا ‎باوه‌ڕدارانه‌ی له‌‏ناوچه‌ی یه‌هودیه‌دا ده‌ژین.
30 And they did so, sending it to the elders through Barnabas and Saul. جا به‌مه‌ هه‌ستان‏و یارمه‌تییه‌كه‌یان به‌ ده‌ستی به‌رناباو شاول بۆ پیرانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ئه‌وێ‌ نارد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]