Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 10 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 There was a man in Caesarea named Cornelius, a centurion of what was called the Italian Cohort. له‌ شاری قه‌یسه‌ریه‌ سه‌رپه‌لێك هه‌بوو ناوی كرنیلیوس بوو، له‌لیوای ئیتالی‎بوو.
2 He was devout, feared our Father with his whole household, gave many gifts to the people, and prayed to our Father constantly. ئه‌م پیاوه‌ خۆیو ماڵ‏و منداڵی خواپه‌رست بـوون‏و ترسـی خودایان له‌دڵ بوو، زۆر چاكه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كرد، هـه‌مـوو كاتێك نوێژی بۆ خودا ده‌كرد.
3 About three in the afternoon he saw clearly in a vision an angel of our Father come to him and say, "Cornelius." ڕۆژێكیان نزیكه‌ی سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ، كرنیلیوس له‌ خــه‌ودا بـه‌ ڕوونی بینی له‌لایه‌ن خوداوه‌ فریشته‌یه‌ك بۆ لای هات‏و ووتـی: (كرنیلیوس!)
4 Staring at him, terrified, he said, "What is it, sir?" The angel replied, "Your prayers and gifts to the poor have risen as a memorial before our Father." ئه‌ویش به‌ترسه‌وه‌ سه‌یری فریشته‌كه‌ی كردو پرسی: (چی گه‌وره‌م؟) فریشته‌كه‌ له‌وه‌ڵامدا ووتی: (نوێژه‌كانت‏و چاكه‌كانت گه‌یشتنه‌ باره‌گای خوداو لای لـێ‌كـردیته‌وه‌.
5 Now send men to Joppa and bring a man named Simon, who is called Peter. ئێستا چه‌ند پیاوێك بنێره‌ بۆ یافا به‌دوای شه‌معون ناوێك نازناوی په‌ترۆسه‌.
6 He is lodging with a tanner named Simon, whose house is by the sea. له‌‏ماڵی شه‌معونی پێسته‌خوشكه‌ره‌ ماڵه‌كه‌ی له‌ســه‌ر قه‌راغی ده‌ریـایه‌.)
7 When the angel who spoke to him left, Cornelius called two of his household servants and a devout soldier from among his regular attendants, كاتـــێ‌ ئه‌و فریشته‌یه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرنیلیوس كرد ڕۆیشت، دووان له‌‏خزمه‌تكاره‌كانی بانگ‎كرد له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی خوداپه‌رست له‌وانه‌ی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵی بوون،
8 and after explaining everything to them, he sent them to Joppa. هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌و ناردنی بۆ شاری یافا.
9 The next day, as they journeyed and neared the city, Peter went up on the roof to pray, about noon. بۆ به‌یانی، كاتێ‌ سێ‌ پیاوه‌كه‌ له‌ شاری یافا نزیك بوونه‌وه‌، په‌ترۆس ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ چووه‌ سه‌ربان تا نوێژبكات.
10 He grew hungry and wanted to eat, but while they prepared food, a trance came over him, هه‌ستی به‌ برسێتییه‌كی زۆر كرد، ئاره‌زووی نان‎خواردنی ده‌كرد. جا كاتێ‌ كه‌ خواردنیان بۆ ئاماده‌ ده‌كرد، له‌ هۆشی خۆی چوو،
11 and saw heaven opened, and something like a large sheet coming down, lowered by its four corners to the earth. ئاسمانی به‌كراوه‌یی بینی، شتێكی بۆ هاته‌‏خواره‌وه‌ له‌‏شێوه‌ی پارچه‌ قوماشێكی گه‌وره‌، هه‌ر چوار لای به‌سترا بوو، بۆی شۆڕكرایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی،
12 It held all kinds of four-footed animals and reptiles of the earth and birds of the air. ‏هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵی چوار پێ‌و خشۆكی سه‌رزه‌ویو باڵنده‌ی ئاسمانی تێدا بوو.
13 And a voice came to him: "Rise, Peter; kill and eat." ئینجا ده‌نگێ‌ بانگیكرد: (په‌ترۆس، هه‌سته‌ سه‌ربڕه‌و بخۆ!)
14 But Peter said, "Absolutely not, Lord; for I have never eaten anything common or unclean." به‌ڵام په‌ترۆس وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (نه‌خێر ئه‌ی خوداوه‌ند، له‌‏ژیانم هه‌رگیز شتی پیس یاخود حه‌رامم نه‌خواردووه‌.)
15 The voice came to him again, a second time: "What I have made clean, don't call common." دووباره‌ ده‌نگه‌كه‌ پێیووت: (ئه‌وه‌ی خودا پاكی كردۆته‌وه‌ تۆ به‌پیس دایمه‌نێ‌.)
16 This happened three times, and at once the sheet was taken up to heaven. ئه‌مه‌ش سێ‌ جار دووباره‌ بووه‌وه‌، ئینجا پارچه‌ قوماشه‌كه‌ به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان.
17 While Peter was puzzled over what the vision meant, suddenly the men sent by Cornelius, having asked the way to Simon's house, stood at the gate, له‌و كاته‌ی په‌ترۆس سه‌ری سوڕما‏بوو، پرسیاری له‌خۆی ده‌كرد له‌باره‌ی ئه‌و شته‌ی بینیبووی، ئه‌و پیاوانه‌ی كرنیلیوس ناردبوونی له‌به‌رده‌گا وه‌ستان‏و به‌دوای ماڵی شه‌معونی پێسته‌‏خوشكه‌ر ده‌گه‌ڕان،
18 and called out to ask whether Simon who was called Peter was lodging there. پرسییان ئایا ئه‌و شه‌معونه‌ی نازناوی په‌ترۆسه‌ لێره‌یه‌.
19 As Peter thought about the vision, the Holy Spirit said to him, "Three men are looking for you. له‌و كاته‌ی په‌ترۆس جارێ‌ هه‌ر بیری له‌واتای خه‌وه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه‌، ڕۆحی پیرۆز پێیووت: (له‌به‌ر ده‌رگا سێ‌ پیاو لێت ده‌پرسن.
20 Get up, go downstairs, and go with them without hesitation, for I have sent them." هه‌سته‌ بڕۆ لایان‏و له‌گه‌ڵیان بڕۆ بێ‌ دوو‏دڵی، من ئه‌وانم ناردووه‌.)
21 Peter went down to the men and said, "I'm the one you're looking for. Why have you come?" ئه‌ویش ڕۆیشت بۆ لایان‏و ووتی: (منم ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ‌. بۆچی هاتوون؟)
22 They said, "Cornelius, a centurion, upright, fears our Father, and respected by the whole Jewish nation, was told by a holy angel to summon you to his house and hear what you have to say." ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (كرنیلیوسی سه‌رپه‌ل پیاوێكی چاكی له‌‏خواترسه‌، هه‌موو جووله‌كه‌ش شایه‌تی ئه‌مه‌ن، خودا پێیڕاگه‌یاندووه‌ به‌هۆی فریشته‌ پیرۆزه‌كانیه‌وه‌ كه‌وا بانگت‎بكات بۆ ماڵی خۆی تا گوێ‌ له‌ قسه‌كانت بگرێ‌.)
23 So he invited them in and hosted them. Next day he set out with them, joined by some brothers from Joppa. په‌ترۆس داوای لـێ‌كردن شه‌و به‌ میوانی له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌. بۆ به‌یانی هه‌ستا له‌گه‌ڵیان ڕۆیشت، هه‌روه‌ها هه‌ندێ‌ برایانی باوه‌ڕداریش له‌‏یافاوه‌ له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتن. ‏
24 The next day he entered Caesarea. Cornelius, expecting them, had gathered his relatives and close friends. بۆ ڕۆژی دووه‌م گه‌یشتنه‌ شاری قه‌یسه‌ریه‌. كرنیلیوس چاوه‌ڕێی هاتنی ده‌كردن، خزم‏و كه‌سوكارو هاوڕێیانی نزیكی بانگ كردبوو.
25 When Peter entered, Cornelius met him and fell down at his feet and worshiped him. كاتێ‌ په‌ترۆس هاته‌ ژووره‌وه‌، كرنیلیوس پێشوازی لـێكردو له‌به‌رپێی كه‌وت‏و كڕنووشی بۆ برد،
26 But Peter lifted him up, saying, "Stand up! I'm a man too." په‌ترۆس هه‌ڵیساندو پێیووت: (هه‌سته‌! من چیم مرۆڤێكم وه‌ك تۆ!)
27 While talking with Cornelius, Peter went in and found many people gathered. كاتێ‌ په‌ترۆس له‌گه‌ڵی دواو چووه‌ ژووره‌وه‌، خه‌ڵكێكی زۆری بینی،
28 He said to them, "You yourselves know it's unlawful for a Jew to associate with or visit someone of another nation. But our Father showed me I should call no one common or unclean. پێیووتن: (ئێوه‌ ده‌زانن دروست نییه‌ بۆ جووله‌كه‌ سه‌ودا له‌گه‌ڵ بێگانه‌ بكات یاخود سه‌ردانی‏بكات له‌‏ماڵ، به‌ڵام خودا نیشانی دام به‌كه‌س نه‌ڵێم گڵاو یاخود پیس.
29 So, sent for, I came without objection. Now, why did you send for me?" جا من هاتم بێ‌ بیانوو هێنانه‌وه‌، له‌سه‌ر بانگكردنه‌كه‌ی خۆتان. هۆی بانگكردنه‌كه‌تان چییه‌؟)
30 Cornelius said, "Four days ago at this hour, three in the afternoon, I was praying in my house, and suddenly a man in bright clothing stood before me, كرنیلیوس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له‌وكاته‌ی له‌ماڵی خۆم نوێژی كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆم ده‌كرد، له‌پڕ پیاوێك په‌یدا بوو جلی بریسكه‌داری له‌به‌ر بوو،
31 and said, 'Cornelius, your prayer was heard and your gifts to the poor remembered before our Father. پێی ووتم: (كرنیلیوس خودا گوێی له‌ نوێژه‌ كانت بوو، ئاگای له‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كانته‌.
32 So send to Joppa and call for Simon, known as Peter. He's staying in Simon the tanner's house, by the sea.' ئێستا چه‌ند پیاوێك بنێره‌ بۆ یافا، بنێره‌ به‌شوێن شه‌معون ناوێك نازناوی په‌ترۆسه‌. له‌ماڵی شه‌معونی پێسته‌‏خۆشكه‌ره‌ ماڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریایه‌، [‏كه‌ هات گفتوگۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات.]
33 So I sent for you at once, and you did well to come. Now we're all here before God, to hear all the Lord has commanded you." من یه‌كسه‌ر ناردم به‌شوێنت، تۆ‏ش شتێكی چاكت‎كرد كه‌ هاتی. ئێستا ئێمه‌ هه‌موو ئاماده‌ین له‌به‌رده‌م خودا، تا گوێ‌ بگرین له‌هه‌موو ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند فرمانی پێداوی.(
34 Peter spoke up: "I truly see our Father shows no favoritism, په‌ترۆس ده‌ستیكرد به‌ قسه‌كردن‏و ووتی: (به‌ ته‌واوی بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ خودا لایه‌نگیری خۆی بۆ كه‌س ده‌رناخات،
35 but in every nation anyone who fears him and does what is right is acceptable to him. له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كێ‌ ترسی خودای له‌دڵدا بێت‏و چاكه‌ بكات په‌سه‌نده‌ لای ئه‌و.
36 He sent his word to the Israelites, announcing good news of peace through Jesus Christ—he is Lord of all. ئێوه‌ ده‌زانن خودا ووشه‌ی خۆی نارد بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، مزگێنی ئاشتی دانێ‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندی هه‌مووانه‌وه‌.
37 You yourselves know what happened throughout all Judea, beginning from Galilee after the baptism that John proclaimed: هه‌روه‌ها ئێوه‌ ده‌زانن چی له‌‏ووڵاتی یه‌هودیه‌دا ڕوویدا، دوای ئه‌وه‌ی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی جه‌لیل ڕاگه‌یاند.
38 how our Father anointed Jesus of Nazareth with the Holy Spirit and power, how he went about doing good and healing all oppressed by the devil, for our Father was with him. چۆن خودا عیسای ناسیری به‌ ڕۆحی پیرۆزو به‌هێز ده‌ست‎نیشان‎كرد، له‌شوێنێكه‌وه‌ ده‌چوو بۆ شوێنێكیكه‌و كاری چاكه‌ی ده‌كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌یتان ده‌ستیگرتبوو به‌ سه‌ریان چاكی كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودای له‌گه‌ڵ بوو.
39 We are witnesses of all he did in the Jews' land and Jerusalem—they killed him, hanging him on a tree, ئێمه‌ شایه‌تی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه‌ له‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و قودسدا كردی، ئه‌وان به‌ڕاستی كوشتیان‏و له‌سه‌ر دار هه‌ڵیانواسی.
40 but our Father raised him on the third day and made him appear, به‌ڵام خودا له‌نێو مردوواندا له‌‏ڕۆژی سێهه‌م زیندوویكرده‌وه‌، وای لـێكرد ده‌ركه‌وێ‌،
41 not to all the people but to us, witnesses whom our Father chose beforehand, who ate and drank with him after he rose from the dead. نه‌ك بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئێمه‌ كه‌ له‌پێشا هه‌ڵیبژاردووین وه‌ك شایه‌ت، ئێمه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی خواردمان‏و خواردمانه‌وه‌ پاش زیندووبوونه‌وه‌ی له‌نێو مردوواندا.
42 He commanded us to preach to the people and testify: our Father appointed him judge of the living and the dead. ئینجا فه‌رمانی پێ‌داین ئه‌وه‌ به‌ گه‌ل ڕابگه‌ێنین، هه‌روه‌ها شایه‌تی ئه‌وه‌ بده‌ین كه‌ خودا ئه‌وی داناوه‌ به‌دادوه‌ر به‌سه‌ر زیندووان‏و مردوواندا.
43 To him all the prophets testify that everyone believing in him receives forgiveness of sins through his name." هه‌موو پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن، هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ‌ بهێنێ‌، به‌ناوی ئه‌و گوناهه‌كانی ده‌به‌خشرێ‌.(
44 While Peter was still saying these things, the Holy Spirit fell on all who heard the word. كاتێ‌ په‌ترۆس له‌م قسانه‌دا بوو، ڕۆحی پیرۆز ڕژا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان گرتبوو.
45 The circumcised believers who came with Peter were amazed that the gift of the Holy Spirit was poured out on Gentiles too. ئه‌و جووله‌كه‌ خاوه‌ن باوه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌ترۆس هاتبوون سه‌ریان سوڕما، چونكه‌ به‌هره‌ی ڕۆحی پیرۆز به‌سه‌ر ناجووله‌كه‌‏كانیش ڕژا‏،
46 For they heard them speaking in tongues and praising our Father. Then Peter declared, گوێیان لـێ‌بوو به‌‏زمانه‌ ڕۆحیه‌كان ده‌دوان‏و ستایشی خودایان ده‌كرد. پاشان په‌ترۆس ووتی:
47 "Can anyone refuse water to baptize these people, who received the Holy Spirit as we did?" (ئه‌و خه‌ڵكه‌ش وه‌ك ئێمه‌ ڕۆحی پیرۆزیان وه‌رگرتووه‌، جا كێ‌ ده‌توانی ڕێگایان لێ‌بگرێ‌ تا له‌ ئاو هه‌ڵنه‌كێشرێن؟)
48 He ordered them baptized in Jesus Christ's name. Then they asked him to stay several days. فه‌رمانیدا هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ناوی عیسای مه‌سیح له‌ئاوهه‌ڵكێشرێن. ئه‌وسا ئه‌وان داوایان له‌‏په‌ترۆس‎كرد چه‌ند ڕۆژێك لایان بمێنێته‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]