Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 9 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 But Saul, still breathing threats and murder against the Lord's disciples, went to the high priest, هێشتا شاول دڵی پڕبوو له‌ هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن به‌رامبه‌ر قوتابیه‌كانی خوداوه‌ند. له‌به‌رئه‌وه‌ چووه‌ لای سه‌رۆك كاهین،
2 and asked him for letters to Damascus's synagogues, so that if he found any of the Way, men or women, he could bring them bound to Jerusalem. داوای نامه‌ی لـێ‌كرد بۆ كه‌نیشته‌كان له‌ دیمه‌شق تا ‏ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م ڕێگایه‌ كه‌وتوون له‌‏ژن‎و له‌پیاو گرتنیان ئاسانبێ‌، هه‌روه‌ها له‌ هــه‌ر شــوێنێ‌ بیانبینێ‌ به‌‏زنجیركراوی بیانبات بۆ قودس.
3 As he traveled and was approaching Damascus, suddenly a light from heaven flashed around him. كاتێ‌‏ به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌ڕۆیشت‏و لێینزیك‏بووه‌وه‌، له‌پڕ له‌ ده‌وروپشتی ڕووناكییه‌ك له‌‏ئاسمان بریسكه‌ی دایه‌وه‌،
4 He fell to the ground and heard a voice saying, "Saul, Saul, why are you persecuting me?" ئیتر كه‌وت به‌ زه‌ویداو گوێی له‌‏ده‌نگێك بـوو پێـیووت: (شاول! شاول! بۆچی ده‌م‎چه‌وسێنیته‌وه‌؟)
5 He said, "Who are you, Lord?" And he said, "I am Jesus, whom you are persecuting. ئه‌ویش پرسیاریكرد: (تۆ كێیت ئه‌ی گه‌وره‌؟) جا ده‌نگه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من عیسام ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه‌؟
6 But rise and enter the city, and you will be told what you must do." به‌ڵام هه‌سته‌، بڕۆ ناو شار له‌وێ‌ پێت‎ده‌وترێ‌ چی ده‌بێ‌ بكه‌یت.)
7 The men traveling with him stood speechless, hearing the voice but seeing no one. ‏ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شاول بوون به‌سه‌رسامی وه‌ستان‏و قسه‌یان نه‌كرد، ئه‌وان ده‌نگه‌كه‌یان بیست به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینی.
8 Saul got up from the ground, but with eyes open he saw nothing; they led him by the hand and brought him into Damascus. كاتێ‌ شاول هه‌ستایه‌وه‌، چاوی كرده‌وه‌و سه‌یریكرد هیچ نابینێ‌، ئه‌وانی تر ده‌ستیان گرت و بردیان بۆ دیمه‌شق،
9 He was blind for three days and neither ate nor drank. له‌وێ‌ سێ‌ ڕۆژ مایه‌وه‌ هیچی نه‌بینی، هه‌روه‌ها هیچی نه‌خواردو هیچی نه‌خوارده‌وه‌.
10 A disciple named Ananias lived in Damascus. In a vision the Lord said, "Ananias." He answered, "Here I am, Lord." له‌‏دیمه‌شق قوتابیه‌كی خوداوه‌ند هه‌بوو ناوی حه‌نانیا بوو، له‌‏خه‌ودا خوداوه‌ند بانگیكرد: (‏حه‌نانیا!) ئه‌ویش ووتی: (ئه‌وه‌ منم ئه‌ی خوداوه‌ند!)
11 The Lord said to him, "Get up, go to the street called Straight, and look in Judas's house for a man from Tarsus named Saul—he is praying, ئیتر خوداوه‌ند پێیووت: (بڕۆ بۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی به‌ ڕاست ناسراوه‌ له‌ماڵی یه‌هوزا پرسیار له‌‏پیاوێكی ته‌رتوسی بكه‌ ناوی شاوله‌ وا له‌وێ‌ نوێژ ده‌كات.
12 and in a vision has seen a man named Ananias come in and place his hands on him so he may see again." ‏له‌خه‌ودا بینیویه‌تی پیاوێك ناوی حه‌نانیایه‌ ده‌چێته‌ لایو ده‌ستی ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وسا ده‌بینێ‌.) ‏
13 Ananias replied, "Lord, many have told me about this man—the harm he's done your holy ones in Jerusalem. حه‌نانیا به‌ خوداوه‌ندی ووت: (به‌ڵام ئه‌ی خوداوه‌ند، له‌‏زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌قودس كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر به‌‏خوشك‎و برا پیرۆزه‌كانت،
14 And here he has authority from the chief priests to bind all who call on your name." هه‌روه‌ها سه‌رۆك كاهینه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان داوه‌تێ‌، هه‌ر كه‌سێك ناوت بهێنێ‌ بیگرێ‌.)
15 But the Lord said to him, "Go, for this man is my chosen instrument to carry my name before nations, kings, and Israel's people. خوداوه‌ند فه‌رمانی پێ‌دا: (بڕۆ! من ئه‌م پیاوه‌م هه‌ڵبژاردووه‌ وه‌ك ئامێرێك بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من بۆ میلله‌تان‏و بۆ پادشایان‏و بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش.
16 For I will show him how much he must suffer for the sake of my name." ‏نیشانی ده‌ده‌م چه‌ند ده‌بێ‌ ئازاربكێشێ‌ له‌پێناوی ناوی من.)
17 Ananias went and entered the house. He laid hands on Saul and said, "Brother Saul, the Lord Jesus—who appeared to you on the road you traveled—sent me so you may see again and be filled with the Holy Spirit." ئیتر حه‌نانیا ڕۆیشت‏و چووه‌ ماڵی یه‌هوزا، ده‌ستیخسته‌ سه‌ر سه‌ری شاول‏و ووتی: (ئه‌ی شاولـی برا، عیسای خوداوه‌ند ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پیایدا هاتی خۆی نیشان‎دایت، منی ناردووه‌ بۆ لات تا چاوت چاك‎بێته‌وه‌و ببینیت‏و گیانت پڕبێت له‌ڕۆحی پیرۆز.
18 Immediately something like scales fell from his eyes, and he could see again. He got up and was baptized, ده‌ستبه‌جێ‌ له‌هه‌ردوو چاوی شاول شتێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ وه‌ك توێكل وابوو، ئه‌وسا چاوی چاك‏بووه‌وه‌و بینی، ئیتر هه‌ستاو ‏له‌ئاوهه‌ڵكێشرا.
19 and after eating, he regained his strength. For some days he was with the disciples in Damascus, ده‌ستیكرد به‌نان خواردن‏و هێز هاته‌وه‌ گیانیو چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان له‌‏دیمه‌شق مایه‌وه‌.
20 and immediately he began proclaiming Jesus in the synagogues, that he is the Son of our Father. یه‌كسه‌ر شاول له‌كه‌نیشتدا ده‌ستیكرد به‌‏ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه‌ عیسا ڕۆڵه‌ی خودایه‌.
21 All who heard were amazed and said, "Isn't this the man who caused such havoc in Jerusalem among those calling on this name? And hasn't he come here for this: to bring them bound before the chief priests?" گوێگره‌كان له‌‏ووته‌كانی سه‌رسام بوون‏و پرسییان: (ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌برد كه‌ باسی ئه‌و ناوه‌یان ده‌كرد له‌قودس؟ نه‌هاتبوو بۆ ئێره‌ تا بیانگرێ‌‏و به‌كۆت‏و زنجیره‌وه‌ بیاننێرێ‌ بۆ لای سه‌رۆك كاهینه‌كان؟)
22 But Saul grew stronger still, bewildering the Jews living in Damascus by proving this one is the Christ. به‌ڵام شاول زیاتر گه‌رم بوو بوو له‌‏ووتاره‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ئه‌و جووله‌كانه‌ی دانیشتووی دیمه‌شق بوون ده‌مكوتیكردن به‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ریده‌خات عیسا مه‌سیحه‌.
23 After many days had passed, the Jews plotted to kill him, له‌پاش ماوه‌یه‌كی زۆر‏، جووله‌كه‌كان له‌ دیمه‌شق پلانێكیان دانا بۆ كوشتنی شاول،
24 but Saul learned of their plot; they watched the gates day and night to kill him, به‌ڵام ئه‌و به‌ پلانه‌كه‌یانی زانی، ئیتر جووله‌كه‌كان شه‌و و ڕۆژ ئاگاداری ده‌رگای شار بوون تا كاتێ‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌ بیكوژن.
25 but at night his disciples lowered him through the wall in a basket. له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ندێ‌ له‌‏قوتابیه‌كان به‌شه‌و بردیان‏و خستیانه‌ ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك، به‌ گوریس له‌‏شووره‌ی شاره‌كه‌ هێنایانه‌‏خواره‌وه‌.
26 Arriving in Jerusalem, he tried to join the disciples, but all feared him, not believing he was a disciple. كاتێ‌ شاول گه‌یشته‌ قودس، هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌ قوتابیه‌كانه‌وه‌ بكات له‌وێ‌، به‌ڵام ئه‌وان لێیترسان، چونكه‌ باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه‌ ئه‌و بووه‌ به‌ قوتابی خوداوه‌ند.
27 But Barnabas took him to the apostles and explained how Saul had seen the Lord on the road, who spoke to him, and how in Damascus he had spoken boldly in Jesus' name. باش بوو به‌رنابا كاره‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ و هێنایه‌ لای نێرراوان، بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن خوداوه‌ند له‌ڕێگا خۆی نیشان‎داوه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردووه‌، هه‌روه‌ها چۆن به‌چاونه‌ترسی ناوی عیسای ڕاگه‌یاندووه‌ له‌دیمه‌شق. ‏
28 So he was with them, moving freely about Jerusalem, speaking boldly in the name of the Lord. ئیتر شاول له‌گه‌ڵیان ده‌ستیكرد به‌هاتووچۆ له‌قودس، به‌چاونه‌ترسیه‌وه‌ ناوی خوداوه‌ندی ڕاده‌گه‌یاند.
29 He spoke and debated with the Hellenists, but they were seeking to kill him. هه‌روه‌ها به‌بێ‌ ترس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووله‌كانه‌ ده‌كرد كه‌ به‌‏یۆنانی ده‌دوان، جا ئه‌وانیش هه‌وڵیان‎دا بیكوژن.
30 When the brothers learned this, they brought him down to Caesarea and sent him off to Tarsus. كاتێ‌ برایان به‌مه‌یان زانی بردیانه‌ قه‌یسه‌ریه‌ له‌وێشه‌وه‌ ناردیانه‌ شاری ته‌رتوس.
31 So the church throughout Judea, Galilee, and Samaria had peace and was strengthened; walking in the fear of the Lord and comforted by the Holy Spirit, it multiplied in number. له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و جه‌لیل‏و سامیره‌ ئاشتی‏و ئاسووده‌یی تیادابوو. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی ده‌كردو له‌سه‌ر ڕێگای خوداوه‌ند په‌رستی ده‌ڕۆیشت، به‌پشتیوانی ڕۆحی پیرۆزیش له‌په‌ره‌سه‌ندن‏بوو.
32 As Peter traveled among all the believers, he also went down to the holy ones living in Lydda. كاتێ‌ په‌ترۆس له‌هه‌موو لایه‌ك به‌ڕێگاوه‌ بوو، چوو بۆ دیده‌نی ئه‌و خوشك‏و برا پیرۆزانه‌ی دانیشتووی شاری لوده‌ بوون،
33 There he found a man named Aeneas, bedridden for eight years, who was paralyzed. له‌وێ‌ ئیفلیجێكی بینی ناوی ئینیاس بوو، هه‌شت ساڵ بوو له‌ناو جێگا كه‌وتبوو.
34 Peter said to him, "Aeneas, Jesus Christ heals you. Get up, make your bed." He got up at once. ‏په‌ترۆس پێیووت: (ئه‌ی ئینیاس، عیسای مه‌سیح چاكت‎ده‌كاته‌وه‌. هه‌سته‌ خۆت جێگاكه‌ت چاك‎بكه‌!) ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستا.
35 And all who lived in Lydda and Sharon saw him, and they turned to the Lord. كاتێ‌ هه‌موو دانیشتوانی لوده‌و شارون كابرایان بینی، ئیتر هه‌موویان بۆ خوداوه‌ند گه‌ڕانه‌وه‌.
36 In Joppa lived a disciple named Tabitha, meaning Dorcas. She was full of good works and help for the poor. له‌‏شاری یافا قوتابیه‌كی كچ هه‌بوو ناوی تابیسا بوو ناوه‌كه‌ی به‌واتای ئاسك، هه‌میشه‌ به‌ كاری چاكه‌و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران خه‌ریك بوو.
37 In those days she got sick and died; they washed her and laid her in an upstairs room. له‌وكاته‌دا وا ڕێكه‌وت كچه‌ نه‌خۆش‎كه‌وت‏و مرد، شوشتیان‏و خستیانه‌ ژوورێكه‌وه‌ له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌.
38 Since Lydda was near Joppa, disciples who heard Peter was there sent two men to him, urging, "Don't delay coming to us." كاتێ‌ قوتابیه‌كان له‌‏یافا بیستیان په‌ترۆس له‌‏شاری لوده‌یه‌. جا یافا نزیك بوو له‌‏شاری لوده‌وه‌، دوو پیاویان نارده‌ لای، داوایان ‎لـێكردو ووتیان: ( تكایه‌ وه‌ره‌ بۆ لامان خۆت دوامه‌خه‌!)
39 So Peter got up and went with them. When he arrived, they brought him to the upper room. All the widows stood beside him crying, showing the tunics and cloaks Dorcas had made while with them. ئه‌ویش هه‌ستاو ڕۆیشت، كاتێ‌ گه‌یشت بردیانه‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان به‌گریانه‌وه‌ هاتنه‌ لای، هه‌ندێ‌ جلیان بۆ هێنا له‌وانه‌ی ئه‌و كچه‌ دروبووی كاتێ‌ به‌ زیندوویی له‌گه‌ڵیان بوو.
40 Peter sent everyone out, knelt, and prayed. Turning to the body, he said, "Tabitha, get up." She opened her eyes, saw Peter, and sat up. په‌ترۆس داوای له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌كرد كه‌ له‌وێدا بوون له‌ ژووره‌كه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، چووه‌ سه‌ر چۆك‏و نوێژی‏كرد، ئینجا ڕووی كرده‌ لاشه‌كه‌و ووتی: (تابیسا، هه‌سته‌!) ئه‌وسا كچه‌ چاوی كرده‌وه‌. كاتێ‌ په‌ترۆسی بینی دانیشت،
41 Giving her his hand, he raised her up. Calling the holy ones and the widows, he presented her alive. یه‌كسه‌ر په‌ترۆس ده‌ستی بۆ ڕاكێشاو یارمه‌تیدا تا هه‌ستێ‌، ئیتر خوشك‏و برا پیرۆزه‌كان‏و بێوه‌ژنه‌كانی بانگ‎كردو كچه‌كه‌ی به‌زیندوویه‌تی دایه‌وه‌ ده‌ستیان.
42 And it became known throughout all Joppa, and many believed in the Lord. هه‌واڵی ئه‌م كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ له‌هه‌موو یافادا بڵاوبووه‌وه‌، ئه‌وسا ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان به‌ خوداوه‌ند كرد.
43 And he stayed in Joppa for many days with a man named Simon, a tanner. په‌ترۆس له‌ یافا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لای كابرایه‌كی پێسته‌ خۆشكه‌ر مایه‌وه‌ ناوی شه‌معون بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]