Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 8 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Saul approved of Stephen's killing. That day a great persecution erupted against the Jerusalem church, scattering everyone except the apostles through Judea and Samaria. شاول ڕازی بوو به‌ كوشتنی ئیستفانۆس. ‏هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران تووشی چه‌وسا‏نه‌وه‌یه‌كی زۆر هات له‌‏قودس. هه‌موو باوه‌ڕداران له‌‏ناوچه‌كانی یه‌هودیه‌و سامیره‌ بڵاوبوونه‌وه‌، به‌ڵام نێرراوان هه‌ر له‌‏قودس مانه‌وه‌.
2 Devout men buried Stephen and mourned loudly over him. ئیتر هه‌ندێ‌ پیاوی له‌‏خودا‎ترس ئیستفانۆسیان ناشت‏و زۆر له‌سه‌ری گریان.
3 But Saul was destroying the church, entering house after house, dragging off men and women, throwing them in prison. به‌ڵام شاول هه‌وڵی له‌ناوبردنی باوه‌ڕدارانی ده‌دا، له‌م ماڵه‌وه‌ ده‌چوو بۆ ئه‌و ماڵ ژن‏و پیاوی ڕاده‌كێشاو ده‌یخستنه‌ به‌ندیخانه‌.
4 So those scattered went everywhere, proclaiming the good news of the word. ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی بڵاوببوونه‌وه‌ له‌‏شوێنێكه‌وه‌ ده‌چوون بۆ شوێنێكیكه‌و مزگێنی ووشه‌ی خودایان به‌خه‌ڵكی ده‌دا.
5 Philip went down to the city of Samaria and proclaimed Christ to them. جا فیلیپۆس بۆ شارێك ڕۆیشت له‌ناوچه‌ی سامیره‌، سه‌باره‌ت به‌مه‌سیح بۆ دانیشتوانی قسه‌ی‏كرد.
6 The crowds paid attention together to Philip's words, hearing and seeing the signs he did. كاتێ‌ خه‌ڵكه‌كه‌ گوێیان لێی گرت‏و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان لێی بینی، هه‌موو زۆر بایه‌خیان دا به‌وه‌ی ووتی،
7 Unclean spirits came out of many who were possessed, screaming loudly, and many paralyzed and lame were healed. چونكه‌ ڕۆحی پیس له‌زۆر كه‌س كه‌تیایان نیشته‌جێ‌بوون، ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌‏ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد، هه‌روه‌ها شه‌ل‏و گۆجی زۆری چاك‎كرده‌وه‌،
8 So there was great joy in that city. ئه‌وسا خۆشی هه‌موو شاره‌كه‌ی گرته‌وه‌. ‏
9 A man named Simon had already practiced magic in that city, amazing Samaria's people and claiming to be someone great. پێش ئه‌مه‌ له‌و شاره‌دا جادوگه‌رێك هه‌بوو ناوی شه‌معون بوو، جادوی ده‌كردو دانیشتووی سامیره‌ سه‌ریان سوڕمابوو لێی، ده‌یووت من پیاوێكی مه‌زنم‏.
10 Everyone, from least to greatest, listened to him, saying, "This man is God's power, called Great." گه‌وره‌و بچووك گوێیان لـێ‌ده‌گرت‏و ده‌یان‎ووت: (ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌ییو توانای خودای تیادایه‌.)
11 They paid attention to him because for a long time he had amazed them with his magic. ئه‌وان گوێیان بۆ ده‌گرت، چونكه‌ ماوه‌یه‌كی درێژ بوو جادوگه‌رێتی له‌ناویان‏دا ده‌كرد.
12 But when they believed Philip's good news about the kingdom of our Father and the name of Jesus Christ, men and women were baptized. كاتێ‌ باوه‌ڕیان هێنا به‌ووشه‌كانی فیلیپۆس ئه‌وه‌ی مزگێنی پادشاهێتی ئاسمان‏و ناوی عیسای مه‌سیحی پێ‌دان، ئیتر ژن‏و پیاو له‌ئاوهه‌ڵكێشران.
13 Simon himself believed, was baptized, and stayed close to Philip, amazed at the signs and great miracles he saw. ئه‌وسا شه‌معونیش باوه‌ڕی هێناو له‌ئاوهه‌ڵكێشرا، خوی به‌ فیلیپۆس گرتبوو، سه‌ریسوڕما بوو كاتێ‌ نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بینی له‌سه‌رده‌ستی ده‌كرا.
14 When the apostles in Jerusalem heard Samaria had received our Father's word, they sent Peter and John to them. كاتێ‌ نێرراوان له‌‏قودس بیستیان كه‌وا دانیشتوانی سامیره‌ باوه‌ڕیان به‌ ووشه‌ی خودا هێناوه‌، ئه‌وسا په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننایان بۆ لایان نارد.
15 When they arrived, they prayed for them that they might receive the Holy Spirit, هه‌ر دووكیان نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرن،
16 for the Holy Spirit had not yet fallen on any of them; they were only baptized into the name of the Lord Jesus. چونكه‌ هێشتا ڕۆحی پیرۆز نه‌ڕژابوو بـه‌سـه‌ر كـه‌سـیان، بـه‌ڵكو ته‌نها به‌ناوی عیسای خوداوه‌ند له‌ئاو هه‌ڵكێشرابوون.
17 Then they laid their hands on them, and they received the Holy Spirit. جا په‌ترۆس‏و یۆحه‌ننا ده‌ستیان خسته‌ سه‌ر سه‌ریان، ئه‌وسا ڕۆحی پیرۆزیان وه‌رگرت.
18 When Simon saw the Spirit given through the apostles' laying on of hands, he offered them money, كاتێ‌ شه‌معون بینی ڕۆحی پیرۆز چووه‌ ناو ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ دوو نێرراوه‌كه‌ ده‌ستیان خسته‌ سه‌ر سه‌ریان، هه‌ندێ‌ پاره‌ی خسته‌ به‌رده‌م په‌ترۆس و یۆحه‌نناو پێیووتن:
19 saying, "Give me this power too, so whoever I lay hands on receives the Holy Spirit." (ئه‌و توانایه‌ به‌‏منیش بده‌ن، هه‌تا ده‌ست بخه‌مه‌ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرێ‌.)
20 Peter said to him, "May your silver perish with you, since you thought you could buy our Father's gift with money! په‌ترۆس پێیووت: (با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێ‌! چونكه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دا بووی تۆ ده‌توانی به‌هره‌ی خودا به‌ پاره‌ بكڕی!
21 You have no part or share in this matter, for your heart is not right before our Father. تۆ له‌م شته‌دا ماف‏و به‌شت‏نییه‌، چونكه‌ دڵت ڕاست نییه‌ به‌رامبه‌ر خودا.
22 So turn from this evil, and pray to our Father that, if possible, your heart's intent may be forgiven you. تۆبه‌ بكه‌ له‌به‌ر ئه‌م خراپه‌یه‌، نوێژ بكه‌ بۆ خوداوه‌ند تا له‌‏مه‌به‌ستی دڵت خۆش‎بێ‌،
23 I see you poisoned by bitterness and bound by evil." چونكه‌ ده‌تبینم تێكه‌ڵ به‌تاڵاو بوویت‏و كه‌وتوویته‌ داوی گوناه‌‏.)
24 Simon answered, "Pray to God for me, that nothing you have said may come upon me." جا شه‌معون ووتی: (هه‌ر دووكتان له‌پێناوی من نوێژ بكه‌ن بۆ خوداوه‌ند، هه‌تا هیچ شتێك له‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن به‌سه‌رمدا نه‌یه‌ت.
25 So, having testified and spoken our Lord Jesus's word, they returned to Jerusalem, preaching the good news in many Samaritan villages. دوای ئه‌وه‌ی په‌ترۆس‎و یۆحه‌ننا شایه‌تی ووشه‌ی خوداوه‌ندیان‏داو له‌وێ‌ ئاشكرایان‎كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قودس‏و ووشه‌ی خودایان بۆ زۆر لاد‎ێكانی ناوچه‌ی سامیره‌ ڕاگه‌یاند.
26 Then an angel of our Father told Philip, "Get up and go south to the road going down from Jerusalem to Gaza"—a desert road. فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ فیلیپۆس دواو پێیووت: (هه‌سته‌ بڕۆ به‌ره‌و خواروو، به‌ڕێگای نێوان قودس‎و غه‌ززه‌دا.
27 He got up and went. There was an Ethiopian eunuch, a court official of Candace, queen of the Ethiopians, in charge of all her treasury, who had come to Jerusalem to worship, ئه‌ویش هه‌ستاو ڕۆیشت، له‌وكاته‌دا تووشی پیاوێكی گرنگی خه‌ساوی حه‌به‌شی‏بوو كه‌ وه‌زیری كاروباری دارایی بوو لای كه‌نداكه‌ی شاژنی حه‌به‌شه‌، هاتبووه‌ قودس بۆ په‌رستن،
28 and was returning, seated in his chariot and reading the prophet Isaiah. كاتێ‌ به‌‏سواری گالیسكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ حه‌به‌شه‌‏، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ بوو له‌په‌رتووكی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر،
29 And the Holy Spirit said to Philip, "Go over and catch up with that chariot." رۆحی پیرۆز به‌ فیلیبۆسی ووت: (بڕۆ دوای ئه‌و گالیسكه‌یه‌ كه‌وه‌.)
30 Philip ran up, heard him reading the prophet Isaiah, and asked, "Do you understand what you're reading?" ئیتر فیلیپۆس به‌ په‌له‌ دوایكه‌وت، گوێی له‌‏كابرا بوو په‌رتووكی ئه‌شعیای ده‌خوێنده‌وه‌و لێیپرسی: (ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه‌ تێی‏ده‌گه‌ی؟)
31 He said, "How can I, unless someone guides me?" and invited Philip up to sit with him. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (چۆن ئه‌مه‌ بتوانم گه‌ر یه‌كێك بۆم ڕوون‎‏نه‌كاته‌وه‌؟) ئینجا فیلیبۆسی بانگ‎كرد بچێته‌ سه‌ر گالیسكه‌كه‌یو له‌گه‌ڵی دابنیشێ‌.
32 Now the passage of Scripture he was reading was this: "Like a sheep he was led to the slaughter, and like a lamb silent before its shearer, so he did not open his mouth. كابرا له‌و په‌رتووكه‌ی ده‌یخوێنده‌وه‌ گه‌یشتبووه‌ ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ده‌ڵێ‌: [[وه‌ك به‌رخێك كه‌وا ده‌برێ‌ بۆ سه‌ربڕین، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌رخێكی بێ‌ده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێ‏ده‌بڕیته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌می نه‌كرده‌وه‌.
33 In his humiliation justice was denied him. Who can describe his generation? For his life is taken away from the earth." له‌‏كاتێ‌ كه‌ ملكه‌چ‏بوو به‌‏ناڕه‌وایی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كرد. جا كاتێ‌ ژیانی له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ما، ئیتر كێ‌ باسی نه‌وه‌كانی ده‌كات؟]] ‏
34 The eunuch said to Philip, "Tell me, of whom does the prophet say this—himself, or someone else?" لێره‌ كابرا به‌ فیلیپۆسی ووت: (پێم‎بڵێ‌: ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر مه‌به‌ستی له‌ كێیه‌ له‌م ووته‌یه‌دا؟ له‌خۆی یاخود له‌ یه‌كێكیكه‌؟)
35 Philip opened his mouth and, starting from this Scripture, told him the good news about Jesus. ئیتر فیلیپۆس كه‌وته‌ قسه‌كردن‏و ده‌ستیكرد به‌ مزگێنیدانی عیسا به‌ ده‌ست پێ‌كردن له‌‏و په‌رتووكه‌وه‌.
36 Traveling the road, they reached water, and the eunuch said, "Look, water! What stops me from being baptized?" كاتێ‌ به‌ڕێگاوه‌ بوون، گه‌یشتنه‌ شوێنێك ئاوی لـێ‌بوو، كابرا به‌ فیلیپۆسی ووت: (ئه‌وه‌ ئاوه‌، چی ڕێم لـێ‌ده‌گرێ‌ له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێم؟) [
37 Not in this edition فیلیپۆس له‌‏وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌مه‌ ده‌بێ‌ گه‌ر به‌ هه‌موو دڵته‌وه‌ باوه‌ڕ بهێنی.) جا كابرا ووتی: (‏باوه‌ڕ ده‌كه‌م عیسای مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودایه‌.(]
38 He ordered the chariot to stop; both went down into the water, Philip and the eunuch, and Philip baptized him. ‏فه‌رمانیدا گالیسكه‌كه‌ ڕاوه‌ستێ‌، ئه‌وسا هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر ئاوه‌كه‌و فیلیپۆس كابرای خه‌ساوی له‌ئاوهه‌ڵكێشا.
39 When they came up out of the water, the Spirit of our Father snatched Philip away; the eunuch never saw him again, but went on his way rejoicing. كاتێ‌ له‌ ئاوه‌كه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ ڕۆحی خوداوه‌ند فیلیپۆسی ڕفاند، ئیتر كابرا فیلیپۆسی نه‌بینییه‌وه‌. ئه‌ویش به‌خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێگای خۆی ڕۆیشت‏.
40 Philip found himself at Azotus. He traveled through, announcing the good news in every town until he reached Caesarea. دوای ئه‌وه‌ فیلیپۆس له‌ ئه‌شدود بینرا، ئینجا ڕۆیشت بۆ مزگێنیدان له‌ هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی ئه‌وێ‌ تا گه‌یشته‌ شاری قه‌یسه‌ریه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]