Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Acts 7 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Then the high priest asked, "Are these things true?" جا ‏سه‌رۆك كاهین له‌‏ئیستفانۆسی پرسی: (ئایا ئه‌م تاوانانه‌ ڕاسته‌؟)
2 Stephen said, "Brothers and fathers, listen: Our Father of glory appeared to our father Abraham in Mesopotamia, before he lived in Haran, ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌ی برایان‏و باوكان گوێ‌ بگرن، خودای شكۆ‏دار بۆ ئیبراهیمی باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ‌ له‌‏خاكی نێوان دجله‌و فورات بوو، پێش‎ئه‌وه‌ی بڕوا له‌حاران نیشته‌جێ‏بێ،
3 and told him, 'Leave your land and relatives, and go to the land I'll show you.' پێیووت: [[خاك‏و كه‌سو‏كارت به‌جێ‌‏بهێڵه‌و بڕۆ بۆ ئه‌و خاكه‌ی پێشانت ده‌ده‌م.]]
4 He left the Babylonians' land and settled in Haran. After his father died, our Father moved him from there into this land you now live in. ئه‌وسا ئه‌ویش خاكی كلدانیه‌كانی به‌جێ‌هێشت‏و له‌حاران نیشته‌جێ‌ بوو، كاتێ‌ باوكی مرد، خودا هێنای بۆ ئه‌م خاكه‌ی ئێوه‌ ئێستا تیایدا نشته‌جێن،
5 He gave him no inheritance in it, not even a foot of ground—yet promised it to him and his descendants after him as a possession, though he had no child. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خودا هیچ میراتێكی نه‌دایه‌، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌ك زه‌ویشی نه‌دایه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كاته‌ بێ‌ منداڵ بوو، به‌ڵام خودا به‌ڵێنی پێدا ئه‌م خاكه‌ بدا به‌خۆیو به‌ نه‌وه‌كانی دوای خۆی.
6 And our Father said his offspring would be foreigners in a land not their own, enslaved and mistreated 400 years. جا ئه‌و كاته‌ خودا ووتی: [[‏نه‌وه‌كانی ئیبراهیم بۆ ماوه‌ی چوارسه‌د ساڵ نامۆ ده‌بن له‌‏خاكێك كه‌ هی خۆیان نییه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بن به‌ كۆیله‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ‌،
7 'I will judge the nation they serve,' our Father said, 'and after, they will come out and worship me in this place.' به‌ڵام ئه‌و گه‌له‌ تاوانبار ده‌كه‌م كه‌ ده‌یان‎كه‌ن به‌ كۆیله‌. دوای ئه‌مه‌ دێنه‌ده‌ره‌وه‌و له‌م شوێنه‌ ده‌م‎په‌رستن.]]
8 He gave him the covenant of circumcision. Abraham fathered Isaac and circumcised him on the eighth day; Isaac fathered Jacob, and Jacob the twelve ancestors. ئینجا خودا په‌یمانی خه‌ته‌نه‌كردنی* له‌گه‌ڵ ئیبراهیم به‌ست. ئه‌وه‌بوو ئیبراهیم ئیسحاقی كوڕی خه‌ته‌نه‌كرد كه‌ ته‌مه‌نی بوو به‌ هه‌شت ڕۆژ. ئیسحاقیش یاقوبی كوڕی، یاقوبیش هه‌ردوانزه‌ باوكانی یه‌كه‌ممان.
9 The ancestors, jealous of Joseph, sold him into Egypt, but our Father was with him, باوكانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی چاویان به‌‏یوسف هه‌ڵ‎نه‌ده‌هات‏، فرۆشتیان به‌ میسر، به‌ڵام خودای هه‌ر له‌گه‌ڵ‏بوو،
10 and rescued him from all his troubles, gave him favor and wisdom before Pharaoh king of Egypt, who made him ruler over Egypt and Pharaoh's whole household. ڕزگاریكرد له‌ هه‌موو ئه‌و ناخۆشییانه‌ی به‌سه‌ری هات، هه‌روه‌ها دانایی‏و به‌ره‌كه‌تی خۆی پێدا له‌به‌رده‌م فیرعه‌ونی پادشای میسر، ئه‌ویش كردی به‌فه‌رمانڕه‌وای میسرو سه‌رپه‌رشتیكه‌ری كاروباری ماڵی خۆی.
11 A famine and great suffering struck all Egypt and Canaan, and our fathers found no food. دوای ئه‌مه‌ برسێتی‏و ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌‏میسرو كه‌نعان ڕوویدا، باوكانمان هیچ خواردنیان نه‌بوو.
12 Hearing there was grain in Egypt, Jacob sent our fathers there first. به‌ڵام كاتێ‌ یاقوب بیستی له‌‏میسر گه‌نم هه‌یه‌ باوكانمانی یه‌كه‌مجار بۆ ئه‌وێ‌ نارد.
13 On the second visit, Joseph made himself known to his brothers, and Pharaoh learned of Joseph's family. كه‌ بۆ جاری دووه‌م ڕۆیشتنه‌وه‌ یوسف خۆی پێ‌ناساندن، ئه‌وسا بنه‌ماڵه‌ی یوسف بۆ فیرعه‌ون ده‌ركه‌وت. ‏
14 And Joseph sent for his father Jacob and all his relatives, seventy-five persons in all. (ئیتر یوسف‏، یاقوبی باوكی له‌گه‌ڵ براكانی‏و خێزانه‌كانیان بانگ‎كرد بۆ میسر كه‌ هه‌موویان حه‌فتاو پێنج كه‌س بوون.
15 And Jacob went down into Egypt, and he died, he and our fathers. به‌و شێوه‌یه‌ یاقوب‏و باوكانمان هاتن بۆ میسر، له‌وێ‌ مانه‌وه‌ تا مردن.
16 They were taken back to Shechem, and buried in the tomb Abraham had bought for silver from Hamor's sons in Shechem. پاشان بردیانن بۆ ناوچه‌ی شه‌كیم، له‌وێ‌ له‌‏و گۆڕستانه‌ نێژران ئه‌وه‌ی ئیبراهیم به‌ هه‌ندێ‌ زیو له‌‏هۆزی حه‌موری كڕی.
17 As the time of the promise our Father gave Abraham neared, the people grew and multiplied in Egypt, به‌ڵام كه‌ كاتی هاتنه‌دی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خودا به‌ئیبراهیمی دابوو نزیك بووه‌وه‌، گه‌ل له‌ میسر په‌ره‌یان‎ده‌سه‌ندو ژماره‌یان زیادی ده‌كرد.
18 until there arose over Egypt another king who did not know Joseph. ئینجا پادشایه‌كی تازه‌ بۆ میسر دانرا یوسفی نه‌ده‌ناسی.
19 This king exploited our people and mistreated our fathers, forcing them to abandon their infants to die. به‌فڕوفێڵ ده‌جوڵایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ باوكانمان به‌‏خراپه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، به‌زۆر وای لـێكردن واز له‌‏منداڵه‌كانیان بهێنن هه‌تا بمرن.
20 At that time Moses was born, beautiful in our Father's sight. He was raised three months in his father's house. له‌و كاته‌دا موسا له‌دایك‎بوو. له‌به‌رچاوی خودا په‌سه‌ند بوو، سێ‌ مانگ له‌ماڵی دایك‏و باوكی به‌خێوكرا،
21 And when he was abandoned, Pharaoh's daughter adopted him and brought him up as her own son. به‌ڵام له‌‏دواییدا خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ دایاننا، ئه‌وه‌بوو كچه‌كه‌ی فیرعه‌ون هه‌ڵیگرته‌وه‌و كردی به‌‏كوڕی خۆیو به‌خێویكرد.
22 Moses was trained in all Egyptian wisdom, and was strong in speech and action. ئینجا موسا هه‌موو زانیاریه‌كانی میسری خوێند، تا به‌توانا بوو له‌ قسه‌و له‌كردار.
23 When he was forty years old, he decided to visit his brothers, the sons of Israel. كاتێ‌ ته‌مه‌نی بوو به‌ چل ساڵ، به‌خه‌یاڵیدا هات سه‌ردانی برا ئیسرائیلیه‌كانی بكات،
24 Seeing one of them wronged, he defended the oppressed man and avenged him by striking down the Egyptian. یه‌كێكیانی بینی له‌لایه‌ن میسرییه‌كه‌وه‌ ده‌ست درێژی لێ‌ده‌كرێ‌، ئه‌وسا ئه‌ویش به‌رگری له‌‏زۆرلـێكراو كردو كابرای میسری كوشت.
25 He thought his brothers would understand our Father was giving them salvation through his hand, but they didn't understand. به‌هیوای ئه‌وه‌ی براكانی هه‌ست بكه‌ن كه‌وا خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕزگاریان ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وان هه‌ستیان پێ‌نه‌كرد.
26 The next day he came upon them as they were fighting and tried to reconcile them, saying, 'Men, you are brothers. Why do you wrong each other?' بۆ به‌یانی دووان له‌براكانی بینی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش هه‌وڵیدا ئاشتیان بكاته‌وه‌و ووتی: ئێوه‌ بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟
27 But the man wronging his neighbor shoved Moses aside, saying, 'Who made you ruler and judge over us? به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار ده‌ستیكردبوو به‌ شه‌ڕه‌كه‌، پاڵێكی پێوه‌ناو ووتی: كێ‌ تۆی كردووه‌ به‌گه‌وره‌و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟
28 Do you want to kill me as you killed the Egyptian yesterday?' ئایا ده‌ته‌وێ‌ بمكوژی وه‌ك چۆن دوێنێ‌ كابرای میسریت كوشت؟
29 At this word, Moses fled and lived as a foreigner in the land of Midian, where he fathered two sons. ئه‌وسا موسا له‌میسره‌وه‌ ڕایكرد بۆ ووڵاتی مه‌دیان، به‌ نامۆیی تیایدا ژیاو هه‌ر له‌وێ‌ دوو كوڕی بوو.
30 Forty years later, an angel appeared to him in the wilderness of Mount Sinai, in a burning bush's flame. پاش چل ساڵ، له‌بیابانی شاخی سینا* فریشته‌یه‌ك ده‌ركه‌وت بۆ موسا له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساو.
31 Moses saw it and was amazed; as he approached to look closer, our Father's voice came: ئه‌م دیمه‌نه‌ بووه‌ هۆی سه‌رسامی موسا، كاتێ‌ لێینزیك بووه‌وه‌ بۆ سه‌یركردنی، گوێی له‌‏ده‌نگی خوداوه‌ند بوو بانگیكرد:
32 'I am the God of your fathers—the God of Abraham, Isaac, and Jacob.' Moses trembled, not daring to look. من خودای باوكانتم، خودای ئیبراهیم‏و ئیسحاق‏و یاقوب! موسا ترساو ئیتر نه‌یوێرا جارێكی دیكه‌ سه‌یری بكاته‌وه‌.
33 Then our Father told him, 'Take the sandals off your feet, for the place you're standing on is holy ground.' جا خودا‏وه‌ند پێیووت: پێلاوه‌كانت داكه‌نه‌‏، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ی له‌سه‌ری وه‌ستاوی زه‌وییه‌كی پیرۆزه‌.
34 I have indeed seen my people's suffering in Egypt, heard their groaning, and come down to rescue them. Now go—I'm sending you to Egypt. ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی له‌میسر به‌گه‌له‌كه‌م ده‌كرا بینیم، هه‌روه‌ها گوێم له‌‏ناڵه‌یان بوو، هاتمه‌خواره‌وه‌ تا ڕزگاریان بكه‌م. ئێستا وه‌ره‌ ده‌تنێرم بۆ میسر.
35 This Moses, whom they rejected, saying, 'Who made you ruler and judge?'—this is the one our Father sent as both ruler and redeemer, through the hand of the angel who appeared to him in the bush. (ئه‌و موسایه‌ی كه‌وا گه‌له‌كه‌ی نه‌یان‎ویست‏و پێیان ووت: كێ‌ تۆی كردووه‌ به‌گه‌وره‌و به‌دادوه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌؟ هه‌ر ئه‌و بوو خودا ناردی وه‌ك سه‌رۆك‏و ڕزگاركه‌ر به‌‏هۆی ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌ده‌وه‌نه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت.
36 This man led them out, doing wonders and signs in the land of Egypt, at the Red Sea, and in the wilderness for forty years. جا موسا گه‌له‌كه‌ی له‌‏میسر هێنایه‌‏ده‌ره‌وه‌، ماوه‌ی چل ساڵ نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری كرد له‌‏میسرو ده‌ریای سوورو بیابان.
37 This is the Moses who told Israel's sons, 'Our Father will raise up a prophet like me for you, from your brothers.' (موسا خۆی بوو به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ووت: [[خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ ده‌نێرێ‌.]]
38 This is the one who was in the wilderness assembly with the angel speaking to him at Mount Sinai, and with our fathers—he received living words to give us. هه‌ر ئه‌ویش بوو له‌ بیابان له‌گه‌ڵ گه‌لـی ئیسرائیل، هه‌ستا به‌ده‌وری په‌یام‎گه‌یه‌نه‌ر له‌نێوان باوكانمان‏و ئه‌و فریشته‌یه‌ی ‏گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كرد له‌سه‌ر چیای سینا، هه‌ر ئه‌ویش بوو ووشه‌ی ژیانی وه‌رگرت تا بیدا به‌ ئێمه‌.
39 Our fathers refused to obey him; they rejected him and in their hearts turned back to Egypt, به‌ڵام باوكانمان نه‌یان‎ویست ملكه‌چی موسابن‏و ئه‌ویان به‌لاوه‌نا، دڵیان هه‌ر بۆ میسر ده‌گه‌ڕایه‌وه‌،
40 telling Aaron, 'Make us gods to go ahead of us. As for this Moses who led us out of the land of Egypt, we don't know what happened to him.' به‌ هارونیان ووت: (‏بتێكمان بۆ دروستبكه‌ تا ڕێگا نیشانده‌رمان بێت، چونكه‌ ئه‌و موسایه‌ی ئێمه‌ی له‌‏ووڵاتی میسر هێنایه‌ده‌ره‌وه‌ نازانین چی به‌سه‌رهاتووه‌.)
41 They made a calf in those days, offered a sacrifice to the idol, and celebrated what their hands had made. جا له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له‌ شێوه‌ی گۆلك دروست‎كردو قوربانیان پێشكه‌ش‎كرد، دڵشاد بوون به‌ده‌ستكردی ده‌ستیان.
42 But our Father turned away, giving them over to worship the host of heaven, as written in the prophets' book: 'Did you bring me slaughtered animals and sacrifices for forty years in the wilderness, house of Israel? به‌ڵام خودا ڕووی لـێ‌وه‌رگێران‏و وازی لـێ‌هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان بپه‌رستن، هه‌روه‌ك له‌‏په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران باسكراوه‌: [[ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئایا له‌ بیابان به‌درێژایی چل ساڵ هیچ قوربانیه‌كتان بۆ كردم؟
43 You carried Moloch's tent and your god Rephan's star, the idols you fashioned to worship them; so I will banish you far beyond Babylon.' نه‌خێر به‌ڵكو چادری بتی (ملوك)تان هه‌ڵگرت له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی بتی (رێفان)، ئه‌و دوو په‌یكه‌ره‌ی دروستتان‎كرد تا كڕنووشی بۆ به‌رن. جا له‌به‌رئه‌وه‌ بۆ دوورتریش له‌‏بابل ده‌تاننێرم.]]
44 Our ancestors had the tent of witness in the wilderness, as he who spoke to Moses directed him to make it, matching the pattern he'd seen. (باوكانمان له‌‏بیابان چادری شایه‌تییان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ی موسا دروستی كردبوو، جا خودا موسای ڕاسپارد چادره‌كه‌ هه‌ڵ‎بدات به‌و شێوه‌یه‌ی نیشانی دابوو.
45 Our fathers in turn brought it in with Joshua when they dispossessed the nations that our Father drove out before them. So it was until the days of David, ئه‌وسا بردیانه‌ ئه‌و ووڵاته‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرت به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌شوع*، كاتێ‌ خودا ئه‌و گه‌له‌ی تیایدا دانیشتبوو له‌به‌رده‌میان ده‌ریكرد. ئیتر به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ تا ڕۆژانی داود،
46 who found favor with our Father and asked to find a dwelling place for our Father. ‏ئه‌وه‌ی مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خودا بوو، هه‌وڵیدا ماڵێك بدۆزێته‌وه‌ بۆ خودای یاقوب.
47 But it was Solomon who built a house for him. ئه‌مه‌ش هاته‌دی كاتێ‌ سلێمان خانوویه‌كی بۆ دروست‎كرد.
48 Yet the Most High does not live in houses made by human hands, as the prophet says: ‏(به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له‌و كۆشكانه‌ نیشته‌جێ‌ نابێ‌ كه‌ ده‌ستی مرۆڤ دروستیكردووه‌، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ووتویه‌تی:
49 'Heaven is my throne, and the earth is my footstool. What kind of house will you build for me, says our Father, or what is the place of my rest? ‏[[ئاسمان ته‌ختی منه‌، زه‌ویش شوێنی پێم. چ ماڵێكم بۆ دروست ده‌كه‌ن؟ خوداوه‌ند ده‌ڵێ‌. چ شوێنێكم بۆ حه‌وانه‌وه‌ بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌ن؟
50 Did not my hand make all these things?' ئایا ده‌ستی خۆم هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست نه‌كردووه‌؟]])
51 "You stubborn people, uncircumcised in heart and ears, always resist the Holy Spirit—like your fathers, so do you. هه‌روه‌ها ئیستفانۆس ووتی: (ئه‌ی مل ڕه‌قه‌كان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی دڵ‏و گوێتان خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوه‌! ئێوه‌ هه‌میشه‌ به‌ربه‌ره‌كانی ڕۆحی پیرۆز ده‌كه‌ن. بــاوبـاپیرانتان چییان كرد ئێــوه‌ش ئــه‌وه‌ ده‌كه‌ن!
52 Which of the prophets did your fathers not persecute? They killed those who announced beforehand the Righteous One's coming—whom you have now betrayed and murdered. چ پێغه‌مبه‌رێك له‌چه‌وسانه‌وه‌ی باوباپیرانتان ڕزگاری بوو‏، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یان كوشت كه‌ باسی هاتنی ئه‌و ڕاست‏ودروسته‌یان كرد ئه‌وه‌ی داتان‏به‌ده‌سته‌وه‌و كوشتتان،
53 You who received the law through angels and yet did not keep it." ئێوه‌ شه‌ریعه‌تتان له‌‏ده‌ستی فریشته‌كان وه‌رگرت، به‌ڵام كارتان پێ‏نه‌كرد.)
54 Now when they heard these things they were enraged, and they ground their teeth at him. كاتێ‌ ئه‌وانه‌ی كۆببوونه‌وه‌ گوێیان له‌‏قسه‌كانی ئیستفانۆس بوو، دڵیان پڕبوو له‌‏كینه‌ لێیو ددانیان لـێ‌جیڕده‌كرده‌وه‌.
55 But Stephen, full of the Holy Spirit, looked into heaven, saw the glory of our Father, and Jesus standing at the right hand of our Father. به‌ڵام ئیستفانۆس گیانی پڕبوو له‌‏ڕۆحی پیرۆز، سه‌یری ئاسمانی كرد، ئه‌وسا شكۆی خودای بینی‏و عیساش له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خوداوه‌ وه‌ستابوو،
56 And he said, "Look, I see the heavens opened and the Son of Man standing at our Father's right hand." ووتی: (ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خوداوه‌ ڕاوه‌ستاوه‌.)
57 But they cried out with a loud voice, covered their ears, and rushed at him. به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كردو گوێیان ئاخنیو هه‌موو به‌ یه‌كجار په‌لاماریان‎دا،
58 They threw him out of the city and stoned him. The witnesses laid their coats at the feet of a young man named Saul. به‌پاڵ ئیستفانۆسیان ده‌ركرده‌ ده‌ره‌وه‌ی شارو ده‌ستیان كرد به‌ به‌ردباران كردنی. شایه‌ته‌كان جله‌كانیان داكه‌ند له‌به‌رپێی گه‌نجێك دایاننا ناوی شاول بوو.
59 And as they were stoning him, Stephen called out, "Lord Jesus, receive my spirit." له‌كاتێكدا به‌ردبارانیان ده‌كرد، ئیستفانۆس بانگیكرد: (ئه‌ی عیسای خوداوه‌ند، ڕۆحم وه‌رگره‌.)
60 Kneeling, he cried out loudly, "Lord, do not hold this sin against them." Then he fell asleep. ئیتر چۆكی داداو به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد: (ئه‌ی خوداوه‌ند، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه‌.) ئیتر ئه‌مه‌ی ووت‏و مرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]