Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 John 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Beloved, don't believe every spirit, but test the spirits to see if they're from our Father, for many false prophets have gone out into the world. خۆشه‌ویستان، بڕوا به‌هه‌موو ڕۆحێك مه‌كه‌ن، به‌ڵكو تاقییان بكه‌نه‌وه‌ بزانن ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ن، چونكه‌ زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته‌ جیهان.
2 By this you know the Spirit of our Father: every spirit confessing that Jesus Christ has come in the flesh is from our Father, ڕۆحی خودا به‌مه‌ ده‌ناسنه‌وه‌: هه‌ر ڕۆحێك دان به‌وه‌ بنێت كه‌ عیسای مه‌سیح له‌ له‌شه‌وه‌ بۆ جیهان هاتووه‌، ئه‌و ڕۆحه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌،
3 and every spirit that does not confess Jesus is not from our Father. This is the antichrist's spirit, which you heard was coming, and is already in the world now. هه‌ر ڕۆحێكیش دان به‌عیسا نه‌نێت له‌لایه‌ن خوداوه‌ نییه‌. ئه‌و ڕۆحه‌ دژه‌مه‌سیحه‌ بیستوتانه‌ دێت‎و ئێستا هاتووه‌ته‌ جیهان.
4 You are from our Father, little children, and have overcome them, because greater is the one in you than the one in the world. ئێوه‌ سه‌ر به‌خودان ئه‌ی ڕۆڵه‌ بچووكه‌كان، ئێوه‌ ئه‌و ڕۆحانه‌تان به‌زاندووه‌، چونكه‌ ئه‌و ڕۆحه‌ی له‌ئێوه‌دایه‌ مه‌زنتره‌ له‌و ڕۆحه‌ی له‌جیهاندایه‌.
5 They are from the world; therefore they speak from the world, and the world listens to them. ئه‌و ڕۆحانه‌ سه‌ر به‌جیهانن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن سه‌ر به‌جیهانه‌و جیهان گوێیان لێ‏ده‌گرێت.
6 We are from our Father. Whoever knows him hears us; whoever is not from him does not hear us. This is how we know the Spirit of truth and the spirit of error. به‌ڵام ئێمه‌ سه‌ر به‌خوداین‎و ئه‌وه‌ی خودا بناسێت گوێمان لێ‏ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌خودا نه‌بێت گوێمان لێ‏ناگرێت، به‌مه‌ ڕۆحی ڕاست‎و ڕۆحی گومڕایی ده‌ناسین.
7 Beloved, let us love one another, for love is from our Father, and all who love are born of him and know him. خۆشه‌ویستان، بایه‌كتریمان خۆش بوێت، چونكه‌ خۆشه‌ویستی له‌خوداوه‌یه‌و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خۆش بوێت خودا ده‌ناسێت‎و له‌خودا بووه‌.
8 Whoever does not love does not know our Father, because our Father is love. ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خۆش نه‌وێت خودا ناناسێت، چونكه‌ خودا خۆشه‌ویستییه‌.
9 This is how our Father's love was shown among us: our Father sent his one and only Son into the world so we might live through him. به‌م شێوه‌یه‌ خۆشه‌ویستی خودا له‌نێوانمان ڕاگه‌ێنرا، كه‌ ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی خۆی نارده‌ جیهان تا به‌هۆیه‌وه‌ بژین.
10 This is love: not that we loved our Father, but that he loved us and sent his Son as the atoning sacrifice for our sins. خۆشه‌ویستی له‌مه‌ دایه‌، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خودامان خۆش‏ویستووه‌، به‌ڵكو ئه‌و خۆشیویستووین‎و ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارد تا ببێته‌ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانمان.
11 Beloved, if our Father so loved us, we also ought to love one another. خۆشه‌ویستان گه‌ر خودا به‌م شێوه‌یه‌ ئێمه‌ی خۆش‏ویستبێت، پێویسته‌ له‌سه‌رمان یه‌كتریمان خۆش بوێت.
12 No one has ever seen our Father; if we love one another, our Father remains in us and his love is made complete in us. كه‌س هه‌رگیز خودای نه‌دیوه‌ گه‌ر یه‌كتریمان خۆش‏بوێت خودا ده‌چه‌سپێت له‌ناومان‏و خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی له‌ناومان ته‌واوه‌.
13 By this we know we live in him and he in us: he has given us his Spirit. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌زانین ئێمه‌ له‌خودا ده‌چه‌سپێین‎و ئه‌ویش له‌ئێمه‌، چونكه‌ ئه‌و له‌ڕۆحی خۆی پێمانی داوه‌.
14 We have seen and testify that our Father sent the Son as Savior of the world. ئێمه‌ش بینیمان‏و شایه‌تی ده‌ده‌ین باوكی ئاسمانی ڕۆڵه‌ی وه‌ك ڕزگاركه‌ری جیهان ناردووه‌.
15 Whoever confesses Jesus is the Son of our Father, our Father remains in him, and he in our Father. ئه‌وه‌ی دان بنێت عیسا ڕۆڵه‌ی خودایه‌، خودا له‌ئه‌ودا ده‌چه‌سپێت‎و ئه‌ویش له‌خودا.
16 We have known and believed the love our Father has for us. Our Father is love, and whoever remains in love remains in him, and he in them. ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی خودا كه‌ تیاماندایه‌ ناسیوومانه‌و باوه‌ڕمان پێیكردووه‌. خودا خۆشه‌ویستییه‌و ئه‌وه‌ی له‌خۆشه‌ویستی بچه‌سپێت له‌خودا ده‌چه‌سپێت‎و خوداش له‌ئه‌ودا ده‌چه‌سپێت.
17 This is how love is made complete in us, so we may have confidence on judgment day, because as he is, so are we in this world. خۆشه‌ویستی به‌م شێوه‌یه‌ تیامان ته‌واوه‌، تا له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و چۆن بوو ئێمه‌ وه‌ك ئه‌و له‌م جیهانه‌داین.
18 In love there is no fear; perfect love drives out fear, since fear involves punishment, and whoever fears is not complete in love. خۆشه‌ویستی ترسی تیادا نییه‌، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی ته‌واو ترس ده‌رده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ ترس له‌سزا دایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بترسێت، له‌خۆشه‌ویستی ته‌واو نه‌بووه‌.
19 We love because our Father first loved us. ئێمه‌ خۆشه‌ویستیمان تیادایه‌، چونكه‌ ئه‌و پێشتر خۆشیویستووین.
20 If anyone says, "I love our Father," yet hates his brother, he is a liar. For whoever does not love his brother, whom he has seen, cannot love our Father, whom he has not seen. گه‌ر بێتوو یه‌كێك بڵێت: (خودام خۆش ده‌وێت)و ڕقی له‌براكه‌ی بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ درۆزنه‌، چونكه‌ گه‌ر یه‌كێك براكه‌ی خۆی خۆش‏نه‌وێت كه‌ ده‌یبینێ‌، چۆن ده‌توانێ‌ خودای خۆش بوێت كه‌ نه‌یبینیوه‌.
21 And this commandment we have from him: whoever loves our Father must also love his brother. ئێمه‌ له‌ئه‌وه‌وه‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان پێ‌دراوه‌، ئه‌وه‌ی خودای خۆش‏بوێت پێویسته‌ براكه‌ی خۆش‏بوێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]