Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 John 5 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Everyone who believes Jesus is the Christ has been born of our Father, and everyone who loves the Father who gives birth loves the child born of him. ئه‌وه‌ی بڕوای به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ عیسا مه‌سیحه‌، ئه‌وه‌ له‌خوداوه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی باوكی خۆش بوێت، ئه‌وا ئه‌وه‌شی خۆش ده‌وێت كه‌ لێی بووه‌.
2 By this we know we love the children of our Father: when we love our Father and keep his commands. به‌مه‌ ده‌زانین ئێمه‌ منداڵه‌كانی خودامان خۆش ده‌وێت، گه‌ر خودامان خۆش بوێت‎و كار به‌ڕاسپارده‌كانی بكه‌ین،
3 This is love of our Father: that we keep his commands, and his commands aren't burdensome. چونكه‌ ئه‌مه‌ خۆشه‌ویستی خودایه‌، كار به‌ڕاسپارده‌كانی بكه‌ین‎، ڕاسپارده‌كانیشی قورس ‎نین.
4 Everyone born of our Father overcomes the world. This is the victory that overcame the world: our faith. چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌خودا له‌دایك‏بوو بێت به‌سه‌ر جیهاندا سه‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر جیهاندا سه‌رده‌كه‌وێت، باوه‌ڕمانه‌.
5 Who overcomes the world except the one believing Jesus is the Son of our Father? كێ‌ ده‌توانێت به‌سه‌ر جیهان سه‌ربكه‌وێت؟ جگه‌ له‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ عیسا ڕۆڵه‌ی خودایه‌.
6 Jesus Christ came by water and blood—not water only, but water and blood. The Holy Spirit testifies to this, because the Holy Spirit is the truth. ئه‌مه‌ عیسای مه‌سیحه‌، ئه‌وه‌ی به‌ئاو و خوێن هاتووه‌، نه‌ك ته‌نها به‌ئاو، به‌ڵكو به‌ئاو و به‌خوێن. ڕۆحیش شایه‌تی ده‌دات، چونكه‌ ڕۆح ڕاستییه‌.
7 For there are three that testify: ئه‌وانه‌ی له‌زه‌وی شایه‌تی ده‌ده‌ن سیانن:
8 the Spirit, the water, and the blood; and these three are in agreement. ڕۆح‎و ئاو و خوێن، ‎ئه‌و سیانه‌ش یه‌ك شایه‌تییان هه‌یه‌.
9 If we accept human testimony, our Father's testimony is greater—for this is our Father's testimony: that he testified about his Son. گه‌ر ئێمه‌ به‌ شایه‌تی خه‌ڵك ڕازی بین، ئه‌وا شایه‌تی خودا گه‌وره‌تره‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ شایه‌تی خودایه‌ سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی.
10 Whoever believes in the Son of our Father carries this testimony within himself. Whoever does not believe has made him a liar, since he hasn't believed the testimony our Father gave about his Son. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێ‌ ئه‌م شایه‌تییه‌ له‌ دڵیدایه‌، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ به‌خودا نه‌كات ئه‌وا به‌درۆی ده‌خاته‌وه‌، چونكه‌ باوه‌ڕ به‌و شایه‌تییه‌ ناكات كه‌ خودا سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی.
11 And this is the testimony: our Father gave us eternal life, and this life is in his Son. ئه‌مه‌ش شایه‌تیه‌كه‌یه‌، خودا ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێ‌ داوین‎و ئه‌و ژیانه‌ش له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی دایه‌.
12 Whoever has the Son has life; whoever lacks the Son of our Father lacks life. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌بێت‎و ئه‌وه‌ش ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ئه‌وا ژیانی نابێت.
13 I write these things to you who believe in the name of the Son of our Father, so you may know you have eternal life. ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم تا بزانن ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان هه‌یه‌، ئێوه‌ كه‌ باوه‌ڕتان هه‌یه‌ به‌ناوی ڕۆڵه‌ی خودا.
14 This is our confidence before him: whatever we ask according to his will, he hears us. ئه‌مه‌ش ئه‌و باوه‌ڕو متمانه‌یه‌یه‌ كه‌ هه‌مانه‌ به‌و، گه‌ر به‌پێی ویستی خۆی داوای هه‌ر شتێك بكه‌ین گوێمان لێ ده‌گرێت.
15 And if we know he hears us—whatever we ask—we know we have what we asked him for. گه‌ر بزانین هه‌رچییه‌ك داوا بكه‌ین گوێمان لێ‏ده‌گرێت، ده‌زانین ئه‌وه‌ی داوامان كردووه‌ لێی ده‌ستمان‏كه‌وتووه‌.
16 If anyone sees his brother sin a sin not leading to death, he should ask, and our Father will give him life—to those sinning not to death. There's a sin leading to death; I'm not saying he should pray about that. گه‌ر یه‌كێك براكه‌ی ببینێت گوناهێك ناكات بۆ مردن بێت، پێویسته‌ له‌سه‌ری له‌خودا بپاڕێته‌وه‌ بۆ براكه‌ی. خوداش ژیان به‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ گوناه‌ بۆ مردن ناكه‌ن. گوناه‌ هه‌یه‌ بۆ مردنه‌، له‌پێناوی ئه‌مه‌ ناڵێم داوا بكرێت.
17 All wrongdoing is sin, and there is sin that does not lead to death. هه‌موو تاوانێك گوناهه‌و گوناهیش هه‌یه‌ بۆ مردن نییه‌.
18 We know: whoever is born of our Father does not keep sinning, but the One who was born of our Father protects him, and the evil one cannot touch him. ده‌زانین هه‌ر كه‌سێك له‌خوداوه‌ له‌دایك‏بوو بێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه‌كردن، چونكه‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌یپارێزێ‏و ناهێڵێ‌ به‌دكار ده‌ستی پێی بگات.
19 We know we are from our Father, and the whole world lies under the evil one's power. ده‌زانین ئێمه‌ له‌خوداوه‌ین‎و هه‌موو جیهان له‌ژێر ده‌ستی خراپه‌كار ]شه‌یتان[ دانراوه‌.
20 We know the Son of our Father has come and given us understanding, to know the One who is true. We are in the One who is true, in his Son Jesus Christ. He is the true God and eternal life. هه‌روه‌ها ده‌زانین ڕۆڵه‌ی خودا هات‎و چاوی كردینه‌وه‌ تا خودای ڕاستی بناسین‎و ئێستا له‌ئه‌و ده‌ژین، له‌عیسای مه‌سیح كه‌ ڕۆڵه‌یه‌تی. ئه‌مه‌ خودای ڕاست‎و ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌.
21 Little children, keep yourselves from idols. ڕۆڵه‌ بچووكه‌كان، خۆتان له‌بته‌كان بپارێزن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]