Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 John 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 See what kind of love our Father has given us, that we should be called children of our Father! And we are. The world doesn't know us because it didn't know him. ته‌ماشا بكه‌ن باوكی ئاسمانی چ خۆشه‌ویستیه‌كی پێ‌داوین، تا پێمان ده‌ووترێت ڕۆڵه‌كانی خودا. ئێمه‌ش ئه‌مه‌ین! له‌به‌ر ئه‌مه‌ جیهان نامانناسێ‌، چونكه‌ جیهان خودا ناناسێ‌.
2 Beloved, we are our Father's children now; what we will become has not yet been shown. But we know that when he appears, we will be like him, since we will see him as he is. خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی خوداین تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ئێمه‌ ده‌بین به‌چی، به‌ڵام ده‌زانین كاتێك ئه‌و ده‌ركه‌وێ‌ ئێمه‌ وه‌ك ئه‌و ده‌بین، چونكه‌ وه‌ك خۆی ده‌یبینین.
3 And everyone who has this hope in him purifies himself, just as he is pure. هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك ئه‌م هیوایه‌ی هه‌بێ‌، خۆی پاك ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك چۆن ئه‌و پاكه‌.
4 Everyone who keeps committing sin also commits lawlessness; sin is lawlessness. ئه‌وه‌ی گوناه‌ بكات ده‌ستدرێژی ده‌كات، چونكه‌ گوناه‌ ده‌ستدرێژیه‌.
5 You know he appeared to take away our sins, and in him is no sin. ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ تا گوناهه‌كانمان له‌سه‌ر لاببات‏، خۆی گوناهی تیادا نییه‌.
6 Whoever remains in him doesn't go on sinning; whoever goes on sinning hasn't seen or known him. ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ودا بچه‌سپێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه‌ كردن، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌گوناه‌ كردن نه‌بینیویه‌تیو نه‌ناسیویه‌تی.
7 Little children, let no one deceive you. Whoever practices righteousness is righteous, just as he is righteous. ڕۆڵه‌ بچووكه‌كان، باكه‌س گومڕاتان نه‌كات، ئه‌وه‌ی ڕاست‎ودروستی بكات ڕاست‎ودروسته‌، وه‌ك چۆن ئه‌و ڕاست‎ودروسته‌.
8 Whoever keeps on sinning is of the devil, for the devil has been sinning from the beginning. The reason the Son of our Father appeared was to destroy the works of the devil. ئه‌وه‌ی گوناه‌ بكات ئه‌وه‌ له‌شه‌یتانه‌، چونكه‌ شه‌یتان له‌سه‌ره‌تاوه‌ گوناهی كرد، ده‌ركه‌وتنی ڕۆڵه‌ی خوداش بۆ تێكدانی كرداری شه‌یتانه‌.
9 No one born of our Father keeps on sinning, because his seed abides in him; and he cannot keep on sinning, because he has been born of our Father. ئه‌وه‌ی له‌خوداوه‌ بووبێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه‌ كردن، چونكه‌ تۆوی خودا تیایدا ده‌چه‌سپێت‎و ناتوانێت به‌رده‌وام‏بێت له‌گوناه‌كردن، چونكه‌ له‌خوداوه‌ بووه‌.
10 This shows who our Father's children are, and who the devil's children are: whoever doesn't do what's right isn't from our Father, nor is anyone who doesn't love their brother or sister. به‌مه‌ ڕۆڵه‌كانی خودا له‌ڕۆڵه‌كانی شه‌یتان جیاده‌كرێنه‌وه‌: ئه‌وه‌ی ڕاست‎ودروستی نه‌كات‎و برای خۆی خۆش نه‌وێت له‌خودا نییه‌.
11 For this is the message you have heard from the beginning: that we should love one another. چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێ‏بووه‌، پێویسته‌ هه‌ر یه‌كه‌مان ئه‌وی تری خۆش بوێت،
12 Not like Cain, who belonged to the evil one and killed his brother. Why did he kill him? Because his own deeds were evil and his brother's were righteous. به‌پێچه‌وانه‌ی قابیل كه‌سه‌ر به‌ خراپه‌كار ]شه‌یتان[ بوو، براكه‌ی خۆی كوشت. باشه‌ بۆ كوشتی؟ چونكه‌ كاره‌كانی ئه‌و خراپ بوون‎و كاره‌كانی براكه‌ی ڕاست‎ودروست بوون.
13 Do not be surprised, brothers and sisters, if the world hates you. براكانم لاتان سه‌یر نه‌بێ‌ گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بێته‌وه‌.
14 We know we've passed from death to life, because we love each other. Whoever doesn't love remains in death. ئێمه‌ ده‌زانین له‌مردنه‌وه‌ به‌ره‌و ژیان گواستراینه‌وه‌، چونكه‌ براكانمان خۆش ‎ده‌وێت. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆش نه‌وێت له‌مردن ده‌مێنێته‌وه‌.
15 Everyone who hates his brother or sister is a murderer, and you know no murderer has eternal life remaining in him. ئه‌وه‌ی ڕقی له‌براكه‌ی بێته‌وه‌ بكوژه‌، ده‌زانن ژیانی هه‌تاهه‌تایی له‌هیچ بكوژێك جێگیر نابێت.
16 This is how we know love: Christ laid down his life for us; we too should lay down our lives for one another. به‌مه‌ خۆشه‌ویستی فێر بووین، عیسای مه‌سیح ژیانی خۆی له‌پێناوی ئێمه‌ به‌خشی، پێویسته‌ ئێمه‌ش ژیانی خۆمان له‌پێناوی برایان ببه‌خشین.
17 But if anyone has the world's goods and sees his brother or sister in need, yet closes his heart to them, how does our Father's love remain in him? به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵی دونیای پێدرابێت‎و براكه‌ی خۆی به‌نه‌داری بینی‎و دڵی خۆی ڕه‌ق‏كرد، ئایا چۆن خۆشه‌ویستی خودای تیادا جێگیر ده‌بێت؟
18 Little children, let us not love with words or talk, but in deed and in truth. ڕۆڵه‌ بچووكه‌كانم، ته‌نها به‌ووشه‌و زمان خۆشه‌ویستی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌كرده‌وه‌و به‌ڕاستی.
19 By this we'll know we come from the truth, and settle our heart before him, ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ده‌زانین چۆن ئێمه‌ سه‌ر به‌ڕاستین‏، هه‌روه‌ها چۆن دڵمان له‌ئاماده‌بوونی ئه‌و ئاسووده‌ ده‌بێ‌.
20 whenever our heart condemns us; for our Father is greater than our heart, and he knows everything. چونكه‌ گه‌ر دڵمان تاوانبارمان بكات، ئه‌وا خودا له‌دڵمان گه‌وره‌تره‌و هه‌موو شتێك ده‌زانێت.
21 Beloved, if our heart does not condemn us, we have confidence before our Father; خۆشه‌ویستان، گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا باوه‌ڕمان به‌خۆمان ده‌بێت‎،
22 whatever we ask, we receive from him, because we keep his commands and do what pleases him. هه‌رچیه‌كی لێ داوا بكه‌ین بۆمان جێ‌به‌جێ‌ ده‌كات، چونكه‌ كار به‌ ڕاسپارده‌كانی ده‌كه‌ین‏و ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌دڵیه‌تیو په‌سه‌ندی ده‌كات.
23 This is his command: believe in his Son Jesus Christ's name, and love one another as he commanded us. ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی، باوه‌ڕمان به‌ناوی عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت‎و یه‌كتریمان خۆش‏بوێت، هه‌روه‌ك ڕایسپاردووین.
24 Whoever keeps his commands remains in our Father, and our Father in them. This is how we know he remains in us: by the Holy Spirit he gave us. ئه‌وه‌ی كار به‌ڕاسپارده‌كانی خودا بكات، ئه‌وا له‌خودا ده‌چه‌سپێت‏و خوداش له‌و ده‌چه‌سپێت، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له‌ئێمه‌ چه‌سپاوه‌، به‌و ڕۆحه‌ی پێیداوین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]