Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 John 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 My dear children, I write this so you won't sin. But if anyone does sin, we have an advocate before the Father—Jesus Christ, the righteous one. كوڕه‌كانم، من ئه‌مه‌تان بۆ ده‌نووسم تا گوناه‌ نه‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك گوناهیكرد، ئه‌وا عیسای مه‌سیحی بێ‌تاوان بۆمان ده‌پاڕێته‌وه‌ لای باوكی ئاسمانی.
2 He himself is the atoning sacrifice for our sins, and not ours only but also the whole world's. ئه‌و كه‌فاره‌تی تاوانه‌كانمانه‌، نه‌ك تاوانه‌كانی ئێمه‌ به‌ ته‌نها، به‌ڵكو تاوانه‌كانی هه‌موو جیهان.
3 By this we know that we have come to know him: if we keep his commandments. به‌م شێوه‌یه‌ ئێمه‌ بێ‌گومان ده‌یناسین گه‌ر كار به‌ڕاسپارده‌كانی بكه‌ین.
4 Whoever says, "I know him," yet doesn't keep his commands, is a liar—the truth isn't in him. گه‌ر یه‌كێك بڵێ‌: (من ده‌یناسم) به‌ڵام كار به‌ڕاسپارده‌كانی نه‌كات، ئه‌وا درۆ ده‌كات‏و ڕاستی تیادا نییه‌،
5 But whoever keeps his word, the love of our Father is truly complete in him. This is how we know we are in him: به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك كار به‌ووشه‌كه‌ی بكات، ئه‌وا به‌ڕاستی خۆشه‌ویستی خودا له‌و كه‌سه‌دا ته‌واوه‌.
6 Whoever claims to remain in him ought to walk in the very way he walked. ئه‌وه‌ی بڵێت من له‌و چه‌سپاوم، پێویسته‌ به‌هه‌مان ڕێگای عیسا بڕوات.
7 Dear ones, I write you no new command, but an old one, held since the start—the old command is the word you heard. خۆشه‌ویسیتان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه‌، كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێی ئاشنا بوون. ڕاسپارده‌ كۆنه‌كه‌ ئه‌و ووته‌یه‌یه‌ كه‌ گوێتان لێ‌بوو.
8 Again, I write you a new command—true in him and in you—because the darkness is passing and the true light already shines. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم‎، ئه‌وه‌ی له‌مه‌سیح‏و له‌ئێوه‌دا ڕاستیه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ‌، چونكه‌ تاریكی به‌سه‌ر چوو و ڕووناكی ڕاسته‌قینه‌ ئێستا پڕشنگ ده‌داته‌وه‌.
9 Anyone who says they're in the light but hates their brother or sister is in the dark even now. ئه‌وه‌ی ڕقی له‌براكه‌ی خۆی بێته‌وه‌و بڵێت من له‌ڕووناكیم، ئه‌وه‌ تا ئێستا له‌تاریكیدایه‌.
10 Whoever loves his brother or sister abides in the light, and in him there is no cause for stumbling. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆش بوێت له‌و ڕووناكییه‌ ده‌چه‌سپێت‏و ئه‌و كه‌سه‌ هیچ شتێكی تیادا نییه‌ بیكه‌وێنێ‌.
11 But whoever hates his brother or sister is in the dark, walking in the dark, not knowing where he's going—the dark has blinded his eyes. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له‌برای خۆی بێته‌وه‌ له‌تاریكیدایه‌و به‌تاریكیدا ده‌ڕوات‎، نازانێت به‌ره‌و كوێ‌ مل ‎ده‌نێت، چونكه‌ تاریكی چاوی كوێر كردووه‌.
12 I write to you, little children, because your sins are forgiven for his name's sake. بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم، ڕۆڵه‌ بچووكه‌كان، چونكه‌ له‌پێناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشران.
13 I write to you, fathers, because you know the One from the beginning. I write to you, young men, because you have defeated the evil one. بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم، باوكه‌كان، چونكه‌ ئێوه‌ ئه‌وتان ناسیووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌یه‌. بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم لاوه‌كان، چونكه‌ ئێوه‌ به‌سه‌ر خراپه‌كاردا [شه‌یتان] سه‌ركه‌وتوون. بۆ ئێوه‌ ده‌نووسم ڕۆڵه‌ بچووكه‌كان، چونكه‌ باوكی ئاسمانیتان ناسیووه‌.
14 Children, I write because you know the Father. Fathers, I write because you know the One from the beginning. Young men, I write because you're strong, and our Father's word lives in you, and you've overcome the evil one. بۆ ئێوه‌م نووسی باوكه‌كان، چونكه‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌تان ناسیووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌یه‌، بۆ ئێوه‌م نووسی لاوه‌كان، چونكه‌ به‌هێزن‎، ووشه‌ی خوداتان تیادا چه‌سپاوه‌‏و به‌سه‌ر خراپه‌كاردا سه‌ركه‌وتن.
15 Do not love the world, or anything in the world. Whoever loves the world, the love of the Father is not in him. نه‌جیهانتان خۆش‏بوێت‎، نه‌ ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی، چونكه‌ گه‌ر یه‌كێك جیهانی خۆش‏بوێت، ئه‌وا خۆشه‌ویستی باوكی ئاسمانی تیادا نییه‌.
16 Everything in the world—the craving of the flesh, the craving of the eyes, and the pride of life—is not from the Father but from the world. چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌جیهاندایه‌، ئاره‌زووی له‌ش‎و چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیان له‌جیهانه‌وه‌یه‌ نه‌ك له‌باوك.
17 The world and its cravings are passing away, but whoever does the will of our Father remains forever. جیهان‎و ئاره‌زووه‌ پیسه‌كانی به‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ویستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه‌ ده‌چه‌سپێت.
18 Children, it is the last hour. As you heard antichrist comes, so now many antichrists have come; by this we know it's the last hour. ڕۆڵه‌ بچووكه‌كان ئه‌مه‌ دوا كاژێره‌و وه‌ك بیستووتانه‌ دژه‌مه‌سیح دێت‎، ئێستاش لێره‌ مه‌سیحی درۆزن زۆرن‏و دژایه‌تی مه‌سیح ده‌كه‌ن، به‌مه‌ ده‌زانین ئه‌مه‌ دوا كاژێره‌.
19 They went out from us, but were not of us; if they had been of us, they would have stayed with us. But they left, to show that none of them belonged to us. چه‌ند كه‌سانێك له‌ناو ئێمه‌ ده‌رچوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ گه‌ر ئه‌وانه‌ له‌ئێمه‌ بوونایه‌، ئه‌وا وه‌ك ئێمه‌ باوه‌ڕی خۆیان ده‌پاراست‏و به‌رده‌وام ده‌بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت ئه‌وانه‌ له‌ئێمه‌ نین، له‌ناومان ده‌رچوون.
20 But you have an anointing from the Holy One, and you all know the truth. به‌ڵام ئێوه‌ له‌لایه‌ن پیرۆزه‌وه‌ ده‌ست نیشان‎كراون ]به‌ڕۆحی پیرۆز[، هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌زانن.
21 I write to you not because you don't know the truth, but because you do—and no lie comes from the truth. من بۆ ئێوه‌ نانووسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاستی نازانن، به‌ڵكو ده‌یناسن‎و ده‌زانن هیچ درۆیه‌ك له‌ڕاستیه‌وه‌ نایه‌ت.
22 Who is the liar, if not the one denying Jesus is the Christ? This is the antichrist, denying the Father and the Son. كێ‌ درۆزنه‌، ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بێت كه‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ عیسا مه‌سیح بێت؟ ئه‌وه‌ دژه‌مه‌سیحه‌ باوكی ئاسمانیو ڕۆڵه‌كه‌ی ڕه‌ت‏ده‌كاته‌وه‌.
23 No one who denies the Son has the Father. Whoever confesses the Son has the Father also. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ ڕه‌ت‏بكاته‌وه‌ باوكی ئاسمانی نابێت‎، ئه‌وه‌ش دان به‌ڕۆڵه‌ بنێت باوكی ئاسمانی ده‌بێت.
24 You—let what you heard from the start remain in you. If what you heard from the start remains in you, you too will remain in the Son and the Father. با ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێ‌بووه‌ تیاتاندا بچه‌سپێت. گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێ‌بوو تیاتاندا بچه‌سپێت، ئه‌وا له‌ڕۆڵه‌و باوكی ئاسمانی ده‌چه‌سپێن.
25 And this is the promise that he himself made to us—eternal life. ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵێنی ئه‌و، واته‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
26 I write these things to you about those who are trying to lead you astray. له‌به‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گومڕاتان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌م بۆ نووسیون،
27 As for you, the anointing you received from him remains in you, and you don't need anyone to teach you. But since his anointing teaches you about everything—true, not a lie—remain in him, just as it taught you. به‌ڵام ئێوه‌ كه‌ ده‌ست‏نیشان‏كردنتان وه‌رگرتووه‌. ئه‌م ده‌ست‏نیشان‏كردنه‌ تیاتاندا ده‌چه‌سپێ‌، پێویستتان به‌كه‌س نییه‌ فێرتان بكات، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ده‌ست‏نیشان‏كردنه‌ هه‌موو شتێكتان فێر ده‌كات، ئه‌مه‌ ڕاسته‌و درۆ نییه‌ هه‌روه‌ك فێریكردوون تیایدا ده‌چه‌سپێن.
28 And now, little children, remain in him, so that when he appears we may have confidence and not shrink from him in shame at his coming. ئێستا ڕۆڵه‌ بچووكه‌كان، تیایدا بچه‌سپێن، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ‌ كه‌ ده‌ركه‌وت باوه‌ڕمان به‌خۆمان بێت‎و له‌هاتنه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بین.
29 If you know he's righteous, you also know that all who do right are born of him. گه‌ر بزانن ئه‌و ڕاست‎ودروسته‌، ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك ڕاست‎ودروستی بكات له‌ئه‌و بووه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]