Side by side with the Father's Heart Bible™ قسەی ئاگور
1قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت.ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند:ئەی خودایە، من شەکەتم،بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم.
2«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم،تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە.
3فێری دانایی نەبووم وناسینی خودای پیرۆزم نییە.
4کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!
5«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە،قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.
6هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە،نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت.
7«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت،لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم:
8شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە،هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ،بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە،
9نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم وبڵێم: ”یەزدان کێیە؟“یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم وناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم.
10«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی،نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت.
11«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات ودایکی پیرۆز ناکات.
12نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە،بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی.
13نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز وبەرز دەڕوانێت.
14نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن وکاکیلەکانی چەقۆن،بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی ونەدارەکان لەنێو خەڵکی.
15«زەروو دوو کچی هەیە،هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“«سێ شت هەن تێر نابن،چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“:
16جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک وزەوییەک تێر ئاو نەبێت وئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“
17«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات وسووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن وبێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.
18«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،چوارەمیش تێناگەم:
19ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،ڕێگای مار لەسەر بەرد،ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا وڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ.
20«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە ودەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“
21«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت ولەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت،
22خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،گێلێک کە تێر نان بێت،
23ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.
24«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکنبەڵام لە دانایان داناترن:
25مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن.
26گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان،بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن.
27کوللەکان پاشایان نییە،بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.
28مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت،بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت.
29«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە وچوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە:
30شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە،
31کەڵەشێری بە فیز، تەگە،پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی.
32«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،یان پیلانی خراپت نایەوە،دەستت بخەرە سەر دەمت!
33چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت ولووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»