Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 24 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە،ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت،

2چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت ولێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن.

3بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت،بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت،

4بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبنلە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان.

5پیاوی دانا بەتوانایە،کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت.

6بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت،سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە.

7دانایی بەرزە بۆ گێل،لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە.

8ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە،بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت.

9پیلانی گێلایەتی گوناهە،خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە.

10ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە،بێ هێزیت!

11ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن ولەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە.

12ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،»ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟

13ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە وشیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە،

14هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە.ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت وئومێدبڕ نابیت.

15وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست،هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی،

16چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە،بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت.

17بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە،بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت،

18نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت،جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە.

19مەراق لە خراپەکاران مەخۆ،ئیرەیی بە بەدکاران مەبە،

20چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت وچرای بەدکاران دەکوژێتەوە.

21ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە،تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە،

22چونکە بەڵایان لەپڕ دێت،بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟

قسەی دیکەی دانایان

23هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە:لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە.

24ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،»گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن.

25بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی وبەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت.

26وەڵامی ڕاستوەک ماچی لێوە.

27کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە ولە کێڵگەکەت ئامادەی بکە،دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ.

28بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە،بە لێوەکانت فێڵ مەکە.

29مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم،سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.»

30بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم،بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش.

31چقڵ هەمووی داگرتبوو،گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو،کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو.

32تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە،بینیم و وانەم لێ وەرگرت:

33کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،

34ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،نەبوونیشت وەک چەکدار.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]