Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 27 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The daughters of Zelophehad son of Hepher, son of Gilead, son of Machir, son of Manasseh, from the clans of Manasseh son of Joseph, came forward. His daughters' names: Mahlah, Noah, Hoglah, Milcah, Tirzah. کچانی سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی گلعاد کوڕی ماکیر کوڕی مەنەشە لە خێڵەکانی مەنەشەی کوڕی یوسف هاتنە پێش. ئەمەش ناوی کچەکانییەتی: مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە،
2 They stood before Moses, before Eleazar the priest, before the leaders and the whole assembly, at the tent of meeting's entrance, and said: لەبەردەم موسا و ئەلعازاری کاهین و سەرۆکەکان و هەموو کۆمەڵ لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن وەستان و گوتیان:
3 "Our father died in the wilderness. He was not among those who gathered against our Father with Korah's group; he died for his own sin, and had no sons. «باوکمان لە بیابان مرد و لەو کۆمەڵەدا نەبوو کە لەگەڵ قۆرەح لە دژی یەزدان کۆبوونەوە، بەڵکو بە گوناهی خۆی مرد و هیچ کوڕی نەبوو.
4 Why should our father's name disappear from his clan because he had no son? Give us property among our father's brothers." بۆچی ناوی باوکمان لەنێو خێڵەکەی بسڕێتەوە لەبەر ئەوەی کوڕی نییە؟ لەنێو برایانی باوکمان موڵکمان بدەرێ.»
5 So Moses brought their case before our Father. موساش داواکارییەکەی ئەوانی بردە بەردەم یەزدان.
6 And our Father said to Moses: جا یەزدان بە موسای فەرموو:
7 "Zelophehad's daughters are right. Give them a hereditary portion among their father's brothers, and transfer their father's inheritance to them. «کچانی سەلۆفحاد ڕاست دەڵێن. تۆش لەنێو برایانی باوکیان موڵکی میراتیان دەدەیتێ و میراتی باوکیان دەدرێتە ئەوان.
8 Say to the Israelites: If a man dies without a son, transfer his inheritance to his daughter. «بە نەوەی ئیسرائیلیش دەڵێیت: ”هەر پیاوێک مرد و کوڕی نەبوو میراتەکەی بۆ کچی دەبێت،
9 If he has no daughter, you are to give his inheritance to his brothers. ئەگەر کچیشی نەبوو، میراتەکەی دەدەنە براکانی،
10 If he has no brothers, you are to give his inheritance to his father's brothers. ئەگەر براشی نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە برایانی باوکی،
11 If his father has no brothers, give his inheritance to his nearest relative in his clan, who is to possess it. This is a legal statute for the Israelites, as our Father commanded Moses." ئەگەر باوکیشی برای نەبوو ئەوا میراتەکەی دەدەنە نزیکترین کەسی لە خێڵەکەی و ئەو دەبێتە میراتگری. ئەمە بۆ نەوەی ئیسرائیل بووە فەرزێکی یاسایی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.“»
12 Then our Father said to Moses, "Go up Mount Abarim and see the land I've given the Israelites. ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ سەر ئەم چیایە لە زنجیرە چیای عەڤاریم و تەماشای ئەو خاکە بکە کە بە نەوەی ئیسرائیلم داوە.
13 When you see it, you too will be gathered to your people, as Aaron your brother was gathered, کاتێک تەماشات کرد تۆش دەچیتە ڕیزی گەلەکەت، وەک هارونی برات چووە ڕیزەوە،
14 because you rebelled against my command in the wilderness of Zin, during the congregation's quarrel, to honor me as holy at the water before their eyes—the water of Meribah of Kadesh, wilderness of Zin." چونکە لە چۆڵەوانی چن کاتێک کۆمەڵەکە یاخی بوون، ئێوە هەردووکتان قسەتان شکاندم و منتان لەلای ئەوان پیرۆز نیشان نەدا.» (ئەو شوێنە ئاوی مەریبای قادێشە لە چۆڵەوانی چن بوو.)
15 Moses spoke to our Father, saying: موسا بە یەزدانی گوت:
16 "May the Father of the spirits of all flesh appoint a man over the congregation, «ئەی یەزدان، ئەی ئەو خودایەی ژیان بە ئادەمیزاد دەبەخشیت، پیاوێک لەسەر کۆمەڵەکە دابنێ
17 who goes out before them and comes in before them, who leads them out and brings them in, so our Father's assembly will not be like sheep without a shepherd." بەڕێوەیان ببات و لە شەڕدا ڕابەرایەتییان بکات، هەتا کۆمەڵی یەزدان وەک مەڕی بێ شوانیان لێ نەیێت.»
18 So our Father told Moses, "Take Joshua son of Nun, a man with the Spirit of our Father in him, and lay your hand on him. یەزدانیش بە موسای فەرموو: «یەشوعی کوڕی نون ببە، پیاوێکە ڕۆحی تێدایە و دەستی لەسەر دابنێ.
19 Have him stand before Eleazar the priest and the whole assembly, and commission him before their eyes. لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و هەموو کۆمەڵەکە ڕای بگرە و لەبەرچاویان ئەرکی پێ بسپێرە.
20 Give him some of your authority, so that the whole congregation of the Israelites will obey him. هەندێک لە دەسەڵاتی خۆتی بدەرێ هەتا هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل گوێڕایەڵی بن.
21 He will stand before Eleazar the priest, who will consult the Urim's judgment for him before our Father. At Eleazar's word they will go out, at his word come in—he, all the Israelites with him, the whole congregation." ئەو لەبەردەم ئەلعازاری کاهین ڕادەوەستێت، لەبەردەم یەزدان بەپێی حوکمی ئوریم بۆی دەپرسێت. بە قسەی ئەو دەردەچن و بە قسەی ئەو دێنە ژوورەوە، ئەو و هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل لەگەڵی.»
22 Moses obeyed our Father's command: he took Joshua and stood him before Eleazar the priest and the entire assembly. موسا هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد. یەشوعی برد و لەبەردەم ئەلعازاری کاهین و لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ڕایگرت،
23 He laid his hands on him and commissioned him, as our Father had spoken through Moses. دەستی لەسەر دانا و ئەرکی پێ سپارد، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]